|
شار بىَ سینه‌ما، شار نییه | شۆڕش محه‌مه‌د حسێن
شارى سلێمانى كه زۆرجار له لایه‌ن به‌رپرسان و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كه‌وه به پایته‌ختى رووناكبیرى ناوزه‌د ده‌كرىَ، ته‌نها سىَ هۆڵى سینه‌مایى تێدابوو. وا بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌چێت خاوه‌نى ئه‌و سینه‌مایانه كه‌وتوونه‌ته تێكدانى هۆڵه سینه‌ماییه‌كان و له‌برى ئه‌وه پرۆژه‌ى ته‌لارسازیى و بازرگانى بونیات ده‌نێن.
هه‌ڵبه‌ت ئێمه هه‌موومان له‌بایه‌خ و گرنگیى سینه‌ما تێده‌گه‌ین به‌تایبه‌ت له‌مرِۆى ژیار و شارستانیى نه‌ته‌وه‌كاندا كه چۆن ئه‌م هونه‌ره خۆى خزاندۆته نێو دڵى جه‌ماوه‌ره‌وه و چۆن له‌رێگه‌ى ئه‌م هونه‌ره‌وه ده‌كرێت بارودۆخى نه‌ته‌وه‌یه‌ك به جیهان بناسرێت. بێگومان ئه‌م هونه‌ره سه‌باره‌ت به میلله‌تێكى وه‌ك ئێمه جێگه‌ى بایه‌خه و ده‌كرێت له‌م رێگه‌یه‌وه كێشه و نه‌هامه‌تیه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان له خواستنى ژیانێكى شایسته و بۆ ده‌رخسته‌ى موعانات و ئه‌و تراژیدیانه‌ى كه‌به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا هاتووه بیخه‌ینه به‌رچاووى بینه‌رى غه‌یره كورد تا سنووره‌كانى خۆناساندن به كێشه و گرفته‌كانمان تێبپه‌رِێنیین.
زۆرێك له ره‌خنه‌گرانى هونه‌ریى پێیان وایه شار بىَ سینه‌ما نابێت و به‌لانى كه‌مه‌وه و له‌م سه‌رده‌مه‌ى ته‌كنه‌لۆژیا و پێشكه‌وتنه‌دا ده‌بێت له‌هه‌موو سوچ و كۆلانێكدا سینه‌مایه‌ك بوونى هه‌بێت. به‌ڵام مه‌خابن له‌شارێكى وه‌كو سلێمانى و له‌ئێستادا ته‌نها هۆڵێكى سینه‌مایى ماوه و دوو هۆڵه‌كه‌ى تر رووخێنراوون و له‌جێگه‌یان ته‌لارى بازرگاى درووستده‌كرێن.
هه‌ڵبه‌ت له‌م لایه‌نه‌وه گله‌یى و گازه‌نده زۆرتر رووبه‌رِووى خاوه‌ن هۆڵه سینه‌ماییه‌كان نابێته‌وه چونكه دواجار ئه‌وان خۆیان خاوه‌نى هۆڵه‌كانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه جێى پرسیار و گومانه بێده‌نگیى و خه‌مساردى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان!! كه‌س نازانێت هۆى بێده‌نگیى و ئه‌و خه‌مساردییه‌ى وه‌زاره‌تى ناوبراو چییه ده‌رهه‌ق به رووخاندن و كاولكردنى هۆڵه سینه‌ماییه‌كان.
له‌هه‌موو شوێنێكى دونیا باوه بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى هونه‌ریى و بارى كه‌لتوورى هه‌ر میلله‌تێك ده‌بێت حكومه‌ت هه‌ماهه‌نگ و هاوكارى كه‌رتى تایبه‌ت بێت، خۆ فه‌لسه‌فه و ستراتیژیى حكومه‌تى هه‌رێمیش وه‌ك بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرێت له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خۆى ده‌بینێته‌وه، ئه‌ى داخۆ هۆى چییه وه‌زاره‌تى ناوبراو به‌ته‌نگ ئه‌و ستراتیژه‌وه نایه‌ت و خۆى لێده‌دزێته‌وه؟ ئه‌ى كارى ئه‌م وه‌زاره‌ته له ره‌چه‌ڵه‌كدا چییه؟ و بۆچى دامه‌زراوه؟ و بۆ بوونى هه‌یه؟
ئه‌وه‌تا دوو هۆڵى سینه‌ما له پایته‌خته رووناكبیرییه‌كه‌ى ئه‌م هه‌رێمه‌دا خاپوور ده‌كرێت و كه‌س نایه‌ته جواب!! ئه‌م هه‌موو خه‌مساردییه بۆ؟
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى پرۆژه‌ى درووستكردنى شارێكى سینه‌مایى به‌ناووى(كودلیۆد) كه به‌رێز راوێژكارى هونه‌ریى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند، من هه‌ر ئه‌و كاته وتم و نووسیم كه كێشه‌ى سینه‌ماى كوردى به درووستكردنى شارێكى سینه‌مایى تیمارناكرێت، به‌ڵكو ئه‌و كاره پێویستى به ده‌ستگیرۆیى كه‌رتى تایبه‌ت و كۆمپانیا ئه‌هلییه‌كانى درووستكردنى فیلمى سینه‌مایى كوردیى هه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، وه‌ك چۆن ده‌بێت هۆڵى سینه‌مایى له‌شاره‌كانى كوردستاندا زیاد بكه‌ین تاوه‌كو پێشوه‌خته بینه‌رى سینه‌مایى درووست بێت، دواتر ده‌كرێت كه‌ره‌سته و كادرى باش بۆ ئه‌و مه‌یدانه فه‌راهه‌م بكه‌ین.
من پێم وایه ئه‌گه‌ر هه‌روا بێ‌باك و خه‌مسارد له‌م مه‌سه‌له‌یه برِوانین ئه‌وكات شاره‌كانمان بىَ سینه‌ما ده‌بن و ئه‌وكاتیش گله‌یى و لۆمه رووبه‌رووى خاوه‌نى سینه‌ماكان نابێته‌وه به‌ڵكو لۆمه و گازه‌نده‌كان به‌رۆكى حكومه‌ت ده‌گرێته‌وه. ده‌سا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوار به‌فریارى ئه‌و كێشه‌یه بكه‌وه تا كار له‌كار نه‌ترازاوه.
|
|
|
| |
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|
ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان ) |
|
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن) |
ماڵپه‌ڕی چــــــراکــــــــان
|