|
دانه‌رى تێكست یان خودى تێكست | یوسف عیزه‌دین
نووسینى: یوسف عیزه‌دین
( ئه‌ده‌ب له‌ده‌رئه‌نجامدا بێجگه له‌خه‌ونێكى ئاراسته‌كراو هیچى تر نییه ). " بۆرخیس "

لوغزى زمان، نهێنى و په‌نهانه‌كانى، سیحر و ته‌لیسمه‌كانى، ره‌هه‌نده جیاجیاكانى، كۆریدۆر و پاساژه نه‌زانراوه‌كانى، زانراوه‌كانى و چه‌ندین شتى دیكه وامان لێده‌كات، له‌ئاست زماندا سه‌راسیمه بین. هه‌رچه‌نده خودى مرۆڤ زمانى خوڵقاندووه، به‌ڵام سه‌نترالیزمى زمان و وه‌په‌راوێزخستنى مرۆڤ، له‌ئاست زمانێكدا كه‌خۆى داهێنه‌ریه‌تى، توانستى كۆنترِۆڵكردن و ترازانى زمان له‌پێگه ماته‌ریالییه‌كه‌ى و چوونى بۆ نێو قووڵاییه‌كانى میتافیزیكیاو سه‌یركردنى وه‌ك موقه‌ده‌سێك، به‌رزبوونه‌وه‌و باڵابوونى، نه‌وه‌ستانى له‌ئاستێكدا و گۆرِانی.. راگه‌یاندنى به‌رده‌وامى بۆ بوونێكى شاراوه‌و په‌نهانى خۆى، بوونێكى نه‌زانراو و هێشتا كه‌شف نه‌كراوى، مایه‌ى هه‌ڵوێسته‌و پرسیاره؟!
بۆیه سه‌یر نییه گه‌ر هه‌بن پێیان وابێت، ململانێى مێژوویى راسته‌قینه، ململانێى ئینتیمایه بۆ تێكست یاخود زمان، به‌و پێیه‌ى كه‌زمان سیستمى سیستمه‌كانه، گه‌رچى له‌نێو شوێن و زه‌مه‌ندا چآ ده‌بێت، به‌ڵام هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ناشوێن و نازه‌مه‌ندا نیشته‌جآ بێت، پێویستى به‌موغامه‌ره‌ى خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌یه تا په‌ى به‌سه‌ره‌تاو نه‌زانرا و به‌رایبوونى ببات. ریزبه‌ندى زمانه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى هه‌مان سولاله‌ى زمان هه‌ندێك كات به‌چه‌شنێكه، كه زمانى ئاڵته‌رناتیڤ شوێنى زمانه‌كه‌ى پێش خۆى ده‌گرێته‌وه‌و به‌م چه‌شنه ئیدامه‌ى ده‌بێت تادواجار زمان ده‌بێته شتێكى زۆر نه‌یار به‌به‌راییه‌كانى خۆى، هه‌ر له‌نێو خودى ئه‌و كۆمه‌ڵه ئیتنیكییه‌ى كه‌تێیدا دروستبووه.
سیحرى زمانى به‌رایى له‌یه‌كه‌مین ساتى دروستبوون و گۆكردنیدایه، له‌یه‌كه‌مین ساتى به‌ربه‌ره‌كانێى خه‌یاڵ و واقیعه بۆ ناونانى شتێك، ره‌نگه زمان هه‌ڵقووڵاوى یه‌كه‌مین ساتى سه‌رسامیى مرۆڤ بووبێت، ده‌رحه‌ق به‌و شتانه‌ى كه‌لاى ئه‌و پێشتر ته‌نها ره‌نگ و شێوه و بۆن و ده‌نگ و تام و قه‌باره و بارسته بوون، داهێنانى زمان ساته‌وه‌ختێكى سه‌یرى په‌رِینه‌وه‌ى بوونه‌وه‌رێكى ئاقڵه له‌دنیاى ئاژه‌ڵانه‌وه بۆ نێو دنیایه‌كى دیكه، دنیایه‌كى سامناكتر له‌جه‌نگه‌لڕ. زمان بۆ هه‌تا هه‌تایه ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ى كه‌ئێستا پێى ده‌گوترێت مرۆڤ له‌دنیاى ئاژه‌ڵان ترازاند و گه‌رِانه‌وه‌شى بۆ نێو ئه‌و دنیایه‌ى پێشووترى كرده مه‌حالڕ.
ئه‌وه‌ى وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك پێش ئه‌وه‌ى بچینه سه‌ر كورته باسه‌كه‌مان، ده‌بێت ئاماژه‌ى پێبده‌ین.. پێوه‌ندى نێوان ئاخافتن و نووسینه، ئاخافتن له‌مێژه‌وه به‌بنه‌مایه‌كى به‌رایى سه‌یركراوه‌و په‌ى به‌وه براوه كه ئایدیا‌و مه‌به‌ستى بێژه‌ر راسته‌وخۆ ده‌گه‌یه‌نێته وه‌رگر "گوێگر "، به‌ڵام نووسین كرده‌یه‌كى راسته‌وخۆ نییه و ته‌نانه‌ت تواناى گه‌یاندنى بیركردنه‌وه‌ى خودى دانه‌ریشى نییه له‌حاڵه‌تى خوڵقاندنى تێكستدا( دیاره له‌سه‌رجه‌مى كورته باسه‌كه‌دا ته‌نها مه‌به‌ستمان له‌و جۆره نووسینانه‌یه كه‌جدیه‌ت له‌خۆ ده‌گرن و به‌تایبه‌تیش ئه‌و نووسینه‌ى كه‌تێكستێكى ئه‌ده‌بى ده‌هێنێته بوون ).
" گۆران " له‌دووتوێى شیعرێكدا باسى له‌و حاڵه‌ته كردووه، كه‌چۆن ئه‌وه‌ى بیرى لێده‌كاته‌وه‌و وه‌ك خه‌یاڵێك پێى مه‌سته، بۆى ناهێنرێته نێو تێكسته‌وه‌و ده‌ستنیشانى دوورى ئه‌و دوو پرۆسه‌یه ده‌كات كه‌یه‌كێكیان بیركردنه‌وه‌و خه‌یاڵى خۆیه‌تى و دووه‌میشیان كرده‌ى نووسینیه‌تى، ره‌نگه ئه‌مه وه‌رچه‌رخانێك بێت له‌ئه‌ده‌بى كوریدا بۆ جیاكردنه‌وه‌ى تێكست له‌خودى بیر‌و هزر و تێرِوانینى دانه‌ر. ده‌توانین بڵێین ئاخافتن زیاتر نزیكه له‌وه‌ى به‌خه‌یاڵدا گوزره ده‌كات و دانه‌ر بیرى لێده‌كاته‌وه، به‌و پێیه‌ش كه‌نووسین دوالیزم و پاشكۆى ئاخافتن نییه، كه‌واته هه‌ر له‌بنه‌رِه‌ته‌وه بارگاوییه به‌جیاوازى و دووركه‌وتنه‌وه له‌كۆنترِۆڵكردنێكى به‌زۆر، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ى كه لێره‌دا له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێین ساته‌وه‌ختێكى زمانه له‌خوڵقاندنى تێكستێكى زیندوودا.
گه‌مه‌كانى نووسین له‌كرده‌ى نووسیندا، له‌هیچ سنوورێكى دیاریكراو جآ ناكرێنه‌وه و بێكۆتا ئیدامه‌یان ده‌بێت، هه‌ر ئه‌م گه‌مه‌یه‌شه كه‌به‌شێكى جیاكردنه‌وه و ناسینه‌وه‌ى تێكسته‌كانى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، دیاره مه‌به‌ستمان له‌و گه‌مانه‌یه كه‌له‌ناوه‌وه ده‌كرێن و له‌نێو قووڵایى كێشمانكێش و ململانێ و دژایه‌تییه‌كانه‌وه وه‌ك ناوكۆكه‌یه‌ك له‌چه‌قه‌وه بۆ ده‌ره‌وه ته‌وژم ده‌ده‌ن و شه‌پۆله یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانیان لێده‌كه‌وێته‌وه.
كرده‌ى نووسین كاتێك له‌ئاست خوڵقاندنى تێكستدا راده‌وه‌ستێت، به‌بآ گه‌رِانه‌وه بۆ پانتاییه‌كانى زمانى په‌راوێزكراو و ره‌تكراو و دوور له‌سێنته‌ر مه‌حاڵه، به‌كارهێنانى زمانى ئاڵته‌رناتیڤ تێكستێكى ئاڵته‌رناتیڤ ده‌هێنێته كایه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌شه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌دنیاى ئه‌ده‌بیدا ده‌گوزه‌رێت و كه‌مجار هه‌ندێك تێكست تواناى ته‌جاوز كردنیان هه‌یه. ده‌بینین پاش ده‌ركه‌وتنى تێكستێكى زیندوو، ده‌یان تێكستى ئاڵته‌رناتیڤ دێنه بوون و خۆیان نمایش ده‌كه‌ن.
له‌رِوویه‌كى دیكه‌شه‌وه پێوه‌ندى هۆشمه‌ندى به تێكسته ئاڵته‌رناتیڤه‌كانه‌وه گه‌یشتۆته ئاستێك، كه‌ته‌نها به‌شێكى زۆرى تێكسته‌كان نابنه ئاڵته‌رناتیڤى یه‌كدى، به‌ڵكو زۆر جاران هۆشمه‌ندیش وه‌ك تێكستێك خۆى نمایش ده‌كات و له‌میانى بوون به‌تێكستییه‌وه دژایه‌تى تێكسته نه‌یاره‌كان به‌خۆى ده‌كات. به‌مه‌ش ئه‌و پێوه‌ندییه‌ى له‌نێوان نووسراو و نه‌نووسراودا هه‌یه به‌چه‌شنێك ده‌ئاڵۆزكآ و ده‌په‌شۆكآ كه‌ئیدى نه‌زانراو له‌و ناوه‌دا ده‌بێته په‌راوێزێكى له‌بیركراو و زانراویش ده‌بێته ئه‌وه‌ى كه‌هه‌یه‌و ناشێت و ناكرێت له‌پشت ئه‌وه‌وه بیر له‌شتێكى دیكه بكرێته‌وه.
ئه‌ده‌بێكى ناته‌قه‌لیدى و ناباو وه‌ك كایه‌یه‌كى ناجێگیر و شلۆق و ناسه‌قامگیر، سه‌ربارى ئه‌و گومانه‌ى كه‌هه‌یه كه‌سه‌باره‌ت به‌خۆى و ژانره‌كانى، ئه‌گه‌ر بگه‌رِێینه‌وه سه‌ره‌تاكانى و به‌نێو زه‌مه‌نێكى دێریندا هه‌نگاو بنێین و له‌ئاست حیكایه‌ته‌كانیدا رابوه‌ستین، ده‌بینین ئینیمایه‌كى فیعلى بۆ كه‌سێك نییه، به‌ڵكو ئینتیماى بنه‌رِه‌تى بۆ زمانه‌و حیكایه‌تخوانیش ته‌نها هۆكارێكى گواستنه‌وه‌یه‌تى و له‌ویشه‌وه له‌دوو توێى ئاخافتندا له‌زارێكه‌وه بۆ زارێكى دى، سه‌فه‌رى بێكۆتاى ده‌ست پێده‌كات، ئه‌و سه‌فه‌ره‌ى كه‌هێنده‌ى دووركه‌وتنه‌وه‌ى له‌سه‌رچاوه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى، هێنده ده‌گۆرِێت و له‌شتێكه‌وه ده‌بێته شتێكى تر، ره‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌ش بێت هۆكارى لێكچوونى زۆرێك له‌و حیكایه‌تانه‌ى كه‌له‌لاى زۆر له‌كۆمه‌ڵ و گروپه ئیتنیكییه‌كان بوونیان هه‌یه، سه‌ربارى دوورى پانتایى جوگرافى مابه‌ینیان، به‌مه‌ش هاوبه‌شییه‌ك دروست ده‌بێت، به‌بآ ئه‌وه بێژه‌رى یه‌كه‌م، یان سه‌رچاوه‌ى زێدى كه‌وتنه‌وه‌ى حیكایه‌ت دیار و ئاشكرا بێت. دیاره ئه‌وه‌ى له‌حیكایه‌ته‌كاندا ئیبراز و به‌رجه‌سته ده‌كران كاراكته‌ره‌كان بوون، نه‌ك خوڵقێنه‌ر و بێژه‌رى حیكایه‌ته‌كه و حیكایه‌تخوانه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى، هه‌رده‌م ئه‌وانه‌ى كه‌حزوریان هه‌بوو كاراكته‌ره‌كان بوون، كه‌به‌زیندوویه‌تى له‌زه‌ین و خه‌یاڵى گوێ‌گران و گوێبیستانیدا ده‌مایه‌وه و هه‌میشه به‌وه‌بیرهاتنه‌وه‌و گێرِانه‌وه‌ى ماجه‌راكانیان وه‌ك خۆیان كارا ده‌بوونه‌وه‌و ده‌هاتنه‌وه نێو ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ى كه‌له ساته‌وه‌ختى گێرِانه‌وه‌یاندا هه‌بوو.
بێژه‌ر و راوى سه‌بارى بوونى راسته‌قینه‌یى و رۆڵى له‌گواستنه‌وه‌دا له‌جێى نه‌بوو بوو، هه‌میشه ئه‌وانى دیش ده‌یانتوانى بیگێرِنه‌وه، به‌بآ ئه‌وه‌ى خودى حیكایه‌ته‌كه ببێته مه‌رجه‌عێك، قابیل به‌له‌خۆگرتنى هه‌موو ئاڵوگۆرِ و گۆرِانێك بوو.
حیكایه‌ته‌كانى "هه‌زار و یه‌ك شه‌و " ه‌وه نمونه‌یه‌كى به‌رچاوى ونبوونى حیكایه‌تخوانى راسته‌قینه‌ى حیكایه‌ته‌كانه، كه‌له‌جێى ئه‌و "شه‌هره‌زاد " دێته قسه و ئه‌وه له‌دنیادا وه‌ك بێژه‌ر و راوى حیكایه‌ته‌كان ناسراوه. ئه‌م ناو ونبوونه ئیختیارییه‌ى دانه‌رى حیكایه‌ته‌كانى "هه‌زار و یه‌ك شه‌و " ه، به‌تایبه‌ت به‌و پێیه‌ى نووسراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه‌ده‌كرێت كۆكه‌ره‌وه‌ى ئه‌و حیكایه‌تانه بووبێت، یان دانه‌ریان بووبێت، یان له‌یه‌ك كه‌س زیاتر بووبێتن و ده‌یان بۆچوونى دیكه كه‌ده‌كرێت به‌خه‌یاڵماندا بێت، جێگه‌ى سه‌رسامبوونمانه له‌مرِۆدا، كه‌دیاره به‌مه‌به‌ستى بردنه پێشى نووسراو، ئه‌وانه‌ى له‌پشت هاتنه بوونى ئه‌و حیكایه‌تانه‌وه بوون، بۆ هه‌تا هه‌تایه خۆیان ونكردووه، هه‌ر ئه‌مه‌شه ته‌وه‌ره‌ى سه‌ره‌كى و یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانى ئه‌و په‌یوه‌ست بوونه ته‌لیسماوییه‌ى خوێنه‌ر پێوه‌ى، چونكه مه‌ودایه‌كى واڵایان جآ هێشتووه تا خوێنه‌ر بۆ خۆى پرِى بكاته‌وه، هه‌ر ئه‌م تێكسته‌ى "هه‌زار و یه‌ك شه‌و "ه‌ش بوو، كه‌مێژووى نووسینى ئه‌وروپاى گۆرِى، له‌كاتێكدا له‌زێدى خۆى كه‌رِۆژهه‌ڵات بوو ئه‌و ره‌واجه‌ى نه‌بوو، شوێن قسه‌و باس و بگره‌و به‌رده نه‌بوو، وه‌ك "ئۆرهان پامووك " یش ئاماژه‌ى پێده‌دات، گوایه گوتراوه ئه‌وه‌ى هه‌موو حیكایه‌ته‌كانى ئه‌و كتێبه بخوێنێته‌وه ده‌مرێت، ئیدى ئه‌مه‌یه ئه‌و ریكلامه‌ى كه‌رِۆژهه‌ڵات بۆ باشترین كتێبى خۆى كردووه، ئه‌مه‌یه ئه‌و ته‌وژمه ناشرینه‌ى كه‌پێى هه‌زم ناكرێت كتێبێك خوێنه‌رى هه‌بێت و بخوێنرێته‌وه، ئه‌مه‌یه ئه‌و ئاسته‌نگه‌ى كه‌ئێمه‌ى رۆژهه‌ڵاتى تا ئه‌مرِۆكه‌ش ته‌جاوزمان نه‌كردووه‌و خوێندنه‌وه نه‌بۆته به‌شێك له‌میرات و فه‌رهه‌نگمان، به‌تایبه‌ت خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و كتێبانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى بازنه داخراوه‌كانى موقه‌ده‌ساته‌وه هه‌وڵى گوتنى شتێكى جیاواز و ناباو ده‌ده‌ن.
بوونى تێكست وه‌ك ئه‌وه‌ى كه له‌ئێستادا هه‌یه‌و هه‌وڵدان بۆ كردنه ئه‌فسانه‌ى خودى دانه‌رى تێكست، مێژوویه‌كى هێنده كۆنى نییه و په‌یوه‌سته به‌زه‌مه‌نى به‌هادانان بۆ تاك وه‌ك خوڵقێنه‌ر و داهێنه‌ر، شایانى باسه هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه‌ى سیستمى كاپیتالیزم به‌ها پێشینه‌كانى پیشووترى سه‌ر و ژێر كرد و ده‌رئه‌نجامى ئه‌و ته‌نزیر و بیر و بۆچوونانه‌ى كه‌هێدى هێدى له‌نێو جه‌رگه‌ى گۆرِانى سیستمى پێشوو هاتنه ده‌رآ و له‌زه‌مینه‌ى كاپیتالیزمدا شوێنیان بۆوه، دانه‌ریش له‌میانه‌ى ئه‌و ته‌رحانه‌وه كه‌باسیان له‌فه‌ردانییه‌ت و توانا شاراوه‌كانى ده‌كرد، دانه‌ریش وه‌ك "تاك " ێك بووه مایه‌ى قسه‌و باسێكى جیاوازتر له‌وه‌ى پێشتر له‌ئارادا بوو، به‌سه‌رهات و حیكایه‌تى ژیانى و باره ده‌رونییه‌كانى، راو بۆچوونه زاتییه‌كانى بووه پێشه‌نگى هه‌موو ئه‌و خوێندنه‌وه‌و كاره ره‌خنه‌ییانه‌ى كه‌خۆیان له‌قه‌ره‌ى تێكسته‌كانى ده‌دا، دیاره خودى دانه‌رانیش رۆڵیان هه‌بووه له‌و جۆره تێرِوانینه‌ى كه بوون و مه‌وجودیه‌تى ئه‌وان ده‌باته پێش تێكسته‌وه، ئیدى ده‌بووایه له‌نێو ژیانى واقیعى و هه‌ڵسوكه‌وتى رۆژانه و یاده‌وه‌رییه‌كانى خودى نووسه‌ر و كه‌سه نزیكه‌كانى كه‌له‌باره‌یه‌وه ده‌یانگێرِایه‌وه، وه‌ك گه‌واهیده‌رێكى ژیانى دانه‌ر ده‌بووه كلیلى كردنه‌وه‌ى ده‌ركه داخراوه‌كانى تێكست و له‌میانى ئه‌وه‌وه ده‌خوێنرایه‌وه، كه‌واته دانه‌ر و تێكست بوونه دوانه‌یه‌كى لێك جیانه‌كراوه‌ى پێكه‌وه گرێ‌دراو، به‌چه‌شنێك كه‌هه‌ر ده‌بووایه له دانه‌ر و ژیانییه‌وه تروسكایى تێگه‌یشتن و راڤه‌كارى و شیكاركارى تێكسته‌كه‌ى بكرێت، ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مانێك "هۆمیرۆس " ته‌نها ناوێك بووبێت، بۆ ناسینه‌وه‌ى داستانێك، ئه‌وه دانه‌رى ئه‌مرِۆ بۆته ئه‌و تێكسته‌ى كه‌بۆخۆى له‌تێسكته نووسراوه‌كه گرنگتر و له‌پێشتره، چ تێكستیشه ئه‌و موڵكه‌یه كه‌دانه‌ر خاوه‌ن شه‌رعییه‌تى و هه‌ر خۆشى به‌ته‌واوى په‌ى به‌نهێنى و په‌نهانه‌كانى ده‌بات و هه‌ربۆیه، به‌شێكى زۆرى چاوپێكه‌وتن و دیمانه‌كان له‌گه‌لڕ دانه‌رانه‌دا به‌ده‌ورى ئه‌و ته‌وه‌ره‌یه‌دا هه‌ڵده‌سوورِێت، كه‌ئاخۆ مه‌به‌ستى له‌فڵانه ره‌مز و هێماو، بوونى فڵانه كه‌سایه‌تى و روودا و شته‌كانى دیكه چییه، وه‌ڵامى نووسه‌ر سه‌نگى مه‌حه‌كه لاى ئه‌وانه‌ى كه‌خاوه‌نى ئه‌و چه‌شنه تێرِوانینه‌ن، ئه‌مه به‌شێكى به‌رفراوانى ئه‌ده‌بیاتى كوردیشى داگیركردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و نووسه‌رانه‌ى ئیدیعاى ناته‌قلیدى بوونى نووسینه‌كانیشیان ده‌كه‌ن، یان وا دێته پێش چاوى خوێنه‌ران و ئه‌زموونه‌كه‌ى به‌شتێكى نوآ ده‌زانن، به‌ڵام كه‌قسه دێته سه‌ر تێكسته‌كانى، یان كه‌سایه‌تییه‌كانى رۆڵى ئه‌و داكۆكییه و هێرشكردنه بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌ى كه‌به‌چه‌شنێكى دیكه نووسینه‌كانى ئه‌و ده‌خوێننه‌وه، كه‌واته ئه‌و جۆره نووسه‌رانه هێشتاكه له‌وه حاڵى نه‌بوون، كه‌تێكست ئه‌وه‌یه فرِآ ده‌ردرێته ده‌ره‌وه‌و ناكرێت جارێكى دیكه نووسه‌ر بۆى بگه‌رِێته‌وه، ئیدى ئه‌و بوونه‌وه‌رێكى دابرِاوه له‌و و مافى ئه‌وه‌ى نییه له‌باره‌یه‌وه بدوێت، مه‌گه‌ر خۆى بخاته ئاست خوێنه‌رێكى ده‌ره‌كى و ئاوا له‌باره‌یه‌وه بدوێت، نه‌ك ببێته ئه‌و باوكه‌ى له‌پێناو ناونه‌زرِاندن و شكۆى منداڵه‌كانیدا ئاماده‌ى شه‌رِه‌جه‌نگ و دژایه‌تى دنیایه. حاڵى ئه‌ده‌بیاتى كوردى له‌و رووه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كۆڵه‌واره، هه‌ن حیكایه‌تى چۆنیه‌تى نووسینى تێكستێكى خۆیانمان بۆ ده‌گێرِنه‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك بۆچوونێكى نێگه‌تیڤى له‌سه‌ر تێكسته‌كانیان هه‌بێت، هه‌رهیچیان پآ نه‌كرێت ده‌ست ده‌كه‌ن به‌گریان و داد و بێداد له‌ده‌ست ئه‌وانه‌ى ته‌قدیرى ماندوو بوون و شه‌ونخوونى ئه‌وان ناگرن، داواكارن كه‌سانێك هه‌بن و له‌سه‌ریان بنووسن و ئه‌وه بۆ نه‌یاره‌كانیان روونبكه‌نه‌وه ئه‌وان چه‌ند ماندوون و به‌چ حاڵێك ئه‌و تێكسته‌یان نووسیوه‌و به‌چه‌شنێك له‌چه‌شنه‌كان هه‌وڵى په‌شیمانكردنه‌وه‌یان بده‌ن و ئه‌وانیش بێنه ریزى موعجبین به خودى دانه‌ر و كاره‌كه‌ى، كه‌سایه‌تیه‌كانى نێو تێكسته‌كه‌ى ئه‌وانیان خۆش بووێت و نه‌یانرِه‌نجێنن.
خۆ جیانه‌كردنه‌وه‌ى دانه‌ر له تێكسته‌كه‌ى و مانه‌وه له‌نێو خه‌یاڵات و به‌رِاست زانین و وه‌ك راستى پیشان دانى هه‌ڵوێستى كه‌سایه‌تییه ئیجابییه‌كانى، یان خۆ شوبهاندنیان به‌و كه‌سایه‌تییانه‌ى ماكى پاڵه‌وانیان هه‌یه‌و له‌میانى تێرِوانینى ئه‌وانه‌وه ده‌توانن له‌خه‌یاڵى خوێنه‌راندا به‌نه‌مرى بمێننه‌وه. "سێرڤانتیس "- ى دانه‌رى " دۆن كیخۆته " ش لێى به‌دوور نه‌بووه‌و به‌ڵكو ئه‌وه قه‌ناعه‌تى ئه‌و بووه له‌زه‌مه‌نه‌كه‌ى خۆیدا، هه‌ر بۆیه له‌نامه‌یه‌كیدا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێك، "دۆكێك " ى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى خۆى به‌مه‌به‌ستى پشتگیرى كردنى له‌به‌چاپ گه‌یاندنى "دۆن كیخۆته " ه‌و وه‌ستانه‌وه به‌رانبه‌ر نه‌یارانى شه‌خسى "سێرڤانتیس "، كه‌دژایه‌تییه‌كى زۆر توندیان كردووه، زۆر به‌رِوونى ئه‌و تێرِوانینه ته‌قلیدییه‌ى جیانه‌بوونه‌وه‌ى كاراكته‌رى سه‌ره‌كى تێكست و دانه‌ره‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت.
"سێرڤانتیس " له‌نامه‌كه‌یدا سه‌ربارى مه‌دح و سه‌ناى "دۆك "، له‌شوێنێكدا ده‌ڵێت: ( له‌رِاستیدا "دۆن كیخۆته " بۆ خۆى ده‌یویست بێته حزورتان و ده‌ست و قاچتان ماچ بكات، به‌ڵام به‌و پێیه‌ى ئه‌و شۆرِه‌سواره خه‌ریكى ماجه‌راكانیه‌تى و كاتى نییه، وا به‌نده له‌جێى ئه‌و ده‌ست و قاچه‌كانى ئێوه راده‌مووسێت ).
" سێرڤانتیس " هه‌رچه‌نده به‌بآ ئه‌وه‌ى كه‌پێ بزانێت تێكستێكى ناته‌قلیدى نووسى، به‌ڵام وه‌ك خۆى ته‌جاوزى تێرِوانینى زه‌مه‌نه‌كه‌ى خۆى نه‌كردووه، هه‌ر ئه‌مه‌شه گه‌واهیده‌رى ئه‌و راستیه‌ى كه‌تێكستى ناته‌قلیدى له‌دانه‌ره‌كه‌ى ده‌ترازێت و خودى خۆشى په‌ى به‌په‌نهانه‌كانى كاره‌كه‌ى نابات، هه‌ر چۆن "كۆلۆمبۆس " تا مردیش نه‌یزانى كیشوه‌رێكى دۆزیوه‌ته‌وه ئاواش "سێرڤانتیس " نه‌یزانى رۆمانه‌كه‌ى ده‌بێته سه‌ره‌تاى ئه‌وه‌ى كه‌له‌مرِۆدا به‌رۆمان ناو ده‌برێت و به‌ده‌ر له‌خوێندنه‌وه‌و ویستى خۆى دنیایه‌كى مه‌ییو و وه‌ستاوى ئه‌ده‌بى سه‌ره و ژێر ده‌كات، نه‌یده‌زانى تێكسته‌كه‌ى وه‌رچه‌رخانێكه له‌مێژووى نووسینى رۆمان‌دا.
زۆر شیكارى و راڤه‌كارى و خوێندنه‌وه‌ى به‌رچاو و دیار هه‌ن سه‌باره‌ت به " دۆسته‌یێڤسكى و بلزاك و كافكا " و زۆرى دیكه له‌نووسه‌ران، كه‌پێودانگى ناسینه‌وه‌ى تێكسته‌كانیان و پۆلێن‌كردن و راڤه‌كردنیان په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن به‌ژیان و به‌سه‌رهاتى شه‌خسى و باره ده‌رونییه‌كان و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى ئه‌و دانه‌رانه‌وه، له‌رِێى ئه‌مانه‌و نامه‌و ژیانى شه‌خسى و باس و خواسه تایبه‌تییه‌كانى ژیانیان، رۆده‌چنه نێو تێكسته‌كانیان و تَكسته‌كانیان به‌سایه و سێبه‌رێكى ئه‌وان ده‌زانن، كه‌واته به‌رِا و بۆچوونى ئه‌و جۆره ره‌خنه‌گرانه ئه‌گه‌ر دانه‌رێك هیچ له‌باره‌ى ژیانییه‌وه نه‌زانرابوو، ئه‌وه شیكار و راڤه‌كارى تێكسته‌كانیان ده‌بێته ئاسته‌م. سه‌یر نییه هه‌موومان بزانین كه بلزاك پیاوێكى پاره خۆر و قه‌رزار و زۆر خۆر و شتى له‌و بابه‌ته بووه، كه‌چى ئاگادارى تێكسته‌كانى نه‌بین. یان بزانین "دۆسته‌یێڤسكى " په‌ركه‌مى هه‌بووه، به‌رێكه‌وت له‌مه‌رگ گه‌رِاوه‌ته‌وه، حه‌زى به‌خواردنه‌وه‌و قومار بووه‌و ده‌یان شتى تریش، به‌ڵام نه‌زانین خودى تێكسته‌كانى له‌كوێدان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆربه‌ى خوێندنه‌وه تایبه‌ته‌كانى تێكسته‌كانیشى بخوێنینه‌وه، بێجگه له‌تێكه‌ڵكردنى ژیانى و تێكسته‌كانى هیچى دیكه‌مان نایه‌ته پێش چاو و خوێنه‌ریش له‌و میانه‌یه‌وه بانگهێشتى خوێندنه‌وه ده‌كرێت و پێش وه‌خت هه‌موو شتێكى لا ده‌كرێته زانرا و تابكرێت خوێندوه‌ى لاده‌كرێته كارێكى بى مه‌ودا و تاك ره‌هه‌ند و هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ حه‌زى خوێنه‌ر و گه‌رِان و كه‌شفكردنه‌كانى ناهێڵرێته‌وه، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و نووسینانه ئیفلیجى ده‌كه‌ن و ناچاره پێش خوێندنه‌وه به‌و په‌رِى سه‌رسامى و حه‌یران بوونه‌وه برِوانێته ئه‌و تێكسته‌ى له‌به‌ر ده‌ستیدایه‌و سلڕ له‌ته‌رحكردنى بیر بۆچوونێكى پێچه‌وانه‌وه بكاته‌وه، له‌كاتێكدا ده‌زانێت رووبه‌رِووى چ دژایه‌تییه‌ك ده‌بێته‌وه، ئیدى ئه‌و كایه‌یه‌ى كه‌قه‌وله به‌ئازادى تێیدا هه‌ڵسورێین و به‌ده‌ر له‌سانسۆر و پێودانگه پێشوه‌خت و سه‌پاوه‌كان قسه‌ى خۆمان بكه‌ین، بۆته كایه‌یه‌كى قۆرخكراو سانسۆركراو، ئیشكردن بۆ ئیبرازكردنى دانه‌رێكى تێكست و سه‌ركرده‌یه‌كه سیاسى و سه‌ربازى و كه‌سایه‌تییه‌كى ته‌قدیسكراوى ئایینى هێنده‌ى فه‌رق نییه، كردنه كارێزماى دانه‌رى تێكست كارێكى ترسناكه و به‌ده‌ر نییه له‌و جه‌هله‌ى كه‌له‌نێو دنیاى ئه‌مرِۆدا حزوورى هه‌یه، خۆ ناكرێت له‌مرِۆدا و به‌تایبه‌ت له‌پانتایى ئه‌ده‌بیاتى كوردیدا هیچ بڵێیت، یه‌ك "كۆرس "ى ته‌واو هاوشێوه‌ى كۆرسى دواوه‌ى گۆرانیبێژه‌كان، پێكه‌وه بۆ پاراستنى كارێزماى دانه‌رى تێكستێكى دیاریكراو ده‌ست به‌گوتنه‌وه‌ى به‌سته‌یه‌كى پێشتر ئه‌زبه‌ره‌كراو ده‌كه‌ن.
" فۆكنه‌ر " سه‌باره‌ت به "شكسپیر " ده‌ڵێت:
( ئه‌وه‌ى كه‌گرنگه هاملێت و خه‌ونى شه‌وێك له‌نێوه‌رِاستى هاویندا- یه، نه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌نووسیویه‌تى، دانه‌ر هیچ گرنگییه‌كى نییه، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌دایده‌هێنێت ).
" مالارمآ " یه‌كێكه له‌وانه‌ى كه‌هه‌ستى به‌و ئیزدیواجییه‌ته قووڵه‌ى تێكست و نووسه‌ر كردووه و به‌مه‌به‌ستى تێكشكاندنى ئه‌و تێرِوانینه سه‌قه‌ت و ته‌قلیدییه‌دا گوتویه‌تى:
( ئه‌وه‌ى كه‌ده‌دوێت زمانه نه‌ك دانه‌ر ).
بۆیه هه‌رچه‌شنه ته‌قدیسكردنێكى نووسه‌ر و زاڵكردنى به‌سه‌ر تێكستدا به‌واتاى مراندنى تێكست و كڵۆم دانى ده‌ركه‌كانى خوێندنه‌وه و راڤه‌كارى و ته‌ئویل و پرسیار دێت، واته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خوێنه‌ر بانگهێشت ده‌كرێت بۆ خوێندنه‌وه‌ى تێكستێك كه‌پاش زانینى جفره‌كانى ژیانى نووسه‌ر و هه‌ندێك هێما و سیمبۆل و كه‌رسته‌كانى دیكه به‌و پێیه‌ى كه‌خوێندنه‌وه چه‌قیوه‌كان راڤه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌م نه‌خشه‌ى جوگرافیاى تێكست وه‌ك زانراوێك ده‌ده‌نه ده‌ست خوێنه‌ر و ده‌بێت ئه‌ویش له‌و نه‌خشه‌یه لا نه‌دات بۆ رێكردنى به‌نێو پاتاییه‌كانى تێكستدا و ئیدى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌یگه‌یه‌ننه ئه‌و یه‌قینه‌ى كه‌هیچ مه‌جهولێك نییه خۆى پێوه سه‌رقالڕ بكات و پێویسته به‌و په‌رِى باوه‌رِه‌وه به‌وه‌ى كه‌پێش وه‌خت پێى گوتراوه، به‌نێو تێكستدا گوزه‌ر بكات و به‌بآ هه‌ناسه‌برِكآ و شه‌كه‌ت بوون و ماندووبوون به‌سه‌لامه‌تى بێته ده‌رآ و هی پرسیارێكى نه‌بێت و قه‌ناعه‌تى ته‌واوى به‌وه هه‌بێت كه‌هه‌موو پرسیاره‌كان پێشوه‌خت وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ خۆى خوێنه‌رێكى ته‌مه‌لڕ و ته‌وه‌زه‌ل دروست ده‌كات، خوێنه‌رێك كه‌ئه‌وه‌نده ده‌زانێت و ده‌ڵێت كه‌پێى ده‌گوترێت، خوێنه‌رێك كه‌تێكستى ئه‌ده‌بى لا بۆته ماجه‌رایه‌كى پۆلیسى كه‌ئه‌و بۆى نییه، دوور و نزیك به‌لایدا بچێت و ده‌بێت چاوه‌رِێى موحه‌قیق و موفه‌تیشى تایبه‌ت به‌دۆزینه‌وه‌ى تاوان بێت، تا لوغزى كوشتن و هۆكاره‌كه‌ى ده‌دۆزنه‌وه‌و دواتر وه‌ك هه‌واڵێك راده‌گه‌یه‌نرێت و ئه‌میش وه‌ك كه‌سانى دیكه گوێبیستى ده‌بێت و بێجگه له‌باوه‌رِهێنان به‌رِاستى ئه‌وه‌ى كه‌ده‌گوترێت هیچ رێگه چاره‌یه‌كى دیكه‌ى نییه. موحه‌قیق و موفه‌تیشه كه‌شفكه‌ره‌كانى نهێنیه‌كانى تێكستیش ئه‌و ره‌خنه‌كاره ته‌قلیدیانه‌ن كه‌خوێنه‌ر فێرى چاوه‌رِوانى ده‌كه‌ن، تا بۆ خۆیان كه‌شفى دنیا و نهێنییه‌كانى نێو تێكستیان بۆ ده‌كه‌ن، یان وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌كێڵگه‌یه‌كى مایین رێژكراودا بن، ئه‌مان وه‌ك رابه‌ر و شاره‌زا و چاوساغێك له‌پێشه‌وه ده‌رِۆن و كارى خوێنه‌ریش شوێن پآ كه‌وتنى هه‌نگاوه‌كانیانه.
له‌كاتێكدا وه‌ك "رۆلان بارت " ده‌ڵێت:
( دانه‌ر بوونى نییه ته‌نها له‌ساته‌وه‌ختى نووسیندا نه‌بێت، منیش وه‌ك خۆم له‌و ئه‌زموونه خاكییه‌وه كه‌هه‌مه، هه‌ستم به‌وه كردوه پاش نووسین هیچ نامێنێت له‌باره‌یه‌وه بیڵێم، هیچ پێوه‌ندییه‌كى موڵكایه‌تى و به‌رِێوه‌بردن و ده‌ست پێوه‌گرتن به تێكسته‌كه‌مه‌وه نابه‌ستێته‌وه ).
خوێندنه‌وه و ره‌خنه و راڤه‌كارییه‌كانى نێو پانتایى ئه‌ده‌بیاتى كوردى، زۆر سامناكتر له‌وه‌ى كه له‌ئه‌ده‌بیاتى جیهانیدا ده‌گوزره‌آ، دانه‌ره‌ى كردۆته ته‌وه‌ره‌ى سه‌ره‌كى و به‌ده‌ر له‌ویش شتێكى تر نییه راڤه و شیكارى بۆ بكات، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر واش خۆى نمایش بكات كه گوایه له‌باره‌ى تێكسته‌وه ده‌دوێت، له‌رِاستیدا پێوه‌ندى دۆستانه‌و هاورِێیه‌تى و ناسین و نزیكایه‌تى و خزمایه‌تى و كۆمه‌ڵێك ئیعتیبارى دیكه رۆڵى سه‌ره‌كى ده‌بینن( مه‌گه‌ر به‌ده‌گمه‌ن و هه‌ندێك خوێندنه‌وه له‌م پێودانگه بچنه ده‌ر )، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو زۆرجارن هه‌ر به‌ته‌واوى ده‌بێته گێرِانه‌وه‌ى حیكایه‌ت و به‌سه‌رهاتى دانه‌ر و به‌باش و خراپ به‌لاى تێكستدا ناچێت و هیچى پآ نییه له‌باره‌یه‌وه بیڵێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش زیاتر به‌عه‌ریزه و راپۆرت و زانیارى موختاره‌كان ده‌چێت ده‌رباره‌ى دانیشتووانى گه‌رِه‌كه‌كانیان.
لێره‌دا ده‌كرێت هه‌ردوو پێشه‌كى دیوانى "نالى " و "مه‌حوى " به‌نمونه بهێنینه‌وه. سه‌باره‌ت به‌دیوانى "نالى "( ساغكردنه‌وه‌ى "مارف خه‌زنه‌دار " چاپى دووه‌م هه‌ولێر 2008 )، له‌به‌شى "شیعرى نالى له‌رِۆژئاوا "دا باس له‌وه ده‌كات چۆن "نالى " له‌سه‌رده‌مى خۆیدا ناوى گه‌یشتۆته ئه‌وروپا و چه‌ندین نمونه سه‌باره‌ت به‌مه ده‌هێنێته‌وه و له‌كۆتایى ئه‌و به‌شه‌شدا ده‌نووسێت: ( ئه‌مه به‌كورتى پیشاندانى ئه‌و هه‌ولڕ و ته‌قه‌لایانه بوو كه له‌رِۆهه‌ڵات و رۆژئاوادا درابوون بۆ ناسینى نالى، دیاره ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه ئاگامان لێى هه‌یه، ئه‌مه تیشكێكى "چراى دزان "ه له‌چراخانى ژیان و به‌رهه‌مى نالى بآ پایان و سنوور ).
بێگومان سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانى "مارف خه‌زنه‌دار " بۆ ناساندنى تێكسته‌كانى "نالى " خودى ئه‌و زاته و به‌چاپ گه‌یاندنى تێكسته‌كانى، هه‌ڵقوڵاوى خۆشه‌ویستى ئه‌و زاته‌یه بۆ نالى و ناكرێت نكووڵى لێ بكرێت؟!.
به‌ڵام داخوا سه‌رجه‌م حیكایه‌ت و به‌سه‌رهاته‌كانى ژیانى "نالى " وه‌ك گریمانه‌یه‌ك له‌ئه‌گه‌رى راست و نارِاستیدا، له‌میانى ئه‌و تێرِوانینه‌وه كه‌ئاخۆ وابووه یان وانه‌بووه، به‌رِاستى ئه‌وروپا ئه‌و پیاوه‌ى وه‌ك ناوێك ناسیوه یان نه‌یناسیوه‌و ئه‌مانه‌و زۆر قسه‌و باسى دیكه، چ ئیزافه‌یه‌ك ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ى كه "نالى " نووسیویه‌تى؟!.
ئاخۆ ئه‌م جۆره هێنان و بردنه حیكایه‌ت ئامێزانه بێجگه له‌راوه‌ستاندنى تێكست له‌ئاستێكى دیاریكراوى مێژووى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی‌دا شتێكى دیكه له‌خۆ ده‌گرن؟!. كوا ئه‌و تێرِوانین و خوێندنه‌وه نا ته‌قلیدییانه‌ى ئه‌ئویل بۆ تێكسته‌كانى "نالى " ده‌كه‌ن، "نالى " یه‌ك كه‌بۆ خۆى وه‌ك گاڵته و گه‌پێك ده‌رِوانێته نووسین و ئه‌و تێرِوانینه ته‌قلیدییه‌ى روانینه نووسین تێكده‌شكێنێت، كه وه‌ك موقه‌ده‌سێك ده‌یبینێت، وه‌ك ده‌ڵێت:
( نالى حه‌ریفى كه‌س نییه ئولف و ئه‌لیفى كه‌س نییه
به‌یتى ره‌دیفى كه‌س نییه ته‌فریقه نووسه گه‌پ ده‌كا )
سه‌ربارى هه‌وڵدانى بۆ گچكه‌كردنه‌وه‌ى خۆى و تێكشكاندنى هه‌ر پێودانگێكى ته‌قلیدى و ساخته بۆ جێكردنه‌وه‌ى له‌نێو كه‌سانى ئێگۆ ئۆرۆستۆكراتدا، وه‌ك ده‌ڵێت:
( ئه‌ى ره‌فیقان سوحبه‌تى نالى مه‌كه‌ن
سووك ده‌بن، ریسوا‌و هه‌م به‌د ناوم ئه‌ز )
یان:
( هێنده‌م پێم خۆش بوو زمانى حاڵى ده‌یگوت "نالى "یا
هه‌ردوو حه‌یوانین ئه‌تۆ گوێكورت ئه‌منیش گوێدرێژ )
پێم وانییه "نالى " وه‌ك كه‌سێكى ئاسایى له‌هیچ مه‌جلیسێكدا به‌زاتێكى دیكه‌ى گوتبێت، ئێمه حه‌یوانین و بگره له‌گه‌لڕ گوێدرێژێكدا جیاوازیمان نییه( به‌له‌به‌رچاو گرتنى شوێن و جێگه‌ى گوێدرێژ له‌فه‌رهه‌نگى كورددا )، به‌ڵام ئه‌و ده‌مه‌ى كه‌ده‌نووسێت و وه‌ك دانه‌رێك ده‌كه‌وێته كار هیچ سڵ له‌وه ناكاته‌وه شتێكى زۆر ناباو ناته‌قلیدى بڵێت، كه نه‌ك هه‌ر له‌وه زه‌مه‌نه‌دا به‌ڵكو له‌م زه‌مه‌نه‌شدا لاى كورد جێگه‌ى قبوڵ نییه، به‌تایبه‌ت كه‌گوێدرێژ به‌درێژایى مێژووى كورد زۆرترین ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته سه‌ر و سه‌ربارى ئه‌وه‌ى سیمبۆلى بێ ئه‌قڵییه، ئه‌و شیعره‌ى "نالى " كه‌پشتگوآ خراوه یه‌كێكه له‌شیعره گرنگه‌كان و تێكسته زیندووه‌كان، له‌و زه‌مه‌نه‌دا له‌نێو كۆمه‌ڵى كوریدا چ پاڵپشتێكى مه‌عریفى و فه‌لسه‌فى هه‌بوون و زانراوبوون تا رێگه به‌گوتنى شتێكى وا بدرێت، مه‌به‌ستى "نالى " یش له‌گوتنى سه‌رپێى و راگوزه‌ر نییه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى ئه‌م شیعره‌و زۆر شیعرى دیكه‌ى نووسه‌رانى دیكه‌ى غه‌یره كورد سه‌باره‌ت به‌ئاژه‌ڵان جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه‌له شیعره‌كه‌دا باس له‌به‌زه‌یى هاتنه‌وه به‌ئاژه‌ڵێكى وه‌ك گوێدرێژ نه‌كراوه، به‌ڵكو به‌ته‌واویى "نالى " له‌زمانى ئه‌وه‌وه خۆى به‌و شوبهاندووه، هه‌ر به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى هیچ جیاوازییه‌كیش جیاوازى گوێكورتى خۆى و گوێدرێژى ئه‌و خراوه‌ته روو، به‌مه‌ش خودى مرۆڤ ده‌بێته فه‌سیله‌یه‌كى ئاژه‌لڕ و ناچاره ئینتیماى بۆ بكات، به‌ڵام چه‌ند ئه‌مه له‌گه‌لڕ تێرِوانینى ئایینى و ئایدیالیستیدا ناكۆكه، به‌و پێیه‌ى ئینسان سه‌یدو ئه‌لكائیناته‌و نزیكترین بوونه‌وه‌ره له‌خوداوه‌نده‌و هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌وه بۆ زانینى ئه‌وه‌ى كه‌ته‌نانه‌ت فریشته‌كانیش نایزانن و بۆیان نییه بیزانن، ئه‌ویش ناونانى شته‌كانه، كه‌چى ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ى له‌تێكسته‌كه‌دا ناوى هاتووه وه‌ك هه‌ر یه‌كێك له‌ئێمه ده‌دوێت و باس له‌نه‌بوونى جیاوازى له‌نێوان خۆى و خاوه‌نه‌كه‌یدا ده‌كات، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌گر له‌پانتایى ئه‌ده‌بیى كوردیدا هه‌بووایه، ئه‌وه بێگومان ئه‌م شیعره به‌رِاده‌یه‌ك سه‌رنجى راده‌كێشا، كه‌به‌ده‌یان وتار و راڤه و شیكاركارى و ئه‌ئویلى بۆ ده‌ركرد، ئه‌و شیعره زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت كه‌منێكى خوێنه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته‌ته‌دا بتوانم خۆمى لێبده‌م.
به‌ڵام به‌ده‌ر له‌ویستى خۆم كاتێك ئه‌و شیعره ده‌خوێنمه‌وه، گوێدرێژه‌كه‌ى فیساگۆرس- م بیرده‌كه‌وێته‌وه، كه‌ناوبراو به‌سه‌یركردنى به‌رده‌وامى سێبه‌رى گوێى گوێدرێژه‌كه‌ى، ئه‌و بیردۆزه‌ى دانا، كه‌دواتر به‌بیردۆزى فیساگۆرس ناسرا.
سه‌باره‌ت به‌و شیعره‌ى كه‌پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، نازانم ماقووڵه كه‌سێك له‌نێو قووڵاییه‌كاتى ئاییندا قاڵبووبێته‌وه‌و بزانێت گوتنى شیعرێكى وا له‌رِوانگه‌ى تێرِوانینى ئایینییه‌وه ده‌یكاته زه‌ندیق و سه‌رلێشێواو كافر، وه‌ك خۆى بێت و شیعرێكى وا بنووسێت، بێگومان ئه‌م پرسیاره له‌هه‌ر كه‌سێك بكه‌یت وه‌ڵامه‌كه‌ى نه‌خێره؟!.
به‌ڵام ئه‌م تێكسته له‌و ساته‌وه‌خته‌دا نووسراوه، كه‌دانه‌ر تێیدا دێته بوون و ئه‌وه‌ى كه‌ده‌یڵێت و ده‌ینووسێت، بۆ ته‌بابوونى نییه له‌گه‌لڕ دنیا به‌ڵكو بۆ هه‌ڵگێرِانه‌وه‌و تێكدان و شێواندنى پێودانگه ته‌قلیدییه‌كانه.
سه‌باره‌ت به‌دیوانى "مه‌حوى "یش ( چاپى 1984كۆرِى زانیارى لێكدانه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى –مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمى موده‌ریس و محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ریم ). پێش ئه‌وه‌ى بێمه سه‌ر باسى پێشه‌كییه‌كه‌ى "محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ریم "، راوبۆچوونێكى "سیۆران " به‌نمونه ده‌هێنمه‌وه كه‌ده‌ڵێت:
( ده‌بێت به‌رهه‌مه‌كانى نووسه‌رى كۆچكردوو بڵاوبكرێنه‌وه به‌ڵام به‌بآ ئه‌وه‌ى ئیهانات بگرێته خۆى... سه‌باره‌ت به "بارت " و به‌رهه‌مه‌كانیشى ده‌بێت بڵاوبكرێنه‌وه، به‌ڵام پاش لابردنى هێرشه شه‌خسییه‌كانى كه‌رِه‌نگه له‌باسه‌كه‌یدا هاتبێت... ده‌بێت رێگه له‌گومانكردنیش نه‌گیرێت چونكه هه‌لێكه بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ به‌ته‌واویى نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه ).
هه‌ر له‌هه‌وه‌ڵى پێشه‌كییه‌كه‌ى "محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ریم "دا ئاماژه به‌وه ده‌دات:( كه‌تۆژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه ده‌ستى خوێنه‌واران بگرێت و په‌نجه‌یان بخاته سه‌ر راستى ).
دواتر ده‌ڵێت: ( به‌ڵام وه‌نه‌بآ ئه‌م كاره، هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ى كه‌ئێمه خستمانه روو، ئاسان و بآ گرآ و ته‌گه‌ره بآ، تێگه‌یشتنێكى ورد و تۆژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى راستى به‌رهه‌مه‌كه، شاره‌زایى له‌بارى كۆمه‌ڵایه‌تى و زۆرانبازیى بیرى سه‌رده‌مى خاوه‌ن به‌رهه‌مه تۆژراوه لێكۆڵراوه‌كه، زانینى زانستى خه‌باتى كۆمه‌ڵایه‌تى و قانونه هه‌ڵسورِێنه‌ره‌كانى، ئه‌مانه هیچ كامیان شتێك نین هه‌روا به‌ئاسانى ده‌ستگیر ببن تا هه‌ر كه‌سێك بیه‌وآ ده‌ستیان بداتآ. بۆیه منیش كه‌ده‌مه‌وآ له‌م پێشه‌كییه‌دا به‌یارمه‌تى به‌رهه‌مى مه‌حوى خۆیه‌وه كه‌مێك له‌خۆى بكۆڵمه‌وه، به‌ترسێكى زۆره‌وه پآ هه‌ڵدێنمه‌وه‌و به‌ته‌ماى له‌وه زیاتر نیم كه‌توانیبێتم نیشانه‌یه‌ك له‌م مه‌یدانه‌دا دانێم ئه‌وه‌نده‌ى له‌باره‌دا بآ ده‌سه‌چیڵه‌یه‌ك بدا به‌ده‌ستى تۆژه‌ره‌وه‌و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ى دوا رۆژه‌وه تا له‌تاریكاییى رێگاى كاری‌دا به‌رپێى خۆى پآ روون بكاته‌وه ).
"محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ریم " هه‌ر له‌پێشه‌كییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ( ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه‌و ئه‌م هه‌موو متمانه‌یه‌ى به‌راستى و دروستیى و خاوێنى ئه‌وان نه‌بوایه، نه‌ده‌هات به‌شان و باڵى سه‌ركه‌وتنى سوڵتان عه‌بدولحه‌میددا هه‌ڵبدا كه‌به‌سه‌ر گه‌لى خه‌باتكارى یۆنان‌دا زالڕ بوو بوو، له‌كاتێكا كه‌كورده‌كه‌ى خۆى كه‌له‌هه‌ندآ شوێنى دیوانه‌كه‌یدا شانازیى پێوه ده‌كا، له‌هیچ روویه‌كى ژیانه‌وه له‌سایه‌ى حوكمى عوسمانى و سوڵتان عه‌بدولحه‌میددا له‌یۆنانییه‌كا ن به‌خته‌وه‌رتر نه‌بووه. یا نه‌ده‌هات چوار خشته‌كى بۆ شایه‌كى سته‌مكارى وه‌ك حه‌مه عه‌لى شاى قاجارى بنوسآ كه‌هه‌موو مێژوونووسان ده‌ڵێن ئێران به‌درێژایى مێژووى خۆى مه‌گه‌ر به‌ده‌گمه‌ن سته‌مكارێكى له‌و كابرایه به‌درِه‌زاتر و به‌دفه‌ساڵترى به‌خۆیه‌وه دیبآ ).
پێش ئه‌وه‌ى ئاماژه به‌وه بده‌ین كه له‌پێشه‌كییه‌كه‌ى دیوانى "مه‌حوى " وه‌ك نمونه هێنامانه‌وه، ده‌بێت ئاماژه به‌وه بده‌م كه‌رِه‌نگه خوێنه‌ریش له‌و په‌ره‌گرافه‌ى پێشووتر سه‌باره‌ت به حه‌مه عه‌لى شاى قاجارى له‌وه حاڵى بووبێت كه‌سته‌مكار بووه، به‌ڵام پێموانییه له‌و "به‌درِه‌زاتر " و "به‌دفه‌ساڵتر "ه حاڵى بووبێت، له‌رِووى پێویستبوونى به‌كاربردنى له‌و شوێنه‌دا و هۆكارى ته‌وزیفكردنى، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى بوونى ئه‌و دوو وشه‌یه ئه‌گه‌ر واز له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ى تر بهێنین كه‌سه‌رنجمان راده‌كێشن، مایه‌ى پرسیارن.. ده‌لاله‌ت له‌گرفتێكى گه‌وره‌ى نووسین ده‌كه‌ن، به‌كاربردنى " به‌د+ ره‌زا+تر " له‌گه‌لڕ "به‌د+فه‌سالڕ+تر " و قووتكردنه‌وه‌ى له‌و شوێنه‌دا مه‌گه‌ر له‌وتارێكى تایبه‌تدا و زیاتر له‌پێشه‌كییه‌كه‌ى "مه‌حوى " درێژتر بابه‌تێكى له‌سه‌ر بنووسم، به‌مه‌به‌ستى راڤه‌كردن و خستنه رووى ئه‌و گرفته‌ى كه‌له‌و جۆره نووسینانه‌دا هه‌یه، ئه‌گینا به‌په‌له‌و له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ره‌نگه ئه‌وه‌ى كه‌به‌رانبه‌ر به‌كارهێنانى ئه‌و دوو وشه‌یه‌و هاوچه‌شنه‌كانى هه‌مانه نه‌توانین بیخه‌ینه روو.
به‌هه‌رحالڕ ئه‌و پێشه‌كییه‌ى كه بۆ "مه‌حوى " نووسراوه هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ خوێنه‌ر ناهێڵێته‌وه تا بۆخۆى تێكسته‌كان بخوێنێته‌وه، له‌و پێشه‌كییه‌دا به‌شێوه‌یه‌كى شاراوه خودى "مه‌حوى " دادگایى ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و دوو شیعره‌ى كه‌بۆ سوڵتانى عوسمانى و شاى قاجارى نووسیوه، من نازانم هه‌موو ئه‌وه‌ى كه‌له‌و پێشه‌كییه‌دا هاتووه چ پێوه‌ندییه‌كى به‌تێكسته شیعرییه‌كانى "مه‌حوى "ییه‌وه هه‌یه‌و ئاخۆ چ ئیزافه‌یه‌ك ده‌خاته سه‌رى.
ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد دوو نمونه‌ى په‌راوێزكردنى تێكسته له‌پێناو خستنه رووى باس و خواسى زاتى نووسه‌رانێك و گوزارشته له‌تێكه‌یشتنێكى ته‌قلیدى بۆ كرده‌ى نووسین و تێكست.
ئه‌وه‌ى كه‌پێویسته بگوترێت ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م جۆره نووسینانه‌ى پێشتر ئاماژه‌مان پێدا سه‌ربارى هێنانه پێشه‌وه‌ى خودى دانه‌رى تێكست و هه‌ڵسورِان به‌ده‌ورى گوتراوه‌كان و ماجه‌راكانى ژیانیدا، رێگه خۆشكه‌ره بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كى سه‌رپێى وه‌ك ئه‌وه‌ى كه له نێوه‌ندى رۆشنفكرى كوردیدا هه‌یه‌و پیاده‌ده‌كرێت، كاتێك خوێندنه‌وه واتاى خوێندنه‌وه ده‌دات، كه‌له‌ساته‌وه‌ختێكدا خوێنه‌ر بۆخۆى و به‌ده‌ر له‌هه‌ر كاریگه‌رییه‌ك توانستى رۆچوونه نێو تێكستى هه‌بێت و ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى لاى ته‌نها تێكسته‌كه بێت، تێكست به‌غیابى دانه‌ر وه‌ك تێكستێك بوونى ده‌بێت، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر هه‌رده‌م دانه‌ره‌كه‌ى حزورى هه‌بێت و بۆخۆى ببێته تێكست ئه‌وه تێكست واتاكانى خۆى وه‌ك مه‌وجودیه‌ت و ترازانى ئه‌به‌دى له‌دانه‌ره‌كه‌ى له‌ده‌ست ده‌دا.
كۆتایى
|
|
|
|
zanasaman
azizm kaka uesf daskhoshi aw babata jwanat le dakam, larastida jei khoyati babati lam chshna bnusreti dnyai khwendnawamani pe dawllamand bkain
|
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|
ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان ) |
|
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن) |
ماڵپه‌ڕی چــــــراکــــــــان
|