بمرن ئه‌وغیره زه‌ردانه‌ى له‌ئێمه‌دا سه‌وز ده‌چنه‌وه | چراكان
شیعری : تێكۆشه‌ر خالید
ماڵئاوا...
ئه‌ى سترانى وه‌ریوتر له من
ئه‌ى یه‌مانى یاكه‌ندى ته‌مه‌نه‌م
ئیتر به‌ته‌نیشت
ئه‌م شوراى شه‌وه‌دا
گۆرانى بۆجه‌نگه‌كان ناڵێم
بۆئه‌وسۆكانه‌ى له‌منداونن
له‌تۆدا ته‌ژین
ئیدى ده‌نگى من
له‌كۆلاَنێكى مه‌حزوندا له‌نگه‌ر ناگرىَ..
ئه‌وه‌سینه‌ى مراوییه‌كى زیته
له‌ورِووبارى مه‌رگه‌دا
كه‌له‌چه‌قۆى حه‌رفێك ده‌چێت
بۆسه‌ربرِینى زه‌مه‌ن..
ئه‌وه بێده‌نگى ژووره‌كه‌مه
ته‌نهایى داگیرساندووه و
ته‌شقى له‌به‌ر برِاوه
لرفه‌لرفى له‌چرِین پرِه
ئه‌وه قه‌ڵه‌مه‌كه‌م
په‌نجه‌ى كه‌یل كردووه له هه‌ناسه‌ى ئه‌وو
وون بوون ..
له‌په‌یكارێكى عاشقانه‌دا..
له‌نزایه‌كى پرِبه ته‌ما دا
تۆده‌هێنمه‌وه
به‌به‌رى ئاودا
چلاَكىَ ده‌رِوێنم
له‌حه‌وشه‌ى پرِگریانى مه‌غزمدا
تاسه‌هه‌ندى بۆ وه‌هم و
هه‌تاویشى بۆ هه‌ڵپرِوكانى
ئه‌م جه‌سته پرِ ئاراندنه حازربێت
ماڵئاوا....
ئه‌ى مه‌رگى ناكاوى ژیانم
به‌خێربێیت ...به‌خێر
ئه‌ى ژیانى ناكاوى مه‌رگم
ئه‌ى سێبه‌رى
خۆره‌تاوى ته‌مه‌ن
ئه‌ى هه‌تاوى
پرِسێبه‌رى مردن.
من ئیدى به‌تاڵم له‌ته‌فسیرى ئه‌و
گیاى سه‌ربرِاو منم
وه‌ك چۆن بارانى ئاسمانێكى
ته‌متومان له‌مندا ده‌چۆرێته‌وه
من ئیتر
قاوه‌یبوونم .مردنم
له‌وكوچه‌و كۆلاَنانه‌دا ده‌له‌رزێت
كه‌تۆ به‌بىَ چه‌تر
به‌نێو شه‌سته بارانه‌كانیدا ده‌رِۆى
بىَ ئه‌وه‌ى له‌مه‌رگێك سڵ بكه‌ى
كه‌چاوه‌رِێته‌وه هى تۆیه
من (قاوه‌یترین كورِى ئێره)
ئێستا له‌خۆم به‌تاڵم
هیچم نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وىَ
كه‌هاتمه‌وه
فیراقى ده‌خنكێنم
ماڵئاوایى...
بۆهه‌میشه ماڵئاوایى لىَ ده‌كه‌م
"مردن بۆ هه‌میشه ژیان و
ژیانیش بۆ هه‌میشه مردن "
بمرىَ ئه‌م گیاپیرانه‌ى
له‌مندا ده‌رِوێن
بمرىَ ئه‌و رِقه ته‌رِانه‌ى
له‌تۆدا هه‌ڵده‌واسرێن
با بمرن ئه‌و غیره زه‌ردانه‌ى
له‌ئێمه‌دا سه‌وز ده‌چنه‌وه
ماڵئاوا..
ئیدى بۆهه‌میشه ته‌واو
ئیتر بۆهه‌میشه ده‌ستپێك
هه‌موو ته‌واوبوونێك
ده‌ستپێكه...... ئاخر
هه‌موو ده‌ستپێكێك ته‌واو بوونه "ته‌واوبوون!! "
ته‌واوبوونێك كه هه‌رگیز ته‌واو نابێت
ئیتر له مندا له‌تۆدا
له‌ئێمه‌دا
هه‌میشه هیچ..
هه‌میشه ته‌واو...
هه‌میشه‌یش ده‌ست پێك ....
م
ا
ڵ
ئ
ا
و
ا
17ئابى2008
Tekoshar.khaled@gmail.com
|