پیاوێك هه‌بوو | نه‌وزاد ئه‌حمه‌د حسێن

(1)
پیاوێك هه‌بوو
پیاوێك هه‌بوو
كت و مت له من ئه‌چوو
قژى ..چاوى
لووتى
ئه‌درێس و نازناوى
بیركردنه‌وه‌ى
رِه‌نگى كراسه‌كانى
ئوتومبیله‌كه‌ى
ژنه‌كه‌ى
مناڵه‌كانى
كوپى چایه‌كه‌ى
سه‌عاته‌كه‌ى
ئه‌و رِۆژه
ئه‌و مرد
من هه‌ر ماوم
كه‌وتومه‌ته شك
له‌وه‌ى من بوو بم
یان نا ..
براده‌ران سوێند و قورئان ئه‌خۆن
ئه‌و بووه و
من نه‌بووم
(2)
كه‌فاله‌ت
له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌شێردا
خۆر به كه‌فاله‌ت به‌ر بوو
له‌گه‌ڵ ئێواره‌دا
هاتن پاسه‌وانه‌كانى شه‌و
چوار ده‌وریان گرت به به‌ربه‌ستىَ
به‌لاَم مانگ سێبه‌رى خۆره
نایه‌وێت جارِى رِوناكى
رِابوه‌ستىَ
(3)
به‌ره‌ى جه‌نگ
له‌به‌ره‌ى جه‌نگ
سه‌ربازه‌كان یه‌كترى ئه‌كوژن
سه‌ركرده‌كان ده‌سكه‌وته‌كان دابه‌ش ئه‌كه‌ن
فه‌رمانده‌كان قژ و سمێڵیان رِه‌ش ئه‌كه‌ن
له به‌ره‌ى جه‌نگ
هه‌ژاره‌كان ئه‌بىَ بمرن
دیناره‌كان
ئه‌بىَ دینارى زۆر بگرن
له به‌ره‌ى جه‌نگ ... هتد ..
(5)
پلاڤیكس
ئه‌مه ناوى هیچ پاڵه‌وانىَ نیه
هه‌روه‌ها ناوى هیچ داستانىَ نیه
ئه‌مه نه ناوى قه‌لاَیه و
نه ناوى هیچ گیانله‌به‌رىَ
ئه‌مه نه خاك و ئالاَیه و
نه رِووه‌ك .. نه زینده‌وه‌رىَ ..
ئه‌مه ناوى ده‌رمانێكه
(28) ده‌نك به ( 100 ) دۆلار
خوا نه‌خواسته ئه‌گه‌ر شه‌به‌كه و
باڵۆنیان
خسته بۆریه‌كانى دڵت
ئه‌بىَ هه‌تاكو ئه‌مێنى
رِۆژى ده‌نكێكى لىَ قووت ده‌ى
(5)
24 سه‌عات
له نێوان
چركه و خوله‌كه‌كانیا
له گه‌رِانداین
له بردنه‌وه و
له دۆرِانداین
وه‌كو ملیۆنه‌ها ژوور
یه‌ك به یه‌ك ئه‌یانكه‌ینه‌وه و
سه‌رنجێكیان لێده‌ده‌ین و
جێیان دێڵین
له نزیكه‌وه بۆ دوور
شیعرى: نه‌وزاد به‌ندى
|