
پێشبرِكێى شێوه‌كارى رێكخراوى ئازادى لاوان
به‌مه‌به‌ستى هاندان و ده‌ستگیرۆیى لاوانى ئاره‌زوومه‌ند و هونه‌رمه‌ندان، رێكخراوى ئازادى لاوانى كوردستان دووه‌مین پێشبرِكێى شێوه‌كارى ئه‌نجام ده‌دات.
پێشبرِكێكه به‌جیا هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌كرێت. ئه‌و ئاره‌زوومه‌ند و هونه‌رمه‌ندانه‌ى ئاره‌زووى به‌شداریكردنیان هه‌یه ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانیان تا رۆژى(1/2/2009)بگه‌یه‌ننه سه‌نته‌ر و بنكه‌كانى رێكخراوى ئازادیى لاوانى كوردستان له شار و شارۆچكه‌كان یان مه‌كته‌بى سكرتاریه‌ت له سلێمانى-فولكه‌ى مامه ریشه.
مه‌رجه‌كانى به‌شداربوون له‌م پێشبرِكێیه‌دا بریتیه له:
*به‌شداربوو به 2یان 3 تابلۆ بۆى هه‌یه به‌شداربێت
*(cv)به‌شداربوون پرِبكاته‌وه
*به‌شداربوو ئازاده له‌ده‌ربرِین و چۆنیه‌تى كاركردن به هه‌ر ماده‌یه‌ك بێت.
كاره‌كانیش له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى پسپۆرِه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرىَ. له‌پاش كۆتایى پرۆسه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنیش له پێشانگایه‌كدا و له‌شاره‌كانى كوردستاندا نمایش ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها له پێشبرِكێكه‌دا 10به‌رهه‌م خه‌ڵاتى(یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م)ى پىَ ده‌به‌خشرىَ.
بۆ زانیارى زیاتر په‌یوه‌ندى به ژماره ته‌له‌فۆنى(07480101131)ه‌وه بكه‌ن.
------------------------------------------------
ڕێکخراوی ئازادیی لاوان : به دروشمى له پیَناو بره‌ودان به هونه‌رى سینه‌ما و ده‌رخستنى تواناكانى لاوان سیَیه‌مین فیستیڤالَى فیلمى لاوان له هۆڵی سلێمانی سازده‌كات , وه‌ك نه‌ریتى سالاَنه و بۆ زیاتر ده‌ستگیرۆیى پیَ كردنى لاوان ڕیَكخراوى ئازادیى لاوانى كوردستان له ڕۆژانى ( 10-12/8/2008 ) له هۆلَى سلیَمانى به دروشمى له پیَناو بره‌ودان به هونه‌رى سینه‌ما و ده‌رخستنى تواناكانى لاوان سیَیه‌مین فیستیڤالَى فیلمى لاوان سازده‌كات.