|
گه‌نج و نوسین : شیعرنوسین وه‌ك نمونه‌یه‌ك | چراكان
"شیعر هونه‌رى دروستكردنه‌وه‌ى دنیایه " به‌ختیارعلى
ن: شاخه‌وان سدیق
هه‌میشه له‌دنیاى رِۆشنبیریى ئێمه‌دا شتێك كه‌زۆرترین قسه‌ء باسى ده‌رباره‌ده‌كرێت نووسینه (به‌تایبه‌ت لاى ئه‌و نه‌وه‌یه‌ى كه هێشتا له سه‌ره‌تاكانى هه‌نگاوناندایه به‌ره‌و دنیاى رِۆشنبیریى) بۆیه‌ده‌بینى زۆرترین رِه‌خنه‌كان له‌م ناوه‌نده‌دا رِووبه‌رِوى ئه‌مان ده‌بێته‌وه تاده‌گاته ئه‌وئاسته‌ى كه‌هه‌ندێك جاربپرسین كه ئایا ئێمه‌نوسینى گه‌نجانه‌مان هه‌یه ؟ كێن ئه‌ونوسه‌ره‌گه‌نجانه‌ى ده‌نوسن و؟ چى ده‌نوسن ؟ هه‌چه‌نده هه‌رجۆرێك وهه‌رچۆنێك بێت ئه‌مانه‌له‌سه‌ره‌تاى ئه‌زمون كردنى خوێنه‌وه‌و نوسیندان، به‌ڵام ده‌بێت هۆكارو مه‌دلوله‌كانى پشت سیاقى واتاى نوسینه‌كان بخوێرێته‌وه‌و شرۆفه بكرێت . من له‌م نوسینه‌كورته‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م به‌پێى ئه‌زمونى خۆم كه‌مێك ده‌رباره‌ى شیعر نوسین لاى ئه‌ونه‌وه‌یه‌ى كه‌پێى ده‌وترێت گه‌نج ونوسینى گه‌نجانه بوه‌ستم وباسى بكه‌م ، چونكه پێم وابێت زۆرترین رِێژه له گه‌نجانى ئێمه‌كه ده‌نوسن به‌شعر ده‌ست پێده‌كه‌ن وبۆخۆشى شعریه‌ت سه‌ره‌تاى چونه‌ناو ده‌روازه‌كانى بیركردنه‌وه‌و نوسینه .
چونكه شعر تاكه ئامرِازێكه له ژیاندا كه‌ده‌توانێت رِاستیه‌كانى ناخى ئینسان ده‌ربرِێت وهه‌مووئه‌ونهێنیه‌شاراوانه‌ى ناوه‌وه كه‌شف بكات كه‌له‌كاتى ئاسایدا هه‌ستى پێناكرێت ، له‌رِوى ئه‌ركیشه‌وه هه‌میشه وه‌زیفه‌كه‌ى له ژانه‌ره‌كانى تر‌ى ئه‌ده‌ب قورستر‌و گه‌وره‌تره چونكه ئه‌ركى شاعیر ئه‌وه‌نیه كه‌رِووداوه‌كان بگێرێته‌وه یان واقیع كۆپى بكات ، به‌ڵكو ئه‌ركى ئه‌و گێرِانه‌وه‌ى ئه‌و شتانه‌ىیه كه‌ده‌شێت رِووبده‌ن ، ئه‌وه‌شیعره كه مرۆڤ هه‌میشه‌ده‌توانێت گه‌مه‌ى خه‌یاڵاته‌كانى ناوه‌وه‌ى خۆى تیابكات وهه‌مووئه‌وشتانه‌ى كه‌له‌واقیع جێبه‌جىَ نابێت له‌ودا دروست كردن ودارِشتنه‌وه‌ى هه‌میشه‌كارێكى ئاسانه ، بۆیه‌ده‌بینى گه‌نج كاتێك شعرده‌نوسێت چه‌نده‌ده‌یه‌وێت ته‌عبیرله‌و هه‌موو شته‌كه‌بت كراوانه‌ى ناوناخى بكات ئه‌وه‌نده‌ش ده‌یه‌وێت خۆىبه‌تاڵ بكاته‌وه كه‌به‌برِواى من ئه‌مه‌ش باشترین هاورِێ وده‌ربرِى ئه‌ون هه‌رچه‌نده هه‌ندێك جارئه‌م جۆره شعرنوسینه له‌مه‌سه‌له‌ى ئه‌ده‌ب دوورده‌كه‌وێته وه‌و ده‌بێته ده‌روازه‌ى به‌تاڵ بوونه‌وه له‌كێشه زاتیه‌كان وه ك ئه‌وه‌ى ئه‌مرِۆ لاى گه‌نجى ئێمه بوونى هه‌یه ، به‌وپێیه‌ى كه‌ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌وبڵاوكراوه شعریانه‌بكه‌یت كه‌لێره‌و له‌وێ گه‌نجان چاپى ده‌كه‌ن هه‌ست به‌و رِاستیه‌ده‌كه‌یت كه گه‌نج چى ده‌نوسىَ و بۆده‌نوسێت ؟
هه‌ئه‌مه‌شه به‌برِواى من واى كردوه به‌م سه‌رده‌مه بوترێت سه‌رده‌مى لێشاوى شعرى ، ئه‌مه‌له‌كاتێكا شعربۆخۆى وه‌ك ژانه‌رێكى سه‌ره‌كى ئه‌ده‌ب كۆ
مه‌ڵێك یاسا‌و بنه‌ماى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه كه‌ناكرێت به‌ته‌واوه‌تى بوترێت ئیحساس وهه‌سته .
ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئه‌وبه‌تاڵ بوونه‌وه‌ى ئینسانه به‌هێنده‌ى ئه‌وه‌ى كه شعر ده‌بێت له‌مه‌عریفه‌یه‌كى قوڵ وله‌باگراوندێكى ئه‌ده‌بیه‌وه‌هاتبێت چونكه (ئه‌رستۆ) واته‌نى (هارمۆنیاو كێش رِه‌گه‌زى جه‌وهه‌رى شعرن كه‌ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى له‌نێوان شعر‌و مۆسیقا‌و هونه‌ره‌كاندا دروست ده‌كات ) چونكه شعربه‌ته‌نها لاساى كردنه‌وه‌نه نیه به‌ڵكو هارمۆنیاو ئیستاتیكاش له‌هۆیه سروشتیه‌كانیه‌تى ، هه‌رئه‌مه‌شه ئه‌وگرنگیه‌ده‌دات به‌شعرو له مێژووى جیاده‌كاته‌وه ، چونكه شعرشتى گشتى ده‌ڵێت ،به‌ڵام مێژووشتى تاك وپاچه‌ر یه‌كىتایبه‌ت ودیارى كرا‌و مێژووئه‌وه‌ده‌ڵێت كه رِووى داوه،به‌ڵام شعرشتێك ده‌ڵێت كه‌ده‌شێت رِووبدات .
چونكه له‌ِرِاستیدا شعرهه‌وڵدانه بۆ كه‌شف كردنى لایه‌نه‌كانى تر‌ى دنیا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى هه‌میشه جێگاى پرسیار‌و له‌سه‌روه‌سانه‌ى له‌شعریه‌تى ئه‌م نه‌وه‌یه‌دا له‌قاڵب دان وته‌سك كردنه‌وه‌یه‌تى بۆكێشه‌یه‌ك وبچوككردنه‌وه‌یه‌تى بۆمه‌سه‌له‌ى ئیحساس وشتى هه‌ستىو زاتى وپارِانه‌وه كه‌ده‌شێت هۆكارى سه‌ره‌كى نه‌بوونى باگراوندى مه‌عریفى وشاره‌زانه‌بوونبێت له ده‌نیاى ئه‌ده‌ب دا چونكه مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ى بنوسێت پێویستى به‌وه‌یه بخوێنێته‌وه‌و له چۆنێتى نوسین وخه‌سڵه‌ته‌كانى نوسین به‌تیبه‌ت شعرتێبگات چونكه (به‌ختیار )واته‌نى ( هیچ شاعیرێكى رِاسته‌قینه له‌سه‌ره‌تادا له‌شعرنوسینه‌وه ده‌ست پێناكات ، هه‌میشه شعرخوێنه‌وه پێش شعرنوسین ده‌كه‌وێت ) چونكه شعرشتێك نیه مرۆڤ فێرى بێت به‌ڵكو دۆخێكى زهنیه تێیدا ده‌ژین وكه‌جێمان هێشت جگه‌له‌تارمایی جوانیه‌كى وه‌سف نه‌كراو هیچى ترمان له‌یاد نامێنێت ، رِاسته مرۆڤ ده‌توانێت له‌شعردا ئه‌ودنیایه دروست بكات كه‌خۆى ئاواته خوازیه‌تى به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا له‌قاڵبدان وبه‌رته‌سك كردنه‌وه‌ى یه‌كێكن له‌وپه‌تایه‌ى كه‌ئه‌مرِۆ شعریه‌ت به‌تایبه‌ت لاىگه‌نجى ئێمه توشى بووه بۆیه‌له‌كاتى خوێنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نوسراوى شعر لاى گه‌نج ته‌نهاوته‌نها جگه‌له‌چه‌ند هه‌ستێكى عاتفیانه‌ى دوورله پرۆسه‌ى عه‌قڵانى كه‌پتكراو زیاتر هیچى ترنابینیت كه‌رِه‌نگه وه‌زیفه‌ى نوێ لاى ئه‌مانه ته‌نها نه‌بوونى رِه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر بێت .كه‌به‌بوون وهاورِێیه‌تى كردنى ئه‌ورِه‌گه‌زه‌ش هه‌مووشتێك ده‌وه‌ستێت وكۆتاى دێت، له‌كاتێكا له‌سه‌ر وه‌ختى نوسینى ئه‌م به‌ناو شعرانه‌دا گه‌وره‌ترین پاساولاى ئه‌وان به‌تاڵكردنه‌وه‌ى ئیحساسى تاكه‌كه‌سیه وده‌یانه‌وێت له‌رِێگه‌ى شعره‌وه‌خه‌ونه‌كانیان ببینین له‌كاتێكا شیعر به‌ته‌نیا ئه‌مه‌نیه وپرِۆسه‌یه‌كى ته‌واو عه‌قلاَنیه به‌ختیار واته‌نى (بۆئه‌وه‌ى بتوانین به‌شعر خه‌وببینین ده‌بێت بتوانین به‌شعر بیربكه‌ینه‌وه، به‌ڵام شعرنوسین بریتى نیه‌له نوسینى بیر به‌شعر به‌ڵكوپرۆسه‌ى بیركردنه‌وه‌یه به‌شعر، شاعیر كه‌سێكه كه‌به‌شعر بیرده‌كاته‌وه نه‌وه‌ك بیربكاته‌وه دواترشعر بنوسێت ) به‌ڵام من هه‌ندێك جارى دیكه واى ده‌بینم كه ئه‌م نه‌وه‌یه به‌خۆشمه‌وه شعر وه‌ك پرِۆسه‌یه‌كى ته‌واو عاتیفى وسۆزدارى سه‌یرده‌كه‌ین كه ته‌نهاو ته‌نها له‌خزمه‌تى پرِۆسه‌كى حه‌زین دابێت هه‌رئه‌وه‌ى كه‌لاى ئێمه پێى ده‌وترێت به‌هه‌ڵه عه‌شق كه‌به برِواى من هه‌مووشتێكه ته‌نها ئه‌شق نه‌بێت وه‌ك ده‌بینیت له‌كرداردا پرِۆسه‌ى عه‌قڵانى و گه مه‌زمانیه‌كان ون ده‌بن و ته‌نها وته‌نها عاتیفه سه‌رانسه‌رى پانتاى نوسینه‌كان داگیرده‌كه‌ن، به‌ڵام من دیسانه‌وه هاورِاده‌بمه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ختیاردا كه‌ده‌ڵێت ( شعر عاتیفه‌ى مرۆڤ نیه كه‌قسه‌ده‌كات به‌ڵكو ئه‌وه عاتیفه‌یه كه‌زمانى تێكده‌چێت وته‌عبیر بچوك به‌شى ناكات و مانا ئاماده‌كات له به‌رده‌میدا ته‌سك بێته‌وه ، شعرزمان نیه ،به‌ڵكو شعر گه‌رِانى زمانه له‌ناو خوی‌دا بۆزمانێكى تر . به‌م تێرِوانینه‌شه‌وه له‌شعر به‌برِواى من ده‌توانین شعرێك به‌رهه‌م بهێنین كه بچێته خانه‌ى ژانه‌رى رِاسته‌قینه‌ى ئه‌ده‌به‌وه .
سه‌رچاوه‌كان:
ده‌رباره‌ى ئه‌زمونى شیعر، ن: به‌ختیار عه‌لـى
شیعرییه‌ت لاى ئه‌دۆنیس.
|
|
|
| |
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|
ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان ) |
|
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن) |
ماڵپه‌ڕی چــــــراکــــــــان
|