ڕۆژی 8 ى دیسه‌مبه‌ر دواهه‌مین رۆژى كردنه‌وه‌ى پیشانگه‌ى (ڤانكوخ)، له مۆزه‌خانه‌ى ئه‌لبه‌رتینا | چراكان
ئا : هاوكار رِسكن/ ڤێننا
بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى خوێنه‌ران له رۆژى 5ى سێپته‌مبه‌رى 2008 له مۆزه‌خانه‌ى هونه‌رى ئه‌لبێرتینا له ڤێنناى پایته‌ختى ولاَتى نه‌مسا. پیشانگه‌یه‌كى قه‌شه‌نگ بۆ (140) تابلۆى هونه‌رمه‌ندى مه‌زنى هۆڵه‌ندى (ڤینسێنت ڤانكوخ) كرایه‌وه. پیشانگه‌ى ناوبراو دواى زیاتر له نیو سه‌ده بۆ یه‌كه‌مین جار له نه‌مسا نمایش ده‌كرێته‌وه و بۆته جێگه‌ى خۆشحاڵى زۆرى دیده‌نى پیشانگه‌كه. به‌تایبه‌تیش زۆرترین ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى نمایشكرابوون. به‌شێكى زۆرى تابلۆیه دیار و ناسراوه‌كانى هونه‌رمه‌ند بوون. دیاره به‌گشتى تابلۆكان له مۆزه‌خانه‌كانى تره‌وه هێنرابوون. وه‌ك: مۆزه‌خانه‌ى ڤانكوخ "ئه‌مسته‌ردام " و مۆزه‌خانه‌ى كرۆلێر- مولێر "ئۆتێرلۆ " و مۆزه‌خانه‌ى هونه‌رى میترۆپۆلیتان "نیۆیۆرك " و مۆزه‌خانه‌ى ئۆرساى "پاریس " و گاله‌رى هونه‌رى نیشتمانى "واشنتۆن " و مۆزه‌خانه‌ى گوگێنهیم "نیۆیۆرك " و مۆزه‌خانه‌ى پۆشكین "مۆسكۆ " و مۆزه‌خانه‌ى ئارماند هامێر "لۆس ئه‌نجلس " له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى تایبه‌تى....
پێم خۆش‌بوو له‌م بابه‌ته هه‌واڵه‌دا، تێروانینى خۆم و به‌راوردكردنى له‌گه‌ڵ شوێنگه هونه‌رییه‌كانى تر‌ى كوردستان چه‌ند ئیكسپلانه‌یشنێك بكه‌م، هه‌رچه‌نده ماوه‌ى كاته‌كه‌م له ڤێننا زۆر كه‌م بوو.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ماوه‌ى كاتى دانیشتنم له لقى هونه‌رى (هاوكار گروپ) له ولاَتى فینله‌ندا بوو. به‌لاَم له‌كاتى گه‌رانه‌وه‌م بۆ كوردستان، وا رێككه‌وت چه‌ند رۆژێك له نه‌مسا بمێنمه‌وه. دیاره مه‌به‌ستى من له ڤێننا سه‌ردانى چه‌ند مۆزه‌خانه و گاله‌رییه‌كى هونه‌رى بوو. به‌لاَم هه‌ركه گه‌یشتمه نێو فرۆكه‌خانه‌ى " ڤێننا " هه‌ستم به‌شتێكى سه‌یر كرد. ئه‌ویش هه‌ڵواسینى به‌شێك له تابلۆ و وێنه‌ى كه‌سایه‌تى (ڤانكوخ) ى مه‌زن بوو. كه وه‌ك چه‌نده‌ها پۆسته‌رى قه‌باره گه‌وره له‌نێو فرۆكه‌خانه و دواتر له‌گشت كوچه و كۆرنه‌كانى شار هه‌ڵواسرابوو.. كه‌چى دواى ئه‌وه‌ى پۆسته‌ره‌كانى ڤانكوخ به‌لاى خۆى رایكێشام و سه‌رنجمدا. كه ئه‌مه پۆسته‌رى پیشانگه‌یه‌كى تایبه‌تى هونه‌رمه‌نده و له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكیشه كراوه‌ته‌وه. راسته‌وخۆ خۆم گه‌یانده مۆزه‌خانه‌ى ئه‌لبه‌رتینا، كه شوێنى كردنه‌وه‌ى پیشانگه‌كه‌ى ناوبراو بوو. كه هاتمه خواره‌وه ده‌بینم له‌به‌رده‌م مۆزه‌خانه‌كه به‌شێكى زۆر له‌گه‌شتیاران و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانى نه‌مسا و هه‌وادارانى (ڤانكوخ) و هونه‌رى شێوه‌كارى له ئه‌وروپا و چه‌ندین ولاَتى تر بۆ پیشانگه‌ى ناوبراو ته‌شریفیان هێنابوو. ئه‌وه‌ى من له‌م گه‌شتیارانه ده‌مخوێنده‌وه به‌گشتى زۆر دڵخۆش و به‌كه‌یف بوون. كه وا هه‌ستم ده‌كرد ئه‌وان خۆیان پیشانگه‌ى تایبه‌تییان كردۆته‌وه. دیاره دواى چوونه ژووه‌ره‌وه‌م بۆ مۆزه‌خانه‌ى ناوبراو چه‌ندین جیاوازى ده‌بینران كه له‌وه‌و پێش سه‌ردانى چه‌ند مۆزه‌خانه‌یه‌كى ئه‌وروپیم كردبوو و له‌هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ گه‌له‌رییه‌كانى شاره‌كانى كوردستان به‌راوردم ده‌كرد و جار جاره‌ش هه‌وڵم ده‌دا له‌به‌رامبه‌ر كاره‌كان زۆر به‌زوویى سه‌یر بكه‌م و فریاى هه‌موو تابلۆكان بكه‌وم. كه 140 به‌رهه‌م بوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش روونكردنه‌وه بۆ ته‌واوى تابلۆكان هه‌بوون كه‌له‌سه‌ر سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى و به‌لێدانى ژماره‌ى تابلۆكان ئیكسپلانه‌یشنى ته‌واو له‌سه‌ر كوالیتى و كات و شوێن و ئه‌تمۆسفیرى تابلۆكه ده‌درا. پیشانگه‌ى ناوبراو پێرسپێكتیڤ و بیركردنه‌وه‌یه‌كى تر‌ى به هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكانى ڤێننا به‌خشى هه‌روه‌ك له سایتى مۆزه‌خانه‌ى ناوبراو له 7 ى دیسه‌مبه‌ر ئاماژه‌ى پێكردبوو.
به‌لاَم ئه‌وه‌ى بۆ من گرنگ بوو سه‌ردانى گشت مۆزه و گاله‌رییه‌كانى پایته‌ختى نه‌مسا بكه‌م، كه‌چى به‌هۆى زۆرى به‌رهه‌مه‌كان و هه‌لوه‌سته كردن له‌سه‌ر تابلۆ رارلییه‌كانى (ڤانكوخ) نه‌م توانى له‌م پیشانگه‌یه بچمه ده‌ره‌وه. دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌ته‌نیا خۆم سه‌یرم ده‌كرد و كه‌سیش له هاونیشتمانم له‌وێدا بوونیان نه‌بوو. ئه‌وه‌بوو ناو پیشانگه‌كه‌م به‌جێهێشت و به‌ره‌و شۆپى میوزیه‌م چووم، كه هاوكات له‌گه‌ڵ پیشانگه‌كه، به‌شى فرۆشتنى مۆزه‌خانه‌ى "ئه‌لبێرتینا " چه‌نده‌ها په‌رتووك و بووكله‌یت و پۆسته‌ر و كه‌ره‌سته‌ى جیاوازى تایبه‌ت به ژیان و به‌رهه‌م و وێنه‌ى كه‌سایه‌تى (ڤانكوخ) ى بلیمه‌ت، ته‌واوى هونه‌رمه‌ندانى تر به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى پیشانگه‌یان له‌مۆزه‌خانه‌ى ناوبراو بۆكراوه‌ته‌وه و به‌گشتى له‌به‌رده‌م دیده‌نى پیشانگاكه والاَكردبوو.
هاوكات دووایین پیشانگه‌ى (ڤانكوخ) یش سه‌دان كه‌ره‌سته‌ى نۆرماڵ و ئاله‌ت و ده‌زگاى هونه‌رى تا بگره جل و به‌رگ و كه‌ره‌سته‌ى رۆژانه‌ى تر به تابلۆ و وێنه‌ى كه‌سایه‌تى هونه‌رمه‌نده‌كانى جیهان نه‌خشێنرابوون و له‌وێدا ده‌فرۆشان. ئه‌مه شتێكى خۆش بوو بۆ گه‌شتیاران كه ده‌یانتوانى تابلۆ و به‌رهه‌مه‌كانى ڤانكوخ و هونه‌رمه‌ندانى تر به‌شێواز و قه‌باره و كه‌ره‌سته‌ى جیاوتر بكرن.
دیاره پیشانگه‌كه له (51) تابلۆى ره‌نگى رۆنى و (89) تابلۆى ره‌نگى ئاوى و هێلكارى، به‌ته‌كنیك و قه‌باره‌ى جیاوازى له‌خۆ گرتبوو. كه ته‌واوى تابلۆكان به ناونیشانى دروستى كات و شوێن ئاماژه‌ى پێكرابوو. به‌ده‌ر له چوونه ناوه‌وه‌ى نێو پارته‌یشنه‌كان.
گرنگى پیشانگه‌كه‌ش به‌لاى منه‌وه. گه‌وره‌ترین پروپاگه‌نده و ریكلامى جۆراو جۆر له‌و سه‌رو ئه‌و سه‌رى ڤێننا به فراوانى ته‌واووى كوچه وكۆلاَنه‌كان بۆ پیشانگه‌ى ناوبراو كرابوو. كه جیاوازییه‌كى له‌راده‌به‌ده‌رى هه‌بوو له‌به‌رامبه‌ر پروپاگه‌نده‌ى پیشانگه و نمایشه هونه‌رییه‌كانى كوردستان. كه به‌داخه‌وه كوردستان مۆزه‌خانه و گاله‌رى هونه‌رى به‌رده‌وامیشى نییه، تا ئێستا. به‌لاَم جار جاره پیشانگه‌ى هونه‌رى ده‌كرێته‌وه به‌لاَم نه‌ك وه‌ك پێویست پروپاگه‌نده‌ى بۆ ناكرێت به‌ڵكو جارى وا هه‌یه پیشانگاكه ته‌واو ده‌بێت ئینجا یه‌ك دوو پۆسته‌رى بچوك له‌چه‌ند شوێنێكى نه‌شیاو هه‌ڵده‌واسرێت.
دواتر مۆزه‌خانه‌ى ناوبراو به‌شى خواره‌وه‌ى بریتى بوو له‌مۆزه‌خانه‌ى به‌رده‌وام ، كه‌تیایدا سه‌دان تابلۆى هونه‌رمه‌ندانى مۆدێرنى له‌خۆگرتبوو. كه گرنگترین تابلۆكانى هونه‌رمه‌ندان ( كۆربىَ، پیكاسۆ، براك، كاندنسكى، پۆلۆك، كۆكۆشكا، سوێرا، كلیمت، دیلۆنى) و چه‌ندانى تر‌ى له‌خۆگرتبوو..
له دووایین رۆژى پیشانگه‌ى (ڤانكوخ) له ئه‌لبه‌رتینا كه ئه‌مرۆیه، واته 8ى دیسه‌مبه‌ر. بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، ئاخۆ ده‌بێت رۆژێك له رۆژان هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختى كوردستان مۆزه‌خانه‌یه‌كى هونه‌رى هه‌بێت و له‌م رێگه‌یه‌وه بتوانێت به‌رهه‌مه‌كانى (ڤانكوخ) ى مه‌زنى هۆڵه‌ندى و ته‌واوى هونه‌رمه‌ندانى جیهان به‌سه‌ر بكاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر قوتابیان و مامۆستایانى هونه‌ر له‌ناوه‌وه‌ى كوردستان له‌نزیكه‌وه ئاشناى ته‌كنیك و میتۆدى كاركردنه‌كانى هونه‌رمه‌ندانى جیهانى بن.

هاوكار رسكن به‌رده‌م مۆزه‌خانه‌ى هونه‌رى ئه‌لبه‌رتینا، ڤێننا
|