هاوكارگروپ: یه‌كه‌مین گاله‌رى شێوه‌كارى به‌رده‌وام له‌پایته‌خت ده‌كاته‌وه | چراكان
به‌شى گاله‌رییه‌كانى هاوكار گروپ، (گاله‌رى شانه‌ده‌ر) بۆ پیشاندان و ئاڵوگۆرى به‌رهه‌مى شێوه‌كارانى كوردستانیان و بیانیان له پایته‌خت ده‌كاته‌وه. ئه‌م هه‌وڵه‌ش به‌یه‌كه‌مین ئه‌زموونى گاله‌رى به‌رده‌وام له‌هه‌ولێر داده‌نرێت. هاوكات گاله‌رى ناوبراو رۆڵ و فانكشنى مۆزه‌خانه‌یه‌كى هونه‌رى و كه‌لتورى ناوچه‌كانى كوردستان ده‌بینێت.
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ى گاله‌رى شانه‌ده‌ر (هاوكار رسكن) به‌رپرسى ناوه‌ندى هه‌ولێر و لقى هێلسنكى گروپى ناوبراو رایگه‌یاند: هه‌ڵبه‌ت كردنه‌وه‌ى گاله‌رییه‌كى له‌م شێوه‌یه، زه‌رووربوو زۆر پێش ئێستا ئه‌نجامدرابایه. به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێمه وه‌ك (هاوكار گروپ) له‌نێو هونه‌ره جوانه‌كان، هه‌وڵده‌ده‌ین ته‌واوى ئه‌و لایه‌نه هونه‌رییانه‌ى كه تا ئێستا گه‌ر فه‌رامۆشكرابێت. ئه‌وا به‌توانین سه‌ر له‌نوىَ و به‌میتۆدێكى زانستى و ستاندارده‌وه ئاشناى خه‌ڵكى خۆمانى بكه‌ینه‌وه. جێى خۆیه‌تى زۆر سوپاسى پارێزگار و جێگرى پارێزگاى هه‌ولێر بكه‌ین. كه له‌ماوه‌ى رابردوودا، هاوكارى و پاڵپشتى ده‌یان پرۆژه‌ى هاوشێوه‌ى هونه‌رییان كردووه. كه به‌داخه‌وه ته‌واوى ئه‌م پرۆژانه كارى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرین. كه گومانى تیانیه ئه‌وان بودجه‌یه‌كى زۆر باشیان هه‌یه. وه‌ك ده‌بینین به‌رده‌وام فیلمى سینه‌مایى و فیستیڤاڵى تایبه‌ت به گوژمه‌یه‌كى زۆر به‌رز ئه‌نجامده‌درێن. وه ره‌نگه مۆزه‌خانه‌ى هونه‌رى به‌لاى ئه‌وانه‌وه شتێكى زیاده مه‌سرف و كارى ئه‌وان نه‌بێت. یا ره‌نگه له‌نێو پلات فۆرم و پلانى ئه‌وان ته‌نها سینه‌ما و گۆرانى و شانۆ و فیستیڤاڵى تایبه‌تى پرۆژه و كار و چالاَكییه‌كانى وه‌زاره‌ت بێت. بۆیه ده‌بینین هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختى كوردستان و شارێكى نمونه‌یى ده‌وروبه‌ر. دواى ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندن و فراوانبوون و ئه‌و قۆناغه مۆدێرنزسیبۆنه‌ى كه‌به‌سه‌رى تێپه‌رى و كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى په‌یوه‌ندى بازرگانى و ئابوورى و كه بانگهێشتى سه‌دان كۆمپانیا و وه‌فد و ستافى تر بۆ كوردستان كراون. ئێستا ده‌بینین نه مۆزه‌خانه‌یه‌كى هونه‌رى و نه‌گاله‌رییه‌كى هونه‌رى به‌رده‌وامى تیایه. بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى پێشوازیكردنى وه‌فد و میوانان بتوانرابووایه راسته‌وخۆ سه‌ردانى مۆزه‌خانه و گاله‌رییه‌كانیان كردبووایه و له‌رێگه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیش زانیارى خێرایان له‌سه‌ر مێژووى كۆنى هه‌ولێر و بگره تا ئه‌مرۆش ده‌بوو و له‌رێگه‌ى به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان باكگراوندێكى دروستیان له‌سه‌ر مێژوو و فه‌رهه‌نگ و فۆڵكى ئێمه هه‌بوایه. كه ئه‌م پرسیاره به ده‌یان جار له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ى ولاَت لێم كراوه. بۆ مۆزه‌خانه‌ى هونه‌ریتان نییه؟ كه گومانى تیا نییه زۆر به‌لاى ئه‌وان سه‌یره، ده‌بینین هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی كوردستان. تا ئێستا مۆزه‌خانه و گاله‌رى هونه‌رى نییه...
هه‌روه‌ها (چاره‌سه‌ر به‌رزنجى) سه‌رپه‌رشتیارى گاله‌رى ناوبراو رایگه‌یاند: گاله‌رى شانه‌ده‌ر راسته‌وخۆ له دواى جه‌ژندا به فۆرماڵى ده‌كرێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا كارین له ته‌واوى هونه‌رمه‌ندان و شێوه‌كارانى كوردستان له‌ناوه و ده‌ره‌وه‌ى ولاَت. به‌رهه‌مه‌كانیان له‌م گاله‌رییه نمایش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین به‌رهه‌مى چر و پر له‌خۆبگرێت و هه‌وڵبده‌ین له‌پایته‌خت گاله‌رییه‌كى نمونه‌یى تایبه‌ت به ئه‌زموونى هونه‌رى كوردى دابرێژین.
له‌كۆتایدا (هاوكار رسكن) رایگه‌یاند: به‌خۆشحالیه‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم، به‌شى گاله‌رییه‌كانى (هاوكار گروپ) له‌ماوه‌ى (40) رۆژى داهاتوودا. گاله‌رى (هاوكار گروپ) له‌هه‌ولێر ده‌كاته‌وه و له سه‌ره‌تاى ساڵى نوێش دووه‌هه‌مین فیستیڤاڵى شێوه‌كارى پایته‌خت ئه‌نجامده‌درێت و خه‌لاَتى نایاب به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووان دابه‌ش ده‌كرێت.
هانا زه‌كى
به‌رپرسى راگه‌یاندنى هاوكار گروپ
shwan Ahmed
kareki zor basha bo xezmati honar u honarmandani kurd ,la lay barpers u karbadastani wulati ema tanha sinama u music ba hunar da danre u paray bo daxana gar honar mandani shewa kari kurd la darawa u nawaway wulat ba barzi na nerxenrawun ba daxawa!!!!! ,
jan dlsar
estash kateki xrap niye chawere abin bew hiwayey bem hewale kotaye neyet
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان )
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن)
ماڵپه‌ڕی چــــــراکــــــــان