|
گه‌مه‌ى بارستاییه‌كان | تاهیر عه‌بدولواحید
نووسینى : حه‌سه‌ن به‌لاسم
وه‌رگێرِانى له عه‌ره‌بیه‌وه : تاهیر عه‌بدولواحید
له یه‌كێك له‌شه‌وه بێرونه‌كانى شه‌وانى ژیانى به‌سه‌رچومان ، مشكێك له‌وانه‌ى كه به مشكی رِه‌ش ناسراون، برِیاریدا سنوورێك بۆشێوه ژیانى ترس و سه‌رشۆرِى خۆى دابنێت ، كۆتایی به قه‌ده‌رى لاوازى و ده‌سته‌وسانی بهێنێت كه‌تیایدا به‌بىَ تاوان زیندانى كرابو، هه‌نگاوى یه‌كه‌مى چاره‌نوسساز ئه‌وه بوو كه ده‌بێت به‌ربه‌ره‌كانێى خودا بكات و سه‌رپێچى له‌و بیروباوه‌رِ و رێنوماییانه‌ى بكات كه پێى وایه ئه‌بێت هه‌ر زینده‌وه‌رێك به زمانى خۆى بدوێت، ئه‌م مشكه‌مان ئاخافتنى به‌زوبانى ئاده‌میزاده‌كان بۆخۆى هه‌ڵبژارد وبه‌مه‌ش ده‌یزانى كه به‌ته‌نها بۆخۆى ئه‌بێت ده‌ره‌نجامه‌كانى ئه‌م جۆره سه‌ركێشیه تابۆیه له‌ئه‌ستۆ بگرێت، ئه‌مه‌ش دیاره كه چركه‌ساتێكى ترسناكه و له‌هه‌مانكاتیشدا چركه‌ساتێكى ئاڵتونیه، ده‌قاوده‌ق له‌شێوه‌ى چركه‌ساته‌كانى لوتكه‌ى چێژى سێكسى ده‌چێت كه تیایدا ته‌لیسمى چێژبینینى واقیع و ئاره‌زوى ونبوون تێكه‌ڵ ده‌بن،
له‌به‌یانیه‌كى زوى ئه‌و زستانه‌دا مشكه‌كه له‌كونه‌كه‌ى خۆى كه له‌ژورى چێشتخانه‌كه‌دا بوو، شێوه‌ى مه‌ستێك كه‌به‌دوى پاكه‌تى شقارته‌یه‌كدا بگه‌رِِێت،بێگوێدانه هیچ شتێك هاته‌ده‌ره‌وه. خێزانه‌كه‌ش به ته‌مه‌ڵى و به هێمنى له‌سه‌ر مێزى نانخواردنى به‌یانى دانیشتبوون...
مشكه‌كه ووتى : به‌یانیتان باش...
له‌وكاته‌دا به‌ته‌نها بنه‌ماكانى گه‌مه‌ى ترس گۆرِا ، مشكه‌كه‌ش هێنده‌ى بارستایی ده‌یناسۆرێكى لێهات.
پێگه :www.blasim.blogspot.com
|
|
|
| |
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|
ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان ) |
|
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن) |
ماڵپه‌ڕی چــــــراکــــــــان
|