چراكان

ئێمه له دوی(سپۆنسۆر ، پشتگیریکه‌ر) ده‌گه‌ڕێین بۆ ماڵپه‌ڕی چراکان.(په‌یوه‌ندی بکه: info@chrakan.com
 

ملوانكه‌یه‌ك تیرۆژه‌ چیرۆك | نه‌وزاد ئه‌حمه‌د حسێن

nawzad-ahmad.hussain.jpgنوسینى : نه‌وزاد ئه‌حمه‌د حسێن (نه‌وزاد به‌ندى )

(1)
(كچه‌كه‌م )
دوو رۆژ بوو له‌ قوتابخانه‌ ناونووسم كردبوو ، سێیه‌م رِۆژ جانتاكه‌ى هه‌ڵئاوسا بوو ، ته‌ماشام كرد ؛ یه‌كپارچه‌ وورده‌ ته‌باشیره‌ ..
-( بووم به‌ موراقیب .. ئه‌گه‌ر برِوایش ناكه‌ى ، ئه‌وه‌ ته‌خته‌سرِه‌كه‌یه‌ .. !

(2)
(ته‌خته‌ سرِ )
پێمان ئه‌ووت نه‌وه‌ شه‌ل ..وانه‌ى فیزیاى پێده‌ووتین ، زه‌رده‌خه‌نه‌ى قوتابیه‌كى بینى ..
-( وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ )
زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ له‌به‌رده‌م ته‌خته‌ رِه‌شه‌كه‌دا مرد
-(بۆچى پێده‌كه‌نیت ؟؟ )
-(................... )
-(پشت ملت بێنه‌ .. !)
ته‌پ و تۆزى ته‌خته‌سرِه‌كه‌ى ته‌كانده‌ پشت ملیه‌وه‌

(3)
(پشت مل )
ئێواره‌یه‌كى ساڵى 1986 به‌ به‌رده‌ركى سه‌رادا ئه‌رِۆیشتم ، باسى كچێكى توركمانم بۆ هاورِێكه‌م ده‌كرد كه‌ له‌ به‌شى جوگرافیا ئه‌خوێنىَ و .. به‌ رِێكه‌وت له‌ تێرمیناڵى باكوور له‌ موسڵ بوو بوو به‌ هاورِێم ..
كاتێكم زانى پشت ملم به‌ ده‌ست پۆلیسێكه‌وه‌یه‌ ..
-( رِاوه‌سته‌ .. قورِمساغ .. )
ئاماژه‌یه‌كى بۆ كردم كه‌ بچمه‌ ژووره‌وه‌ ..
كه‌ چوومه‌ چووره‌وه‌ ، بێجگه‌ له‌ خۆم هه‌ژده‌ كه‌سى تریش پشت ملیان گیرا بوو ..
تاوانه‌كه‌یشمان بریتى بوو له‌ هێشتنه‌وه‌ى رِیش .. !

(4)
(رِیش )

كه‌ ئه‌یهێڵمه‌وه‌ ، ئه‌مگرن ..كه‌ ئه‌یتاشم ، خۆم زامدار ئه‌كه‌م .. نازانم چى بكه‌م ..
هاورِێكه‌م كه‌ له‌ خۆم به‌ ئه‌زمونتر بوو ، ووتى :
_( له‌ نێوان هه‌ردووكیاندا ؟؟ )
-( مه‌به‌ستت چیه‌ ؟؟ )
-(سه‌كسوكه‌ بهێڵه‌ره‌وه‌ .. )


(5)
(هێشتنه‌وه‌ )
داواكارى كورِان بۆ ژن هێنان ، ئه‌هێڵرێته‌وه‌ ، بۆ چه‌ندین جار ، بۆ ئه‌وه‌ى كچه‌كه‌یان قورس رِابگرن ..قوتابیان له‌ شه‌شى ئاماده‌ییدا خۆیان ئه‌هێڵنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نمره‌ى به‌رز بهێنن .. من دواى ته‌واو بوونى وانه‌كانى زانكۆ خۆم له‌ هۆڵه‌كه‌دا ئه‌هێشته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دوو قسه‌ى نهێنى له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بكه‌م .. هێشتنه‌وه‌ى شیش بۆ نهۆمێكى تر ..هێشتنه‌وه‌ى نه‌فه‌رێك له‌ بازگه‌ سیاسى_عه‌سكه‌ریه‌كانى رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاستدا ، به‌ مه‌به‌ستى پاراستنى ئه‌منى قه‌ومى .. !
هێشتنه‌وه‌ زۆرن .. ئه‌وه‌ى ناهێڵرێته‌وه‌ ، ته‌نها رِه‌ورِه‌وه‌ى كاته‌ ..

(6)
(كات )
-(فێرى كاتژمێرم بكه‌ .. )
-(جارىَ فێر نه‌بیت باشه‌ .. )
-(بۆ ؟)
_(ئه‌وه‌نده‌ت خۆشه‌ كه‌ فێر بوویت ، ئیتر بۆت ده‌رئه‌كه‌وىَ كه‌ ته‌مه‌ن و جگه‌ره‌ جیاوازییان نیه‌ .. )
-(هه‌ر ئه‌بىَ فێرم بكه‌ى .. )
ناچار ده‌ستم كرد به‌ باسكردنى میله‌كانى كاتژمێر بۆ كچه‌كه‌م ..

(7)
(كچه‌كه‌م )
برِوانه‌ بۆ چیرۆكى یه‌كه‌م
 

چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌

بۆچوون نووسین

ناو:
تكایه‌ ناوی خۆت بنووسه‌
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
تكایه‌ بۆچوونه‌كه‌ت بنووسه‌ و پاشان بینێره‌
 
   
مه‌رجه‌كانی بۆچوون نووسین:
  • پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
  • سه‌رنجه‌كه‌ت ده‌بێت له‌فۆرمێكی گونجاو‌دا بێت، كه‌س بریندار نه‌كات.
  • چراكان ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه.
  • گه‌ر به‌  لاتینی ده‌نوسیت تكایه‌ هه‌مووی به‌كاپیتاڵ مه‌نوسه‌.
  • چاوه‌ڕوان مه‌به یه‌کسه‌ر سه‌رنجه‌که‌ت بڵاوبێته‌وه، تکایه چاوه‌ڕوانبه!!

ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

ناساندن
ئیمه‌یلی خۆت (E-mail)
(E-mail)

 

               
فڕینی سپی، له زمانی جه‌سته‌دا
ئەسترۆفسکی ئاوێنەیەک بۆ ژیان.
ئاماده‌یی‌ گرۆتۆفسكی‌ له‌ لابۆره‌ ئه‌زموونكارییه‌كه‌ی‌ تیپی‌ ئه‌زموونگه‌ری‌ كه‌ركووك
شانۆیی به‌ڕێكه‌وت مردنی‌ ئانارشیستێك
مرۆڤ و ژیان له‌ درامای دکتۆر هۆرجوندا.
واده‌ گرتوه‌کانی مه‌رگ بۆ گیانی(سه‌رده‌شت عوسمان)  واده‌ گرتوه‌کانی مه‌رگ بۆ گیانی(سه‌رده‌شت عوسمان)
کاتێک کلک سه‌گ‌ ده‌له‌قێنێ کاتێک کلک سه‌گ‌ ده‌له‌قێنێ
مریشک و  قه‌ره‌چی مریشک و قه‌ره‌چی
 سه‌رگوشته‌ی‌ ڕۆمانی‌ ده‌ربازبوون سه‌رگوشته‌ی‌ ڕۆمانی‌ ده‌ربازبوون
عومه‌ر جه‌لال، شاعیری‌  زه‌وییه‌كی‌ دی‌ عومه‌ر جه‌لال، شاعیری‌ زه‌وییه‌كی‌ دی‌
بڵند باجەلان و داهێنان لە شیعردا. بڵند باجەلان و داهێنان لە شیعردا.

 

ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان )

سەرپەرشتیارى گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن)

ماڵپه‌ڕی  چــــــراکــــــــان

مافی هه‌موو نووسراوو وێنه‌یه‌کی نێو ماڵپه‌ڕی چراکان پارێزراون بۆ چراکان و نووسه‌ر، تكایه‌
 به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن هیچ بابه‌ت و نووسراوه‌یه‌ك له‌ چراکان ـه‌وه‌ ڕوونووس مه‌كه‌ ..

Copyright © 1997-2011 Chrakan.com