نمایشی کام په‌پوله‌یه ... چی بوو ... کێ بوو | بڕوا كامیل
بیرۆکه‌و ده‌رهێنانی : بڕوا کامیل
*یه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵ ده‌بینێت كه‌سێكى لاوازى بالا مام ناوه‌ند قژ ئاڵۆزكاو شێوه جیاوازى ره‌ش بین.
دیكۆر: له‌م نمایشدا چه‌ند تایه‌یه‌ك له دواوه‌ى شانۆكه كه ره‌نگ كراون یه‌ك له دواى یه‌ك دانراون به سىَ كوتله دابه‌ش كراون له دواوه‌ى شانۆكه به هۆى خامه‌وه به‌ستراون به‌یه‌كه‌وه هه‌ر كوتله‌یه‌ك بۆ خۆیان رووناكى جیاوازیان هه‌یه رووناكیه‌كان به‌ره‌و رووى بینه‌ره له‌لاى راستى شانۆوه بانۆیه‌ك و بۆریه‌كى هه‌ڵواسراوى سپى لێ یه له لاى چه‌پى شانۆوه ئاوێنه‌یه‌كى مام ناوه‌ندى لێ یه له‌گه‌ڵ چه‌ند كرێم و شانه‌یه‌ك.
رووناكى : رووناكى زۆربه‌ى گشتیه ته‌نها له‌سه‌ر بانۆوو ئاوێنه‌كان و تایه‌كان رووناكى تایبه‌ت هه‌یه رووناكیه‌كى تایبه‌تیش به خامى دواوه دانراوه كه له كاتى پێووست كارى پێده‌كرێت.
مۆزیك: مۆزیك ده‌ورى سه‌ره‌كى ده‌بینێت له زۆربه‌ى كاته‌كان ده‌ورى خۆى هه‌یه كارى پێده‌كرێت.
1
نواندن: شانۆ تاریكه ده‌نگى چه‌ند مه‌یمونێك دێت تاكو تێكه‌لاوى ده‌نگى مرِۆڤ ده‌بێت به‌زمانێكى تایبه‌ت كه هیچ مانایه‌كى دیارى كراوى نابێت دووباره ده‌نگى ژنێك له‌كاتى منداڵ بووندا زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو ده‌نگه‌كان .ده‌نگى منداڵ بوون دێت له‌گه‌ل داگیرسانى رووناكى له‌سه‌ر كۆمه‌له تایه‌ى ناوه‌راست كه كار ئه‌كته‌ره‌كه‌ى تێدایه‌و به شێوه‌ى له دایك بوون دێته ده‌ره‌وه . مۆزیك ده‌گۆرى بۆ مۆزیكێكى ته‌قسى ئه‌كته‌ر وه‌ك مه‌لۆتكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت به هۆى جه‌سته‌وه خۆى به‌رز ده‌كاته‌وه‌و وورده وورده جه‌سته سه‌ر به‌خۆى خۆى وه‌رده‌گرێت ده‌ست و قاچى سه‌ربه‌خۆى وه‌رده‌گرێت و هه‌ولى پێ‌گرتن ده‌دات هه‌ندىَ جووله ده‌كات وه‌ك سه‌ربه‌خۆى جه‌سته‌ى تاكو هیلاكى پێوه دیار ده‌بێت و ده‌كه‌وێته سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆ به‌ره‌و رووى بانۆىَ حه‌مامه‌كه ده‌روات له‌گه‌ل سه‌ر هه‌ڵبرینى ئه‌كته‌ر بۆریه‌كه ئاوى لێدیت ده‌چێته ژێر ئاوه‌كه به‌لاَم ئاوه‌كه نامێنێت به‌لام ئه‌و هه‌ست به نه‌مانى ئاوه‌كه ناكات .سه‌یرى ئاوێنه‌كه ده‌كات به‌ره‌و رووى ئاوێنه‌كه ده‌رووات و شانه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت و تاكو قژى دابێنێت به‌لام هه‌رچه‌ند ده‌كات قژى بۆ دانایه‌ت ئاورێك ده‌داته‌وه بۆ بانۆێكه وه‌ك ئێستا هه‌ست به‌نه‌مانى ئاوه‌كه ده‌كات دووباره هه‌وڵى داهێنانى قژى ده‌داته‌وه به‌لام بێ سووده له ئاوێنه‌كه‌وه هه‌ست به بوونى شتَێك ده‌كات په‌پوله‌یه‌ك ده‌بینێت هه‌ووڵى گرتنى په‌پولوكه ده‌دات به‌لام بێ سوده ئه‌كته‌ر واى نیشان ده‌دات له لاى بانۆكه‌یه‌یه بۆریه‌كه‌ش ئاو لێدێت به‌ره‌و لاى بانۆیه‌كه ده‌روات به‌لام نیشانى ده‌دات له‌وىَ نامێنىَ و ده‌چێته سه‌ر كۆمه‌ڵه تایه‌ى یه‌كه‌م ده‌نگى ئاوه‌كه نامێنێت ده‌نگى (الله‌واكبه‌ر) دێت له‌گه‌ل ده‌نگى قورئان خۆێندن تیكه‌لاو ده‌بێت ئه‌كته‌ره‌كه ده‌چێته لاى په‌پوله‌كه تاكو ده‌ستى بگاتێ به‌لام په‌پووله‌كه ده‌فرِێت و ده‌چێته سه‌ر كۆمه‌له تایه‌ى دووه‌م ده‌نگى گورانى (راپ و پاپ) دێت و هه‌وڵى گرتنى ده‌دات به‌لام دووباره ده‌فرێت و ده‌چێته سه‌ر كۆمه‌له تایه‌ى سێه‌م ده‌نگى مارشى نیشتمانى دێت ده‌چێته ئه‌وێش به‌لام هه‌ر ناتوانێت بیگرێت زۆر هه‌ولى بۆ ده‌دات به‌لام بێ سووده هیلاك ده‌بێت ده‌وه‌ستێت به‌لام به‌چاو به‌رده‌وام به‌دوایه‌وه‌یه تاكو نیشانى ده‌دات خۆى دێته سه‌ر ده‌ستى و دواى كه‌مێك گاز له ده‌ستى راستى ده‌گرێت و به هۆى ئازارى ده‌ستیه‌وه ئاگادارى په‌پوله‌كه نامێنێت و ده‌كه‌وێت به زه‌ویدا .(چه‌ند ساتێك بێده‌نگى)بىَ ئه‌وه‌ى جه‌سته‌ى بجوڵت په‌نجه‌یه‌كى ده‌ستى راستى به‌رز ده‌بێته‌وه دواتر په‌نجه‌كانى تر‌ى پاشان هه‌موو ده‌ستى تاكوو مه‌چه‌كى دواتر هه‌موو قۆڵى وه‌ك بڵى ده‌ستى كه‌سێكى تر بێت ده‌ست ده‌داته قژى خۆى و به‌رزى ده‌كاته‌وه ده‌یداته‌وه به زه‌ویدا كه‌سه‌كه بوراوه‌ته‌وه ده‌ستى چه‌ند زله‌یه‌ك له خۆى ده‌دات كه‌سه‌كه دێته‌وه هۆش خۆى.
هه‌ڵده‌ستێه‌وه‌و له سه‌ر زه‌ویه‌كه دا ده‌نیشێت .ده‌ستى راستى له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێت ده‌ستى راستى زۆر قورس بووه دیه‌وێت به‌رزى بكاته‌وه به‌لام ناتوانێت نیشان ده‌دات ده‌كه‌وێته‌وه‌و به پشتا بىَ ئه‌وه‌ى ده‌ستى راستى بجوڵىَ به پشتا راده‌كشێت . ده‌سته‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه تاكو وا ده‌كات جه‌سته‌كه‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه ئازار زۆر ده‌كه‌شێت ده‌ستى راستى به ته‌واوى سه‌ربه‌ستى خۆى وه‌رده‌گرێت و له ژێر فه‌رمانى كه‌سه‌كه نامێنێت .كه‌سه‌كه هه‌وڵى گرتنى ده‌ستى راستى ده‌دات به هۆى ده‌ستى چه‌په‌وه .ده‌ستى راست زله‌یه‌ك له خۆى ده‌دات ده‌ستى چه‌پ.
2
ده‌یه‌وه‌ێت بیگرێت به‌لام زله له ده‌ستى چه‌پ ده‌دات (وه‌ستان له مۆزیك و جووله) ده‌ستى راستى قژى خۆى ده‌گرێت به ناو شانۆكه‌دا دیهێنێت و ده‌یبات به هۆى ده‌ستى چه‌په‌وه گاز له ده‌ستى راستى خۆى ده‌گرێت له تاو ئازار ده‌ستى راست سه‌رو فژى به‌ر ده‌دات .كه‌سه‌كه به‌ره‌و لاى ئاوێنه‌كه ده‌روات مقه‌ستێكى لىَ یه له كاتى هه‌ڵگرتنى مقه‌سته‌كه ده‌ستى راستى ده‌خاته بینه قاقاى خۆى خه‌ریكه دیخنكێنێت مقه‌سته‌كه ده‌خاته سه‌ر پشتى ده‌ستى (وه‌ستان) ده‌سته‌كه هه‌ست به‌وه ده‌كات هێواش ده‌بێته‌وه ده‌ستى ورده ورده دێته دوه‌وه كه‌سه‌كه ده‌یه‌وێت به هۆى مقه‌سته‌كه‌ى ده‌ستیه‌وه ده‌ستى راستى بریندار بكات ده‌ستى راست نایه‌ڵت به هۆى قاچیه‌وه ده‌ستى راستى ده‌گرێت ده‌یه‌وێت به مقه‌سته‌كه بریندارى بكات به‌لام ناتوانێت ده‌ست ناچێته ئه‌و كاره .ده‌ستى راستى له‌ژێر قاچى دێته ده‌روه (وه‌ستان) ده‌ستى راست ده‌خاته مه‌چه‌كى ده‌ستى چه‌پ وه‌ك بلێت ده‌یه‌وێت بیخنكێنێت كه‌سه‌كه ده‌رواته لاى بانۆیه‌كه تاكو هه‌ردوو ده‌ستى ده‌خاته ناو بانۆكه خۆشى ده‌یات به‌سه‌ر یاندا بۆ ناو بانۆیه‌كه (وه‌ستان) به‌لام ده‌ستى راستى كه‌سه‌كه‌ش هه‌ڵده‌گه‌رێنته‌وه‌و خه‌ریكه كه‌سه‌كه خۆى ده‌خنكێت بۆیه دێته ده‌ره‌وه‌و به‌ره‌و كوتله تایه‌ى ناوه‌راست ده‌چێت كه له هه‌مان كوون هاتۆته ده‌ره‌وه به‌لام سه‌رى له پێشدا ده‌بات رووناكیه‌ك له خامه كه ده‌دات و هه‌ردوو ده‌سته‌كه ده‌خاته سه‌ر رووناكیكه به شێوه‌یه‌كى هێمن شه‌ر ده‌كه‌ن و زاڵ بونى هه‌ردوو لا دیاره مۆزیك زۆر ده‌نگى به‌رز ده‌بێت و ریتمێكى خێراشى ده‌بێت رووناكى نامێنێت (وه‌ستان) دووباره رووناكه له پێشى شانۆ دیتوه دووباره كه‌سه‌كه كه‌وتوه‌و له هۆش خۆى چووه ئه‌م جار هه‌ردوو ده‌ستى سه‌رى به‌رز ده‌كاته‌وه‌و ده‌یداته‌وه به زه‌ویدا ده‌ستى راست زله‌ك له خۆى ده‌دات پاشان ده‌ستى چه‌پیش كه‌سه‌كه وه‌ك كه‌سێكى زۆر ساده‌و ساكارى ئه‌م رِۆژگاره هه‌ڵده‌ستێت و ده‌چێته ناو بانۆێكه ئاو ده‌كات به خۆى دا‌و به‌ره‌و لاى ئاوێنه‌كه ده‌روات به شانه‌یه‌ك قژى دادێنێت كه‌مێك كرێم له‌سه‌رى خۆى ده‌دات ده‌چێته ده‌ره‌وه .كه‌سیكى تر دێت به هه‌مان شێوه ده‌چێته ناو بانۆێكه و دواتر بۆ لاى ئاوێنه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه دووباره كه‌سێكى تر دێت به هه‌مان شێوه ده‌جوڵت و ده‌رواته ده‌ره‌وه پاشان كه‌سى سه‌ره‌كه قات و جل و به‌رگى باش و رێك و پێكى له به‌ردایه له به‌ر ئاوێنه‌كه سه‌یرى خۆى ده‌كات و مۆزیك نامێنێت و زه‌نگى مۆبایلى بۆ دێت هه‌ڵى ده‌گرێت و ده‌رواته ده‌ره‌وه و رووناكى نامێنێت.
5 / 9 / 2008
|