نتوان پاڤلۆییچ چیخۆف له وه‌ڵامی نامه‌که‌یدا، که بۆ دکتۆر(رۆسۆلیمێف) ی هاوپۆلی پێشووی خۆی له کۆلێژی پزیشکی ڕه‌وانه کردووه، نووسیویه‌تی: من ئانتوان چیخۆف له 17/1/1860 له (تاگانڕه‌ک) له دایکک بووم. یه‌که‌م جار له قوتابخانه‌ی یۆنانی (کڵێسا‌ی ئیمپراتۆر قوسته‌نته‌نین) ده‌ستم به‌خوێندن کرد. پاشان له قوتابخانه‌ی (گرامار) ی (تاگانڕه‌ک) درێژه‌م به خوێندندا. له ساڵی 1879 دا چوومه زانکۆی مۆسکۆ . له کۆلێژی پزیشکی خۆم ناونووس کرد، ئه‌و کاته بیر و ڕایه‌کی خراپم ده‌رهه‌ق به کۆلیج هه‌بوو. بیرم نییه نازانم بۆچی کۆلێجی پزیشکیم هه‌ڵبژارد، به‌ڵام باش بوو، دوای له هه‌ڵبژاردنه‌که‌مدا په‌شیمان نه‌بوومه‌وه. له‌ساڵی یه‌که‌می کۆلیجداا بۆ گۆڤاری هه‌فتانه و ڕۆژنامه‌کان ده‌ستم به نووسین کرد، کاتێکیش که کۆلێجم ته‌واو کرد نووسین بووه پیشه‌م. له ساڵی 1888 دا خه‌ڵاتی (پۆشکین)م پێبه‌خشرا، له ساڵی 1890
دا به‌ره‌و دووررگه‌ی (ساخالین) به‌ڕێ که‌وتم بۆ ئه‌وه‌ی کتێبێک له باره‌ی به‌ندکراو و دوور خراوه‌کان رێژێمی تزاری بنووسم. له ژیانی ئه‌ده‌بی بیست ساڵه‌مدا بێجگه له چه‌ندین ڕاپۆرتی یاسایی، یادداشت، وتاری ڕۆژانه‌ی بڵاوکراوه له ڕؤژنامه‌کاندا نووسیووه و به چاپ گه‌یاندووه. هه‌روه‌ها شانۆنامه‌شم بۆ سه‌ر ته‌قته‌ی شانۆ ئاماده‌کردووه. بێگومان خوێندنم له کۆلێجی پزیشکیدا کاریگه‌رییه‌کی زۆری به سه‌ر نووسینه ئه‌ده‌بیه‌کانمدا هه‌یه، شاره‌زایی و چاوکراوه‌ییم له پزیشکدا زیاتر هێزی بینینمی به هێز کردوو زانیاری منی له‌به‌رانبه‌ر به جیهان و خه‌ڵک ده‌وله‌مه‌نتر کرد. بایه‌خی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و زانسته‌و کاریگه‌رییه‌که‌ی له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌کانمدا ئه‌وه ته‌نیا دکتۆرێک ده‌توانێ به چاکی ده‌رکی پێبکا و تیێ بگات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی زانستی پزیشکی له به‌رهه‌مه‌کانمدا به شێوه‌یه‌ک بووه، که له زۆر هه‌ڵه و که‌م و کورتی به دووری خستمه‌وه. ئاشنایی من له‌گه‌ڵ زانسته سروشتییه‌کان و میتۆد‌و ڕێبازی زانستی هه‌میشه‌یی منی خستۆته سه‌ر ڕێگه‌یه‌کی لۆجێکی و من تا ئه‌وه‌نده‌ی له توانامدا بووه هه‌وڵم داوه، که ڕێبازی زانستی له‌به‌ر بگرم و ئه‌گه‌ر توانای ئوه‌ش نه‌بووبێ، که چاودێری و په‌یڕه‌وی زانستی بکرێت ئه‌وا له نووسینی ئه‌و ته‌رزه و تاره‌دا چاوپۆشیم کردووه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم و ڕێگه به خۆم بده‌م، که داهێنانی هونه‌ریی هه‌میشه‌و به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ڕێبازی زانستیدا ناگونجێت، بۆ نموونه مه‌حاڵه که له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ مردنی که‌سێكی ژه‌هر خواردوو به‌و شێوه‌ی، که له واقیعدا ڕووده‌دات نیشان بدرێت، به‌ڵام ده‌توانرێت به له‌به‌رچاو گرتنی ڕێبازی زانستی ئه‌م دیمه‌نه زیاتر له ڕاستی نزیک بخرێته‌وه، چونکه خوێنه‌ر یان بینه‌ر له کاتێکدا سوور ده‌زانێ دیمه‌نه‌که ڕاسته‌قینه نییه، ئه‌وه‌ی تێ بگات، که لگه‌ڵ نووسه‌رێکی شاره‌زادا ڕووبه‌ڕوو بۆته‌وه. من ئه‌فسانه‌نووسێکی فانتازی نیم، که له‌به‌رانبه‌ر زانست‌دا ڕێبازێکی دژ به زانست له‌به‌ر بگرم و زانست ڕات بکه‌مه‌وه..)
یه‌که‌مین به‌رهه‌می بڵاوکراوه‌ی چیخۆف له ڕۆژنامه‌ی گاڵته‌جاڕیی(ئیسترۆکۆزا) دا بڵاوکرایه‌وه. چێخۆف له ساڵی 1884 دا دیبلۆمی له کۆلێجی پزیشکی وه‌رگرت و له زستانی ساڵێ دواتر بۆ یه‌که‌م جار به خوێن ڕشایه‌وه. هاوینی ئه‌و ساڵه بۆ ئیسراحه‌ت ڕووی له (بابکینۆ) کرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ (ساڤرین) به‌ڕێوبه‌ری ڕۆژنامه‌ی ناسروای پترسبۆرگ ئاشنا بوو. نامه‌کانی چێخۆف بۆ ساڤرین دیارن و پاشان ئه‌و که‌سه بووه هۆی بڵاوکه‌ره‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی چیخۆف. له ساڵی 1886 دا یه‌که‌مین شانۆنامه‌ی خۆی به ناونیشانی (ئاوازی قو) بڵاوکرده‌وه، که شانۆنامه‌یه‌کی یه‌ک په‌رده‌ییه. له ساڵێ 1887 دا به‌ره‌وه باشووری ڕووسیا سه‌فه‌ری کرد، کاریگه‌ری ئه‌و سه‌فه‌ره له به‌رهه‌می(ئیستپ) دا ئاشکرا دیاره.به‌رهه‌مه دیاره‌کانی چیخۆف له‌و ساڵه‌دا بریتین له (کازیوه)، که کۆمه‌ڵه چیۆکێکه و (ئیڤانۆڤ)، که شانۆیه‌کی چوار په‌رده‌ییه‌و له شاری مۆسکۆ و پترسبۆرگدا پێشکه‌ش کراوه. له ساڵی 1888 دا له‌گه‌ڵ چه‌ند دۆستێکی خۆی، که (ساڤرین) یشیان له‌گه‌ڵدا بوو به‌رو (کریما) ڕۆیشتن و له‌وێ چێرۆکه به‌ناوبانگه‌کانی(ئیستپ)،(ڕۆشناییه‌کان)،(چه‌ژنی له دایکبوون)،(زه‌نگه‌کان) ی
نووسی و چیرۆکێکی شانۆیشی به‌ناوی(که‌ڵه‌شێر) له‌بیه‌ک په‌رده‌دا ئاماده‌کرد، له‌ساڵی 1888 دا خه‌ڵاتی پۆشکین، که (5000) ڕۆبڵ بوو له لایه‌ن ئه‌کادیمیایی زانسه‌ته‌کانی ئیمپراتۆری پێبه‌خشرا و ساڵی دواتریش بووه ئه‌ندام له کۆمه‌ڵه‌ی دۆستدارانی(ئه‌ده‌بیاتی ڕووسی) و له‌هه‌مان ساڵیش‌دا نمایشی (دێوی جه‌نگ) ی له چوار په‌رده‌دا نووسی.هه‌روه‌ها چیرۆکێکی شانۆیی به‌ناونیشانی(خوازبێنی) له‌یه‌ک په‌رده‌دا نووسی و چێرۆکی (ئه‌فسانه‌یه‌کی هیلاک که‌ر له ده‌گته‌ری یاداشتی پیره‌مێرێکدا) نووسی. له ساڵێ 1890 دا ڕێگه‌ی(سێبریا) وه به‌ره‌و دوورگه‌ی(ساخالین) کرد‌و له‌وێ خه‌ریکی کاروباری خه‌مه‌نگیزی دوورخراوه‌کانی حکوومه‌تی تزاری بوو، ئاواتی گه‌وره‌ی ئه‌و سه‌رفه‌ره دوور و درێژه و گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سه‌فه‌ری ڕێگه‌ی 0سه‌نگاپووره،هیندستان،سیلان و که‌ندا و سوید) بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی پێ بخاته جیهانی ئه‌ده‌به‌وه و به‌رهه‌مه گرنگه‌کانی (دێوه‌کان) و (سه‌رانسه‌ری سێبریا) و (گوسیف) له‌دایکبوون. له کۆتایی ئه‌و سه‌فه‌ردا بوو هه‌ستی به هه‌ناسه ته‌نگی و دڵه‌کوتێ کردن، به‌سه‌رختی تووشی کۆکه هات خۆیشی نووسیویه‌تی: (نازانم ئه‌مه‌یانی چی؟) له ساڵی 1891 دا (هه‌ڵاتووه‌کانی ساخالین) و (دوئێل) و (ژنان) ی نووسی و به‌ره‌و ئه‌وروپای ڕؤژاوا سه‌فه‌ری کرد، له‌ساڵی 1892 دا به‌ره‌و ئه‌یاله‌تی (ن‌و گورد) که‌وته ڕێ تا یارمه‌تی و کۆمه‌کی بۆ ده‌ست کورته‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه کۆبکاته‌وه و سازمانێک بۆ یاره‌مه‌تی دانیان پێکه‌وه بنێ و خۆشی له مۆسکۆوه به‌ره‌و گوندی (ملیخۆف) ڕۆیشت و له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌که‌یدا که‌وته ململانێ، که تازه کاری تێده‌کرد، به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و ساڵه‌ی بریتین له چیرۆکه‌کانی: ژووری ژماره‌شه‌ش، گولله، هاوسه‌ر، له تاراوگه، هاوسێکان.
له‌ساڵی 1893 دا نووسیویه‌تی: (زۆر به‌خراپی ده‌کۆکم. دڵم خراپ لێ ده‌دا. توووشی نه‌خۆشی خراپ هه‌رسکردن هاتووم و سه‌رم ژان ده‌کات..) له هه‌مان ساڵیش‌دا (چیرۆکی پیاوێکی نه‌ناس) و یادداشته‌کانی سه‌فه‌ری بۆ سێبریای له ژێر ناوی (دوورگه‌ی ساخالین) بڵاوکرده‌وه، ساڵی دواتر له ده‌فته‌ری یادداشته‌کانیدا نووسیویه‌تی: (له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو کۆکه کۆکه دڵم ته‌نگ بووه، به‌تایبه‌تی ده‌مه‌و به‌یانیان خه‌ریکه له به‌ر کۆکه بخنکێنم. به‌لام ئه‌وه‌نده به لاموه گرنگ نییه) پزیشکه‌کان ڕایانسپاردم به‌ره‌و (کریما) یان باشووری فه‌ڕه‌نسا سه‌گه‌ر بکات. له‌و ساڵانه و ساڵانی دواتر بوو، ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی خواروه به قه‌ڵه‌می چیخۆف نووسراون:
(ماڵێ یامزانین) و شانۆنامه‌ی (شه‌هێنی ده‌ریا) و داستانی پایه‌به‌رزی (سی ساڵ) و کورته‌چیرۆکه‌کانی (تاوان) و (ئاریادانا) و (ژن).
هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1897 دا بوو له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی قوتابخانه‌ی له چه‌ند گوندێکی ڕووسیا و گوندی (ملیخۆف) دا کرده‌وه، له پێناوی ئاسووده‌یی جوتیارانی ناوچه‌که زۆر خۆی ماندوو کرد‌و چیرۆکه‌کانی( ژیانی من) و (موژیکه‌کان) و (له‌عه‌ره‌بانه‌دا) و ( له وێستگه‌یه‌کی ناوه‌خۆدا) ی نووسی. له ئاخر و ئۆخری ئه‌و ساڵه‌دا بوو له کاتی نان خواردنی نیوه‌ڕۆدا له‌گه‌ڵ (ساڤرین) دا له یه‌کێ له چێشتخانه‌کانی مۆسکۆدا کۆکه‌یه‌کی زۆری کرد‌و خوێنی هه‌ڵێنایه‌وه، گه‌یاندیانه نه‌خۆشخانه و پزیشکه‌کان پێان ڕاگه‌یاند، که تووشی نه‌خۆشی (سیل) هاتووه و هانیاندا به‌روه باشووری فه‌ڕه‌نسا سه‌فه‌ربکات. له فه‌ڕه‌نسا به‌هۆی په‌یه‌وه‌ندی مه‌سه‌له‌ی (دریفۆس) که‌وته به‌ر نه‌فره‌ت. له هه‌مان ساڵدا 1898 باوکی کۆچی دوای کرد‌و چیخۆف پارچه زه‌وییه‌کی له یاڵتا (کریمه) کڕی و خانویه‌کی لێ دروست کرد‌و له‌و ساڵه‌دا (چێرۆکه‌کانی پیاوێک له پێشته‌دا) و (یۆنج) و (کرێچی) و (مێرد) و (مامان)ی نووسی و 1899 چیرۆکه‌کانی (خانم و سه‌گه به‌ره‌ڵڵاکه) ی و (له‌راڤین)ی نووسی. له‌ساڵی 1990 دا به‌ۆ ئه‌ندامێتی ئه‌کادیمیایی زانسته‌کان له پیترسبۆرگ هه‌ڵبژێردرا و شانۆنامه‌ی (سێ خوشک)ی هه‌ر له‌و ساڵه‌دا دانا. له‌و شاڵه‌ڕا میخاج و باری ته‌ندروستی ڕۆژ به ڕۆژ ڕووی له خراپی بوو. له ساڵی 1901 دا له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی هونه‌ری مۆسکۆ (ئۆلگا کنێپه‌ر) زه‌ماوه‌ندی کرد‌و له‌و ساله‌وه تا ساڵی 1904 ئیتر توانای ئه‌وه‌ی نه‌ما له ته‌خته‌ی خۆی دابه‌زێت و له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی ڕوویان له هاوینه‌هه‌وارێکی ئه‌ڵمانی له (بادن ڤایله‌ر) کرد‌و له‌وێ له ته‌مه‌نی چل و چوار ساڵیدا، له مانگی حوزه‌یرانی 1904 دا ماڵاوای له دونیا کرد‌و ته‌رمه‌که‌یان هێنایه‌وه مۆسکۆ و له گۆڕستانی کڵێسا‌ی(نۆدڤیشی) نێژرا.
ئاماده‌کردنی:ژێوار فازڵ
Zhewar984@gmail.com
امادهکردنی:ژێوار>