
برِیاره گرووپى گه‌نج بۆ شانۆى كارۆخ ئیبراهیم له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانى دهۆك و سلێمانى هه‌ولێر شانۆى سه‌رشه‌قام چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له رۆژى جیهانى شانۆ ئه‌نجامبده‌ن، كه تیایدا بۆ یه‌كه‌مجاره له یه‌ك كاتى دیارى كرا‌و هه‌رسىَ شاره‌كه به‌یه‌كه‌وه نمایشه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.
كارۆخ ئیبراهیم په‌یامى گرووپى گه‌نج بۆ شانۆى له (گوَرِان، هه‌میشه نوێبونه‌وه، جوانكردنى ژیان) كۆكرده‌وه و گوتى "به‌رهه‌مه شانوَییه‌كانمان هه‌میشه گوَرِان له‌سه‌ر ئاستى هوَشیارى تاكه‌كان بۆ دروست بوونى كوَمه‌ڵگایه‌كى هۆشیار و دروست كردنى تاكێكى بوێر و سه‌ركه‌شى له داواكردنى مافه‌كانى، هه‌ڵگرى په‌یام و هه‌میشه نوێبونه‌وه له‌به‌رامبه‌ر خودى ئه‌و شانوَكارانه‌ى له هه‌ناسه‌دانن و ئازار له به‌رده‌م نه‌گونجانیان له‌هه‌مبه‌ر نه‌بوونى عه‌قڵێكى ته‌ندروست هه‌ڵده‌ستێته سه‌ر پىَ و ئه‌و قه‌یرانه‌ى ئه‌وان باسى ده‌كه‌ن ره‌تى ده‌كه‌ینه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و روَحیه‌ته‌ى كه هه‌میشه له نوێبونه‌وه‌دایه، كه ته‌نها خودى شانۆ و شانۆكارى راسته‌قینه ده‌توانن ئه‌و نوێبونه‌وه‌یه دروست بكه‌ن، جوان كردنى ژیان به ماناى هه‌بوونى په‌یامێكى چه‌قبه‌ستوو له عه‌قڵ و فراوانى له تێرِوانین و گه‌شه‌ى هزرو جوانكردنى خاڵه ناشرینه‌كانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره كه لێره‌وه كار له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و سیسته‌م و یاسا ته‌قلیدیانه‌ى كوَمه‌ڵگاكه‌مان له ده‌روه‌ى زه‌مه‌ن جێده‌هێڵێت ده‌كات ".
سه‌رۆكى گرووپى گه‌نج بۆ شانۆ هۆكارى ئه‌نجامدانى نمایشه‌كانى پرۆژه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه گه‌رِانده‌وه كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت چوارچێوه‌ى ئه‌و ته‌قلیده باوه تێكبشكێنن كه هه‌میشه ده‌بێت له یه‌ك رێككه‌وتدا ئه‌و یاده بكرێته‌وه و گوتیشى "مه‌به‌ستى ئێمه بریتى بوو له‌وه‌ى شانۆ بێنینه ناو خه‌ڵك و شانۆ له چوارچێوه‌ى هۆڵه‌كان بۆ چه‌ند كاتژمێرێك بهێنینه ناو خه‌ڵكى كرێكار و زۆرێك له‌و شوێنانه‌ى كه ده‌ستیانناگاته نێو هۆڵه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت بۆ له‌مه‌ودوا شانۆكارانى كورد بتوانن له خۆ به‌ستنه‌وه به یه‌ك رێككه‌وت رزگاریان بێت ".
پرۆژه‌ى شار‌و شانۆ بیرۆكه‌ى نیاز عه‌بدوڵلاَ و سه‌رپه‌رشتیارى گشتى هونه‌رى كاره‌كان كاروَخ ئیبراهیمه.
سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌رى له سلێمانى گوَران عه‌لى كه‌ریم و سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌رى له دهوَك شێرزاد عوسمانه. كاره‌كانیش له هه‌ریه‌كێك له شاره‌كان به‌م چه‌شنه به‌رِێوه‌ده‌چێت، هه‌ولێر: 1- شانوَگه‌رى ئێره كوَتاییه (ده‌رهێنه‌رى یاریده‌ده‌ر: گه‌یلان مه‌ولود) سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌رى: كاروَخ ئیبراهیم. 2- شانوَگه‌رى زه‌نگى ئاوى مه‌نگ ( ده‌رهێنه‌رى یاریده‌ده‌ر)
نووسینى كاروَخ ئیبراهیم. سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌رى: كاروَخ ئیبراهیم. له سلێمانى: 1- شانوَگه‌رى ئێره نیشتیمانى مردنه نییه (ده‌رهێنه‌رى یاریده‌ده‌ر: رێبین مه‌حه‌مه‌د نه‌جات) سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌رى: گوَران عه‌لى كه‌ریم. 2- شانوَگه‌رى ده‌ستپێكردنێكى نوىَ (ده‌رهێنه‌رى یاریده‌ده‌ر: توانا فه‌رهاد)، سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌رى: گوَران عه‌لى كه‌ریم. له دهوَك: 1- شانوَگه‌رى ڤیان د ولاتىَ مندا (ده‌رهێنه‌رى یاریده‌ده‌ر: هه‌رێم عوسمان)، سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌رى: شێرزاد عوسمان. 2- شانوَگه‌رى ڤیانا كوَرا , سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌رى: شێرزاد عوسمان.