پرسیار‌و چاوه‌روانى و بوون له نمایشى چه‌پكێك خه‌م | چراكان
شكۆ عومه‌ر

ئیشه‌كانى سیروان بێلانه چ وه‌ك نوسینى ده‌ق چ وه‌ك ده‌رهێنه‌ر چ وه‌ك ئه‌كته‌ر به پێى ئه‌وه‌ى كه من ئاگادارى به‌شێكیان بم تا ئێستا ئه‌و برِوایه‌یان له لاى بینه‌ر و شانۆكاران دروست نه‌كردوه كه جه‌خت له سه‌ر یه‌ك ستیلێَك بكه‌ن و میتۆده‌كانى ئه‌و ستیله بكه‌ن به بنه‌ماى كاركردن و رِێره‌وى نمایشه‌كانیان و مۆركێكى تایبه‌ت وه‌رگرن ،واته بینه‌ر كاتىَ بانگهێشتى نمایشێكى سیروان ده‌كرێت نازانىَ كه جۆرى ئیشه‌كه چوَنه و له سه‌ر چ رێبازێكه ،ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ له‌نگه‌رنه‌گرتنى خودى ده‌رهێنه‌ر له سه‌ر هیچ ستیلێك.
بۆیه نمایشی چه‌پكێك خه‌م زۆر جیاواز بوو له ته‌واوى ئیشه‌كانى تر‌ى سیروان بێلانه و تیپه‌كه‌یان ،له‌م نمایشه‌دا هه‌وڵ درابوو كه گوتارێك ئاماده بكرێت له پشت ئیشه‌كه‌وه،به‌لاَم چ گوتارێك ؟ئه‌وه‌یه پرسیاره‌كه .ئایا ئه‌و گوتاره تا چه‌ند له خزمه‌تى ئیشه‌كه‌دابوو ؟ تا چه‌ند له خزمه‌تى ره‌وته شانۆكه‌دا بوو؟
گوتارێكى پرسیار و گومان ئامێز سه‌راپاى ئیشه‌كه‌ى ته‌نیبوو ، پرسیار له زه‌مه‌نى ئێستا و رابردوو و داهاتوو ، پرسیار و گومان له هه‌موو شتیێك و شوین و كه‌سێك ،هه‌میشه پرسیار ئاماده‌یه و هیچ كات وه‌لاَمى دروست ده‌ست ناكه‌وىَ و پاشان گومان كردنى خودى پرسیاره‌كه له دروستیى پرسیاره‌كه ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه هیچ كات پرسیاره‌كان زاده و هه‌ڵقولاَى بیرى خۆى نیه به‌ڵكو هه‌میشه چه‌ند پرسیارێكى سواو و دزراو له خه‌یاڵى پرسیاركه‌ردا كۆبۆته‌وه بۆ هه‌ر شوێن و زه‌مه‌نێك برِوات ئه‌بىَ ئه‌و چه‌ند پرسیاره بكات كه‌هه‌یه‌تى، واته كه‌سى پرسیاره‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه برِیارى داوه كه پرسیار بكات ئیدى گرنگ نیه به لایه‌وه كه پرسیاره‌كان له كوىَ و له كىَ و له چ كات و ته‌وه‌رێك ئه‌كات، كه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ نا ئاسایى بارى ده‌روونى پرسیاركه‌ر، كه پى وایه به كردنى پرسیاره باوه‌كانى ئه‌بێته جێى سه‌ره‌نجى ده‌وروبه‌ر، دواجار ئه‌گاته ئه‌و بروایه‌ى كه پرسیاره‌كان به جىَ نین و بریارى پاشگه‌زه بووى خۆى له‌و پرسیارانه رِاده‌گه‌یه‌نێت و پرسیاره‌كانى(سحب) ئه‌كاته‌وه به‌لاَم لێره‌دا ناته‌واویه‌ك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌ى كه پرسیاره‌كان راده‌كێشێته‌وه ده‌بێت رِاسته‌وخۆ بینێرێته‌وه بۆ لاى دروست كه‌رى پرسیاره‌كان نه‌ك ته‌نها پاشگه‌ز بوونه‌وه رِابگه‌یه‌نىَ و برِیار بدات كه ئیتر پرسیار نه‌كات و هه‌میشه به گێلى و ده‌به‌نگى رۆژگار بگوزه‌رێنێت ،رِه‌وشتى پرسیاركردنى به یه‌كجارى له خۆى دابماڵێنێت كه ئه‌مه‌ش له‌رِێى كڵاوى سه‌ر ئه‌كته‌ره‌كانه به‌رجه‌سته‌كرا.
وه‌ك دواترش ده‌ركه‌وه‌ت مرۆڤ كه قسه گه‌لێكى زۆر ئه‌كات ئه‌و كات هه‌ست ئه‌كات كه هیچى نه‌ووتووه یانى گرنگ نیه كه قسه ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌و هه‌زاران قسه‌یه‌ى كه رۆژانه ده‌كرێن چه‌ندیان به كارن و شوێنى خۆیان ئه‌گرن، یاخود چه‌ندیان له شوێن و كاتى خۆیاندا ده‌كرێت كه شوێنێك بگرىَ یاخود وه‌ك دیالۆگێك دا ده‌ركه‌وت له گوىَ ئه‌گرێت و هیچ نابیستین،له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا سه‌دان هه‌زار ووشه و ده‌نگ و ئاواز ......هتد ده‌چێت به گویماندا به‌لاَم له‌و سه‌دان هه‌زار چه‌ندیان به كارن و شوێنێك ئه‌گرن؟ یان با واى دابنه‌ین له‌و هه‌موو شته‌ى كه ده‌یبیستین به‌شێكیان به‌سووده به‌لاَم وه‌رگر تا چه‌ند د‌رك به دروستى و سوودى بابه‌ته بیستراوه‌كه ئه‌كات، حه‌تمه‌ن بۆ ئه‌مه‌ش مرۆڤى خاوه‌ن مه‌عریفه برِیار له سه‌ر به سوودى و بىَ سوودى بابه‌ته وه‌رگێراوه‌كه ده‌كات،یاخود زۆر كه‌س گوێى خۆیان بۆ بیستنى جۆره ئاواز و مۆسیقایه‌ك هه‌ڵده‌خه‌ن كه خراپ ترین كاریگه‌رى له سه‌ر دروست بوونى كه‌سایه‌تى كه‌سى وه‌رگر هه‌یه ئه‌مه‌ش حه‌تمه‌ن بوَ نه‌زانینى به كارهێنانى ئه‌و هه‌سته‌وه ئه‌گه‌رێته‌وه،
له شوێن و زه‌مه‌نى دووه‌مدا ده‌رهێنه‌ر (ستراگۆن و فلادیمێر) به به‌خته‌وه‌رترین كه‌سێك ده‌شوبهێنى چونكه ئه‌وان هیچ نه‌بێت زانیویانه چاوه‌روانى كىَ ده‌كه‌ن. لێره‌دا ئه‌و خاڵه‌مان بۆ دێته پێش كه ده‌رهێنه‌ر ته‌واو ته‌واو رِه‌شبینه‌وه و پێیوایه مرۆڤى ئه‌م سه‌رده‌مه زۆر نائومێده و هیچ شتێك نیه بۆ ئه‌وه‌ى چاوه‌روانى بكات، واته ئێمه خۆمان نازانین چاوه‌ریًى چى ئه‌كه‌ین،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نى كه له پله‌ى مرۆڤ بوون دابراوین و ئێستا جۆرێكى ترین له بوونه‌وه‌ر،دواتر له كۆتایى زه‌مه‌نى دووه‌مدا ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نى كه ژیان وه‌ستاوه‌و ئه‌مان هه‌ر چاوه‌رِوانن كه پێموایه ئه‌م دوو بۆچوونه‌ى ده‌رهێنه‌ر هاودژه‌یه‌ك دروستده‌كات، له‌زه‌مه‌نى سێیه‌میشدا ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى بوون و نه‌بوونه جیاكارى له‌نێوان بوون و ماهیه‌تدا بابه‌تێكى زۆر گرنگه كه له‌م ئیشه‌دا جه‌ختى له‌سه‌ر نه‌كرابوو، ئه‌ویش كاتێك ده‌ڵێین: ئه‌و شته یان ئه‌و كه‌سه بوونى هه‌یه، مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه هه‌یه، بوون و سیفه‌تى بابه‌ت و به‌شه‌كى پێدراوى به‌خۆوه ده‌گرێت، بۆ نموونه دراوێكى زیوین، له‌به‌رده‌ستماندایه، به‌و پێیه‌ى كه یه‌كێكه له‌شته‌كانى ئه‌م دنیایه ((بوونى هه‌یه))، بوونیش وه‌ك رووداوێكه كه ده‌بێت قبوڵبكرێت و به‌حه‌زى ئێمه نییه كه ئه‌م دراوه هه‌بێت یان نا، ئه‌گه‌رچى ده‌توانم ئه‌و شێوه‌یه‌ى كه تایبه‌ته بیگۆرِم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده قسه له‌سه‌ر (ئه‌و شێوه‌یه‌ى كه تیایه‌تى) ده‌كه‌ین، واته له‌بوونه‌وه چووینه سه‌ر ماهیه‌تى، ئه‌گه‌ر بوونى شتێك بریتى بێت له‌وه‌ى ئه‌و شته (هه‌یه) ته‌واو ماهیه‌تى ئه‌و بریتییه له (چییه) ماهییه‌تى شتێك بریتییه له‌و سیفاته سه‌ره‌كى یانه‌ى كه‌واى لێده‌كه‌ن ببێته‌وه ئه‌و شته دیاریكراوه‌ى كه هه‌یه، نه‌ك شتێكى دى، واته ماهیه‌تى ئه‌و دراوه زیوه له‌رِێگه‌ى ره‌نگ و بریسكه‌ى كانزاكه‌و پێكهاته‌ى كێشى و سه‌رنجرِاكێشى به‌تایبه‌تێكه‌ى و شێوه‌ى ئه‌و نه‌خش و نیگاره‌ى كه له‌سه‌رێتى به‌ڵام كاتێك ده‌رهێنه‌ر دێت بوونى كه‌سێك له‌جوانى بوونى ئه‌وى تر له‌ویژداندا كۆده‌كاته‌وه، ده‌پرسین و ده‌ڵێین ئه‌ى چ بوونێك له‌ماهیه‌ته‌كه‌دا كۆده‌كرێته‌وه كه له‌بنه‌رِه‌تدا هه‌موو بوونێك ئه‌گه‌رِێته‌وه سه‌ر ماهیه‌ت، دواجار هه‌ر خودى مرۆڤ برِیار له‌سه‌ر بوون و نه‌بوونى مرۆڤى تر ده‌دات، بىَ ئه‌وه‌ى بیر له‌ماهیه‌ت بكاته‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر باس له‌لایه‌نى هونه‌ریى نمایشه‌كه بكه‌ین چه‌ند راو تێبینییه‌ك دێنه پێشه‌وه كه سه‌ره‌كیترینیان ئه‌وه‌یه له‌م نمایشه‌دا هیچ پێوه‌رێك بۆ چه‌ندایه‌تیى ئه‌كته‌ر نه‌بوو، ئه‌گه‌ر هه‌موو دیالۆگه‌كان له‌سه‌ر دوو ئه‌كته‌ر چرِ بكرانایه‌ته‌وه یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه زیاتر، خاڵێكى تر ئه‌وه‌یه شوێن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌رِووى هونه‌ریه‌ك له‌خزمه‌تى ئیشه‌كه‌دا نه‌بوو به‌ڵام له‌رِووى گووتار‌و بیرۆكه له‌جوانى شوێن ته‌وزیف كرابوو، به‌كارهێنانى ئه‌و سندوقه‌ى زه‌مه‌نى یه‌كه‌م، به‌كارهێنانێكى پۆزه‌تیڤ نه‌بوو، چونكه له‌كاتى جوڵاندندا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دیالۆگه‌كان هه‌بوو، دواتر به‌درێژایى ئیشه‌كه، هه‌وڵده‌درا كوته‌له‌و ته‌شكیلات دروستبكرێن، به‌ڵام زۆر به‌كه‌مى كران، یان ده‌توانین بڵێین له‌هه‌ریه‌ك له‌شوێنه‌كاندا ته‌نها یه‌ك كوته‌له‌ى جوان ده‌بینرا، بۆ ئه‌مه‌ش پێموایه ئه‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌گشتى نمایشه‌كه زیاتر به‌حیوارى بوو، واته كه‌مترین جوڵه‌ى تێدا كرا.
كه‌باسى جووڵه ده‌كرێت، مه‌به‌ست له‌جووڵه‌ى مه‌دروسه نه‌ك جوڵه‌ى عه‌فه‌وى، یان بینه‌ر ده‌یتوانى له‌زۆر شوێندا ئاستى بینین فه‌رامۆش بكات و ته‌نها به‌ئاستى بیستین چاودێریى ئیشه‌كه بكات، سه‌ره‌نجام ده‌گه‌ینه ئه‌و برِوایه‌ى ئه‌م نمایشه یه‌كێك بوو له‌ئه‌زمونه‌كانى ره‌وتى ئه‌زمونگه‌ریى شانۆیى كه‌ركوك، به‌ڵام نابێت تیپى ئاشتى و خودى ده‌رهێنه‌ر نكۆڵى له‌وه بكه‌ن كه ئیشه‌كه كاریگه‌ریی ئیشه‌كانى تیپى ئه‌زمونگه‌رى كه‌ركوكى به‌سه‌ره‌وه نه‌بوو، چونكه له‌دیمه‌نى چاوه‌رِوانى سه‌ر په‌یژه‌كه ئه‌وه به‌رِوونى ده‌ركه‌وت كه هاوشێوه‌ى نمایشى (پرۆڤه‌یه‌كى شانۆیى بۆ چاوه‌رِوانى گۆدۆ)یه كه چاوه‌رِووانییه‌كه‌ى ئه‌وانیش له‌سه‌ر په‌یژه‌كانى قشڵه‌ى كه‌ركوك هه‌ر بۆ هاتنى گۆدۆ بوو، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى گوڵ له‌كاتى مه‌رگدا، هه‌مان ئه‌و به‌كارهێنانه‌ى تیپى ئه‌زمونگه‌رى بوو له‌نمایشى (هاملێتى كه‌ركوك) له‌كاتى مردنى هاملێتدا گوڵیان خسته سه‌ر جه‌سته‌ى.
له‌كۆتاییدا پێویسته شتێك بووترێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و نمایشه به‌تایبه‌ت بۆ ته‌واوى مامۆستا‌و خوێندكارانى به‌شى شانۆى په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانى كه‌ركوك نمایشكرا، كه‌چى سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى داوایان لێكرا یان له‌مێزگرده‌كه‌ى نمایشه‌كه ئاماده‌بن یاخود به ووتار سه‌رنجه‌كانیان بنووسن، به‌لاَم سه‌یره ئه‌وان هیچ كام له‌و دوو ئه‌گه‌ره‌ى سه‌ره‌وه‌یان هه‌ڵنه‌بژارد .. جا نازانم بۆ ؟!
*نمایشى (چه‌پكێكى خه‌م) رۆژى 20/10/2008 له‌هۆڵى لقى كه‌ركوكى رێكخراوى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان نمایشكرا كه له‌نووسین و ده‌رهێنانى سیروان بێلانه و نوواندنى (سیروان بێلانه و سه‌لام زه‌نگه‌نه و مه‌هدى شۆراوى) بوو.
|