نیشانه‌کردنی پیته‌ر سلۆته‌ردایک به خه‌ڵاتی هونه‌ر و ئه‌ده‌بی حکومه‌تی فه‌ره‌نسی | به‌کر عه‌لی
خوێندنه‌وه‌ی وتار له‌لایه‌ن په‌یام هه‌ڵگر سه‌فیری فه‌ره‌نسا(کلۆد مارتن)له به‌رلین / ئه‌ڵمانیا 26.05.2006
وه‌رگێڕانی له ئه‌ڵمانیه‌وه : به‌کر عه‌لی / به‌رلین

خانمان و به‌ڕێزان
میوانه خۆشه‌ویسته‌کان ، دۆسته ئازیزه‌کان
خۆشه‌ویست پیته‌ر سلۆته‌ردایک
پیته‌ر سلۆته‌ردایکی خۆشه‌ویستم ، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان پێڕابگه‌یه‌نم که من ئه‌مڕۆ چه‌ندێک کامه‌رانم به‌وه‌ی ڕێم پێ بدرێت به‌ناوی حکومه‌تی فه‌ره‌نسیه‌وه ئه‌م نیشانه‌یه‌تان پێ ببه‌خشم.
هه‌ڵبه‌ت له‌ژیانی په‌یامهه‌ڵگرێکدا( سه‌فیرێکدا) شتگه‌لێکی خۆش و ناخۆش هه‌ن ،به‌ڵام لێره‌دا من باسی ناخۆشه‌کان ناکه‌م ، چونکه خۆتان ئه‌یانناسن. مرۆ ده‌بێت شوێن نه‌ریته ڕیتواله‌کان بکه‌وێت وبه‌مه‌ش ناچار و پابه‌ست ده‌بێت به‌وه‌ی ئه‌م ئه‌رک یان ئه‌ویتر به‌جێ بگه‌یه‌نێت. به‌ڵام بێگومان ساته‌وه‌خت و ڕۆژانێکی گه‌لێک خۆشیش هه‌ن. ئه‌مڕۆ بۆ من یه‌کێکه له‌و ڕۆژه خۆشانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌خت و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م هه‌یه پێتان ڕابگه‌یه‌نم من چۆن له‌باره‌ی ئێوه‌وه بیر ده‌که‌مه‌وه ، بگره له‌وه‌ش گرنگتر فه‌ره‌نسا چه‌ندێک زۆر ستایشی ئێوه ده‌کات و چه‌ندێک سه‌رسامه پێتان. ئێوه یه‌کێکن له گه‌وره‌ترین بیریار و فه‌یله‌سوفی سه‌رده‌م که له‌ڕێی ئێوه‌وه پرسیار له پێویستبوونی فه‌یله‌سوف بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌کرێت . له‌م جیهانه‌دا که وا ڕاده‌گه‌یه‌نن هه‌مووشتێک له‌باره ، هه‌موو شتێک لۆگیکه ، هه‌موو شتێک بووه‌ته دیموکراتی و هه‌موو شت بووه به شتێکی عه‌قلانی . ئێوه هاتن ئه‌مانه‌تان خسته به‌ر پرسیاره‌وه.ئێوه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای خوێندنتانه‌وه ودوواتریش له ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشچوونتاندا خێرا به‌وه‌تان زانی که‌وا ئه‌م جیهانه‌ی ئێمه هیچ ڕێکخراو و له‌بار نیه . بێگومان ئه‌وه‌ش ئه‌رکی فه‌یله‌سوفه پرسیار له هۆکارو بۆچی ئه‌مه بکات. ئێوه بوون وتتان ، فه‌یله‌سوف هه‌میشه له‌ناو مۆنۆلۆگێکدا قسه ده‌کات. ئه‌گه‌ر ڕۆحیش ئارام نه‌بێته‌وه و هه‌روا به‌نائارامی بمێنێته‌وه که به‌و جۆره نائارامیه‌ی هه‌یه ، ئه‌وا ناو به‌ناو ده‌توانێت پرسیاره دروسته‌کان بکات و هه‌ندێکجاریش وه‌ڵامی دروست بدۆزێته‌وه.
ئێوه یه‌کڕاست ئه‌و پارادۆکسه‌تان بینیه‌وه ، که‌وا ئه‌گه‌رچی ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی مرۆڤ له کاتی ڕۆشنگه‌رییه‌وه پێی تێخستووه ، واته ڕێگه‌ی عه‌قل وه ئێمه‌ش به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه‌دا ڕێمانکردووه ، که‌چی ئه‌مڕۆ ئێمه که‌وتووینه‌ته ناو جیهانێکی پووچگه‌راوه . من چێژێکی زۆرم له لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌و کتێبانه‌ی ئێوه وه‌رگرتووه که تیایدا باسی ئه‌م بێهووده‌ییه‌و ئه‌م پووچگه‌رایه‌تیه‌تان کردووه. پیاوێکی داماو ، شۆفێرێک له جێگای ڕاوه‌ستانی ئۆتۆمبیل‌دا له‌خۆی ده‌پرسێت ، ئه‌و بۆچی له‌وێیه. شۆفێرێکی داماو له‌سه‌ر ئه‌وتۆبان ( ڕێگای خێرا) له‌ڕێیدا به‌ره‌و ئیتالیا ئاره‌زووی ڕێگایه‌کی خۆش ده‌کات ، که‌چی ده‌که‌وێته ناو قه‌ره‌باڵغی و شلۆقی ڕێگاکه‌وه و ده‌ستده‌کات به جنێودان به دراوسێکه‌ی و پێشی وایه ئه‌و که‌وتووه‌ته ناو دنیایه‌کی پووچه‌وه. له‌کاتێکدا فه‌لسه‌فه ماوه‌ی 200 ساڵه‌و تاوه‌کو ئێستاش پێیوایه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی ژیره، من پێموایه ئێوه به‌ڕوونی وبه بلیمه‌تانه ئه‌وه‌تان ڕوونکرده‌وه بۆچی مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی ناعه‌قلانی لێده‌رچووه . ئێوه هه‌وڵتانداوه وه‌ڵامێک بدۆزنه‌وه له‌وه‌ی بۆچی ئێمه که‌وتووینه‌ته ناو ئه‌م پووچگه‌رایه‌تیه‌وه.مرۆڤ زوو قوربانیه‌کی سروشت بوو به‌ڵام ده‌شیزانی بۆچی ئه‌و له‌و سروشته زیره‌کتره که چوارده‌وری گرتووه ، مرۆڤ ، لێره‌دا مه‌به‌ستم له مرۆڤی پاسکالیه ، ته‌واو ده‌یزانی بۆچی ئه‌و ده‌مرێت . به‌ڵام مرۆڤی ئه‌مڕۆ نایه‌وێت له‌وه تێبگات که‌وا ئه‌و قوربانی سروشت نیه به‌ڵکو قوربانی خودی کاره‌کانی خۆیه‌تی . ئه‌و هه‌وڵده‌دات له‌وه تێبگات بۆچی ئه‌و له‌دژی ئه‌م ڕیالیتێته‌دا تێکۆشاوه.من نه‌ک چێژم له ژماره‌یه‌کی زۆری لاپه‌ڕه‌کانی کتێبه‌کانتان وه‌رگرتووه ، بگره خۆشیم پێگه‌یشتووه . ئه‌وه شتێکی خۆشه پیاوهه‌رده‌م ئه‌و سه‌رنجه‌ی بۆ بێت که‌وا ئه‌گه‌ر فه‌یله‌سوفێک بخوێنێته‌وه ئیدی که‌مێک زیره‌کتر و هۆشیارترده‌بێت . چونکه ئێوه نه‌ک هه‌ر پرسیاره‌کان ده‌که‌ن به‌ڵکو هیواکانیشمان پیشان ده‌ده‌ن. ئه‌و هیوایانه‌شی ئێوه پیشانمان ده‌ده‌ن به‌لای منه‌وه زۆر گرنگ و تایبه‌تمه‌ندن. کاتێکیش ئێوه پیشانمان ده‌ده‌ن که‌وا مرۆڤ مێژووی خۆی ، ڕابووردووی خۆی ، بنه‌چه‌ی خۆی له‌بیرکردووه ، و خۆی خزاندووه‌ته ناو هاکه‌زایه‌تی دنیاکانی تره‌وه . ئێوه به‌چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی جوان نووسیوتانه و پێتانوایه ئه‌م پێکه‌وه‌گرێدانه پتر لای فه‌یله‌سوفانی خۆرهه‌ڵات ده‌بینرێته‌وه وه‌ک لای ئه‌وانه‌ی خۆمان ، زیاتر لای تسوانگتسی Zhuangzi ده‌بینرێته‌وه وه‌ک لای سانت ئه‌وگوستین. ئه‌مه‌ش ئه‌و تاویزمه ئه‌وروپیه‌یه ( ناوی کتێبێکی زلۆته‌ردایکه .ب.ع. Eurotaoismus ) که به‌لای منه‌وه ڕه‌نگه بریتی بێت له تیشک. ئێمه ده‌توانین به‌م ئاراسته‌یه‌دا بڕۆین ، هه‌روه‌ها ، وه‌ک خۆشتان ده‌ڵێن ، ده‌شتوانین ناکۆک بین و کۆکیش بین.هه‌ڵبه‌ت ئێوه له‌وه‌ش ناسڵه‌مێنه‌وه که به‌ره‌نگاری دنیابنه‌وه. ئه‌وه‌بوو ئه‌م وتاره‌تان( چه‌ند ڕێسایه‌ک بۆ باخی مرۆڤ )گه‌لێک ناودارتری کردن. ئه‌گه‌رچی ئێوه له ئه‌ڵمانیا و له وڵاته دراوسێکانیدا ناودار بوون ، به‌ڵام به‌لای هه‌ندێک که‌سه‌وه ئه‌وه شۆکێک بوو فه‌یله‌سوفێکی گه‌وره بوێرێت بڵێت ، مرۆڤ له‌وانه‌یه مرۆڤ بێت ، چونکه ئه‌و شکستی هێناوه له‌وه‌ی مرۆڤ بێت ، هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵبوونی خۆی بکاته شتێکی واقیعی و وه مانه‌وه‌ی خۆیشی به‌ئاژه‌ڵی بگوزه‌رێنێت.شتێک من به‌تایبه‌ت له فه‌لسه‌فه وکتێبه‌کانی ئێوه‌دا ستایشی ده‌که‌م ، گیانی هومۆر و گاڵته‌ئامێزیتانه.من گه‌ر کاتێک شک به‌رم ئه‌وا له‌ناو فڕۆکه‌کانی لوفتهانزادا بێت و له ڕاڕه‌وه‌کانی چاوه‌ڕێکردندا بێت ده‌یقۆزمه‌وه بۆ خوێندنه‌وه . من هه‌میشه کتێبێکی خۆشـم له جانتاکه‌مدا هه‌ڵگرتووه . من له خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌کانی ئێوه‌دا زۆر پێکه‌نیوم و گه‌لێکجار هێناویانمه‌ته خه‌نده. چونکه بیرکردنه‌وه‌ی ئێوه له خه‌سڵه‌ته پڕگاڵته‌ئامێزه‌کانی نووسینه‌کانتانه‌وه ئاو ده‌خواته‌وه. گاڵته‌کاره‌کان ، یاریزانه‌کان ، ئه‌و که‌سانه‌ی نوکته و گاڵته‌یان لایه ئه‌وانه‌ن که زۆر به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌ندانه‌ش ستایشی شته‌کان ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت کاتێکیش که‌نه‌تانه‌وێت چه‌ند بڕگه‌یه‌کی لیزا مینێلی به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت به که‌سی خۆت به ڕه‌وا بزانن ئه‌وسا ڕه‌نگه پیاو بتوانێت بڵێت ، که‌وا ده‌شێت شانۆگه‌ری جیهان بریتی بێت له کابارێتێک (تیاترۆخانه)ئه‌م ورده‌کاریه‌ش نابێت له‌بیر بکه‌ین مادامه‌کی شته‌که له‌پێناوی شیکارکردنی جیهاندایه. جگه له‌م هومۆره‌ش خوێنه‌رانی ئێوه پتر ستایشی گه‌ردوونایه‌تی بیرکردنه‌وه‌تان ده‌که‌ن . ئێوه فه‌یله‌سوفێکن ، بیرمه‌ندێکن ، به‌ڵام نووسه‌رێکیشن . ئه‌و جۆر و شێوازه‌ی زمانی ئه‌ڵمانی ئێوه پێی ده‌نووسن مایه‌ی سه‌رسامیه‌کی یه‌کجارزۆری منه . سوپاسی بڕگه‌کانی نووسینه‌کانی ئێوه ده‌که‌م که هه‌ستده‌که‌م له‌خوێندنه‌وه‌یاندا من دووباره چه‌ندلاپه‌ڕه‌یه‌کی هۆڵده‌رلینم خوێندووه‌ته‌وه. سوپاسی بازنه‌ی دۆسته‌کانتان ده‌که‌م که له‌ڕێیه‌وه توانیم دۆرس گرونباین بناسم . ده‌زانم که په‌یوه‌ندی ئێوه به شیعریه‌ته‌وه زۆر گرنگه بۆخۆتان و بۆ فه‌لسه‌فه‌که‌تان . به‌ڵام ئێوه ته‌نیا بایه‌خ به فه‌لسه‌فه ناده‌ن ، به‌ڵکو هه‌موو هه‌رێم و ته‌کنیکه‌کانی جیهانی سه‌رده‌ممان مایه‌ی بایه‌خی ئێوه‌یه ،وه‌ک : سۆسیۆلۆگیا ، ئه‌رشیتێکتور( ته‌لارسازی) جۆر و شێوازه‌کان ، ڕووه‌ک چۆن گه‌شه‌ده‌کات ، کایه‌کان. من جارێک ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ڕه‌خسا له گه‌له‌رییه‌کی کۆندا گوێ له خوێندنه‌وه‌کۆڕێکتان بگرم.
گه‌ردوونایه‌تی ڕاڤه‌کانی ئێوه به‌دڵنیاییه‌وه گه‌وره‌ترین خه‌سڵه‌تی کاره‌کانتانه. ئێوه له هه‌موو شوێنێکدا جوانی ده‌بینن ، هه‌روه‌ک چۆن له هه‌موو جێیه‌کیشدا پووچگه‌رایی ده‌بینن ، ئێوه هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌وانه نه‌ک هه‌ر بۆخۆتان به‌ڵکو بۆته‌واوی هاوسه‌رده‌مه‌که‌تان ،ئه‌وانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن له جیهان تێ بگه‌ن، ڕوون بکه‌نه‌وه . من پێم باشه که ئێوه خۆتان ماندووکردووه و له‌گه‌ڵ فیلیکس شمیدت دا پێتان کراوه( چوارینه‌ی فه‌لسه‌فی) له ته‌له‌فزیۆندا بسه‌پێنن . ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه ڕاده‌ی بینه‌رانی وه‌کو به‌رنامه‌که‌ی ( گۆتشالک) نه‌بێت. (به‌رنامه‌یکی کات خۆش به‌سه‌ربردنه له‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌سانه‌ی توانا نائاساییه‌کانیان هه‌یه و گۆتشالک ده‌یانهێنێت بۆ گره‌وکردن له‌سه‌ریان له‌ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و سویسرا چه‌ند ملیۆنێک بینه‌ری هه‌یه. ب.ع.)
له‌ئه‌ڵمانیادا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ت هه‌بێت له ئێواره‌دا فه‌یله‌سوفه مه‌زنه‌کان گوێ
لێ بگریت که جیهانی ئێمه ڕوون ده‌که‌نه‌وه ، ئه‌مه بۆ ئه‌م وڵاته خۆشبه‌ختیه‌کی گه‌وره‌یه . من وه‌ک فه‌ره‌نسیه‌ک ده‌شێت بڵێم که زۆر ئیره‌ییتان پێ ده‌به‌م.
من له‌سه‌ره‌وه وتم بیری ئێوه گه‌ردوونایه‌تی پێوه دیاره ، به‌ڵام جگه له‌مه‌ش دیاره ڕاشکاوی و کراوه‌یی و ڕاستگۆییشی هه‌ڵگرتووه . حه‌ز ده‌که‌م به فه‌ره‌نسی بڵێم( franchise) به ئه‌ڵمانی ڕه‌نگه گونجاوترین چمک بریتی بێت له ده‌قڕوونی ئه‌و نیگایه‌ی ئێوه ده‌یگرنه سیاسه‌ت . هیچ که‌س وه‌ک ئێوه ،هێنده توند ڕه‌خنه‌ی له سیاسیه‌کان نه‌گرتووه ، هێنده تیژ وه‌سفی جیاوازی نێوان ئه‌وه‌ی سیاسیه‌کان ده‌یڵێن و ئه‌وه‌ی له واقیعدایه نه‌کردووه. ئه‌م خه‌ره‌نده‌ش خودی ڕوونکردنه‌وه‌که‌یه ، له‌به‌رئه‌وه‌یه خه‌ڵکانێکی که‌م بایه‌خ به سیاسه‌ت ده‌ده‌ن له‌به‌رئه‌وه‌شه که ژماره‌یه‌کی ئه‌وروپی که‌م بایه‌خ به ئه‌وروپا ده‌ده‌ن. ئێوه ده‌ڵێن ، سیاسیه‌کان ئه‌و که‌سانه‌ن که هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان له گرفته‌کان دووره‌په‌رێز ڕاگرن و جۆش و خرۆش و هه‌سته‌کانی هاوڵاتیان هێور بکه‌نه‌وه ئه‌وان خۆیان زۆر که‌م ماندوو ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. هه‌روه‌ها ئێوه ده‌ڵێن ، ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی که مایه‌ی بایه‌خی خه‌ڵکی بن ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ن که به‌دروستی ئه‌وه ده‌ڵێن که ده‌یانه‌وێت و که پێیان ده‌کرێت . باشترین نموونه بۆ ئه‌مه به‌ڕای من ئێرانیه‌کانن ، ئایه‌توڵاکانی ئێران کتومت ئه‌وه ده‌ڵێن که بیری لێ ده‌که‌نه‌وه و که ده‌یانه‌وێت یان نایانه‌وێت . وه خرابترین نموونه‌ش له‌مه‌دا چینیه‌کانن که هه‌میشه له‌باره‌ی دیموکراتیه‌وه ده‌دوێن به‌ڵام کرده‌وه‌کانیان به هیچ جۆرێک نابه‌سترێته‌وه به واقیعه‌وه.من بیر له نیگای ئێوه له‌سه‌ر سیاسه‌ت ده‌که‌مه‌وه ، بیر له نیگاتان له‌سه‌ر ڕۆشنبیران ده‌که‌مه‌وه ، که هه‌نووکه ، ئه‌ڵمانیاشی له‌گه‌ڵدا بێت ،زۆر کزه‌ڵ و ناچیزه بوونه‌ته‌وه. بێگومان به‌ده‌ر له ئێوه که حاڵه‌تێکی قه‌شه‌نگی جیاوازن. من بیر له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه ده‌که‌مه‌وه که ئێوه به ڕاستگۆیی و به‌وپه‌ڕی ده‌قڕوونییه‌وه ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرن . من بیر له سایته‌که‌ی ئێوه ده‌که‌مه‌وه که له‌وانه‌یه باشترین و پڕبایه‌خترینیان بێت ، بیر له میدیاکان و له مه‌ترسیه‌کانی میدیاکان له‌ناو کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆدا ده‌که‌مه‌وه ، بیر له دڕنده‌یه‌تی میدیاکان و له‌و سه‌رسه‌ختیانه ده‌که‌مه‌وه که ئێمه به میدیاکانه‌وه ده‌چینه ناویانه‌وه. له شوێنێکدا که هه‌رکه‌س، ده‌توانێت وته‌یه‌ک بڵێت و وته‌یه‌کیش بگرێته‌وه. به‌ڵام من کلیله‌که‌م بۆ کاتیگۆریه‌کی تری ئه‌و خه‌ڵکانه گلداوه‌ته‌وه. مه‌به‌ستم له دیپلۆماته‌کانه ،له فه‌یله‌سوفه مامناوه‌ندیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان. به‌ڕاست ئێمه ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ین که سه‌رده‌مه‌که‌مان پێویستی پێمانه ، سه‌رده‌مێک تیایدا که‌س چاره‌ی گرفته‌کانی ناوێت به‌ڵکو پتر ته‌نیا ئاره‌زووی چاره‌سه‌ره‌کان ده‌خوازن. دیپلۆماته‌کان چ بایه‌خێک به ڕاستێتی بڕیاره‌کان ناده‌ن. به‌ڵکو ته‌نیا بایه‌خ به‌وه ده‌ده‌ن که بۆ A و بۆ B شیاوی قبوڵکردن بێت، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی چاره‌یه‌کی مامناوه‌ندی بدۆزنه‌وه . دواجار ئه‌مه‌ش شتێکی ڕاسته له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و A و B ی قبوڵ ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ت ،ئه‌گه‌ر بۆم بشێت بڵێم ، ئه‌مه‌ش گه‌لێک دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له ڕیالیتێته‌وه ، له ڕاستیه ڕاسته‌کانه‌وه.
پیته‌ر سلۆته‌ردایکی خۆشه‌ویست ، دیپلۆماته‌کان نایانه‌وێت هیچیان له‌سه‌ر بکه‌وێت. حه‌ز ده‌که‌م بڵێم ، به پێچه‌وانه‌وه دیپلۆماته‌کان ، سیاسه‌تمه‌داران و هه‌موو به‌رپرسێک له‌م وڵاته‌نه‌ی ئێمه‌دا پێویستی به ئێوه و به که‌سانی وه‌ک ئێوه‌یه که ڕاسته‌وخۆ و به‌بێ چ شه‌رم و کۆسپێک پێمان ده‌ڵێن : ئێمه ده‌بێت چی بکه‌ین ، بۆچی جیهان هێشتا شیاوی ڕوونکردنه‌وه نیه و ئه‌ی چۆن ئێمه ده‌توانین ئه‌م جیهانه باشتر ڕوون بکه‌ینه‌وه. منیش وه‌ک فه‌ره‌نسییه‌ک ، وه‌ک په‌یامهه‌ڵگری فه‌ره‌نسا له ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌هاش وه‌کو ئه‌وروپیه‌ک حه‌ز ده‌که‌م پێتان بڵێم ، که‌وا به‌شێکی گرنگی بیرکردنه‌وه و ڕامانه‌کانی ئێوه بۆ ئێمه ، بۆ فه‌ره‌نسا ، بۆ حکومه‌تی فه‌ره‌نسی و سه‌فاره‌تی فه‌ره‌نسی له به‌رلین ، ئه‌و ڕامانانه‌ن که ته‌واو سه‌باره‌ت به ئه‌وروپان و ئه‌وروپا ده‌گرنه‌وه.
ئه‌وروپا له ته‌نگانه‌دایه . من دوێنێ له ئاخن بووم ، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی دا ، له‌وانه ڕاوێژکاری پێشووتری ئه‌ڵمانیا هیلمه‌ت کۆل و سه‌ره‌کوه‌زیرانی ئێستای لوکسه‌مبۆرگ ژان کلۆد ژونکه‌ر دا باسی ئه‌وه‌مان کرد ، پێده‌چێت ئه‌وروپا له ته‌نگژه‌دا بێت . به‌ڵام له‌کوێدا ده‌توانین چاره‌یه‌ک ببینینه‌وه تاوه‌کو ئه‌م ته‌نگژه‌یه یه‌کاڵابکه‌ینه‌وه ؟ من پێموایه له‌ناو ئه‌م ڕه‌وته‌دا ڕۆڵی بیریاران ، ڕۆڵی فه‌یله‌سوفان له‌هی دیپلۆماته‌کان گه‌لێک گرنگتره. ئێوه ده‌بێت بۆمان ڕوون بکه‌نه‌وه و پێمان بڵێن ، ئه‌مڕۆ ئێمه له‌کوێی ئه‌وروپاداین. بۆچی هاوڵاتیه‌کانمان له فه‌ره‌نسا و له ئه‌ڵمانیادا ناتوانن بگه‌نه ئامانجی باوک و باپیره‌کانمان؟ بۆچی ئه‌وان چیتر پێده‌چێت هه‌ر نه‌خوازن بگه‌نه ئه‌و ئامانجه؟ دروشم و پاڵهێزه‌کانی هاوڵاتیانی ئێمه له کوێدان؟ چۆن ئێمه پێمان ده‌کرێت جارێکی تر ئه‌و ئامانجه جوانه ، ئه‌گه‌ر بشێت ، بژێنینه‌وه و بیخه‌ینه‌وه جووڵه ؟ ئێوه زۆرجار گووتوتانه ، ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات له جووڵه‌ی مرۆڤه‌وه نیه ، به‌ڵکو له ده‌ره‌نجامی خێراکردنی جووڵه‌که‌وه‌یه‌تی . من حه‌زده‌که‌م ئه‌م هێزه بزووێنه‌ره له‌ناو کێشه ئه‌وروپیه‌کاندا به‌رده‌وام هه‌ر کارا بێت.هه‌روه‌ها پێویستیشمان به ئێوه‌یه تاوه‌کو له‌وه تێبگه‌ین فه‌ره‌نسا چ ڕۆڵێک له ئه‌وروپادا یاری ده‌کات وه فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌بێت له‌ناو ئه‌وروپادا چ ڕۆڵێکیان هه‌بێت .
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مانه بۆ ئێوه دیار و ئاشکران، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌وروپین . ئێوه له فه‌ره‌نسا به‌ناوبانگن و ستایش ده‌کرێن هه‌روه‌ک چۆن له ئه‌ڵمانیا ده‌کرێن. ئه‌گه‌رچی ئێوه له کارلسروهه له‌دایکبوون و هه‌ر له‌وێش کارده‌که‌ن و بیرده‌که‌نه‌وه ، که‌چی هێشتا بۆ ئێمه بێگانه‌یه‌ک نین. به‌ڵکو ئه‌و پیاوه‌ن که له‌ودیوی سنووره‌وه زۆر زۆر نزیک لێمانه‌وه نیشته‌جێیه. وه‌نه‌بێت ئه‌مه تاکه هۆیه‌ک بێت. چونکه ئێوه ئیدیای ئه‌وتۆتان داهێناوه که به‌ته‌نیا ئیدیای ئه‌ڵمانه‌کان و فه‌ره‌نسیه‌کان نین. ئه‌وانه ئه‌و مه‌عریفانه‌ن که به‌سوودن بۆ گشت جیهان وه به‌تایبه‌تی بۆ پێکه‌وه‌بوونی ئێمه‌ی ئه‌وروپی.له‌به‌رئه‌وه‌یه فه‌ره‌نسیه‌کان ده‌خوازن هانتان بده‌ن و ئێوه‌ش بایه‌خ به ئه‌وروپا بده‌ن و له‌ناو ئه‌وروپاشدا بایه‌خ به په‌یوه‌ندیه‌کانی فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی بده‌ن ، به‌وه‌ی پتر له‌سه‌ری بڵێن پتر له‌سه‌ری بنووسین ، هه‌روه‌هاش پتریش له پاریس، له‌و بازنه‌یه‌ی پاریس‌دا که ئێوه زۆرچاک ده‌ناسن، چالاک بن ، تاوه‌کو چیتر فه‌ره‌نسیه‌کانیش هه‌رپاریسیانه ، له‌مانا هه‌رێمیه‌که‌یدا ، نه‌مێننه‌وه،تاوه‌کو فه‌ره‌نسیه‌کان و ئه‌ڵمانه‌کان پێکه‌وه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا و به سوپاسگوزاری بۆ ئه‌و ڕووناکیه‌ی ئێوه ده‌یهاویژنه سه‌رمان باشتر تێ بگه‌ن له‌وه‌ی ئێمه وه‌کو دۆست ، وه‌کو مرۆڤگه‌لێک پێکه‌وه ده‌توانین جیهانێکی هاوبه‌ش به‌رپا بکه‌ین.
--------------------------------------------
C’est dans ce sens, cher Peter Sloterdijk, que la France a voulu vous envoyer ce signal d’estime, d’admiration et d’amitié. Vous êtes, je crois, en France l’image de la philosophie allemande d’aujourd’hui. Nous avons toujours eu envie de recevoir les lumières de l’Allemagne. Et cela, je crois qu’il est bon de le rappeler de temps en temps. Il y a une grande tradition de philosophes allemands qui ont été non seulement bien perçus en France, mais quelquefois mieux perçus en France qu’en Allemagne. Vous savez, vous qui avez écrit cette brillante réponse à Heidegger, que Heidegger continue à avoir en France cette thuriféraire, alors qu’en Allemagne le mot doit être prononcé à voix basse en dehors de Fribourg et de certaines clairières de la Forêt noire. Mais je pense que les Français sont particulièrement contents que cette philosophie allemande, dont ils apprennent beaucoup, que cette philosophie allemande ait aujourd’hui votre visage : le visage d’un homme ouvert, sympathique, fraternel, profond et d’un homme de dialogue. J’ai assisté personnellement à votre dialogue avec Alain Finkielkraut. Je sais que vous entretenez avec d’autres philosophes des relations aussi fournies, même si vous avez un peu au fond éclipsé - parce que vous êtes plus actuel - le couple Habermas / Derrida , Derrida pour lequel vous avez quelques sympathies, ou en tout cas une certaine considération. Mais je sais que, en France, beaucoup se réjouissent de ce que, aujourd’hui, la République française puisse vous dire son estime et son admiration. Et ce n’est pas seulement Claude Martin, Ambassadeur de France à Berlin, qui vous exprime cette admiration, mais c’est la France qui vous dit merci.
?xml:namespace>
|