?xml:namespace>
ئه‌توانی گه‌لێ هۆکاری تر بدۆزینه‌وه که بۆچی له کوردستان ئه‌و عه‌شقه نییه قۆناغه‌کانی فلم
1-بیرۆکه2- چیرۆك 3- سکرێپت(سیناریۆ) script 4-ئاماده‌کردنی بۆ سکرین 5-ستۆری بۆرد(وێنه‌کێشانی گرته‌کان) 6- لیستی گرته‌کان 7- ئاماده‌کردنی کاست(ئه‌کته‌ر) 8-ئاماده‌کردنی لۆکه‌یشن 9- ئاماده‌کردنی کروو(پشت کامێرا)crow 10وینه‌گرتنshooting 11-ئێدتین (مۆنتاژ) 12-ئاماده‌کردنی مۆسیقا‌و ده‌نگه‌کان 13-به‌شداری ڤیستیڤاڵ یان نمایش‌کردنی له هۆڵی سینه‌ما.
ئه‌مه به‌کورتی فلم به‌م قۆناغانه‌دا تێپه‌ڕ ئه‌بێ به‌ڵام به‌پێی جۆری فلمه‌که ئه‌گۆڕرێت بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئه‌کشن بێت زیاتر ئه‌بی .
ده‌رهێنه‌ری فلمی کوردی ئه‌وانه‌بوون که‌له بواری شانۆ دا شاره‌زا بوون یان ئه‌وانه‌بوون ماوه‌یه‌ك له‌که‌ناڵه‌کانیtv کامێرایان به‌کارهێناوه په‌لاماری فلمیان دا، ئه‌مه‌ش جۆرێك له هه‌ڵپه‌ی پێوه‌دیاره چونکه ئێمه له چاو دراوسێکانی ترمان له‌م بواره‌دا له‌دوایی ئه‌وانه‌وه ده‌ستمان پێ‌کرد ئه‌وێش له‌به‌ر ئه‌و باره‌ڕامیاریه‌ی له‌م ناوچه‌ی ئێمه‌دابوو.
هه‌موو که‌سێک ئه‌توانێ کاری فلم بکات......چۆن؟
ئه‌گه‌ر دیمه‌نێک له سکریپتێك بێنین بیده‌ین به‌چه‌ند که‌سێک ئایه ئه‌توانن کاره‌که‌بکه‌ن یان ناتوانن...... به‌بڕوای من ئه‌توانن......ئایه چۆن؟
بۆ نمونه‌سێ که‌س وه‌رئه‌گرین و یه‌ک دیمه‌نیان ئه‌ده‌ینێ.
ئه‌ڵێین ئه‌مه سکرێپت ئه‌وه وێنه‌گر و ئه‌وه‌ش ئه‌کته‌ر ده‌ست پێبکه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م سێ که‌سه به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه کارناکه‌ن.هه‌ر سێکیان هه‌رگیز دیمه‌نه‌که‌یان له‌یه‌ک ناچێ.....چۆن؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نازانن جۆن دیالۆگه‌کان به‌ش بکه‌ن به‌سه‌ر جۆری گرته‌کاندا له‌کوێدا ئه‌بێ cut بڕین بکه‌ن. ئایه چ جۆره‌گرته‌یه‌ک بۆ دیمه‌نه‌که پێویسته. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌توانن به‌رهه‌مه‌که وێنه‌بگرن.
له‌وانه‌یه که‌سی یه‌که‌م کامێراکه دانێ تاکو دیمه‌نه‌که ته‌واو ئه‌بێ.
دووه‌م چه‌ند بڕینێک ده‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ هۆکاره‌کان چییه?
سێهه‌م له‌وانه‌یه له گرته‌یه‌کی دووره‌وه یه‌کسه‌ر بڕین بۆ گرته‌یه‌کی نزیك واته long shot to close up. که‌واته توانیمان به‌سێ که‌س دیمه‌نه‌کان ته‌واو بکه‌ین به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک زانستیانه نییه که ئه‌م سێ جۆره‌ش له فلم و درامای کوردی‌دا به‌ڕونی دیاره.
چونکه هیچ باگراوندێکی زانستیانه‌یان له‌سه‌ر کاری فلم نییه.
به‌ڕاستی ئه‌بێ لێپرسینه‌وه هه‌بێ له‌و کارانه که به‌شێوه‌ی هونه‌ریانه کاری تیاناکرێ ئه‌توانین چی بکه‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وبه‌رهه‌مانه.
یه‌که‌م- به‌ڕێوه‌به‌رێتی سینه‌ما سه‌ربه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به‌رپرسیاری یه‌که‌م. ئه‌وان بودجه‌ی زۆربه‌ی فلمه‌کانی کوردستان دابین ده‌که‌ن. که‌کارێکی زۆرباشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی فلم نییه ئه‌مان ئه‌م کاره‌ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌توانرێ ئه‌و به‌رهه‌مانه به‌رهه‌م بهێنن که ده‌رهێنه‌ره‌که‌یان به‌شێوه‌ی پرۆفیشناڵ کارده‌کات.
داواکارییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتی سینه‌ما.
تکایه ته‌نها پاره‌ی یه‌ك فلم سه‌رف بکه‌ن بۆ چه‌ند که‌سێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات تاکو له‌وێ چه‌ند کۆرسێکی فلمسازی وه‌ربگرن ئه‌و کاته‌گۆڕانێکی زۆر به‌سه‌ر جۆر‌و کوالیتی به‌رهه‌مه‌کان ئه‌بینن. هه‌رچه‌نده له هه‌ولێر ئه‌کادیمیای فلم کراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌مان زیاتر دیجیتالین، چونکه خوێندنی فلم له هه‌موو ووڵاتێک نییه. ده‌توانرێ له ڕێگای ئه‌نته‌رنێته‌وه ئه‌و زانیاره‌تان ده‌ست بکه‌وێ پاره‌ی خوێندن و مانه‌وه‌و پێویستیه‌کانی خوێندکاران.
به‌جۆری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌سه‌ده‌ها خوێندکاری ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه کردوه به‌ڵام له کاری فلم دائه‌توانم بڵێم به ته‌نها چه‌ند که‌سێك که له په‌نجه‌کانی ده‌ست که‌مترن.
له‌وانه‌یه وه‌زاره‌تیش وه‌ڵامی بۆ پێشنیاره‌که‌ی من هه‌بێ.
ڕاسته وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌م بواره‌دا کاری کردوه. گروپێکی شانۆکاری له شاری هه‌ولێر نارد بۆ میسر بۆ خوێندنی سکرێپت و دراما ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم تاکو ئێستا یه‌کێکیان له‌بواری سکرێپتا کارناکات، بڕوانه ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ژماره2173 ڕێکه‌وتی 13-06-2006 ئه‌مه‌بێ پلانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریه، پاره به فیڕۆچونه.
نمونه‌یه‌کی تر له ئه‌کادیمیای فلم له له‌نده‌ن کوڕێکم ناسی به‌ناوی هه‌یسه‌م ئه‌م کوڕه خه‌ڵکی شاری به‌غداد بوو هه‌یسه‌م کاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریکیه‌کان کردبوو زانیبوویان حه‌زی له‌کاری فلمه ناردبویان بۆ خوێندن بۆ له‌نده‌ن تاکو خوێندنی فلم له‌و ئه‌کادیمیایه ته‌واو بکات له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌مریکیه‌کان. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌ملیۆنه‌ها دۆلار سه‌رفکرا بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند فلمێک که‌کارێکی پیرۆزه‌و ده‌ست خۆشیتان لێده‌که‌ین. به‌پاره‌ی ته‌نها یه‌ك فلم له بودجه‌ی وه‌زاره‌ت ئه‌توانرا چه‌ند که‌سێ بڕوانامه‌ی فلمسازی وه‌رگرێ.
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم تاکو ئێستاش(کرو)crowواته‌ستافی پشتی کامێرا له ئێرانه‌وه ئه‌هێنن باشه‌پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه تاکو که‌ی ناتوانرێ ستافێکی فلمسازی دروست بکرێ. چونکه ئه‌کادیمیای فلمی هه‌ولێریش ناتوانێ (کرو)فلمسازی دروست بکات. مه‌به‌ستم کامێرای16ملم و35ملمه.
گرفتی فلمسازی کورد ئه‌وه‌یه ناتوانێ به‌قۆناغی به‌رهه‌مهێناندا بڕوات.
پلانی به‌رهه‌مه‌ێنان
هه‌رکارێکی فلم به‌رهه‌م به‌ێنرێ، که‌سێک سه‌رپه‌رشتی به‌رهه‌مه‌که‌ده‌کا له‌ڕۆژی ده‌ست به‌کاربوونه‌وه تاکو ته‌واوبوونی به‌رهه‌مه‌که‌و بازاڕدۆزینه‌وه بۆ به‌رهه‌مه‌که‌ئه‌ویش به‌رهه‌مه‌ێنه‌رهproducer ئه‌م کاره‌ئه‌رکی ده‌رهێنه‌رنییه به‌ڵام له کوردستان ئه‌م کاره‌ش ده‌رهێنه‌ر ده‌یکا به‌مه‌ش کاره‌کانی ده‌رهێنه‌ر قورس‌تر ده‌کا.
وه‌زاره‌تی ڕوشنبیری بودجه‌ی فلمی(که‌واته‌چاوه‌ڕێبه)دابین کردوه به‌ڵام پاره‌که‌ی داوه به ده‌رهێنه‌ر، برای ده‌رهێنه‌ریش کاره‌که‌ی ته‌واونه‌کردوه ئه‌مه‌بێ پلانی به‌رهه‌م هێنانی فلمه.
بڕوانه کوردستانی نوێ ژماره4792 دوالاپه‌ڕه له به‌رواری 2009-02-9 بڕوانه کوردستانی نوێ ژماره4796 دوالاپه‌ڕه له‌به‌رواری 2009-02-13 بێ پلانیه‌ده‌نا چۆن ده‌رهێنه‌ر ئه‌بێ به‌به‌رهه‌م هێنه‌ریش دیارده‌یه‌کی سه‌یروسه‌مه‌ره له کوردستان هه‌یه، پرسیار له هه‌رکه‌سێ ده‌که‌یت ئه‌ڵێت کاری فلم بودجه‌ی زۆری ئه‌وێ.
یان ئه‌و که‌سه‌تاکو ئێستاهیچ هه‌وڵێکی فلمسازی نه‌داوه په‌لاماری فلمی درێژ ئه‌دات یان به‌وه‌ش ناوه‌ستێ په‌لاماری زنجیره‌ی درامایی ئه‌دات.
هاوڕێم ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ ببیته‌ده‌رهێنه‌رێکی باش په‌لاماری فلمی درێژ مه‌ده یان کورته فلم مه‌ده چی بکه‌ین باشه؟ ئه‌توانی به‌بێ پاره فلم بکه‌ی و به‌شداری ڤیستیڤاڵه گه‌وره‌کانی دنیا بکه‌ی.چۆن؟ بیرۆکه‌ی فلم(شا)یی فلمه....که بیرۆکه‌که‌ت سه‌رنجڕاکێش بێت واته قولاپی بینه‌ر بکات قوڵیه‌ك له بیرکردنه‌وه‌دا بێت.
هه‌وڵبده کاره‌که‌ت له یه‌ك ده‌قه بۆ دوو ده‌قه زیاتر نه‌بێ ئه‌و بیرۆکه‌یه بنوسه‌ره‌وه، ئاماده‌ی بکه بۆ سکرین ، ستۆری بۆردی بۆبکه تاکو ئێره‌کاری ته‌نهایی خۆته کاره‌که‌ت ته‌نها له‌سه‌ر کاغه‌زه....وێنه‌گرتنه‌که‌شت به‌کامێرای خۆت بێت یان کامێرایه‌ک له هاوڕێکه‌ت قه‌رزبکه خۆت وێنه‌گری به‌رهه‌مه‌که بیت.
بۆ ئه‌کته‌ریش هه‌وڵ بده له هاوڕێ و که‌سه نزیکه‌کانی خۆت ئاماده‌ی بکه‌ی
.
که وێنه‌گرتن ته‌واو بوو به کۆمپیوته‌ره‌که‌ی خۆت ئێدیتنی بکه(مۆنتاژ) بیر له مۆسیقای ئاماده‌کراویش بکه‌ره‌وه. به‌رهه‌مه‌که‌ت ته‌واو بوو بودجه‌شی نه‌بوو بوویته خاوه‌نی کورته فیلمێک ئه‌توانی به‌شداری گه‌وره‌ترین ڤیستیڤاڵی جیهانی پێبکه‌ی هه‌رگیز بیر له‌کوالیتی به‌رهه‌مه‌که‌ت مه‌که‌ره‌وه چونکه کاری سه‌رکه‌وتوو گرنگ نییه به‌چی به‌رهه‌م هاتووه
زۆرفلمی کوردی کوالیتی باش نییه به‌ڵام تاکو ئه‌مڕۆش شوێنی خۆیان له‌دڵی بینه‌ردا کردۆته‌وه. ئه‌توانی سه‌یری ئه‌م ماڵپه‌ڕه بکه‌ی بۆ سه‌یری کاری چه‌ند سانییه‌و ده‌قه‌یی بزانه به‌چه‌ند که‌س کاره‌که‌کراوهbbc.co.uk/film
هاوڕێم.....فلمساز هه‌رگیز بیر له‌وه‌نه‌که‌یته‌وه کاره‌که‌ت ته‌نها یه‌ك ده‌قیقه‌یه یان دوو ده‌قیقه‌یه به‌پێچه‌وانه‌وه کارێکی یه‌ک ده‌قه‌یی سه‌رکه‌وتوو باشتره له زنجیره‌یه‌کی درامایی خراپ.
تاکو ده‌رفه‌تێکی ترت بۆ ئه‌ره‌خسێ کورته فلمی5تاکو10 ده‌قیقه‌یی بکه‌ی دوای ئه‌وه فلمی درێژ ده‌رهێنه‌ری گه‌وره ده‌یڤدلاینج ده‌رهێنه‌رخاوه‌نی فلمی ئرسترهێد1976.
ئه‌م کابرایه ته‌نها ڕۆژانی پشوو کاری کردوه له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی تاکو خۆی سه‌لماندوه دواتریش بۆته‌گه‌وره‌ترین ده‌رهێنه‌ر له جیهاندا.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی له ئاینده له‌سه‌ربه‌شه‌کانی فلم بنوسم تاکو ده‌روازه‌یه‌ک بێ بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر فلمسازی
?xml:namespace>
محه‌مه‌د عه‌زیز
به‌ریتانیا/فێبریوه‌ری
Safeisland02@hotmail.com
سه‌رچاوه کان:
کامێرای 16ملم... London film academy
Bbc.co.uk
Practical dv film making
خه‌بات ژماره(2173 ) دوالاپه‌ره 2006-6-13
کوردستانی نوێ ژماره(4792 ) دوالاپه‌ڕه2009-2-9
کوردستانی نوێ ژماره(4796) دوالاپه‌ڕه2009-2-13