ن: محه‌مه‌د چیا

نه‌فخ و وێنه‌كانی (با)رِۆمانێكی (105) لاپه‌رِه‌ی به‌رِێز (سه‌ڵاح جه‌لال)ه، به‌رواری كۆتایی نوسینه‌كه‌ی 2/9/2000، به‌تیراژی(100)دانه به‌بێ ژماره‌ی سپاردن بڵاو كراوه‌ته‌وه.. لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌دیدی خۆمه‌وه وه‌كو (خوێنه‌رێك) بۆ چه‌ند ساتێكی كه‌م له فه‌زای ئه‌و ده‌قه برِوانم.. هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌م كاره‌یش بۆخۆی هه‌ندێك زه‌حمه‌ت بێت له‌و رِوه‌وه كه وه‌كو نوسه‌ر ده‌ڵێت:
كفن پۆش (كه‌سایه‌تی رِۆمانه‌كه): له فه‌زایه‌كی ناشێوه‌ییه‌وه رِوبه‌رِوی ته‌كنه‌لۆژیای جیهان ده‌بێته‌وه، له‌م فه‌زا ناشێوه‌ییه‌وه ئه‌وا من یان ده‌بێت بچمه چاوی كه‌سایه‌تیه‌كه‌وه له‌وێوه له فه‌زایه‌كی ناشێوه‌یی تێكشكێنراوه‌وه برِوانم..
یان رِوخسه‌ت له (رۆڵان بارت) بخوازم له هه‌مو له‌حزه‌یه‌كی سه‌رنجه‌كانمدا ئاماده‌بونێك نارِاسته‌و خۆی (نوسه‌ر)له‌ده‌قه‌كه‌دا بسه‌لمێنم.. هه‌رچه‌نده بۆخۆم زۆرجار له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی رِۆمانه‌كه‌دا هه‌ستم به‌وه‌كردوه كه‌چ (كفن پۆش) وچ (سۆپه‌رمانی مه‌رگ) و چ (نوسه‌ر) له‌زه‌نیمدا ئه‌و جیاوازییه‌یان هه‌بوه كه (كفن پۆش) كه‌سایه‌تی فه‌زایه‌كه خه‌یاڵ به‌رهه‌می هێناوه‌و(نوسه‌ر)یش كه‌سایه‌تی فه‌زایه‌كی تره كه واقیع به‌رهه‌می هێناوه.. لێره‌وه فه‌زای خه‌یاڵی رِۆمانه‌كه درێژ كراوه‌ی ئه‌و فه‌زا واقعی وئابوری و سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وسایكۆلۆژی یه كه‌وا نوسه‌ر تێیدا ژیاوه‌و كاریگه‌ری قوڵی له‌سه‌ر به‌جێ هێڵاوه.. به‌تایبه‌تی وێنه‌كان به‌وئاڵۆزی وتێكشاویانه‌یانه‌وه ته‌عبیر له‌و حاڵه‌تانه ده‌كه‌ن كه (شه‌رِ)و ده‌رهاویشتنه‌كانی ده‌بنه‌وه به‌تارمایی ژیان و تاماوه‌یه‌كی درێژیش ژیانه به‌هه‌ناسه گرِاوی و یاده‌وه‌رییه تاڵه‌كانیان ته‌ڵخ وناشرین ده‌كه‌ن، (كفن پۆش) له‌و فه‌زایه‌دا كه‌خۆی باجی گه‌وره‌ی ئه‌و تێك شكانه‌ی داوه ئیراده رِوخاو و رِه‌شبین چۆك له‌سه‌ر خۆڵی ژیان داده‌نێت وده‌یه‌وێت به‌وخاكیه‌ی خۆیه‌وه رِوبه‌رِوی ته‌كنه‌لۆژیای جیهان و سیاسه‌ت و شه‌ر ِو برسیه‌تی وقات و قرِی ونه‌هامه‌تییه‌كانی ببێته‌وه، به‌ڵام له‌پرِۆسه‌یه‌كی ترسناكدا كه‌خۆی تێدا (ئیمپرِاتۆرێكی مه‌رگاوی)و له‌وێنه‌یه‌كی تردا(رِزگاركه‌ر) و له‌وێنه‌یه‌كی تردا (نزاكه‌ر) و ..هتد ده‌رده‌كه‌وێت،ئیمپرِاتۆری مه‌رگ كه له چاوی ئه‌ودا ژیان سه‌ره‌و ژێربوه له‌كۆمه‌ڵه نمایشتێكی هستریایی دا ته‌عبیر له‌م مه‌رگه ساتانه‌ی ده‌كات.. كه‌چی خۆی هه‌ندێ جار بێ ده‌ربه‌ستانه موماره‌سه‌ی ترادسیۆنه‌كانی ناو ژیان ده‌كات وه‌كو مه‌حكومێك به‌و ژیانه ده‌خوازێت له‌پێناو له‌زه تێكی كه‌مدا جارێكی ترچرای ژیان بۆچه‌ند له‌حزه‌یه‌ك هه‌ڵكرێته‌وه‌و (وه‌چاخ گه‌رم بكرێته‌وه)، له‌م گۆشه‌یه‌شه‌وه خوێنه‌ر ده‌توانێت كاری گه‌ری رِه‌هه‌ندی ئابوری له‌فه‌زای رِۆمانه‌كه‌دا له‌چه‌ند شوێنێكی به‌رچاوی ده‌قه‌كه‌دا هه‌ست پێ بكات. (كفن پۆش) ده‌یه‌وێت له‌و فه‌زایه‌دا كه هه‌مو شتێك خه‌ریكی دارِمین وله‌ت وپه‌ت بونه ئه‌و وه‌كو ئیمپراتۆرێك به‌سه‌ر بكاته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و تارماییه كه‌مه‌رگ هه‌میشه به‌لایدا گوزه‌ر ده‌كات.. وه‌كو بڵێیت له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ئاشنابن، یان مه‌رگ به‌ئامرِازێكی خۆی بزانێت بۆسه‌رله‌نوێ بونیاد نانه‌وه‌ی ژیانێك كه‌خۆی رِۆڵی (ئیسرافیل)ی تێدا ده‌گێرێت.
له‌م فه‌زایه‌دا گوتاره‌كانی (ئیمپرِاتۆری مه‌رگ) غه‌ریب نین به‌گوتاره‌كانی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه‌له بری رِزگار كردنی مرۆڤایه‌تی ژیان و ئاوه‌دانیان كرده‌وه به‌سوتماك. لای (كفن پۆش).
(ئێستا جیهان وێنه‌ی بێشكه‌یه‌كی به‌ر(با)یه پێ ده‌چێت ساته وه‌ختی ته‌قینه‌وه بێت.. وێنه‌كانی (با) شێوه‌ی هه‌ناسه‌ی دوا چركه‌ی ژیانیان تێدایه.. پێ ده‌چێت ئه‌م ساته كۆتای بون بێت).
(كفن پۆش وشه‌كانی تێكه‌ڵاوی ئه‌و شه‌پۆله سامناك و شێداره ده‌بو كه‌له گۆرِستانه‌كه‌وه تۆرِێكی ئه‌فسوناویان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كێشابو.. به‌و وێنه جۆرا وجۆرانه‌وه به‌قوڵی چاوی برِیه ده‌شت و ده‌ر لوتكه‌و بنار و گرد و پێده‌شت و فه‌زای ئاسمانی به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه)،
به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی فه‌زایه‌ك له‌لایه‌ن كفن پۆشه‌وه كه‌سوپایه‌ك له‌كوله قات وقرِی ژیان ده‌كات، هه‌مان به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كه كه مه‌راسیمێكی سه‌ربازی به‌ری ده‌بات سوپایه‌ك له‌ده‌بابه و مرۆڤی ئافادگه‌رپێشرِه‌وی ده‌كه‌ن.
(كوله له‌ژێر تیشكی گزنگه‌وه هه‌ڵده‌فرین و ده‌نیشتنه‌وه به‌سه‌ر لق وچڵ وگژوگیاوه یاریان ده‌كرد و وێنه‌ی چركه كۆتاییه‌كانی بونیان لێده‌رده‌كه‌وت).
ره‌وه كوله‌كان كه‌سیمبولی ئافاتن ویه‌كپارچه تێكه‌ڵ به‌ژیان ده‌بنه‌وه و سروشت ده‌كه‌نه به‌شێك له‌خۆیان وێنه‌ی سه‌ره‌تایه‌ك ده‌كێشن كه‌په‌یوه‌سته به‌چركه كۆتاییه‌كانی بونه‌وه، كه‌واته كوله‌كان ئه‌مرِۆ بونه‌ته به‌شێك له‌ژیانمان ئه‌وان رِۆڵی كارا و كاریگه‌ر ده‌گێرِن وهه‌رئه‌وانیش ئارِاسته ژیانمان ده‌كه‌نه‌وه به‌ره‌و كۆتایی.. ئه‌م رِه‌شبینییه گه‌وره‌یه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ بزربونی رِه‌گه‌زه زیندو وجوانه‌كان له‌ژیاندا.. ژیان به‌بێ ماناجوانه‌كانی خۆشه‌ویستی وپێكه‌وه‌ژیان وهاوخه‌می وهاو سۆزی.. هتد ورده ورده به‌ره‌وله‌ق بونێك ده‌چێت كه‌ئیدی رِه‌گه‌زه‌كانی مه‌رگ وكۆتایی و وێران بون ده‌بنه‌وه به‌كاره‌كته‌ری به‌رجه‌سته‌و فه‌زا و واقعی ژیان ته‌ڵخ وتاریك ودزێو ده‌كه‌ن.ئاماده‌ی ئه‌م رِه‌گه‌زانه‌یش له به‌شێكی زۆری رِۆمانه‌كه‌دا واده‌كات بڵێین كه ئه‌م رِۆمانه له حاڵه‌تێكی هه‌ڵكشاو و له بارودۆخه ناسروشتیه‌كانی واقیعی هه‌رمرۆڤێكدا نوسراون.. لێره‌دا ده‌توانین هه‌ست به‌رِایه‌ڵی ئه‌و په‌یوه‌ندییه بكه‌ین كه‌چۆن رِاسته‌وخۆ له‌رِێگه‌ی واقعی زاتی نوسه‌ره‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ فه‌زای ده‌قه‌كه‌و له‌وێشه‌وه له روخساری تردا ته‌وزیف ده‌بن وده‌رده‌كه‌ونه‌وه، ده‌بنه‌وه به‌تارمایی و له‌ناو فه‌زاكانی ده‌قدا به‌شوناس و ناسنامه‌ی جۆراوجۆره‌وه سنوره‌كانی خه‌یاڵمان ده‌به‌زێنن، تارمایی با، (ده‌نگی با، ته‌زویه‌كی مه‌رگاوی ده‌به‌خشی وێنه‌ی مارشی سه‌ربازی په‌خش ده‌بوه‌وه.. تۆرِی ژیانێكی سه‌خت به‌گه‌رده‌لولی ئه‌و چركرساته‌وه جه‌سته‌ی ده‌گرته‌وه به‌جۆرێك جگه له‌وێنه‌ی مه‌رگ هیچ وێنه‌یه‌كی تر له‌وسروشته‌دا نه‌ده‌بینرایه‌وه).
وێنه‌كه‌رِه‌گه‌زی سه‌ره‌كییه له‌هه‌ر ده‌قێكدا له‌م رِۆمانه‌دا هه‌مویان پێكه‌وه تابلۆیه‌ك ده‌خوڵقێنن كه پره له‌وێرانه (ئه‌و وێنانه له‌گه‌ڵ دیمه‌نی دێیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وتن كه‌ڵبه‌ی سه‌گه‌ل له‌سه‌ركه‌لاكی سه‌ره رِێگاو له‌گه‌ڵ شێوازی كه‌لاوه سوتاوه‌كان به‌جێگه زنجیره‌ی زرێ پۆش وناپاڵم وتۆپ له‌ده‌شت و كێ‌و هه‌مو به‌یه‌كه‌وه نیگایان ده‌پۆشی و مرۆڤیان ده‌خسته سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی مه‌رگێك كه هه‌مو ساتێك چركه‌كانی ژیانی ده‌گرت).
ئه‌و وێنانه‌ی كه به‌درێژایی رِۆمانه‌كه نمایش كراون.. ده‌كرێت له زمانی سه‌ربازێكه‌وه بۆمان باس بكرێت كه خۆی تازه به‌تازه له‌ناو جه‌رگه‌ی جه‌نگێكی جیهانییه‌وه گه‌رِابێته‌وه.. سه‌ربازێك كه به‌هه‌زاران وێنه‌و یاداشتی تاڵ له‌یاده‌وه‌ریدا تۆمار كرابیت.. سه‌ربازێك كه‌هه‌مو بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌مو نمایشه‌كانی ژیانی ئاوێزان بوبن له‌گه‌ڵ ده‌نگی ناپاڵم و زرمه‌ی تۆپ و گرمه‌ی فرِۆكه و زرێ پۆشه‌كان ..
نوسه‌ر ویستویه‌تی وێنه‌ی ساته هه‌ره كۆتاییه‌كانی ژیان تۆمار بكات، ئه‌و ویستویه‌تی هه‌میشه مه‌رگێكی تاڵ به‌بیری ئێمه بهێنێته‌وه مه‌رگێك كه‌مایه‌ی مه‌ترسیه بۆ ئه‌و.. (به‌ندیخانه‌و شه‌قامه گشتییه‌كانی ده‌دیه‌وه له‌وێنه‌یه‌كی فۆتۆییدا ئاوێنه‌ی جه‌نگ و مه‌رگ و برسێتی و وشك بونه‌وه‌ی ده‌دی..) بیركردنه‌وه له‌مه‌رگ و دوا له‌حزه‌كانی ژیان.
(هه‌رئه‌ویش به‌ره‌و كه‌ناری دوره په‌رێزی و ته‌نیایی برد..)
(كفن پۆش)كه‌خۆی خاوه‌نی مێژویه‌كه كه لێوه له‌تاڵی وناسۆری.. ئه‌م ناسۆریانه گرێ ده‌داته‌وه به‌مێژوی گونده‌كه‌یه‌وه و پاشان له‌وێشه‌وه به مه‌رگی جیهانیه‌وه ده‌نه‌خشێنێت.. (كفن پۆشی) كائینێكی ترساوه هه‌ر بۆیه له پێش هاتێكی مه‌رگاویدا كه مه‌رگی جیهانه ئه‌یه‌وێت بۆ چه‌ند له‌حزه‌یه‌كیش بێت رِۆڵی دواهه‌مین سه‌ركرده بگێرِێت كه سۆپه‌رمانی مه‌رگه (به چزداشه سپیه‌كه‌یه‌وه وه‌كو سۆپه‌رمانی مه‌رگ رِه‌نگی ده‌دایه‌وه).
ئه‌و گرێ سایكۆلۆژیانه‌ی كه‌له ئه‌نجامی (عجز)ێكه‌وه له مرۆڤ دا له شێوازی كه‌سێتی جیاوازدا ده‌رده‌كه‌ون، لای (هیتلر) له فۆرمێكی ترسناكدا ده‌رده‌كه‌وت.. لای (ڤان كوخ) له فه‌زای تابلۆكانیدا ره‌ِنگی ده‌دایه‌وه كه ئاسمانێك بون له لێڵی و تاریكی ،.. لای (كافكا) له‌و په‌رِی ئاڵۆزی وله نوسینه زینده خه‌ونییه‌كانیدا به‌ده‌رده‌كه‌وتن. تۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م رِۆمانه‌ی (سه‌ڵاح جه‌لال) بخوێنیته‌وه هه‌ست ده‌كه‌یت (هیتلر) خه‌ونێكی پچرِپچرِت بۆ ده‌گێرِێته‌وه..
ئه‌م فه‌زا زینده خه‌ونیانه‌یش لای (كافكا) به‌شێوازێكی تربونیان هه‌بو بۆنمونه له ژماره 59 گۆڤاری رِامان دا كورته چیرۆكی (خه‌ونێك) كه‌هی كافكایه بخوێنه‌ره‌وه..
ئه‌وه‌ی له‌م رِۆمانه لام جێگه‌ی سه‌رجه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م رِۆمانه له‌كایه‌یه‌كی جیاوازدا نوسراوه..رِه‌نگه تۆ یان هه‌ر كه‌سێكی ترله‌و فه‌زایانه‌ی ئه‌ودا بۆ ساتێكیش توانای وه‌ستان وتێرِامانت نه‌بێت..رِه‌نگه زو چاوه‌كانت له ئاست ئه‌و هه‌مو وێرانه‌و ئه‌و وێنه نامه‌ئلوفانه‌دا داخه‌یت كه‌ئه‌م ئولفه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ گرتون.. (نوسه‌ر) له‌م رِۆمانه‌یدا رِه‌گه‌زه‌كانی مه‌رگی زیندو كردۆته‌وه.. كه ئه‌مه‌یش بۆخۆی جیهانێكی جیاوازی خوڵقاندوه.. له‌و جیهانه جیاواز‌و تایبه‌ته‌ی خۆیدا كارامه‌یه.. ده‌سته‌واژه و ته‌عبیره‌كانی هی خۆین وله‌خۆی ده‌چن، ئه‌مه تایبه‌ت مه‌ندی (سه‌ڵاح جه‌لاله)ه له‌هه‌مو نوسینه‌كانیدا. مرۆڤ كاتێك هه‌ست به‌فه‌رامۆشی ده‌كات له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات هه‌ركارێك بكات ببێته مایه‌ی سه‌رنج و تێرِوانین.. ئه‌م حاڵه‌ته لای منداڵێك هه‌تا پیاوێك ده‌توانیت هه‌ست پێ بكه‌یت .. كاتێك شته‌كان له‌و دوره په‌رێز ده‌بن و ئه‌مه‌یش ده‌یه‌وێت ئه‌وان به‌ده‌وری ئه‌مدا بسورِێنه‌وه كه ئه‌مه‌یش نه‌زعه‌یه‌كی مرۆییه هه‌ست ده‌كات خۆی چه‌قی بونه، یان پێویسته ئه‌م چه‌قی بون بێت:
(هه‌ركه‌سه لای خۆیه‌وه به‌تیژی لێی ده‌رِوانی وترس به‌جه‌سته‌ی ده‌گرته‌وه ئه‌ویش به‌جۆرێك وه‌ستابو وه‌كو ئێستا ساتێكی تر ده‌فرِێت و تونێله‌كانی بون تاقی ده‌كاته‌وه‌و جوگرافیای جیهان ده‌گۆرِێت).
(كفن پۆش) له‌جیهانی كۆلاره خه‌یاڵاوییه‌كانی خۆیدا چی دكتاتۆرێكی مه‌زنه، ئه‌وه‌تا دادگای هه‌ردو جه‌مسه‌ری دونیا ده‌كات: (سه‌رۆكی كۆشكی سپی)(سه‌رۆكی رِوسیا)(حه‌مه شین)و(حه‌مه بۆر) پاشان هه‌مویان ده‌كوژێت (پاشان به‌و وێنه‌یه‌وه شه‌كه‌تی گرتی و هه‌ناسه‌كانی سوار بون وه‌كو له جه‌نگی جیهانی گه‌رِابێته‌وه به‌وجۆره رِاكشاو رِوی كرده ئاسمان).
ئه‌مه‌و چه‌ندین دیمه‌نی تر كه ته‌عبیر له ساته‌كانی سه‌ركه‌وتن وتێكشكان وحاڵگرتنی (پاڵه‌وانی مه‌رگ)ده‌كه‌ن ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی برِوای وایه جیهان ژێر پیاڵه‌یه‌ك شیری پێ نه‌ماوه بۆ ژیان، ئه‌م نائومێدییه گه‌وره‌یه واده‌كات ئه‌م پاڵه‌وانه كفن وه‌كو رِه‌مزی مه‌رگ و كۆتا بون بپۆشێت و ببێته زایه‌ڵه‌ی زه‌نگێك كه‌بانگی ئه‌وه بكات مادام ئێمه وا به‌هه‌ڵه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژیان وبه‌هاكانیدا ده‌كه‌ین مادام ئێمه بوینه مرۆڤی هه‌لپه‌رست ونه‌رجیسی و به‌ته‌نها بۆخۆ ژیان مادام مرۆڤه‌كان كار له‌سه‌ر پاكتاو كردنی یه‌كتر ده‌كه‌ن وهێڵی خۆشه‌ویستی وپه‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌سرِنه‌وه، كه‌واته ژیان بۆ قۆناغێك ده‌گه‌رِێته‌وه كه‌وا قۆناغی قۆزاخه بون و جارێكی تر داخرانه‌وه‌یه.. جارێكی ترگه‌رِانه‌وه‌یه بۆ له‌حزه‌كانی سه‌ره‌تاو نه‌بون.. ئه‌م رِه‌شبینیه گه‌وره‌یه جارێكی تر (كفن پۆش) ده‌باته‌وه دۆخێكی هه‌ره مه‌ترسیدارو ورِێنه‌یه‌ك ده‌ست پێ ده‌كات كه پێناسه‌ی ژیانێكه شیرزه‌كانی تێك چوه
(هه‌رله‌و بێده‌نگییه‌شدا مه‌رِێكیان له‌سه‌ر قسه نه‌كه سه‌ربرِی ده‌نگێك له‌دواهه‌ناسه‌ی هاته ده‌ر له گوێیاندا گۆرِا به‌ده‌نگی مرۆڤ ئه‌وسا گریه‌ی ساوایه‌ك دوایی گۆرِا به‌حه‌په‌ی سه‌گێك دوای بو به‌میاوه‌ی پشیله‌یه‌كی كێوی و.. هتد).
(پاش ئه‌وه‌ی له‌زه‌ریای گومان و رِارِاییه‌كانیدا نه‌گه‌یشته هیچ ئه‌نجامێك ئه‌ژنۆی كه‌وته له‌رزین وله‌ناو زرینگه‌ی ده‌یه‌ها ده‌نگی به‌هێزدا بۆناو دێ گه‌رِایه‌وه)
ساته‌كانی تیك شكانی ته‌واو..
(سات به‌سات په‌ره‌ی ده‌سه‌ند و شێتی یه‌كه‌ی زیاترمێشكی ده‌گرت هه‌مو شتێكی له‌لا تێكه‌ڵ ده‌بو) حاڵه‌تێكی هستریایی.
پاشان ته‌سلیم بون (هانا بردن بۆشێخه تاقانه): (ماوه‌یه‌ك بێ پشو گریا شێخه تاقانه به‌سه‌ر و رِیشه سپیه‌كه‌یه‌وه و چاوه گه‌شه‌كانییه‌وه و كوڵمه ئاڵ ودانه سپیه‌كانیه‌وه وه‌كو خۆی هاته به‌رچاوی)..
باسكردن له‌فه‌زای ئه‌م رِۆمانه ره‌نگه كارێكی بێهوده‌و په‌رش و بڵاو بێت ئه‌گه‌ر ئێمه ئیحا له‌له‌حزه و ساته‌كانی ناو رِۆمانه‌كه‌وه وه‌رنه‌گرین، ئه‌م رِۆمانه فه‌زایه‌كی هه‌یه كه‌هه‌مورِه‌گه‌زه زیندوه‌كانی ژیان تێدا كوژاونه‌ته‌وه‌و هیچ ئاماده‌گیه‌كیان نی یه.. كات له‌رِۆمانه‌كه‌دا ساته‌كانی چاوه‌رِوان كردنی سه‌رو ژێر بونی گه‌ردون و نه‌فخی سوره.. ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م رِۆمانه ده‌خوێنێته‌وه هه‌نگاوێك ده‌چێته ئه‌ودیوی ژیانه‌وه كه‌هه‌مو جوانیه‌ك تێیدا قێزه‌ون بوه، شوێن له‌رِۆمانه‌كه‌دا بستێك ئه‌ودیوی ژیان وبستێك له‌م دیوی قیامه‌ته. له‌كۆتایدا ئیلهامی ئه‌م رِۆمانه ئیلهامێكی ئاینیه كه‌له كۆمه‌ڵێك ئایه‌تی قورئانیدا باس له‌كۆتای ژیان ده‌كات ونوسه‌ر هاتوه لێره‌دا ته‌وزیفی كردونه‌ته‌وه، وه‌كو ئایه‌ته‌كانی (ونفخ فی الێور) (اژا زلزلت الارچ زلزالها) (اژا السما‌ء انشقت) (اژا السما‌ء انفگرت) (اژا الشمس كورت و اژا النجوم انكدرت)هتد..
لێره‌دا نمونه‌ی چه‌ند په‌ره‌گرافێك له‌رِۆمانه‌كه ده‌هێنمه‌وه:
(له‌پرِێكدا چوه سه‌ر به‌رده نوێژه‌كان و روی كرده قیبله‌و نوێژی دابه‌ست)
چۆك دادان وته‌سلیم بونێكی بێ هوده، چونكه له‌م ساتانه‌یشدا ته‌نانه‌ت (به‌پێی ده‌قه ئاینیه‌كانیش) په‌رستش كه‌ڵك ناگه‌یه‌نێت.
(له‌ناو گۆرِه‌كه‌یه‌وه به‌پێوه وه‌ستاو وهه‌ردو ده‌ستی به‌فه‌زای جیهاندا گرت) نمایشێكی ئیسرافیل )یانه‌خوڵقاندنی فه‌زایه‌كی ترسناك وهه‌ژمونێكی خودایانه..
(شاخ وكێویش به هێزێكی ئه‌فسانه‌ی نه‌بینیه‌وه ده‌له‌رزین هێمن ده‌بونه‌وه‌و ده‌له‌رزین ) (اژا دكت الجبال دكا).
(وه‌كو سۆپه‌رمانی مه‌رگ چوه ناو خه‌ڵكه‌كه‌و روی كرده ئاسمان پێ ده‌چێت چه‌ند چركه‌یه‌كی تر كۆتایی به‌م ژیانه بێت .. بونێك كه‌هیچ به‌هایه‌كی نییه) به‌رجه‌سته كردنی خود له له‌حزه‌كانی بێ به‌ها بونی ژیاندا.
(به‌ده‌م چنینی جاجمه‌كه‌یه‌وه) ئاماده‌بونی رِه‌گه‌زه‌كانی مه‌رگ.
(سات به‌سات پتر قریشكه‌و سنگ كوتانه‌كه‌ی تێكه‌ڵ ده‌كرد)ئاڵۆز بون.
(پێویسه ئیتر پاسه‌وانی ژیان له لێواری گۆرِه‌وه بكه‌ین). ترس و نائارامی و دڵه‌رِاوكێ.
_من و تۆ رِه‌مزی مه‌رگین) به‌سمبول كردنی مه‌رگ
(وه‌رن با باسی مه‌رگ بكه‌ین بزانین چێژی مه‌رگ چییه.. مه‌رگ خۆشتره یان ژیان) مه‌رگ دۆستی (جیهان.. وێنه‌ی گۆرِێكه)
(قیژاند.. له‌رزاند.. پاشان هێوربونه‌وه)
(ترس- مه‌رگ- گوله- سوپا- سه‌رباز- وێران بون- با- جاجم- حه‌په‌ی سه‌گ- قریشكه‌و سنگ كوتان- شه‌رِ- له‌رزین- كفن- فیشه‌ك- گۆرِ- شه‌كه‌تی- هیلاكی- دۆزه‌خ- ئاڵۆزی- شێتی- كێل.. هتد).
ئه‌مانه‌و زیاتر ئه‌و رِه‌گه‌زانه‌ن كه‌تێكرا فه‌زای ئاڵۆز‌و بێ شێوه‌ی ومه‌رگاوی ئه‌م رِۆمانه پێك ده‌هێنن، فه‌زای ئه‌م رِۆمانه تێك شكێنراوه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه‌كه‌سایه‌تیه‌تی و (سۆپه‌رمانی مه‌رگه)ه رۆمانه‌كه وه‌كو ئاوێنه‌یه‌كی شكاوه كه مرۆڤ ده‌توانێت له‌رێگه‌ی پارچه‌كانیه‌وه دونیای كه‌سایه‌تیه‌كه‌و فه‌زای رِۆمانه‌كه ببینێته‌وه كه من ته‌نها چه‌ند پارچه‌یه‌كی ئه‌و ئاوێنه‌یه‌م هه‌ڵگرتۆته‌وه، له رێگه‌ی ئه‌و چه‌ند پارچانه‌وه له‌م رِۆمانه‌م رِوانیوه له‌هه‌مو حاڵه‌تێكیشدا ده‌كرێت ئێمه ئه‌م رِۆمانه وه‌كو یه‌كێك له‌به‌رجه‌سته كراوه‌كانی واقیعی خۆمانی بزانین وپێشم وایه له‌دونیای ئه‌ده‌بی و رۆشنبیریماندا بایه‌خی خۆی ده‌بێت.