|
په‌نجه‌ره‌یه‌ك ، بشكێنه | نه‌وزاد ئه‌حمه‌د حسێن

شتمان زۆر دزى
له مه‌زرا دووره ده‌سته‌كانى عه‌شق
له دوكانه كڵۆمدراوه‌كانى سیاسه‌ت
له قه‌یسه‌ریه شێداره‌كانى باب و باپیران
له گۆزه سووره‌كانى به‌رده‌م مزگه‌وت
شتمان زۆر دزى
له پیته ئاڵۆسكاوه‌كانى پاپڵۆ نیرۆدا
له ووشه ئاوێته‌كانى ئیلیوت
له عه‌سره غه‌مگینه‌كانى چیخۆف
له شه‌وه‌كانى دیستۆیڤسكى
له تابلۆ ناشیرینه‌كانى دالى
له جێگا فڵچه‌كانى ڤان كوخ
شتمان زۆر دزى
هه‌ر له قۆناغى سه‌ره‌تاییمه‌وه
حه‌زم ئه‌كرد قۆپچه‌ى چاكه‌تى مامۆستاكان بدزم و
هه‌ڵماقۆى پێبكه‌م
یان بیكه‌م به خولخولۆكه و له‌سه‌ر سینیه‌ك كه له دایكم دزى بوو
بیخولێنمه‌وه
حه‌زم ئه‌كرد سمێڵى قه‌ترانى مامۆستاكان بدزم و
به كه‌تیره‌یه‌ك كه له حانووت دزیبووم
بیلكێنم به ژێر لووتمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى منالاَن لێم بترسن
ئه‌موویست دڵنیایى هاورِێكانم بدزم و
بیكه‌م به هێمایه‌ك بۆ به هێزى و چاو نه‌ترسى خۆم
په‌نجه‌ره‌كانم به به‌ردێك ئه‌دزى و
ژاوه ژاوم ئه‌خسته ماڵێكه‌وه كه
به هه‌زار ده‌ست ماچكردن
شوشه‌یان له كه‌تیبه‌كان ماره كردبوو
دزیمان زۆر كرد
نیوه‌رِۆى هاوین خه‌ومان له چاوى باوكمان ئه‌دزى و
به هه‌ڵه‌داوان رِاى ده‌كرد به دووامانا
كفرى ئه‌كرد ، ئه‌یووت :
بتانگرم خوایش نه‌تانكوژێ من ئه‌تانكوژم
دزیمان زۆر كرد
پێكه‌نینى مارلین مۆنرۆ و
ئه‌ته‌كێتى ئالان دیلۆنمان دزى
ده‌مانچه‌كه‌ى بلمۆندۆ و
هه‌ڵمه‌ته‌كانى بروسلیمان دزى
ئێمه دز بووین .. دز
كۆمه‌ڵێك دزى كه‌مئه‌ندام
ئێستا دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه بۆم ده‌ركه‌وت
من له میلله‌تێكى كه‌مئه‌ندامدا فێرى دزى بووم
میلله‌تێكى زیندانكراو
میلله‌تێكى له دوو شه‌قام و
چوار گه‌رِه‌ك
بۆ هه‌تا هه‌تایه ماره كرا‌و
ئێمه له مه‌زبه‌له‌كاندا دزیمان ده‌كرد
پاكه‌ته به‌تاڵه‌كانمان ئه‌دزى
رِۆژنامه خوێنراوه‌كانمان ئه‌دزى
كۆندۆمه به‌كارهاتووه‌كانمان ئه‌دزى
توێكڵى میوه خوراوه‌كان و
په‌رِى مریشكه سه‌ربرِاوه‌كانمان ئه‌دزى
ئێستا ئه‌پرسم :
كه‌ى و له كوىَ ئه‌مانده‌ن به دادگا
ئێمه‌ى دز
ئێمه‌ى كه‌مئه‌ندامى
بىَ ده‌رگا
بىَ به‌رنامه
بىَ رێگا
|
|
|
| |
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|
ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان ) |
|
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن) |
ماڵپه‌ڕی چــــــراکــــــــان
|