هاورِیَم كاكه یوسفى ئازیز ...
ده‌زانى ... هه‌ندیَك سات هه‌ن مرۆڤــ ده‌یه‌ویَت هه‌ر گیز ئه‌وه نه‌ڵیَت و نه‌نووسیَت، كه‌ده‌یڵیَت و ده‌ینووسیَت، چونكه زۆر باش ده‌زانیَت هه‌رچه‌ند بڵیَت و بنووسیَت هیَشتا نه‌یتووانیوه تۆزقاڵیَك له‌و شتانه بڵیَت و بنووسیَت كه‌مه‌به‌ستییه‌تى، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و كاتانه‌شه‌ن كه‌وا له‌مرۆڤــ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ى ده‌یه‌ویَت بیڵیَت، بیڵیَت و ئه‌وه‌ى ده‌یه‌ویَت بینووسیَت، بینووسیَت. برِوام وایه ئه‌وشته‌ى ئیراده‌و ویست و ده‌مى ئینسان نه‌یتووانى بیڵیَت، نووسینیش ناتووانیَت بیڵیَت. به‌ڵام دواجار هه‌ر ته‌نهاو ته‌نها نووسینیشه ده‌تووانیَت ئه‌و شتانه بڵیَت و بیاننووسیَت كه‌ناوتریَن و ئیراده‌ى ئینسان حه‌ز به‌نووسینیان ناكات! ئه‌مه هاوكیَشه‌یه‌كى زۆر سه‌یره هاورِىَ ... له‌كاتیَكدا واهه‌ست ده‌كه‌ین نووسین هه‌موو شتیَكى بۆ وتووین و هه‌موو نهیَنى و ویستیَكى بۆ نووسیوین، كه‌چى سه‌یر ده‌كه‌ین نه‌ك وه‌ها كاریَكى نه‌كردووه، به‌ڵك و زۆر پیَچه‌وانه‌ى بۆچوونه‌كانى ئیَمه‌ش شتگه‌لیَكى سه‌یرى نووسیوه (واته نووسیومانه) ئه‌و ساتانه‌شى وا هه‌ست ده‌كه‌ین نووسین هیچى بۆ نه‌وتووین و هیچى بۆ نه‌نووسیوین، كه‌چى ده‌بینین شتگه‌لیَكى زۆر زیاتر له‌و ویسته‌ى ئیَمه هه‌مان بووه بینووسین، ئه‌و نووسیویه‌تى (واته نووسیومانه)!!! ئه‌مه ئه‌و گیَژاو و ئه‌و پرسیارانه‌ن كه‌منى به‌دواى خۆیدا ویَڵ كردووه‌و هه‌میشه له‌ناو وشه‌و كتیَبه‌كاندا بۆى ده‌گه‌رِیَم و ده‌شزانم هه‌رگیزیش ناگه‌مه ئه‌نجام ... چونكه له‌رِاستیدا خۆشم نازانم به‌دوواى چییه‌وه‌م، یاخود خۆم وا لیَده‌كه‌م كه‌نه‌زانم به‌دوواى چییه‌وه‌م. ئاخر نووسین چ باكى به‌وه هه‌یه من ده‌مه‌ویَت بڵیَم چى و ده‌مه‌ویَت چى بنووسم ..!؟
ئه‌م كورته پیَشه‌كییه بۆ ئه‌وه‌بوو كه‌پیَتبڵیَم نامه‌كه‌ت ئه‌و هه‌سته‌ى دا به‌من ... ئیتر نازانم ئه‌م نامه‌یه كه‌ده‌ینووسم، چۆنى ده‌نووسم. ئایا دژى ئه‌و ویسته ده‌بیَت كه‌ده‌مویست بۆت بنووسم؟ یاخود له‌و ویسته زیاترم بۆ ده‌نووسیَت كه‌مه‌به‌ستم بوو؟ ... نازانم.
هاورِىَ ... هه‌ر رِۆژیَك دوواى ئه‌وه‌ى كه‌نامه‌كه‌م بۆ ناردیت، بارانیَكى هیَمن و ورد‌و له‌سه‌رخۆ بارى ... بارى ... بارى ... ئه‌و بارانه له‌وجۆره بارانانه بوو كه‌له‌دوواى تۆفانه گه‌وره‌كان و دوواى كاولبوونه گه‌وره‌كان و دوواى جه‌نگه گه‌وره‌كان كه‌به‌ملیۆنان خه‌ڵكى ده‌بنه قوربانى، كه‌به‌سه‌ر داروپه‌ردوى ویَرانه‌و لاشه سارد‌و سرِه‌كاندا دیَته خوارو جاریَكى تر دروست و زیندوویان ده‌كاته‌وه. ئه‌وبارانه هه‌مان هه‌ستى داروى په‌ردو رِووخاو و هه‌ستى هه‌مان لاشه‌ى دوواى بارانبارینى دامىَ. ئه‌و رِۆژه هه‌وریَكى رِه‌ش و چڵكن و مۆن، به‌ڵام ئاویَكى رِوونى لیَده‌هاته ده‌ر. ئه‌و ساته كه‌سه‌یرى هه‌وره‌كه‌م ده‌كرد به‌وشیَوه ناشیرینه‌و ئه‌و ئاوه جوانه‌ش ده‌دات، تیَگه‌یشتم مرۆڤه ناحه‌زو دزیَو و خراپكاره‌كانیش ده‌تووانن جوانى ببه‌شنه‌وه، له‌برى شه‌رِو ئاژاوه‌و درِنده‌یى، وه‌ك چۆن هه‌وره‌كه‌ش ده‌یتووانى به‌هه‌مان ئه‌و رِه‌شى و پیسییه بیَته خوارىَ!
ئه‌و رِۆژه به‌نیازى نووسینى نامه‌یه‌ك بۆتۆ، خۆم ئاماده كرد‌و بۆ دواجار (له‌وكاته‌دا) خواحافیزم له‌دایكم و له‌رِووخساره ماندو پرِ حه‌سره‌ته‌كه‌ى كرد، ئه‌و رِووخساره‌ى كه‌هیچ هیَزیَك نییه له‌م دنیایه‌دا ئه‌و ناسۆرو ماندووبوونه‌ى لیَبسرِیَته‌وه كه‌پیَیه‌وه دیاربوو. هاتم ... سه‌ره‌تا له‌ژیَر ئه‌وبارانه‌دا سه‌ریَكم له‌باخچه‌ى گشتى دا‌و كه‌میَك له‌په‌یكه‌ره سارد‌و سرِه‌كان رِامام و به‌په‌رِۆیه‌كى ته‌رِ نیَچه‌وانى وشكهه‌ڵهاتووى شیَخ رِه‌زام سرِیه‌وه‌و پیَم وت: توخوا مامه شیَخ ئه‌گه‌ر ئیَسته بمایتایه چیت به‌و كه‌سانه ده‌وت كه‌تۆو هاورِیَكانتى له‌م باخچه بیَگیان و بیَ بوولبوول و بیَ گوڵه‌دا وه‌ك و به‌ردیَكى بیَگیان و له‌به‌ردیَكى بیَگیان نه‌خشاندون و چه‌قاندوون؟ به‌ڵام هه‌رچه‌ندم كرد‌و كۆشام هیچى پیَنه‌وتم، به‌ڵام خۆم وه‌ڵامه‌كه‌یم ده‌زانى، وه‌ك چۆن ده‌زانم تۆش هه‌مان وه‌ڵام ده‌زانى. له‌ویَ هاتمه ده‌ره‌وه‌و به‌ره‌و كتیَبخانه‌ى گشتى هاتم ... له‌رِیَگه كچیَكى شۆخ و شه‌نگم بینى، كه‌چاكه‌تیَكى رِه‌شى له‌به‌ردابوو، به‌ڵام ئه‌و بارانه‌ى كه‌ده‌بارى هه‌موو ئه‌و خۆڵبارانه‌ى كه‌چه‌ند رِۆژ له‌وه‌وبه‌ر هه‌بوو كۆیكردبووه‌وه‌و ده‌تووت به‌یه‌كجار هه‌مووى به‌و چاكه‌ته رِه‌شه‌دا كردووه كه‌ئه‌و خانمه له‌به‌رى بوو ... بۆئه‌وه‌ى پیَى بڵیَت: خانم تكا ده‌كه‌م ئه‌وه‌نده به‌فیزه‌وه مه‌رِۆ، ئه‌گینا پیست ده‌كه‌م. له‌و كاته‌دا ویستم بچم پیَى بڵیَم: خانم با چاكه‌ته‌كانمان بگۆرِینه‌وه، سه‌یركه چه‌ند پیس بووه، ئاخر ئه‌م بارانه بیَرِووحمه نازانم بۆ واى لیَكردوویت، چۆن دڵى هاتووه ئه‌و خشت و خۆڵه‌ت به‌سه‌ردا بباریَنیَت؟ به‌ڵام نه‌ویَرام هاورِىَ ... چونكه ترسم له‌وه هه‌بوو پیَمبڵیَت: نه‌خیَر تۆ غه‌ڵه‌ت تیَگه‌یشتووى .. ئه‌م بارانه منى زۆر زۆر خۆشده‌ویَت ... ئه‌گه‌ر وانییه ئه‌دى بۆ چاكه‌تى منى والیَكردووه‌و چاكه‌ته‌كه‌ى تۆ هه‌روا خاویَنه؟ دڵنیاشبووم رِاستى ده‌كردو هه‌رواشبوو، بۆیه كۆڵمدا.
هاورِىَ ... نازانم تووانیومه هیچ بڵیَم و بنووسم یان نا؟ به‌ڵام هیوادارم توانیبیَتم. هه‌ندیَكجار ئه‌وه‌ش هونه‌ریَكى گه‌وره‌یه كه‌له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و شته زۆره‌ى پیَته‌و ده‌ته‌ویَت بینووسیت، وا له‌به‌رانبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت كه‌وا هه‌ستبكات هیچت نه‌وتووه، چونكه هیچ نه‌وتنیش له‌هه‌ندیَك شویَندا گه‌لیَك له‌زۆر گۆیى باشتره!!! هیوادارم به‌م نامه‌یه هه‌ندیَكیتر له‌یاده‌وه‌رییه‌كانت بیَنمه‌وه یادو بتخه‌مه‌وه یادى رِابردووه‌وه، بۆئه‌وه‌ى لیَى بیَئاگا نه‌بیت، چونكه رِۆلان بارت وته‌نى ( ئیَستا له‌دڵى رِابردووه‌وه‌و هه‌ڵده‌قوڵیَت.) بۆ ئه‌وه‌ى ئیَستایه‌كى قه‌شه‌نگ له‌رِابردوویه‌كى ویَران دروست بكه‌ین، به‌ڵام هه‌رچۆنیَك بیَت نامه‌ویَت له‌و یاده‌وه‌ریانه‌ت بیَنمه‌وه یاد كه‌عه‌زابت ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ تاڵى و غه‌مدا ده‌تكه‌نه هاورِىَ ... ئیدى من هیچم نه‌ماوه كه‌بینووسم بۆت، وه‌ك چۆن هه‌ست ده‌كه‌م هیچیشم بۆ نه‌نووسیویت ... چونكه هه‌میشه ئه‌وه‌ى ده‌مانه‌ویَت بینووسین به‌شیَكى زۆر كه‌مى ئه‌وه‌یه كه‌له‌ناخماندایه‌و ویستوومانه بینووسین ...
هه‌میشه له‌یادمیت ...
پیَشه‌وا.
سلیَمانى: كتیَبخانه‌ى گشتى.
25/2/2009
لیَمانى:>
?xml:namespace> ?xml:namespace>