
چۆن نمایشى شانۆیى به ده‌قێكى سه‌ربه‌خۆ ناو ده‌به‌ین؟ ئایا به‌بىَ ده‌قى نمایش ئه‌و بونیاده پێكهاتووانه ده‌توانن له‌رِووبه‌رى نووسین جه‌سته‌ى شانۆ پێك‌بێنن؟ نووسراو ده‌قێكى زمانه‌وانیه كه كه‌لێنێك درووست ده‌كات، ئه‌ویش بونیادى ته‌واوكه‌ریه‌تى كه نمایشه، به‌واتاى نمایش ده‌بىَ به ده‌قێكیتر بۆ جه‌سته‌ى شانۆ، به‌لاَم ئه‌و بونیاده‌یه كه تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه سه‌رجه‌م بونیاده‌كانیتر له‌ناو خۆیدا بتوێنێته‌وه، بۆیه نمایش مانایه‌كى مه‌جازى به‌چه‌مكى ده‌ق ده‌به‌خشێت، چونكه ده‌ق له‌و رِووبه‌ره ته‌سكه ده‌رباز ده‌كرێت وبه‌ره‌و ئه‌و دیوى ماناكان ده‌بردرێت، ئه‌ویش ژیان كردنه‌وه به‌رێكى تازه‌یه بۆ ده‌ق.. په‌یوه‌ندى فۆنیمه له‌ناو زماندا، كه‌دواجار هه‌ر فۆنیمه تواناى خوڵقاندنه‌وه‌ى هه‌یه، كه له‌ده‌قى نووسراو دامان ده‌برِێت وخه‌ونى تازه‌مان لا ده‌خوڵقێنێت.
توانا ده‌نگیه‌كانى نێو نووسین هه‌وڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى ووزه خه‌فه‌كراوه‌كانى نێو جه‌سته ده‌دات، جه‌سته هه‌وڵه‌ى گوزارشت كردنى ئه‌ودیوى وێنه‌ى نووسراو ده‌دات، تاوه‌كو هارمۆنیه‌تێك له‌ته‌ك ووشه‌دا بدۆزێته‌وه، چونكه له‌ده‌ره‌وه‌ى جه‌سته ووشه تواناى نیه ببىَ به سێنته‌رى ئاماژه‌كانى نمایش، ئه‌و ته‌نها هه‌ڵگرى میكانیزمى ئاماژه‌یه، ئه‌وه‌ى ئه‌و میكانیزمانه به‌ره‌و سێنته‌ر ده‌گۆرِێت.. رِووه ناوه‌كیه‌كانى جه‌سته‌یه، كه ده‌یه‌وىَ سه‌رله‌نوىَ رِووبه‌رى نووسراو به‌پێى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سێنته‌رى ده‌ق رِێكى بخاته‌وه، به‌لاَم رِێكخستنه‌وه به‌پێى ئه‌و سیستمه گریمانكراوه له‌گه‌ڵ ده‌ق رِه‌فتار ناكات، به‌ڵكو رِووپۆشى په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌كات له‌رِێگه‌ى نمایشه‌وه، ئه‌وه‌ش كرِنۆلۆژیاى مانا تێكده‌شكێنىَ، نه‌ك هه‌ر ئه‌و زه‌مه‌نه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌لێنه‌ى له‌نێوان ده‌ق ونمایش هه‌یه، ده‌یه‌وىَ چاره‌سه‌رى بكات.
ئه‌و چاره‌سه‌ریه بۆ نووسین دۆزینه‌وه‌ى مانایه، گۆرِانه له‌په‌یوه‌ندیه ستراتیژیه‌كانى ده‌ق، كه رِه‌هه‌نده ده‌لالیه‌كانى خوێندنه‌وه‌ى تیا ئه‌نجام ئه‌درێت، خوێندنه‌وه له‌ناو رِووبه‌رى داهێنه‌رانى نێو ده‌ق ناوه‌ستىَ، به‌ڵكو نووسه‌رێكى داهێنه‌ر له‌نێو گۆرِانه ژیاریه‌كان ده‌خوێنێته‌وه، به‌واتاى نایه‌وىَ له‌و زه‌مه‌نه هه‌نووكه‌ییه داببرِێت، به‌ڵكو مێژوو زمانێكى تر‌ى پێده‌درێت، ئه‌وه‌ش له‌ناو یاده‌وه‌رى ده‌ق نامان خولێنێته‌وه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ى به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌یه‌وىَ پارێزگارى له هاوچه‌رخێتى نووسه‌ر بكات، ئه‌وه‌ش پێویستى به هۆشیاریه‌كى شانۆیى هه‌یه، تاوه‌كو تارماییه‌كانى له‌نووسراوه‌وه نه‌خه‌نه سه‌ر شانۆ، به‌ڵكو بیانگۆرِینه سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤى سه‌رده‌م، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كى گه‌ردوونیه، ده‌رهێنه‌ر ئه‌و جیهانه له‌سه‌ر ده‌ق درووست ده‌كات، ئه‌و گه‌ردوونه نوێیه رِێك ده‌خاته‌وه.
ده‌سه‌لاَت له ووتراوه‌كانى زمان كه‌مده‌كاته‌وه وكۆتایى به‌و دیكتاتۆریه‌ته‌ى ده‌سه‌لاَت دێنێت، چیدى رِێگه‌ى ئاخاوتن نادات ببێت به تاكه ده‌سه‌لاَت، به‌ڵكو بینراو به‌ره‌و رِه‌هه‌ندێكى فه‌لسه‌فى هه‌نگاومان پىَ ده‌هاوێژىَ، ئه‌وه‌ش سنوور به‌زاندنى ده‌قه‌كانه، رِزگار بوونه له فه‌زاى نووسین.. خۆدۆزینه‌وه‌یه له‌ناو فه‌زایه‌كى تازه‌دا، كه شانۆ به‌ره‌و چه‌مكه قووڵه‌كانى فه‌لسه‌فه رِێگاى پىًَ ده‌بردرێت.
ئه‌و كاته‌ى ده‌مانه‌وىَ به‌ره‌و رِابردوو بگه‌رِێینه‌وه ئه‌وه توانا ده‌نگیه‌كان بالاَده‌ستى خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى جه‌سته به رِابردوو بكاته‌وه به رِیتوالى یاده‌وه‌رى كه رِابردوو له‌رِێگه‌ى جه‌سته‌ى تاكه‌وه كاتىَ قووڵ ده‌بێته‌وه، ده‌نگ ده‌بىَ به رِێنیشانده‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌و ئاسه‌وارى ماتریاله‌كان، ئه‌وه‌ش له‌ئه‌ندێشه‌ى خودییه‌وه تێكه‌ڵ به جه‌سته‌ى كۆمه‌ڵگامان ده‌كاته‌وه، ماتریاله‌كان ده‌بنه ئاماژه بۆ په‌یوه‌ندى نێوان خود وكۆمه‌ڵگا، رِه‌نگ په‌یوه‌ندى به یاده‌وه‌رى درووست ده‌كات كه خوڵقاندنه‌وه‌ى مێژووه، په‌یوه‌ندیه زمانیه‌كانى وه‌كو بۆن وتام وده‌ست لێدان ده‌چنه نێو سیستمى زمانه‌وانى كه ئاماژه‌ى زمانه‌وانى پێك دێنن، لێره‌وه هه‌نگوین تێكه‌ڵى یاده‌وه‌رى ده‌بێت وپرسیاره‌كانى نێو (یاده‌وه‌رى+ هه‌نگوین) (1) له‌رِیتوالى ئاماده بوونى وه‌رگر ده‌ست پىَ ده‌كات، له‌رِێگه‌ى ده‌ست ته‌رِكردن وشۆرین و ووشك كردنه‌وه: (شیر+ ئاو+ هه‌نگوین) بۆ ئه‌وه‌ى له‌جیهانێك داببرِێت وئاوێته‌ى رِیتوالى كاره‌كه‌ى بكات.
ده‌بىَ ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت كاتىَ ده‌مانه‌وىَ له‌تیۆرى ئه‌زموونێك بدوێین، ده‌بىَ ستراتیژى ئه‌زموون لامان نارِۆشن نه‌بێت، چونكه ناتوانین چه‌مكى تیۆر رِاڤه بكه‌ین، ئه‌گه‌ر تواناى ئه‌وه‌مان نه‌بوو په‌ى به‌و نهێنیه به‌رین كه ئه‌زموونه‌كه له‌ودیو تیۆره‌وه حه‌شارى داوه، بۆیه ئه‌زموونى (یاده‌وه‌رى+ هه‌نگوین) ستراتیژى ئه‌و ئه‌زموونه میتۆدێك نیه بۆ فۆرِمى میتۆد، به‌ڵكو فۆرِمى نمایشێكه كه ده‌كرىَ به‌خێرایى به‌سه‌رماندا تێنه‌په‌رِێت، ئه‌گه‌رچى ئه‌و ئه‌زموونه بۆ ئێمه پرِۆژه‌یه‌كه له‌ودیو پرِۆسه‌ى بینین، به‌ڵكو له‌دووتوێ نووسراوى سه‌ر كاغه‌ز مامه‌له‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، به‌لاَم ئه‌مجاره‌یان شانۆكارى كورد له لابۆرێك ده‌گات به‌كۆمه‌ڵێًك ده‌ره‌نجام، كه وایان لێده‌كات سوورتربن له‌سه‌ر گه‌رِان به‌دواى ئه‌و نهێنیه ئه‌فسوونیه‌ى كه خۆى نادات به‌ده‌سته‌وه، ئه‌و ئه‌زموونه به‌ره‌نجامى تێرِامان وخه‌ون بینینى ساته‌وه‌ختێك نیه، به‌ڵكو پرِۆژه‌ى كاركردنى چه‌ندین سالًَه كه به تیپى شانۆى ئه‌زموونگه‌رى كوردى له‌هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌م ده‌ستى پێكرد، ئه‌و تیپه‌ى ده‌یویست فۆرِم بگۆرِێت وچه‌مكێكى فه‌لسه‌فى به وێنه‌ى شانۆیى ببه‌خشێت، ئه‌وه‌ش خوڵقاندنى چێژێكى ئیستاتیكى وێنه بوو، كه به‌دواى كۆمه‌ڵێك ئه‌زموون لابۆرى لالش پێى هاتۆته بوون، تیایدا په‌پوه‌ندى نمایش به‌وه‌رگر له‌رِێگه‌ى پرِۆتۆكۆڵێكى تازه‌وه درووست ده‌كرێته‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى پێشتر هیچ به‌هایه‌كى نه‌بوو بۆ وه‌رگر، به‌واتاى چه‌مكى نامۆبوون به‌ره‌و ئاقارێكیتر ده‌بردرێت، زیاتر له‌په‌یوه‌ندى پیته‌ر شۆمان نزیك ده‌بێته‌وه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر لاى شۆمان شانۆ بۆ رِزگار كردن بێت له برسیه‌تى، ئه‌وا له لابۆرى شانۆى لالش كۆكردنه‌وه‌ى تاكه‌كان به‌ده‌ورى سفره‌یه‌كدا ئه‌و سفره‌یه‌ى خواردنێكى كولتورى كوردى تیا ئاماده ده‌كرێت، وه‌ك له‌و ئه‌زموونه‌دا ساوه‌ر ده‌بینین، ئه‌گه‌ر شتراوس شێوه‌ى دانیشتنى سه‌ر سفره‌ى خواردنى به‌لاوه گرنگ بێت، ئه‌وا له لابۆرى لالش ئه‌و شێوه دانیشتنه گرنگ نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ى ماهیه‌ت به‌جۆرى خواردنه‌كه ده‌درێت.
ئه‌ركیۆلۆژیاى وێنه‌ى شانۆیى هه‌ڵكۆڵینى بونیادى ووشه‌یه بۆ بونیادى جولاو، ئه‌وه‌ش ئینسلاتسیۆنى مێزه‌كانه، كه وه‌ك په‌یوه‌ندى ماتریاله‌كان پانتایى مۆتیڤه‌كان پێك دێنن، جه‌سته تیایدا ماتریاله‌كان ده‌كات به ئه‌یقونه‌یه‌ك بۆ پاكژ بوونه‌وه‌ى وه‌رگر، جه‌سته‌ى وه‌رگریش ده‌بێته به‌شێك له‌ناو مۆتیڤه‌كاندا، كه پاكژ بوونه‌وه له‌و رِیتواله‌دا "ماناى هه‌ڵسانه‌وه‌ى جه‌سته‌ییان وه‌رده‌گرىَ، جێهێشتنى شوێنه‌واره له یاده‌وه‌ریدا " (2) له‌هه‌مان كاتدا بۆخۆى جه‌سته‌ى گوتارى نێوان یاده‌وه‌رى و هه‌نگوینه، یاده‌وه‌رى ده‌بێت به بونیادێكیتر بۆ گوتار، كه پێكهاته‌ى مۆتیڤى ئاهه‌نگسازیه، له‌رِێگه‌ى ماتریاله‌كانى مێزى یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ش خوڵقاندنى په‌یوه‌ندیه به مێزه‌كانى تره‌وه، كه وه‌زیفه‌ى ماتریاله‌كان گۆرِانیان به‌سه‌ردا دێت، بۆیه ئه‌گه‌ر نان له‌مێزى یه‌كه‌مدا ماتریالێك بێت به‌دواى شیر وهه‌نگوین مۆتیڤى ئاهه‌نگسازى بخوڵقێنىَ، ئه‌وا له ئینسلاتسیۆنى مێزى سێیه‌م به‌دواى گه‌نم وئارد ده‌بن به سۆبستاترى ژیان، به‌لاَم تا ماتریاله‌كان به‌ره‌و بونیادى زه‌مه‌نى قووڵ نه‌بنه‌وه، له‌ناو چه‌مكى هه‌سته‌كان بۆن وتام ده‌رناچن.
ئه‌و كاته‌ى قووڵ ده‌بینه‌وه ده‌ست لێدان ده‌بێته چه‌مكێك بۆ قووڵ بوونه‌وه‌ى گوتار، ئه‌وه‌ش له‌ناو ئاماده بوونى ئاهه‌نگ وئیراده بۆ ژیان ده‌ست پىَ ده‌كات، به‌واتاى له مێزى پێنجه‌مه‌وه وێنه‌ى شانۆیى به‌دواى په‌یوه‌ندى ژینالۆژیه، چونكه رِه‌نگ ده‌بێته ئاماژه بۆ به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ى مانا، ئه‌و رِه‌نگانه له‌رِووكه‌شى جوانكارییه‌وه بۆ سۆبستاترى ژیان ده‌یانگوازێته‌وه، به‌واتاى له زمانێك نزیكیان ده‌كاته‌وه، كه گه‌رِانه‌وه‌یه به‌ره‌و رِابردوویه‌ك بۆ زمانى ئه‌نترۆپۆلۆژى، ئه‌وه‌ش چه‌مكى سه‌ره‌كى ئه‌و ئه‌زموونه‌یه، كه ده‌یه‌وێت به‌ره‌و مێژووى زمان وپه‌یوه‌ندى به مرۆڤ بمانگه‌رِێنێته‌وه (3) بۆیه ده‌ست لێدان به‌دواى بۆن وتام كه‌شف كردنێكى جه‌سته‌ییه بۆ ماتریاله‌كان، چونكه له سۆبستاترى ژیانه‌وه بۆ ئاماژه‌كانى غه‌ریزه كه رِه‌نگى رِه‌ش ده‌بىَ به ئاماژه‌كه‌ى، كه به‌ر له‌و سوور یاده‌وه‌رى ده‌گه‌رِێنێته‌وه، یاده‌وه‌ریش له‌خوده‌وه به‌ره‌و كۆنه‌ستى گشتى ده‌گه‌رِێته‌وه، له‌وه‌دا په‌یوه‌ندى خود به رِه‌نگه‌وه په‌یوه‌ندیه‌ك په‌یوه‌ست ده‌بێته‌وه به یاده‌وه‌رى كۆمه‌ڵگا، به‌وه‌ش ئه‌و لابۆره هێلێك درووست ده‌كات كه له‌هه‌وڵى كه‌سانى تر جیا ده‌بێته‌وه، ده‌یه‌وێت له خوێندنه‌وه‌ى نوىَ رِابردوو بخوێنێته‌وه، مه‌به‌ست هێنانه‌وه‌ى یاده‌وه‌رییه له‌ئێستادا به تێرِوانینێك بێت ده‌ربكرێت له‌تۆمار ورِووداو گریمانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى له‌و لابۆره نه‌بنه مێژوو نووسێك كه حیكایه‌تێك بگێرِنه‌وه كاره‌كته‌ر و زه‌مه‌ن داخراوبن، بۆ ئه‌و كاره‌ش "هه‌موو گێرِانه‌وه تاك رِه‌هه‌نده‌كانى پێش خۆیان رِه‌د ده‌كه‌ن و رِىَ خۆش ده‌كه‌ن بۆ گێرِانه‌وه‌یه‌كى فره رِه‌هه‌ند " (4)
ئه‌گه‌ر تا ئه‌و ساته‌وه‌خته دوالیزمه‌كان جوغزێك به مه‌دارى عه‌قڵى شانۆكارى كوردیان كێشا بێت وهه‌وڵدانه‌كان نه‌یان توانیبێت ئه‌و دوالیزمانه برِووخێنن، ئه‌وا له‌و لابۆره‌دا دوالیزمه‌كان تێك ده‌شكێندرێت، به شكاندنیش نایه‌وێت دوالیزمى تر درووست بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو چاره‌سه‌ر بۆ دوالیزمه‌كان ته‌نها ده‌قى پێرفۆرِمانسیه، ئه‌و ده‌قه‌ى له ئه‌نجامى وێران كردنى دوالیزمه‌كان سه‌ر له‌نوىَ هه‌وڵى دارِشتنه‌وه‌ى بونیاده‌كانى شانۆ ده‌ده‌ن.
دوالیزمى نێوان ده‌ق وده‌رهێنه‌ر به‌وه ده‌گۆرِدرێت كه ده‌قى پێرفۆرِمانسى ده‌قێكى نووسراو نیه كه سنوورێكى دیارى كراوى هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌قێكه دونیایه‌ك بۆشاییه، ئه‌و بۆشاییه گه‌مه‌یه‌كى دووباره بۆوه‌ى ده‌رهێنه‌ر نیه له‌گه‌ڵ ده‌ق، به‌ڵكو جه‌سته‌ى نمایش هه‌وڵى پرِكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه ده‌دات له‌رِێگه‌ى په‌یوه‌ندى خۆى به پانتاییه‌وه، ئه‌وه‌ش پرسیارى جه‌سته وگه‌رِانه به‌دواى نهێنى ئه‌فسووناوى، بۆیه دوالیزمه‌كان به‌و گۆرِینه په‌یوه‌ندییه ئاسه‌واره‌كانى له عه‌قڵى شانۆكارى كورد ده‌سرِێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌دوالیزمى نێوان هۆڵ وشانۆ، شوێنى نمایش ده‌لاله‌ته‌كانى خۆى ناگۆرِێت بۆ ده‌لاله‌تى تر كه له‌هه‌موو هه‌وڵه‌كانى پێش خۆى كه له‌ده‌ره‌وه‌ى بیناسازى شانۆ نمایش كراوه هه‌وڵدراوه ده‌لاله‌تیتر به‌و شوێنه بدرێت، كه‌چى رِووخانى ئه‌و دوالیزمه ئه‌لته‌رناتیڤێكى ترمان بۆ درووست ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه "ده‌قى پێرفۆرِمانسى ئه‌و كارانه‌ن كه له شوێن و كاتى واقعى ده‌كرێن وئاماده بوونى خۆم كاره‌كه ده‌بات به‌رِێوه، نه‌ك ئاماده بوونى ئاماده بوویه‌ك كه من نوێنه‌رایه‌تى ده‌كه‌م " (5)
ئه‌وه‌ش خوڵقاندنى جه‌سته‌ى ئاهه‌نگسازه له‌نمایش "ئامانجى ئه‌م جه‌سته‌یه‌ش بریتیه له‌بیرۆكه‌ى ئاماده‌گى جه‌سته له پانتاییدا ئه‌مه‌ش مه‌به‌ست له ئاماده‌گى جه‌سته‌ى نمایشكارو جه‌سته‌ى بینه‌رانیشه، واته به‌رهه‌م هێنانى ووزه‌یه له‌یه‌ك ساتدا " (6) هه‌ر ئه‌و ووزه‌یه‌شه دواجار ده‌بێته تێكشكاندنى ترسى ناوه‌كى لاى جه‌سته‌ى وه‌رگر، چونكه جه‌سته‌ى ئه‌كتسیۆن هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو ئه‌و ترسانه‌ى وه‌رگر له ماتریال وئه‌كتسیۆن و جیاكردنه‌وه‌ى شوێنى نمایش وبینین به‌ره‌و دنیایه‌كیتر ببات، كه ئه‌و جه‌سته‌یه‌كى ئازاد بێت، به ئازادى خۆى بتوانێت "پێیه‌كانى بخاته ئه‌و شوێنانه وبڵىَ ئه‌مه شوێنى منیشه، بۆشى هه‌یه كار به ماتریاله‌كان بكات، ده‌توانىَ تام وبۆن بكات بینین و بیستنیش ده‌بنه كرده‌یه‌كى ئاڵ وگۆرِ كرا‌و " (7) به‌وه‌ى وه‌رگر له‌ناو رِیتواڵێكى تازه‌و كه‌شف نه‌كراودا خۆى ده‌بینێته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌فسوونى رِیتواڵه، كه ئه‌و رِووبه‌رووى پانتاییه‌كى ده‌لالى ده‌كاته‌وه، پانتاییه‌ك تواناى به‌رهه‌م هێنانى دالى هه‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌شدارى كردنێكى رِاسته‌وخۆى وه‌رگره، ئه‌و هه‌ست ده‌كات نمایش فه‌رامۆشى ناكات، به‌ڵكو به به‌شێكى ته‌واوكه‌رى خۆى ده‌زانێت، ئه‌وه‌ش له‌رِێگه‌ى بوونى جه‌سته‌ى ئه‌و له كرده‌یه‌كى هارِمۆنى له‌گه‌ڵ ئه‌كتسیۆن رِیتواڵى نمایشه شانۆییه‌كه پێك دێنن، به‌واتاى ده‌یانه‌وێت له‌رِێگه‌ى دارِشتنه‌وه‌یه‌كیتر رِه‌خنه ئاراسته‌ى ئه‌و چه‌مك وده‌سته‌واژانه بكه‌ن كه پێشتر بزووتنه‌وه‌ى شانۆى كوردیان له رِووبه‌رێكى ته‌سكدا نووقم كردبوو، بۆیه "شانۆ له‌لابۆرى لالش دا ئاوێنه‌ى ژیان نیه، ئێمه ده‌مانه‌وىَ بچینه نێو ئاوێنه‌كه‌وه، دیسانه‌وه په‌نجه‌ره‌یه‌كیش ناكه‌ینه‌وه كه لێیه‌وه برِوانین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت بچینه نێو په‌نجه‌ره‌كه‌شه‌وه " (8)
گه‌رِانه‌وه بۆ یاده‌وه‌رى له‌كه‌ناڵى په‌یوه‌ندى كردنى ده‌نگ به ئه‌كتسیۆنه‌وه، ده‌نگ به‌ره‌و رِابردوویه‌ك ده‌مانگه‌رِێنێته‌وه، به‌لاَم ئه‌مجاره‌یان ده‌نگ هه‌م هه‌رِه‌شه‌و هه‌م به‌رگرى له جه‌سته ده‌كات، هه‌رِه‌شه‌ى ده‌نگ له جه‌سته ئه‌وه هه‌رِه‌شه‌ى رِابردووه، به‌لاَم به‌رگرى له جه‌سته زه‌مه‌نى ئێستاى ده‌نگه، هه‌ر ئه‌وه‌شه له‌وه دڵنیامان ده‌كات كه ده‌نگ و یاده‌وه‌رى پارێزگارى له هێلێكى ته‌ریب ده‌كه‌ن، ئه‌وا "تارمایى ده‌نگ ده‌خوڵقێت وه‌كو شوێنى نائاماده‌یه‌ك، كه خۆى بۆ ئاماده‌یه‌ك ده‌گۆرِێت " (9)
خود كاتێك به‌ره‌و رِابردوو ده‌گه‌رِێته‌وه تووشى كێشه‌یه‌كى فه‌لسه‌فى دێت ئه‌ویش گرفتى بوون و له‌ده‌ست دانى شووناسه، ئه‌و بوونه فه‌لسه‌فیه له‌نێو ئاماژه‌كاندا ده‌ر ده‌كه‌ونه‌وه (ئاو) ده‌كرێت به ئه‌یقونه تا دواتر (ئازار چه‌شتن) ببێت به رِه‌مزه‌كه‌ى، كه ئاماژه‌كه‌ى مردن وژیانه، ئه‌وه‌ش رِه‌مز به زه‌مه‌نى خوڵقێنه‌رى ئێستا نانووسێته‌وه، به‌ڵكو بۆ سۆبستاترى ژیان ده‌یگه‌رِێنێته‌وه كه غه‌ریزه‌یه‌كى ئه‌زه‌لى خوده، ئه‌و غه‌ریزه‌یه‌ى ده‌بێته مانه‌وه‌ى خود، به‌دواى بوون وفه‌ناكردنى جه‌سته‌ى خود دێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى جه‌سته‌یه به (یاده‌وه‌رى+ هه‌نگوین) هه‌ر بۆیه "له‌ساتى ئازار چه‌شتن و چێژى هه‌نگوینى گه‌رمدا جه‌سته‌مان به‌شێك نابێت له پانتایى به‌ڵكو پانتاییه " (10)
ئه‌گه‌ر ئه‌كتسیۆنى دووه‌م ئینترۆدۆكتیۆن بێت بۆ چه‌مكى فه‌لسه‌فه، ئه‌وا ئه‌كتسیۆنى سێیه‌م چرِ بوونه‌وه‌یه له‌ناو ئاماژه‌ى زمانه‌وانى جه‌سته كه كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندى تازه له‌بۆشاییدا ئاشكرا ده‌كات: په‌یوه‌ندى وه‌رگر به بۆشایى وجه‌سته‌ى نمایش، دۆزینه‌وه‌ى وه‌زیفه‌ى سیمانتیكى موفره‌ده‌كانى ئه‌كتسیۆن.
كه سۆبجێكتى ده‌ق له‌ناو بۆشاییدا به‌ره‌و نادیارێك ده‌رِوات، ئه‌وه‌ش نووسینه له‌سه‌ر جه‌سته‌ى كۆ.. به‌شدارى كردنه له ساتى (شادى.. ئازار.. دڵه‌رِاوكه.. فه‌نابوون) كه له فه‌نابوونى جه‌سته‌وه ده‌نگ هه‌وڵ ده‌دات خۆى بنووسێته‌وه، چونكه "ده‌نگ درێژ بوونه‌وه‌ى جه‌سته‌یه " (11) ئه‌وه‌ش ساتى هارِمۆنى بوونى ده‌نگ وجه‌سته‌یه، كه ده‌نگ درێژه به په‌یوه‌ندیه ده‌لالیه‌كانى جه‌سته ده‌دات وده‌یخاته نێو ئاماژه‌ى زمانه‌وانییه‌وه، ئه‌ویش بۆ گه‌یشتنه به ئه‌ویتر، ئه‌كتسیۆنى خواردن وخواردنه‌وه (ساوه‌ر.. نان.. شه‌ربه‌تى ترىَ) كه خوڵقاندنى مۆتیڤى رِیتوالییه، له به وێنه بوونى خود سۆبجێكت له ئازاره خودییه‌كانى به پێچه‌وانه‌ى سه‌ره‌تا ئه‌مجاره‌یان خۆى جیا ده‌كاته‌وه له ئازار ویاده‌وه‌رى كۆمه‌ڵى، به‌ڵكو به‌ره‌و یاده‌وه‌رى خود ده‌گه‌رِێته‌وه، به‌ماناى له‌زه‌تى كۆ له‌لایان تاكه‌وه وێنه‌یه‌كى فه‌ردانى به‌رهه‌م دێنێته‌وه، ئه‌ویش به پۆرترێت بوونه كه به رِژانى خوێن وێناى یاده‌وه‌رى خود ده‌كات.
خود له‌فه‌نا بوونى جه‌سته ده‌یه‌وێت گیان به‌شته‌كان ببه‌خشێت، ئه‌وانه‌ى تواناى به‌دواندنى وه‌رگریان هه‌یه، بۆیه به‌دواى وون بوونى شوێنه‌واره‌كان ده‌كه‌ونه په‌یوه‌ندى كردن به یاده‌وه‌رى وه‌رگر له‌رِێگه‌ى جل وبه‌رگه نووسراوه‌كان وچوارچێوه‌ى بىَ پۆرترێت.
به‌دواى مانه‌وه‌ى ماتریاله‌كان له‌گه‌ڵ ئاماده بوواندا كه مانه‌وه‌ى ماتریاله‌كان پرسیارى یاده‌وه‌رییه بۆ گه‌رِان به‌دواى هه‌نگوین، لێره‌دا رِووبه‌رووى ئه‌و پرسیاره ده‌بینه‌وه: كه ئه‌گه‌ر ماتریاله‌كان جه‌سته‌ى یاده‌وه‌رى پێك بێنن، ئاخۆ سۆبجێكت تواناى به‌رهه‌م هێنانى هه‌نگوینى ده‌بێت؟ ئه‌و پرسیاره ده‌روازه‌یه بۆ دوان له ئه‌زموونى لابۆرى شانۆى لالش، دوانیش له‌و لابۆره ناكرێت له‌دووتوێى لاپه‌رِه‌كان به‌شدارى له‌و پرِۆسه‌ى وه‌رگرتنه بكه‌ین، به‌ڵكو به‌بىَ بینینى ئه‌زموونه‌كانى ئه‌و لابۆره ئه‌و پرسیاره تواناى به‌زاندنى سنوورى پرسیارى نووسراوى نیه، بۆیه هێنانه‌وه‌ى ئه‌زموونه‌كان بۆ (ئێره) ده‌بێت پرِۆژه‌ى كاركردنى ئه‌و لابۆره بێت تا شوێنگه وخاسیه‌تى ئه‌زموونى شانۆییمان بناسین.