ئیدریس شه‌یداهۆ

ئه‌وه هه‌ر جه‌سته‌و لاشه‌و رۆحی ئێمه بوو كه له مه‌یدانى سیاسی‌دا چه‌ندین جۆر چه‌كی قورس‌و سووك‌و قه‌ده‌غه‌كراویان به‌سه‌ردا تاقیكردینه‌وه‌و چى سیانیدو خه‌رده‌ل‌و یۆرانیۆم هه‌بوو هه‌ڵمانمژىو چى ناپاڵم‌و چى كه‌لله هاوه‌ن‌و ساروخی حسێن‌و عه‌باس‌و كازم هه‌بوو، به‌ر پشتى ملمان كه‌وت، هه‌رماویشین‌و به‌پێوه‌ین..!
چى توتنى قاچاخ و ته‌زویرو ئێكسپایه‌ری دونیا هه‌یه، بۆیان كردینه جگه‌ره‌و به‌سه‌ریاندا ساغ كردینه‌وه، هێشتا كه‌س گوێی له‌كۆكه‌یه‌كمان نه‌بوو، سیل و تاعونیش رووى تێنه‌كردین و كه‌سیشمان تووشی هه‌ناسه‌برِكآ نه‌بووین..!
خۆمان به‌ماست و ماستاو به‌ناوبانگین، كه‌چی هه‌رچى ماستء په‌نیرو شیرى تۆز‌و شلى پیره گاى ئه‌م زه‌ویه هه‌یه، هه‌مووى به‌ئیستیراد گه‌یشتنه ئێره‌و هه‌ر هه‌موومان نۆشی و ته‌قه‌ى سه‌رمان هات..!
چى موعه‌له‌باتو چه‌ره‌سات و تورشیات و موره‌با هه‌یه، كه له‌گژوگیاى به‌رجۆگه‌له‌ى دونیادا دروستكراوه، هاته بازارِى كوردستان و هه‌موومان هه‌ڵلووشی و یه‌ك قلمان له‌بازارِدا نه‌هێشت، كه‌سیش به په‌له نه‌گه‌یشته ته‌وارى..!
چى كاوبۆو تیشێرتى كۆماندۆو رۆناڵدۆ‌و كراسو بیجامه‌ى بارِمان و چایه‌چی دونیا هه‌بوو، به‌یه‌ك ده‌سته تایت پاكمان كرده‌وه‌و زه‌مه‌نێك له‌به‌رمان كرد‌و كه‌سیشمان تووشی خروشت و نه‌خۆشی پێست نه‌بووین..!
هه‌رچی كۆنه ئۆپڵ و ڤیكتراو مازداو چى مۆدیلی سه‌یاره‌ى به‌سه‌رچووی گه‌راجی دونیا هه‌یه، گه‌یشتنه كوردستان و یه‌ك ره‌قه‌می علوجمان تێخستن و غه‌سلێكی جوانمان كردن‌و هه‌ر بووك بوو پێمان ده‌گواستنه‌وه‌و له‌بۆنه نیشتمانیه‌كانیشدا ئاڵایه‌كی كوردستان‌مان له‌سه‌رى قیت كرده‌وه‌و هه‌ر به‌هۆرِن لێدان گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتى نیشتمانیمان پیرۆز كرد، رۆژانى پشووش سه‌یرانگاكانمان لێ پرِ ده‌كردن.
پێم سه‌یره ده‌ڵێن له‌مێژوودا كورد ئاغا‌و نۆكه‌رى هه‌بووه! كوا كورد نۆكه‌ر بووه..؟! چى كچ و بێوه‌ژن و داده‌ى فلیپینى و به‌نگلادیشی و مه‌كسیكىو مۆزه‌مبیقی هه‌یه، هێنامانه ناو ماڵه‌كانمان و قنى مناڵه‌كانیان پآ ده‌شۆین و حه‌وشه‌یان پێ پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌ندێك جار كارى شه‌وانه‌شیان پێده‌كه‌ین..!
ئه‌گه‌ر گه‌لانى دونیا دواى چه‌ندین سالڕ له‌ته‌واوی بیردۆزه‌كه‌ى پرۆلیتاریاى (ماركس و ما‌و) تێنه‌گه‌یشتبن، ئه‌وه لاى ئێمه هه‌ر به عه‌مه‌لی پرۆلیتاریای دونیامان خسته‌وه كار‌و چى كرێكارى عه‌ره‌ب به هه‌ردوو مه‌زهه‌به‌كه‌و ئه‌فغانى و پاكستانى و سینىو هیندی و ئیرانی هه‌یه وا باڵه‌خانه‌مان بۆ دروست ده‌كه‌ن..
پیره سه‌گی دونیامان هێنایه كوردستان و ئێستا ماڵه به‌رپرسانى پێ ده‌پارێزین..
له‌سیاسه‌تیشدا هێنده تێر ئاشتى و ئاشتیخوازین، خه‌ریكه هۆزو عه‌شیره‌ت و مه‌زهه‌به ناكۆكه‌كانى عه‌ره‌ب و توركه‌كانیش به‌یه‌ك ئاشت ده‌كه‌ینه‌وه.. ئه‌رشیفی مفاوه‌زاته‌كانمان هێنده ده‌وڵه‌مه‌نده، وا خه‌ریكه قه‌ناعه‌ت به (بوش) ده‌كه‌ین بێت له‌گه‌لڕ (زه‌واهیری) قاوه‌یه‌ك له (حه‌ى خه‌زرا) به‌یه‌كه‌وه بخۆنه‌وه..!
یه‌ك ده‌رزه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانمان هه‌یه، گه‌ر به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانیان دابه‌ش بكه‌ین، هه‌ر له‌ئێواره‌وه نه‌خۆشه‌كان خه‌ویان لێده‌كه‌وێ‌و ئیسراحه‌ت ده‌كه‌ن.. (42) وه‌زیرمان هه‌یه، پێموایه هه‌ر گه‌رِه‌كێكی نیشتمان وه‌زیرێكی به‌رده‌كه‌وێ..!
كه‌چی ئۆفیسه ده‌جاله‌كانى ئه‌م چه‌رخه ویژدان تۆپیوه، هێنده بێ نامووسن
هێشتا قه‌ناعـــــه‌ت نـــــــــاكه‌ن، ناوى ئێمه له كه‌رتــــــه ده‌وڵه‌تێكدا بنووسن..!