فیلمى به‌ڵگه‌نامه‌ى (ژینى من) | بڕوا كامیل
فیلمى به‌ڵگه‌نامه‌ى (ژینى من) له گشت زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و دواناوه‌ندیه‌كان له شارى سلێمانى نمایش ده‌كریت : دواى ئه‌وه‌ى (بروا كامل عه‌تار ) ى ده‌رهێنه‌ر له مانگى شه‌شى ساڵى رابردوو ده‌ستى كرد به دروست كردنى فیلمێكى به‌ڵگه‌نامه‌ى له سه‌ر منداڵه نه‌خۆشه‌كانى تالاسیمیا له 8/5/2008 له هۆڵى رۆشنبیرى سلێمانى نمایشى كرد به هاوكارى گروپى زریانى پارساو كۆمه‌ڵه‌ى تالاسیمیا به بینه‌رێكى ئێجگار زۆره‌وه سه‌ركه‌وتنێكى به‌رچاوى به خۆیه‌وه بینى بۆیه له سه‌ر ئه‌ركى منداڵ پارێزى كوردستان فیلمى به‌ڵگه‌نامه‌ى (ژینى من) دووباره نمایش ده‌كرێته‌وه بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ودواناوه‌ندیه‌كانى شارى سلێمانى كه ماوه‌ى مانگێك ده‌خایه‌نێت و وه‌به‌رێوبه‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى سلێمانیش ره‌زامه‌ندى فه‌رمووه بۆ نمایش كردنى كه سه‌ره‌تا له په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانیه‌وه ده‌ستى پێكردوه ورۆژانه فیلمى (ژینى من) نمایش ده‌كرێت .
شایه‌نى باسه ئه‌م فیلمه باس له ئازاره‌كانى نه‌خۆشى تالاسیما ده‌كات و منداڵكى وه‌ك سمبولى گشت نه‌خۆشه‌كانى وه‌رگرتوه به ناوى چێنه‌ره‌وه كه چۆن سه‌ردانى نه‌خۆش خانه‌ى هیوا ده‌كات و هه‌موو فیلمه‌كه له باگراوندى مێشكى چێنه‌رى سه‌ركى فیلمه‌كه ده‌رده‌چێت و ده‌بینرێت كه ماوه‌ى مانگ و نیوێك وێنه‌گیراوه‌و له لایه‌ن كامێرامان (ئالان جه‌لال) وێنه گیراوه‌و وه‌مۆنتێر (هه‌ڵگوردمحمد) مۆنتاژى كردوه.
|