ره‌نگه‌كانى رۆژهه‌ڵات له سلێمانى | شۆڕش محه‌مه‌د حسێن

به‌رێوبه‌رایه‌تى هونه‌رى شێوه‌كارى سلێمانى، له‌ژێر ناونیشانى(یۆتۆپیاى ره‌نگه‌كانى رۆژهه‌ڵات) رۆژانى 15تا17ى ئه‌م مانگه و له گه‌له‌رى مۆزه‌خانه پێشانگایه‌كى تایبه‌تى فۆتۆگرافى بۆ هونه‌رمه‌ند(ئه‌فشینى فه‌تاحى) كرده‌وه.
پێشانگاكه بریتى بوو له نمایشكردنى چه‌ند فۆتۆیه‌ك كه زۆربه‌ى زۆریان گوزارشتكردن و گواستنه‌وه‌ى ئه‌فسوون و جوانییه‌كانى سروشتى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌یه‌كى تایبه‌ت به پۆترێتى هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیرانى كورد.
ئه‌فشینى فه‌تاحى له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به پێشانگاكه‌ى وتى: "ئه‌م پێشانگایه له‌سه‌ر بانگێشتى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى هه‌رێمى كوردستان له سلێمانى كرایه‌وه و پێشانگاكه‌ش تایبه‌ت بوو به ده‌رخستنى جوانییه‌كانى سروشت ئه‌و لایه‌نه‌ى كه به‌لاى منه‌وه زینده‌گى مرۆڤه‌كانى پێوه به‌نده ".
ئه‌فشینى فه‌تاحى له‌دایك بووى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه و خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى و ئاماده‌یى له شارى جوانرِۆ ته‌واو كردووه و له‌ساڵى 1999ه‌وه خه‌ریكى هونه‌رى فۆتۆگرافییه و له‌و بواره‌شدا خاوه‌نى 10پێشانگاى تایبه‌ته و له 20پێشانگاى هاوبه‌شیشدا به‌شدارى كردووه و له‌چه‌ندین فێستیڤاڵى گشتیى و تایبه‌تى فیلم و وێنه‌دا به‌شداریى كردووه و خه‌لات و پله‌ى نایابى وه‌رگرتووه، ئێستاش كارمه‌نده له به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتیى رۆشنبیرى و هونه‌رى كوردستانى ئێران.
|