كه بووم به خۆڵ | نه‌وزاد ئه‌حمه‌د حسێن
شیعرى : نه‌وزاد ئه‌حمه‌د حسێن (نه‌وزاد به‌ندى )
كه مردم و بووم به خۆڵ
ئه‌گه‌رِێمه‌وه بۆ گه‌رِه‌كى مناڵیم
له پاسكیلانه ئه‌نیشم ،
كه باوكم نه‌یتوانى بیانكرِىَ بۆم
له‌و دره‌ختانه ئه‌نیشم
كه میوه‌ى زه‌رد و سووریا‌ن ئه‌گرت و
باوكم نه‌یئه‌توانى بیانكرِىَ بۆم
له مامۆستایه‌تى ئه‌نیشم
كه نه‌یئه‌هێشت باوكم گیرفانى پرِ بىَ
كه مردم و بووم به خۆڵ
چیدى خه‌م ناخۆم
خه‌م له هه‌ر جێیه‌ك بارگه‌ى خست
سوارى پشتى با ئه‌بم و
ئه‌و جێیه به جىَ دێڵم
كه بووم به خۆڵ
ئه‌رِۆم بۆ سه‌ربازگاكان
ئه‌چمه چاوى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌وه
كه چێژ له ئازاردانى مرۆڤ ئه‌بینن
ئه‌چمه چاوى ئه‌و سه‌ركردانه‌وه
كه سالاَنه جارىَ یان دوو جار
جلى خاكى و پۆستاڵ ئه‌كه‌نه به‌رى نیشتمان
هه‌رمىَ ئه‌كه‌ن به نارنجۆك و
گێلاس ئه‌كه‌ن به فیشه‌ك
دارگوێز ئه‌كه‌ن به تابووت و
لووتكه ئه‌كه‌ن به گۆرِستان
مین ئه‌خه‌نه جێى پیشۆك و سێوى بن عه‌رز
كه بووم به خۆڵ
چیدى برسێتى ناتوانىَ یه‌خه‌م بگرىَ و
دوگمه‌كانى ژیانم دانه دانه بپسێنىَ
چیدى نه‌خۆشى ناتوانىَ كانیۆلا بكاته باڵم و
له قاوشێكى شێدارى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى میریى بمخه‌وێنىَ
چیدى خه‌و ناتوانىَ له دیتنى
خۆر و ئه‌ستێره‌ى به‌ربه‌یان بێبه‌شم كا
سیخورِ ناتوانىَ لاپه‌رِه‌ى چوار لاپه‌رِه‌ییم له‌سه‌ر بنوسىَ
چیدى هه‌نار ناتوانىَ زارم پرِكا له ئاو
چیدى به‌رز بوونه‌وه‌ى دۆلار دڵم ته‌نگ ناكا
كه بووم به تۆز و خۆڵ
له‌و ده‌رگایانه‌وه ئه‌چمه ئه‌و دیو
كه هه‌رگیز له رِووما داخرابوون
له‌و په‌نجه‌ره تاریكانه‌وه دزه ئه‌كه‌م
كه پیاوه گه‌وره‌كانى له ئێمه شاردبۆوه
تیایدا كۆنكه‌نیان به چاره‌نووسى من ئه‌كرد
تیایدا دۆمینه‌یان به شیرى مناڵ ئه‌كرد
تیایدا سێرِسكێنیان به سامانى نه‌ته‌وایه‌تى و
دامه‌یان به مێژوو ئه‌كرد
ئه‌چمه ناو كۆبوونه‌وه داخراوه‌كان
ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ى تیایدا برِیارى
نه‌وت و جه‌نگ و خوێنیان ئیمزا ئه‌كرد
ئه‌رِۆم ئه‌و سنوورانه ئه‌برِم
كه هه‌رگیز نه‌مئه‌توانى بیانبرِم
له په‌نجه‌ره و میناكانى ئه‌وروپا ئه‌نیشم
ئه‌و ئه‌وروپایه‌ى رِازى نه‌بوو په‌نام بدا و
په‌نجه مۆره‌كانمى
به بازارِى یه‌كگرتووى ئه‌وروپادا بلاَو كرده‌وه
چیدى جه‌ندرمه ناتوانىَ بمگرىَ و
داركاریم كا و سنوورداشم كاته‌وه
چیدى دۆلار ناكه‌م به كه‌پسول و قووتیان ناده‌م
چیدى ناتوانن كه‌له‌پچه و قولاپ و زیندانم پىَ تاقیكه‌نه‌وه
چیدى پۆلیس ناتوانىَ داواى هه‌ویه‌م لێ‌بكا
چیدى رِه‌فیق حیزبى ناتوانىَ قورِى پێلاَوه‌كانى
به به‌ر سمێڵه‌كانم پاك بكاته‌وه
چیدى حه‌سار ناتوانىَ كتێبه‌كانم پێبفرۆشىَ
كه مردم و بووم به خۆڵ
له درزى ده‌رگاكه‌تانه‌وه ئه‌چمه ژوورىَ
له كه‌زیه‌كانت ئه‌نیشم
بۆ ئه‌وه‌ى بریق و باقیان نه‌مێنىَ
ئه‌چمه ناو هه‌ناسه‌كانته‌وه و
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م كۆكه‌تا
ناوى خۆم ئه‌دۆزمه‌وه
كه به دزیه‌وه هه‌ڵتگرتبوو
به خه‌تكوژێنێكى درِكاوى ئه‌یكوژێنمه‌وه
له رِووى ئاوێنه‌كه‌ت ئه‌نیشم
بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رگیز خۆت به بێگه‌ردى نه‌بینى
كه مردم و بووم به خۆڵ
چیدى پێویستم به رِۆژنامه‌كان نیه
به هه‌زار منه‌ت دوو كۆپله فرمێسكم بۆ چاپكه‌ن
خۆم شیعره‌كانم بلاَو ئه‌كه‌مه‌وه
له هه‌موو جێیه‌ك ئه‌یانخوێنمه‌وه
به هه‌موو كه‌سێكیان له‌به‌ر ئه‌كه‌م
پێویستم به هۆڵ و بڵندگۆ و كورسى نیه
پێویستم به خه‌لاَت و چه‌پڵه و ماچ نیه
له قوتابخانه‌ى ئه‌یوبیه‌ى سه‌ره‌تایى ئه‌رِۆمه ژوور
دڵم نایه‌ت له هیچ جێگایه‌ك بنیشم
له‌گه‌ڵ فه‌رِاشه‌كه‌دا
په‌رِۆیه‌كى ته‌رِ هه‌ڵئه‌گرم و
زه‌مینى پۆله‌كان ئه‌سرِمه‌وه
ده‌رسى پێنجه‌م
مه‌ڵهه‌مى تێتراسایكلین
ئه‌كه‌مه چاوى مناڵه چاوكزه‌كان
له‌گه‌ڵ ده‌سته‌سرِێكدا
فرمێسكى ئه‌و قوتابیانه ووشك ئه‌كه‌مه‌وه
كه مامۆستایه‌كى ناحاڵى لێیداون
سوپاسى مامۆستاى سروود ئه‌كه‌م
كه فێرى شاخى سه‌وز و به‌رزى گۆیژه‌ى كردین
چیدى پێویستم به پرسگه و ته‌له‌فۆن و نامه نیه
پێویستم به ده‌رگا و دیوار و بن‌میچ و ئاگردان نیه
پێویستم به سه‌عاتى كاره‌با و باوه‌شێن نیه
ئه‌چمه هێلانه‌ى چۆله‌كه‌یه‌ك
هه‌تا دایكیان به ده‌نووكى پرِه‌وه دێته‌وه
لایلایه بۆ زه‌رِنه‌قووته‌كان ئه‌كه‌م
كه بووم به خۆڵ
چیدى پێویستم به بۆینباخ و
كراس و پانتۆڵ نیه
پێویستم به عه‌ترى سیگار و
سه‌عات و جگه‌ره و ئوتو نیه
چیدى له ده‌ى مانگه‌وه قه‌رز ناكه‌م
چیدى له بیستى مانگه‌وه چاوه‌رِێى موچه ناكه‌م
چیدى بۆ دوو ژوورى كرىَ ناگه‌رِێم
چیدى سیاسیه‌كان وبازرگانه‌كان و قاچاخچیه‌كان
ناتوانن ده‌ستم ببرِن ، ئه‌چمه چاویان
چیدى به‌قاڵه چاو زه‌قه‌كان
ناتوانن ته‌ماته‌ى رِزیوم به نرخى ته‌ماته‌ى زه‌لاَته پی بفرۆشن
ئه‌چمه چاویان
چیدى ئه‌نیستیتوى كورد له پاریس
به نیازى زه‌ماله‌ى خوێندن
ناتوانىَ هه‌تا ئه‌نكه‌را بمبات و
له‌وىَ له شه‌قامى ئوڵوس له ئوتێلى ئیلهان
له نهۆمى دوو
به نائومێدى به جێم بێڵىَ
ئه‌چمه لاى كه‌نداڵ نه‌زان
بزانم بۆچى وه‌لاَمى نامه و
ئیمه‌یڵه‌كانى نه‌دامه‌وه ؟؟
كه مردم و بووم به خۆڵ
گولله ناتوانىَ مێشكم بپژیّنىَ
چه‌قۆ ناتوانىَ دڵم بپێكىَ
سیانید ناتوانىَ بمخنكێنىَ
بازگه ناتوانىَ رِاموه‌ستێنىَ
فۆسفۆرِ ناتوانىَ بمخنكێنىَ
ده‌بابه ناتوانىَ ئابڵوقه‌م با
فرِۆكه ناتوانىَ ناپاڵمم بۆ بهاوىَ
ئینزیبات ناتوانىَ ئابڵوقه‌م با
چیدى پێویستم به قه‌ڵه‌م و
به كاغه‌ز وبه چاویلكه و به دڵدارى نیه
پێویستم به ده‌ست و په‌نجه و چاو نیه
كه مردم و بووم به خۆڵ
ئه‌چمه درزى سه‌ربانى ماڵه هه‌تیوىَ
كه نه بانگێرِ و نه بانگردێنیان هه‌یه
ئه‌چمه چاوى ئه‌و كه‌سانه‌وه له هیچ و خۆرِایى مۆرِه ئه‌كه‌ن
جارێكى تر ووشكه ساڵى نابینم
محه‌ویله‌كه‌مان ناته‌قىَ
موه‌لیده‌كه‌مان ناسووتىَ
مه‌عاشه‌كه‌مان ناوه‌ستىَ
له رِۆژانى مه‌نعه‌ته‌جه‌ولدا
به ئاره‌زووى خۆم ئه‌سورِێمه‌وه و
به فیكه سیمفۆنیایه‌كى مۆزارت ئه‌ژه‌نم
ئاى ئه‌و كاته‌ى كه بووم به تۆز و خۆڵ
دڵم نایه‌ت نزیكى مناڵه‌كان ببمه‌وه
ئه‌وان رِقیان له خۆڵه و
هه‌ر كه له دایك ئه‌بن
چاوه‌كانیان هه‌ڵئه‌گڵۆفن
ئاى مه‌خابن كه ناتوانم نزیكى مناڵه‌كان ببمه‌وه
ناچار ئه‌چم بۆ موسڵ
بىَ هه‌ویه
بىَ ته‌زكیه
بىَ ده‌فته‌ر خیدمه
بىَ به‌رتیل هه‌موو بازگه‌كان ئه‌برِم
ئه‌چم بۆ كۆلێژى زانستى
به‌شى بایۆلۆژى
نهۆمى سىَ
له‌وێدا
ته‌نها له‌وێدا ده‌ست ئه‌كه‌م به گریان
چونكه هه‌رگیز ئه‌و هه‌موو قوتابیه‌ى
كه شانزه ساڵ كۆمكردنه‌وه
پێم كۆ ناكرێنه‌وه
كه وه‌ك خه‌ناوكه‌یه‌ك پچرِان و
به چوار قورِنه‌ى دنیادا بلاَو بوونه‌وه
كه گریایشم ئه‌بمه چنگىَ قورِ و
كارگوزارێكى لاوازى میسرى
به فڵچه گسكم ئه‌دا و
ووشك ئه‌بمه‌وه و
ئه‌بمه‌وه به گڵ
( ئه‌مه هۆنراوه‌ى دیوانێكه به ناوى _ كه بووم به خۆڵ _ كه له بازارِدا كه‌س نه‌یكرِى و هه‌موو نوسخه‌كانى له لاى خۆم مانه‌وه ..هه‌ندێكیان له سایتى چراكان دا بلاَو ئه‌كه‌مه‌وه بزانم رِاى خوێنه‌رانه ئه‌نته‌رنێت چیه ده‌رباره‌ى ئه‌و شیعرانه )
|