نووسینى: نیهاد جامى

"له‌ده‌شتاییه‌كى فراوان.. قه‌ره‌جه‌كان كۆمه‌ڵێك رِه‌شماڵیان هه‌ڵداوه، له‌وه ده‌چێت ئه‌وان تازه هاتبنه ئه‌و ده‌شتاییه، ده‌چنه ژێر رِه‌شماڵه‌كانه‌وه، له‌قوولاَیه‌وه ئه‌شكه‌وت هه‌یه، تروسكاییه‌كى ئاگر له ئه‌شكه‌وته‌كه به‌دى ده‌كرێت، قه‌ره‌جه‌كان له ئه‌شكه‌وته‌كه رِاماون، به‌لاَم ترسێكیان هه‌یه له‌وه‌ى لێى نزیك ببنه‌وه، پیاوێكى رِیشنى نیمچه رِووت به‌دى ده‌كرىَ، پێسته‌یه‌كى ئاژه‌ڵى له‌به‌ردایه، به‌ترسه‌وه له ئه‌شكه‌وته‌كه دێته ده‌ره‌وه، له‌قه‌ره‌جه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه، له‌وه ده‌چێت زه‌مه‌نێكى زۆر بێت قسه‌ى نه‌كردبێت، بۆیه به زه‌حمه‌ت ده‌م ده‌كاته‌وه، هه‌وڵێكى زۆر ده‌دات تا فێرى قسه‌كردنه‌وه ده‌بێت "
له‌وه ناچىَ ئێوه له گورگه‌كانه‌وه نزیك بن.. شێوه‌تان هه‌ر له مرۆڤه سه‌ره‌تایه‌كان ده‌چێت، هه‌ڵه نه‌بووبم ئێوه قه‌ره‌جن، به‌و رِه‌شماڵ و شێوه‌یه‌تان هه‌ر له قه‌ره‌ج ده‌چن، ئێوه‌ى بىَ نیشتیمان خۆزگه‌م به خۆتان خۆ هه‌ر نه‌بىَ ئه‌و شوێنه‌ى چه‌ند رِۆژێك لێى ده‌مێننه‌وه ئه‌وىَ مه‌مله‌كه‌تتانه، به‌لاَم من كام مه‌مله‌كه‌ت و شوێن ده‌مگرێته خۆى (ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ ده‌بێت به‌سه‌ر قاچه‌كانى خۆى كه‌وتووه، سه‌رى بۆسه‌ر زه‌وى داگرتووه، ئێستا ده‌یه‌وىَ سه‌ر به‌ره‌و رِووى قه‌ره‌جه‌كان به‌رز بكاته‌وه، به‌لاَم سه‌ربارى قسه‌كردن هێشتا ماته) هه‌قى خۆتانه به‌توورِه‌ییه‌وه لێم برِوانن.. تۆش! به‌ڵىَ تۆش پیره مافى خۆته، چونكه لاوێكى شارى بوو ئه‌وه‌ى كچه تاقانه‌كه‌تى كووشت، به‌لاَم برِوا بكه من نه‌فره‌ت له ئه‌لیكۆش ده‌كه‌م. "به‌زه‌حمه‌ت هه‌ڵده‌ستێته‌وه سه‌ر پىَ " ئه‌گه‌ر باسى ئه‌ندێشه‌كانى خۆمتان بۆ بكه‌م، له‌به‌ر مه‌رگه‌ساتى من پرسه‌ى زمگێرِاتان بیر ده‌چێته‌وه.. زمگێرِا مرد، به‌لاَم ژانى من رِۆژانه له‌ناو شاردا گه‌وره ده‌بىَ و منیش به كه‌سێكى بچووكتر له‌هى دوێنىَ ته‌ماشا ده‌كرێم. "ئێستا ته‌واو چۆته نێو دۆخێكى جیاواز بۆ یه‌كه‌مجاره هاته ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌وه ئاوا رِووبه‌رووى شته‌كان بێته‌وه " واتێنه‌گه‌ن پاكانه بۆئه‌وه دێنمه‌وه تاوه‌ك ئه‌لیكۆ له‌گه‌ڵ خۆتانم به‌رن، دڵنیام دڵى ئێوه پرِیه‌تى له عه‌شق رِێگه به‌خۆتان ناده‌ن به‌ته‌نها له‌م چۆله‌وانیه به‌جێم بێلن، به‌لاَم من ئه‌و مافه به‌خۆم ناده‌م كه رِه‌دووى ئێوه كه‌وم، چونكه دوور نیه سبه‌ینىَ منیش كچه قه‌ره‌جێكم خۆش بووێت و مه‌رگه‌ساتى ئه‌لیكۆى پیاو كوژ و زمگێراى عاشق دووباره بیًَته‌وه، به‌لاَم حه‌ز ده‌كه‌م كه ئه‌مشه‌و ئێوه بوونه‌ته میوانى من و خۆشتان بۆ چه‌ند شه‌وىَ بوونه به خاوه‌ن مه‌مله‌كه‌ت، گوێبیتسى لاوێكى شارى له ئه‌لیكۆ یاخی‌تر بن. "بێده‌نگ به‌ناو رِه‌شماڵه‌كان تێده‌په‌رِێت " ده‌ى وا شه‌و ئه‌م هه‌واره‌ى تاریكتر كرد.. چراكان داگیرسێنن با ده‌ست پێبكه‌ین "قه‌ره‌جه‌كان له‌ژێر رِه‌شماڵ چراكان داده‌گیرسێنن " هێشتا مناڵ بووم كه دایكم مرد.. باوكم به كاك مه‌لا بانگیان ده‌كرد، له‌وه زانیم باوكم كابرایه‌كى خواناسه، به‌لاَم ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ى باوكم كه من پێم ده‌زانى، ئه‌وانى به باوكم چه‌واشه بوون گه‌ر بیانزانیایه، ئه‌وه بێگومان هه‌ر زوو په‌تى سێداره‌یان ده‌خسته ملى.
ئه‌و له‌ژێر ناوى دینداریه‌تى له ژنه‌كانیان نزیك ده‌بۆوه، چه‌ند جارێك بینیم له‌گه‌ڵ ژنى ئه‌و فه‌قێیانه‌ى ده‌رسى پێیان ده‌ووت نوقمى ئاره‌زووه‌كانى خۆى كردبوون، هاوسه‌ره داماوه‌كانیشیانى له‌ژێر ناوى ئاخیر زه‌مان و قیامه‌ت كوێر كردبوو. له‌و باوكه نه‌گریس و ناپاكه‌ى من داوێن پیستر نه‌ده‌دۆزرایه‌وه، چاوى به جووت بوون له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان تێر نه‌ده‌بوو، بۆیه هه‌وڵى ده‌دا له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانیشیان هه‌مان كار بكاته‌وه، تا دواجار له ئاوده‌ستخانه‌ى مزگه‌وت له‌گه‌ڵ مناڵێكى نۆسالاَن بینیم، منیش به‌رِقێكى پێكه‌نیناویه‌وه پیًَم ووت (ها كاك مه‌لا چۆنى) له‌و رِۆژه‌وه باوك بوو به‌دوژمنم به‌ر نه‌فره‌تى ده‌كردم، ترسى ئه‌وه‌ى هه‌بوو حه‌قیقه‌ته بۆگه‌نه‌كه‌ى ئاشكرا بێت و خه‌ڵكى به رِاستى و درووستى نیازه گلاَوه‌كانى ئاگادار بێت. "دواى ماوه‌یه‌ك بێده‌نگى وه‌ك حیكایه‌تخوانێك ده‌رده‌كه‌وێت " دواجار من ترسم له باوكم هه‌بوو تۆڵه‌ى خۆیم لىَ بسه‌نێته‌وه، رِۆژێكیان بانگى كردمه ژووره‌كه‌ى سه‌ره‌وه، ئه‌وه‌ى پێمان ده‌ووت كۆشك، داواى لێكردم به‌دواى خۆم ده‌رگاكه دابخه‌م، دڵم خورپا تۆ بڵێى.. نا نا شتى وا چۆن ئه‌بىَ من كورِیمه، دڵم كه‌وته خورپه، نا نا وانه‌بوو ئه‌وه ته‌نیا خه‌یاڵى من بوو، باوكم به سیماى پیاوێكى نورانى و خواناسه‌وه پێى ووتم
باوك: كورِى خۆم خواى ته‌عالا نێر و مێى درووست كردووه بۆ ئه‌وه‌ى خێزان درووست بكه‌ن و له فه‌حشاوه دوور بن، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت ژن هێنان نیوه‌ى ئیمانه، منیش وام پىَ باشه ژنت بۆ بێنم و ببیه پیاو و بچیه سه‌ر ماڵى خۆت
"ئێستا گه‌رِاوه‌ته‌وه بۆ كه‌سایه‌تى خۆى " منى نێر و خۆ به پیاوزان هه‌ر ئافره‌تێكم ده‌ست نیشان بكردبا، باوكم رِه‌تى ده‌كرده‌وه، تا پێى رِاگه‌یاندم كه نیازیه‌تى كچه‌كه‌ى باجى حوسنه‌م بۆ بێنىَ، باجى حوسنه.. چ باجى حوسنه‌یىَ، كورِانى گه‌رِه‌ك به‌ر له ژنهێنان میوانى جه‌سته‌ى حوسنه خان بوون، كچى ئه‌و ئافره‌ته سۆزانیه‌یان لێم ماره كرد، ئه‌و كچه‌ى تا ئه‌وكات به كچێكى په‌ریزاده‌م ده‌زانى كه كه‌وتۆته ده‌ست قه‌سابى له‌شه‌وه، هه‌ر به چاوى مناڵكارێكى له‌خۆم گوناهتر ته‌ماشام ده‌كرد.
"به‌رِووخسارى ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ند بێزاره، به‌لاَم ئه‌وه كارێكه و ده‌بىَ ته‌واوى بكات، چونكه فرمانى سه‌ربازى باوكیه‌تى، بۆیه به‌جۆرێك له‌گاڵته كردن ده‌ست پىَ ده‌كات " هه‌ر له‌گه‌ڵ ماره كردنى په‌روینى باجى حوسنه له‌من، باوكم ده‌رفه‌تى بۆ خۆش بوو، نه‌ك رِۆژان ده‌چووه ماڵى خه‌سووم، گه‌ر له‌ترسى باوه‌ژنه‌كه‌م نه‌بوایه شه‌وانیش له‌سه‌ر سینگ و مه‌مكى حوسنه ته‌سبیحاتى ده‌كرد.
له‌رِۆژى زه‌ماوه‌ند په‌روین كراسى بوكێنى كرایه به‌رو چووین بووك بێنین، ئه‌و كات وام هه‌ست ده‌كرد به‌ره‌و قه‌فه‌سى زیندان رِاپێچ ده‌كرێم.. كار له‌كار ترازا، چووینه په‌رده‌وه، ئاگام لێ‌بوو باوكم له‌پشت ده‌رگاى ژووره‌كه‌مان وه‌ستا بوو، له‌ده‌رگاكه‌یدا چووم ده‌رگاكه‌م كرده‌وه داواى په‌رِۆى به‌خوێنى ده‌كرد، كاتىَ ووتم (چ په‌له‌تانه)
باوك: كوره عه‌یبه به‌خۆشت ده‌ڵێى پیاو.
خه‌ریك بوو هه‌فتانه‌ى بووك نزیك ده‌بۆوه، ئێمه‌ش كارى خێرمان وه‌ك ناویان نابوو سه‌رى نه‌گرتبوو، حوسنه له‌هه‌فتیانه كه‌زانى هێشتا به زاوا نه‌بوومه دوو چه‌پۆكى له‌ناو چه‌وانمدا.
حوسنه: ده‌ك دارِزێى.. وه‌للاَ وه‌ختى خۆى، حاجى رِه‌حمه‌تى كه منى به بووك هێنا، له ئێوه‌ش بچووكتر بووین، هێشتا ده‌رگاى پێوه نه‌دابوو، له‌ده‌ره‌وه ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كرد. چاوه‌رِوانى ئه‌و جۆره قسانه‌م له باجى حوسنه‌ى سۆزانى و خه‌سووم نه‌ده‌كرد، چونكه زۆر رِێزى ده‌گرتم، كه‌چى به‌م قسانه ده‌مدوێنىَ، له‌هه‌فتانه‌كه نه‌مایه‌وه و رِۆیشت، دواى مانگێك هاته‌وه، كه زانى مه‌سه‌له‌كه هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تى، ده‌ستى په‌روینى گرت و له‌به‌ر ده‌رگاى حه‌وشه پێمى ووت
حوسنه: كه پیاو نى كچى منت بۆچیه؟ تازووه با ده‌ستان له‌یه‌ك بێته‌وه.
وه‌ك جاران له‌چوار دیوارى ژووره‌كه‌م مامه‌وه، زیاد له جاران خووم دایه خوێندنه‌وه، له‌مه‌یخانیه‌كدا بوومه هاورِێى دستۆفسكى، له‌ناو رِشانه‌وه‌ى كۆلێرا ماركیزم ناسى، ده‌گریام به‌دیار ته‌رمى رِۆمیۆ و جۆلێت و عه‌شقه ناموراده‌كه‌یان، به شكسپیرم ووت بۆ وا دڵرِه‌قى، له‌گه‌ڵ چیخۆف له‌كۆلاَنێكى تاریك تێر بۆ پاڵه‌وانى چیرۆكێك گریاین. شه‌وێكیان له‌گه‌ڵ عه‌بدولخالق مه‌عروف یه‌كترمان ده‌دواند كرِنۆشم بۆ برد تا بگات به فریامه‌وه.
عه‌بدولخالق مه‌عروف: تۆ نه‌یه‌كه‌م قوربانى و نه‌دوا قوربانیش ده‌بى، پێویسته هه‌وڵده‌ى و كۆڵ نه‌ده‌ى، مه‌ترسه سه‌رده‌كه‌ویت به‌سه‌ریان، ئه‌گه‌رنا منت له‌بیره، لێره نیم به‌لاَم وا له‌وێم له‌ناو كتێبخانه‌كه‌ت.
به‌سته‌زمانترین كه‌سایه‌تى ناو كتێبخانه‌كه ئه‌مینى میم بوو، ئه‌و داماوه‌ش وه‌ك منى به‌سه‌ر هاتبوو، كاتىَ گه‌له گورگیشم له‌به‌ر ده‌ستابوو، باوكم و خه‌سووم له‌لا ببوو به‌و گورگانه‌ى په‌لیان ده‌گرته ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ى ژووره‌كه‌م، منى ته‌نیا و بىَ هاورِىَ ده‌بىَ خۆمیان لىَ رِزگار بكه‌م، خۆگه‌ر گورگه‌كان بێنه ژووره‌وه، دواى ئه‌وه‌ى پارچه پارچه‌م ده‌كه‌ن، به‌چراى ژووره‌كه‌شم تاكه سامانم له‌م دنیایه كتێبخانه‌كه‌شم ده‌سووتێنن.
ده‌مه‌و عه‌سرێك گوێم له‌ده‌نگى ئافتاوى زۆره بڵێى گه‌ره‌ك بوو، به بنێشت جاوینه‌وه به باوه‌ژنه‌كه‌مى ده‌ووت.
ئافتاو: جا كه كورِه‌كه‌تان پیاو نه‌بوو.. بۆ حه‌یاى خۆتان ده‌برد.
نیازم بوو هاواركه‌م ئافتاوى ده‌م مقه‌س و موختار ده‌وه‌ره ژووره‌وه بزانه له موختارى مێردت باشتر....... هه‌ر زوو په‌شیمان بوومه‌وه، چونكه هه‌ستم ده‌كرد به‌م قسانه سووك ده‌بم، بارى شانم گرانتر ده‌بىَ، ئه‌و باره‌ى هه‌ر له‌رِۆژى مه‌رگى دایكمه‌وه به كۆڵمه‌وه بوو، خه‌سووم له‌دادگا داواى له‌سه‌رم نووسى بۆ ئه‌وه‌ى له كچه‌كه‌ى جیا ببمه‌وه، جه‌نابى حاكمیش یه‌كێك بوو له‌وانه‌ى به جوانى حوسنه چه‌واشه بوو، ئه‌وه ئه‌گه‌ر حوسنه به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى پىَ نه‌دابێت داواكه‌ى سه‌ر بگرێت، ئه‌و له‌سه‌ر له‌شى خۆى داوه‌تى شه‌رابى بۆ ده‌كات، بۆیه حاكم زۆر به ویقار و تورِه‌ییه‌وه پێى ووتم.
حاكم: كوره كه ده‌زانى پیاو نیت بۆ گاڵته به ئابرِووى كه‌سانى تر ده‌كه‌یت؟
ئه‌وكات هه‌ستم كرد كار گه‌یشتۆته یاسا و دادگا، پێویسته ئه‌و نهێنیه‌ى له‌سه‌ره‌تاى شه‌وى په‌رده‌وه شاردبوومه‌وه ده‌بىَ ئێستا بیدركێنم.
دادوه‌رى به‌رِێز، من پیاو نیم.. باشه گه‌ر هه‌موویان گاڵته به‌خۆیان بكه‌ن و خۆیان له‌گێلى ده‌ده‌ن جه‌نابت بۆ له‌بیر خۆتى ده‌به‌یه‌وه ئه‌ى نابێت داواى عه‌قد زه‌واج بكه‌ى؟
حاكم: قسه‌كه‌ت زۆر جوانه.. كوا وێنه‌ى عه‌قد زه‌واجه‌كه‌یان حوسنه خان.
نا تازه پێویست ناكات، با حه‌رزت كه‌م، كاتى خۆى دادگا ماره‌ى ئێمه‌ى نه‌برِى، چونكه ئه‌و كچه مناڵه‌ى كه تا ئێستا به ژنى من ناوى ده‌به‌ن ته‌مه‌نى له یانزه ساڵ تێپه‌رِ نه‌كردووه، واته هه‌ر له قۆناغى مناڵیدا بوو، نه‌گه‌یشتبووه قۆناغى هه‌رزه‌كارى و باڵق بوون، كاتىَ شه‌وى په‌رده زانیم مناڵێكى به‌سته‌زمان ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ى هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به سێكسه‌وه نیه، ئه‌و تاوانه‌م تۆمار نه‌كرد، كه گه‌ر بمكردایه نه كاره‌كه ده‌گه‌یشته به‌رده‌م جه‌نابت، نه منیش به ناپیاو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درام.
جه‌نابى دادوه‌ر.. هه‌ى ئه‌وانه‌ى خۆتان به شه‌رافه‌تمه‌ند ده‌زانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مناڵێكم به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌برد، له‌برِى ستایش كردن، ناو‌و ناتۆره‌م بۆ ده‌دۆزنه‌وه، دیاره لاى ئێوه ئه‌وه‌ى درِنده بێت ئه‌وه پیاو كورِى پیاوه، ئه‌وه‌ى تۆزقاڵێكیش وه‌ك مرۆڤ هه‌ڵسوكه‌وت بكات ئه‌وه پیاو نیه.
دواى جیابوونه‌وه‌م له په‌روین، شه‌وێكیان باوكم هاته ژووره‌كه‌م
باوك: كورِم تۆزێك له‌و كتێبانه بگره‌وه و واقعیانه بژى، با شێت نه‌بى.. باشه ئه‌وه ووتمان په‌روین مناڵ بوو، بۆ نایێیت كه‌ژاڵى كچى خاڵت بۆ بێنم
باوكه وازم لىَ بێنن، جارێكی‌تر بیر له ژنهێنان ناكه‌مه‌وه.
باوك: (به‌هه‌ڵچوونه‌وه) ئێمه به تۆوه ناومان له‌كه‌دار بووه، خۆ به‌ده‌ست تۆ نیه هه‌ر ده‌بىَ ژن بێنى و له‌گه‌ڵ خاڵت قسه‌م كردووه، نیازمانه سبه‌ى شه‌و كه‌ژاڵى كچى خاڵت لىَ ماره بكه‌ین. "به پێكه‌نینێكى گاڵته جاریه‌وه " ناڵىَ به مناڵه ووردكه و حوسنه و كاره جوانه‌كانى من ناومان له‌كه‌دار بووه "لاسایى باوكى ده‌كاته‌وه " سبه‌ى شه‌و كه‌ژاڵى..... دواى ئه‌وه‌ى رِازى نه‌بووم حاشاى لێكردم و له‌ماڵه‌كه‌ى وه‌ده‌رى نام، ئه‌و ماڵه‌ى هه‌ر له‌و رِۆژه‌ى له منداڵدانى دایكم بووم، له‌وىَ له‌دایك بووم و گاگۆڵه‌م كرد و گه‌وره بووم و تیایدا ژیام وه‌ده‌رى نام، برِیارمدا ژیانى شار جێبێلم، چونكه دڵنیا بووم ئه‌و خه‌ڵكه به سووك له‌من ده‌رِوانن، له‌كاتێكدا باوكم به كاك مه‌لا و حوسنه‌ى له‌شفرۆشیش به باجى حوسنه خان بانگ ده‌كه‌ن. گه‌رِام تا ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌وه‌م دۆزیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى تا ئه‌به‌د تیایدا بمێنمه‌وه، زه‌وى خواش فراوانه و كه‌س له‌برسان نه‌مردووه، له‌ته نانێكى رِه‌قیش بۆ مرۆڤێكى یاخى له پیسى و گوناه هه‌ر په‌یدا ده‌بىَ، له‌و كاته‌وه چاوم به مرۆڤێك نه‌كه‌وتووه... ده‌زانم بێزارم كردن، شه‌ویش دره‌نگه گه‌ر به‌یانى به‌ر له‌خه‌و هه‌ڵسانى من رِۆیشتن، تكام وایه ئه‌م چیرۆكه‌م بۆ خه‌ڵكه دڵ ساده‌كانى وه‌كو خۆتان بگێرِنه‌وه... شه‌وتان شاد
"به‌بێده‌نگى و ماندوو بوونێكى زۆره‌وه له‌سه‌ر زه‌وى ده‌خشێت، ته‌كان ده‌داته به‌رخۆى تا ده‌چێته‌وه ناو ئه‌شكه‌وته‌كه، قه‌ره‌جه‌كان لێى رِاده‌مێنن و بێده‌نگن، به‌دواى وون بوونى ئه‌و قه‌ره‌جه‌كان گالیسكه‌كانیان به‌دواى خۆیان رِاده‌كێشن ئه‌وانى تریش رِه‌شماڵه‌كانیان تێكده‌نێن به‌ره‌و هه‌وارێكیتر كۆچ ده‌كه‌ن "