كوَتره‌كانی مه‌لیك مه‌حمود بوَچی یاخی بون ؟؟ | سه‌لاح جه‌لال

كۆتر یه‌كێكه له‌و باڵندانه‌ی كه په‌یوه‌ندی رۆحی به مرۆڤه‌وه هه‌یه‌و بوه به به‌شێك له عاتیفه ، هه‌ر له سه‌ره‌تای باری شارستانی و له‌و كاته‌ی مرۆڤ به‌رۆحی كۆتر ئاشنا بوه كۆتر وه‌كو ره‌مزی ئاشتی و زمانی لێكگه‌یشتن و ئارامی و ئاسایش و خۆشه‌ویستی ناسراوه ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سیفاته‌كانی كۆتر خۆیه‌وه كه جگه له‌وه‌ی ره‌نگی سپییه پێویسته جه‌سته و رۆحیشی بخوێنینه‌وه كه باڵنده‌یه‌كی بێ زیان و ئارامه و هیچ ئازارێكی بۆ مرۆڤ و گیانله‌به‌ران نی یه ، رۆح سوك وخاوێن و هێمنه و ده‌نگی بێزاركه‌رو ترسناكی نی یه و مه‌ترسی له هیچ ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یه‌وه ده‌رناكه‌وێت ..هه‌ر به‌و رۆح سوكیه‌یه‌وه وه‌كو ره‌مزى ئاشتى له مێژودا ناسرا وه و ده‌لاله‌تى گونجاندن و ته‌بایى و پێكه‌وه ژیان و یه‌كسانى و خۆشه‌ویستى هه‌ڵَگرت ، كه جگه له‌مانه‌ش به ده‌یان ده‌لاله‌تى تری هه‌یه كه‌خوێندنه‌وه‌ى بۆ بكرێت ، كه ئه‌مه‌ش له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى تر و له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكى تر جیاوه‌زه ، ده‌كرێت كۆتر ده‌لاله‌تى ته‌سه‌وفیش بێت و هه‌روه‌ها ده‌لاله‌تى مه‌رگ ..چونكه له مردن‌دا یه‌كسانى هه‌یه ، هه‌روه‌ها ده‌كرێت ببێت به ده‌لاله‌تى ژیان ، ژیانێك كه مرۆڤ هۆشیارى مه‌رگ بىَ و له ژیاندا زیان به‌كه‌س نه‌گه‌یه‌نىَ زمانێكى رۆحى هه‌بێت ..ئه‌گه‌ر له ئاكارى ورد ببینه‌وه‌و ده‌لاله‌تى ره‌وشت و خۆشه‌ویستى ده‌بینینه‌وه له ژیانیدا ، هه‌ر بۆیه‌ش جگه له‌وانه ده‌كرێت كۆتر ببێته ده‌لاله‌تى زۆر شتى تر به تایبه‌تیش ده‌لاله‌تى زمانى لێكگه‌یشتن له نێوان مرۆڤ و مه‌ل و باڵنده‌دا ، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرى زۆر هێماو ره‌مز و ده‌لاله‌تى تره كه ئه‌وانه‌ش به‌پێی نه‌ریت و بارى ده‌رونى گه‌لان و زه‌مین جیاوازیان هه‌یه ، چونكه پابه‌ندى ویست و حه‌زو سه‌ماكانى رۆحن ، چونكه ره‌مز و ده‌لاله‌ته‌كانی ده‌گوَرِدرێت له شتێكه‌وه بۆ شتێكى تر .
لێره‌شدا ئه‌و جیاوازیه له شارستانیه‌ته‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ، بونى كۆتر له هه‌مو شارستانیه‌ته‌كانى جیهاندا هه‌یه . له‌گه‌ڵ گۆرِینى هه‌مو ره‌مز و ده‌لاله‌تێكدا پارێزگارى له كۆتر كراوه ، هه‌میشه یارى رۆحیان له‌گه‌ڵ مرۆڤدا هه‌بوه ، چونكه به شێوه‌یه‌كى گشتى كۆتر خۆى خستۆته ویژدانى مرۆڤایه‌تیه‌وه .
شارى سلیمانى یه‌كێكه له‌و پێگه شارستانیانه‌ى ناوچه‌كه كه له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه پۆله كۆترى سیحرى چه‌ترى عاتیفه‌یان بۆ كێشاوه ، ئه‌مه‌ش به‌پێى كه‌ش و هه‌وا و بارى جوگرافیاى شاره‌كه‌یه كه هێنده هه‌ڵگری ره‌مز و ده‌لاله‌تی ئێستاتیكیه كه خودی شاره‌كه وه‌كو كۆترێكی ئاشتی بۆ جوانی ناوچه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت ، هه‌ر به پێی كه‌ش و هه‌وای سازگار و جیوپۆله‌تیك و هه‌ڵكه‌وته‌ی ئیستاتیكی ئه‌م شاره پێده‌چێت به‌ر له دامه‌زراندنی شارستانیه‌ت تیایدا شاری مه ل و باڵنده و په‌له‌وه‌ران بوبێ ، كه دیاره پێگه‌ی شارستانی و ژیان و ئاوه‌دانی له بونی باڵنده و ژیانیه‌وه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت .. هه‌ر وه‌كو باسی ئه‌وه هه‌یه كه بابانییه‌كان به‌هۆی راو و شكاره‌وه فه‌زای سلێمانیان له‌لا خۆشه‌ویست بوه ، ئه‌ویش به‌هۆی په‌ره سه‌ندنیانه‌وه كه جوگرافیای قه‌لاَچوالان بۆ فراوانبونی شار به كه‌ڵك نه‌هاتوه و ویستویانه ده‌سه‌ڵات فراوان بكه‌ن .. بۆیه هاتون ئه‌م جوگرافیایه‌یان بۆ دامه‌زراندنی شار ده‌ست نیشان كردوه ، جوگرافیایه‌ك كه پۆل پۆلی باڵنده و كۆتر فه‌زایان پۆشیوه و نیشتمانی زمانی خۆیان تێدا دروست كردوه ، چونكه باڵنده مه‌عریفه‌یان له‌سه‌ر ئاوه‌دانی و ئاو و هه‌وا و جوگرافیا هه‌یه ، بومه‌له‌رزه و زوَر روداوی ترسناك به‌ر له مروَڤ گیاندار هه‌ستی پێده‌كات .. هه‌روه‌ها تاقی كردنه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وا و جێگه‌ی نیشته‌جێ بون.. هه‌ر بۆیه‌ش به‌ر له دامه‌زراندنی شار و دوای دامه‌زراندنی كۆتریش شاری خۆیان له‌م شاره‌دا دامه‌زراندوه ، به تایبه‌تیش پێگه‌ی گرنگی ئه‌مانه مناره‌ی مزگه‌وتی گه‌وره بوه ، كه لێره‌وه ره‌مز و به‌ها و ده‌لاله‌ته‌كانی شاریان هه‌ڵگرتبو، له جێگه‌یه‌كدا كه چه‌قی سه‌ره‌تایی شار و چه‌قی ناوه‌راستی ئێستایه‌تی ، به‌م پێیه‌ش به درێژایی ده‌یان ساڵ ئه‌م كۆترانه له فه‌زای ئاسمانی مزگه‌وته‌كه‌وه یاری رۆحیان ده‌ست پێكردوه ، له مناره‌یه‌كی بڵنده‌وه كه وه‌كو دالێَك هه‌میشه هه‌ڵگری چه‌ندین چه‌مكی جۆرا وجۆر و خوێندنه‌وه‌ی تر بوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م مناره‌یه جێگه‌یه‌كی گرنگی له ستراتیژیه‌تی جوگرافیا‌و فه‌زای شاره‌كه‌دا هه‌بوه، كه به‌ر له دروستبونی باڵاخانه به‌رزه‌كان له هه‌مو لایه‌كی شاره‌وه ده‌بینرا و خه‌ڵكی ره‌مز و ده‌لاله‌تى رۆحی و سروشتی و كۆمه‌لاَیه‌تی و ئاینییه‌كانیان لێ ده‌خوێنده‌وه ، شاری كۆتره‌كانیش لێره‌دا نمونه‌ی شارستانیه‌تێكی ئه‌فسانه‌یی ببونه زمانی وێنه‌یی حاڵه‌ته رۆحیه‌كان كه رۆژ به رۆژ له‌گه‌ڵ ئاڵۆزی و زیاد بونی روداوه‌كاندا په‌ره‌یان ده‌سه‌ند ، كه ره‌مزه‌كانی ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ گۆرِان و روداوه‌كان و ئاڵوگۆرِ و به‌ره‌و پێش چونی زه‌مه‌ندا گۆرِاون ، كه دیاره سه‌ره‌تای ئه‌م شاری باڵنده‌یه سیفاته‌كانی له‌وه‌وه دێن كه كۆتر ره‌مز و ده‌لاله‌تى ئاشتییه ، ئه‌م ره‌مزه‌ش هه‌میشه ده‌یان باته سه‌ر جێگه‌ی بڵند ، ئه‌و جێگایانه‌ی كه ئاشتی تیایدا به‌رجه‌سته ده‌بێت و له ده‌ستی مرۆڤ و درِنده و مار و مێر و به دور ده‌بن ، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌چنه جێگه‌ی به‌رز به‌تایبه‌تی مناره‌ی مزگه‌وت كه لێره‌دا له فه‌زایا تێكه‌ڵ به‌سۆز و عاتیفه‌ی مرۆڤ ده‌بن .
هه‌ر بۆیه‌ش له‌م شاره‌دا له پێگه‌یه‌كی ئاینی وه‌كو مزگه‌وتی گه‌وره‌دا كه یه‌كێكه له پاشماوه كۆنه‌كانی بابانییه‌كان كۆتره‌كان زمانی وێنه‌یی و جه‌سته‌ییان په‌ره‌ی سه‌ندو رۆح و ره‌مزی خۆیان تێكه‌ڵ به ره‌مز و رۆحی شاره‌كه كرد ، جێگه‌ی بورج و مانگێكی ده‌ستكردیان له‌سه‌ر ئاسمانی شاره‌كه ده‌گرته‌وه و بون به به‌شێك له زامه سه‌خته‌كانی كورد و له حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه‌دا چینه‌یان ده‌كرد و مۆسیقای خوێنی زه‌مه‌نیان ده‌ژه‌ند و وێنه‌ی جه‌سته‌یان له فه‌زادا ره‌نگی ژان و زامه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كیان ده‌دایه‌وه.
سه‌مای رۆحی ئه‌م كۆترانه به خه‌ڵكی شار نامۆ نه‌بون ، چونكه هه‌مو شارێك به كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی ره‌مزی گرنگ ده‌ناسرێته‌وه ،كه گرنگى بارى شارستانى یه‌كێكه له‌و كاره جۆراوجۆرانه‌ى باپیران به‌رهه‌مى ده‌هێنن ، زۆر جار شتێك له زه‌مه‌نێكدا ده‌كرێت یاخود بونى هه‌یه ، به‌لاَم له‌لاى نه‌وه‌كانى تر ده‌بنه جێگه‌ى بایه‌خ ، كه دیاره ناسینه‌وه‌ى هه‌ر شارێك به یه‌كێكى تر جیاوازه ، ئه‌وه‌ش جیاوازى له سیفاتى تایبه‌ته‌وه هه‌یه ، له گرد و ته‌پۆڵكه و قه‌لاَ و شورا و شاخ و باڵه‌خانه‌ى به‌رز و سه‌رنجرِاكێش ، یاخود پرد و روبار و به‌نداو ..هتد ، ئه‌مه‌ش به‌پێى كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ یه‌كێكى تر جیاوازیان هه‌یه ، ئه‌م شاره‌ش یه‌كێك له جێگه و پێگه دیاره‌كانى مزگه‌وتى گه‌وره‌یه و مناره‌كه‌ى ره‌مزى نهێنى و واقیعى ئاشكراى هه‌بوه ، كه هه‌میشه وه‌كو دالێك چه‌نده‌ها مه‌دلولى لێخوێندراوه‌ته‌وه ، له‌به‌رئه‌وه‌ى پێگه‌یه‌كى ئاینى گه‌وره‌یه و جێگه‌ى (حاجى كاك ئه‌حمه‌دى شێخه ) كه یه‌كێك بوه له وه‌لى و پیاوچاك و كه‌سایه‌تیه ئاینیه‌كانى زه‌مان و شه‌و و رۆژى له‌سه‌ر به‌رماڵ به‌سه‌ر بردوه ، میلله‌تى كورد برِوایان به پله‌ى ئایینى هه‌بوه ، دواى ئه‌وه‌ش بو به‌پێگه‌یه‌كى رۆحى نه‌ته‌وه‌یى و تاج و مه‌زارى شێخ مه‌حمودى نه‌وه‌ى كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى راپه‌رِینى گه‌لى كوردى كردوه له‌و سه‌رده‌مه‌دا توانى تاجى مه‌لیكى وه‌ربگرێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیاوه ببێته مه‌لیك. كه له‌م چه‌مكه‌وه قولاَیى مێژوى خوێناوى شاره‌كه ده‌خوێندرێنه‌وه . كه ئه‌م پێگه‌یه له سه‌ره‌تای دروست بونیدا یه‌كه‌م حكومه‌تی تیا دامه‌زراوه دروست بونیشی جێگه‌ى ده‌ستى پاشاى بابانیه‌كان و شوێنه‌وارى ئه‌ماره‌تى بابان و دواییش بو به پێگه‌ى مه‌لیك مه‌حمود.. بۆیه‌ش ئه‌م مناره‌یه دالێكه بۆ هه‌مو چه‌مكه‌كانى ئاینى و كۆمه‌لاَیه‌تى و سیاسى كه له فه‌زاى ئه‌م مناره‌یه روپۆى شوێن و شارێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ، ده‌خوێندرێته‌وه ، كه له‌سه‌رده‌مى هه‌مو حكومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانیشدا ئه‌و ره‌مزانه په‌ره‌یان سه‌ندوه‌و گۆرِاون زیاتر له دڵ و مێشكى جه‌ماوه‌ردا وێنه‌یان گه‌وره‌و گه‌وره‌تربوه‌و ئه‌م فه‌زایه له ده‌رونى خه‌ڵكیدا وێنه‌ى حكومه‌تێكى كاتى رۆحى بوه ، كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى له هه‌مو لایه‌كه‌وه هاتونه‌ته ناوى و ده‌ردو ژان و هیواو ئاواته‌كانیان له‌سه‌ر هه‌ڵرِشتوه ، بۆ چاره‌ى نه‌خۆشى و كێشه‌كانیان زیاره‌تیان كردوه ، هه‌ركه‌سێك كه سه‌یرى كردوه وه‌كو ره‌مزى نه‌ته‌وه‌یى و حكومه‌ته رۆحیه‌كه هیوایه‌كى بۆ دوا رِۆژ له‌لا دروستبوه ، چونكه مزگه‌وته‌كه ره‌نگى فه‌زایه‌كى سیحرى هه‌ڵگرتبو .. له هه‌مو لایه‌كه‌وه وێنه‌ى شێخ مه‌حمود و تاجه‌كه‌ى گه‌وره‌و گه‌وره‌تر بوه وه‌كو باوكى رۆحى نه‌ته‌وه ..به‌و جوگرافیایه‌وه په‌ره‌ى سه‌ندوه كه جوگرافیایه‌كى رۆحى هه‌مو نه‌ته‌وه‌ى كورد بوه ، كۆتره‌كانیش لێره‌دا وێنه‌ى تریان لێده‌رده‌كه‌وت ، وه‌كو سوپا رۆحیه‌كه‌ى شێخ مه‌حمود دیاریان ده‌دا، هه‌روه‌كو له چركه ترسناكه‌كانى نه‌ته‌وه‌دا شێخ به‌عه‌قڵ و جه‌سته‌ى زه‌مانه‌وه زیندو ببێته‌وه‌و په‌تى دیلێتى و چه‌وسانه‌وه‌ى كورد بپچرێنێت ، كه ئه‌م پێگه‌یه هه‌میشه له فه‌زاو جوگرافیایه‌وه له سه‌ره‌تاوه تا ئیستا ره‌مزی ته‌خت و تاج و ده‌سه‌لاَتی نه‌ته‌وه‌یه‌كی هه‌ڵَگرتوه ، ره‌مزی سوپا‌و به‌ها جوانه‌كانی كورده ، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م فه‌زایه تۆرِی ئه‌م ره‌مزانه‌یه كه چونه‌ته ناو مێژو پاشماوه‌ی باپیرانه‌وه ، ئه‌مانه ره‌مزی شۆرِشی جوڵه‌ی رۆحی نه‌ته‌وه‌یه‌كن ، له یاخیبونی كۆتره‌كانه‌وه هه‌میشه شانۆیه‌كی ئه‌فسانه‌ییان سازاندوه ، له وێنه كێشان و هێنانه پێشه‌وه‌ی زه‌مه‌ن ، له گۆرِینی ره‌مزه‌كان و یاخی بون و هه‌ڵكشان به‌ره‌و لوتكه جۆرێكه له‌و ده‌ستوری ئایینی زه‌رده‌شت كه رِۆژانه ئه‌م كۆترانه ئه‌م وێنه‌یه ده‌كێشنه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت به‌هه‌واوه ته‌رمه‌كه‌یان بتوێته‌وه‌و قه‌ل و داڵ جه‌سته‌یان بخوات ، یاخود كۆشكى ساسانیه‌كان بۆ نه‌وه‌ى نوىَ دروست ده‌كه‌نه‌وه و كتێبخانه‌ى ئاینى زه‌راده‌شتى بۆ نیتشه‌ى فه‌یله‌سوفى ئه‌ڵمانى ده‌كه‌نه‌وه له‌چه‌رخى بیسته‌مدا ، یاخود ده‌یانه‌وێت ره‌مزى له‌خاچ دانه‌وه‌ى مه‌سیح بكێشن و فه‌زاى زه‌مه‌نێك رِه‌نگ بكه‌ن كه‌به‌ر له مێژوى ئیسلام و دواى كزى ئایینى زه‌راده‌شت ئه‌م جوگرافیایه‌ى كوردستان به ئاینى مه‌سیحى رِه‌نگ بكه‌ن ، لێره‌شدا ئاماژه‌كان له زه‌مه‌نه جۆراو جۆره‌كاندا بگۆرِن و كورد ببه‌نه‌وه بۆ زه‌مه‌نه‌كانى سه‌ره‌تاو ناوه‌رِاست و ئێستا‌و وێنه‌ى كۆمپیوته‌رێك مێژوى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه پاكژ بكه‌نه‌وه.. هه‌تا له ئێستادا رِسته فكرییه‌كان به‌رهه‌م بهێننه‌وه ، یاخود جارێكى تر ده‌مانخه‌نه‌وه تۆرِى گومان و پرسیار و هێڵى ئاینى ئیسلام ده‌كێشنه‌وه هه‌ر له‌سه‌رده‌مى خه‌لافه‌ته‌وه تا ئێستا ، به زمانى فیكر جوگرافیاى كوردستان به رِه‌نگى ئه‌م ئاینانه ده‌كێشن كه میلله‌تان له هه‌مو جیهاندا توانیان فیكرى خۆیانى پێ دابمه‌زرێنن جگه له كورد ، چونكه فه‌لسه‌فه‌ش له پاڵ ئاینه‌وه گه‌شه ده‌كات ، هه‌ر بۆیه‌ش پێ ده‌چێت یاخیبونیان گۆرِینى رِه‌مزو هێماكان بێت ، وه‌كو كاراكته‌رێكى ئه‌فسانه‌یى به‌سه‌ر زه‌مه‌ندا بخولێنه‌وه به زمانێك كه خه‌سڵه‌ته‌كانى مێژومان نیشان بده‌ن كه زمانى وێنه‌یى و ده‌رون و سۆز و ئیستاتیكایه ، زمانى خۆشه‌ویستی و بون و گه‌ردونه ، یا خود وه‌ك بورجێكی نوێی بێ ده‌سه‌ڵات جێگه‌ی ئامرِازی په‌یوه‌ندی ته‌كنه‌لوَژیا ده‌گرنه‌وه ..یان ده‌بنه هاوشانی ئه‌فسانه‌یی بورجی ئیڤڵ و به فه‌زای ئاسمانه‌وه نه‌خشه‌ی ئاینده‌ی كورد ده‌كێشن .. پێده‌چێت له‌و یاخی بونه‌وه له ده‌سه‌ڵات بترسن كه نه‌خشه‌ی ته‌ونی ئه‌و دوا روَژه تێكبده‌ن و وێنه‌ی نه‌وه‌كان بشێوێنن یاخود نهێنیه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ بگوێزنه‌وه و ببنه فه‌زای په‌یوه‌ندی شوَرشی نوێ و مانگرتنی ئه‌وان ببێته مانای یه‌كگرتنه‌وه‌ی كه‌شه‌ی هه‌وری ئاینده و روَحه‌كانی سه‌رده‌م له بارانی په‌ڵه‌ی هه‌وری نێونه‌ته‌وه‌ییا كوَبكه‌نه‌وه .. كه ئه‌مه‌ش له هێما و ده‌لاله‌ته‌كانى جه‌سته و فه‌زاى جێگه‌وه بۆ فه‌زاى گشتى شاره‌كه دیارى ده‌ده‌ن .(1)
یاری و سه‌مای روَژانه‌ی ئێستایان جیاوازه ..به‌رز بونه‌وه‌یان مانای مانگرتنه له ئێستامان .. ره‌نگه بیانه‌وێت تاجه‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود ببه‌خشنه كوردستان؟ یاخود بیانه‌وێت حكومه‌تێكی تازه بوَ كورد دابمه‌زرێنن؟..به‌رز ده‌بنه‌وه وه‌ك وه‌كو بورجێكی نهێنی هوَشیاری هه‌مو باری سیاسی جیهان بن و ئاگاداری گوَرِانه‌كان بن .. تاجه‌كه ده‌شارنه‌وه..به‌رز ده‌بنه‌وه..نیشانی ده‌ده‌نه‌وه هه‌تا نه‌وه‌ی كورد بیبینێت. نهێنی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌یان ته‌واو ئاڵوَزه ..ئه‌و یاریه روَحییه‌ی جارانیان خه‌فه‌یه..ره‌نگی مانگرتن ده‌ده‌نه‌وه.. وه‌ك موری ئاودار نوزه‌یه‌كی به‌هێز بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ..وه‌ك مارشی به‌سه‌رهاته‌كان .. پوَل پوَل جیاده‌بنه‌وه و تێكه‌لڕ ده‌بنه‌وه ..یاخی بونیان دیاره له هه‌مو شتێك له هه‌واو بون و ژیان .. وه‌ك بورجی ئیڤیلی ئه‌فسانه‌یی ده‌رده‌كه‌ون و یاری روَحیان له شاره‌كه‌دا خه‌فه‌یه وه‌ك هه‌میشه بیزار و ره‌خنه‌گر بن و تاجه‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود ده‌شارنه‌وه و له گه‌ڵ جیهانی نه‌بینی خوَیاندا ئه‌فسانه‌ی نه‌خشه‌ی دوا روَژی كوردیان هه‌ڵگرتوه و ده‌یه‌ها نیشانه‌ی پرسیار له شه‌پوَل و شه‌قه‌ی بالڕ و ده‌نگ و ره‌نگیان ده‌رده‌كه‌وێت و ئێمه‌و ئه‌وان و ئه‌وانی تر ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه..یاخی و یاخی ده‌بنه‌وه به‌هه‌مو پرسیاره‌كانیانه‌وه .
روَژنامه‌ی سلێمانی نوێ ژماره/34 ى یه‌ك شه‌ممه/13ى خه‌رمانان - 2702 به‌رامبه‌ر 4/8/2002 بڵاو بوَته‌وه.
(1)له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌یم ده‌ست نه‌كه‌وته‌وه كه ده‌چوه لاپه‌رِه حه‌وت له روَژنامه‌كه‌دا لێره‌وه خوَم ته‌واوم كرده‌وه به‌بێ مسوه‌ده كوَنه‌كه له‌سه‌ره‌تاشه‌وه گوَرِانم تیا كردوَته‌وه.27/12/2008
|