ئه‌ڵپه‌چینۆ Al Pacino
ئاماده‌کردنی : شێرکۆ ئه‌حمه‌د
زۆر كات دووپاتی ئه‌م وته‌یه‌یی خۆی ده‌كاته‌وه و سالارانه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ وشه‌كانی خۆی ده‌كات كه ده‌بێژێ هه‌موو نواندنێ كه نواندوومه پارچه‌یه‌كن له‌و ڕاستیانه‌ی كه تێمدا هه‌ڵده‌كه‌ن..
كامه‌یه بێتواناییم ؟ پێویسته كه‌مێ بیر بكه‌مه‌وه .. پێم وایه !! ئه‌و وه‌ڵامه‌مم ده‌بێ كاتێ لێم پرسیار بكه‌ی كامه‌یه به‌هێزیت ؟ ئه‌شێ هه‌ردوو یه‌ك بن ..
ئه‌ڵپه‌چینۆ Al Pacino
كه‌ناوی سیانی { ئالفرێدۆ جامس پاچینۆ } یه له‌دایك بووی نیۆرك ٢٥/٥/١٩٤٠ ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌ری سینه‌مای ئه‌مه‌ریكی كوڕی { سه‌لڤاتۆرێ ١٩٢٢/٢٠٠٥ } دایكی پاچینۆ ناوی { ڕۆزێ جیڕاڕدی } به‌ڕه‌گه‌ز ئیتاڵیه‌و له باوانه‌وه دانشتووی { كۆڕلێۆنێ } و سه‌ر به دوورگه‌ی { سیچیلیه / سقلیه } ی ئیتاڵیایه .
باوكی كه كارمه‌ندێكی ده‌زگای ته‌ئمیم ده‌بێ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وكاته‌ی ڕواو ڕوو له‌پێش چاوی داپیرانی واز له دایكی پاچینۆ دێنێ و ده‌ست به‌رداری خێزانی ده‌بێو له باشوری ناوچه‌ی { بڕۆنكس } له نێۆرك پاچینۆی مناڵ‌و دایكی له‌گۆشه‌ی چه‌رمه‌سه‌یوو ژیانكێكی پڕ ئه‌ندێشه‌و نه‌بوونیدا جێ ده‌هێڵێت .
دواكات دوای چه‌ند ساڵێ ده‌چێته قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و یه‌كێ ده‌بێ له قوتابیه ته‌مبه‌ڵه‌كان كه چه‌ند جارێكی زۆر له‌وانه‌كانیدا توشی كێشمه‌ی كه‌وتنو مانه‌وه ده‌بێت و سه‌رزه‌نشت ده‌كرێ تائه‌و ده‌مه‌ی ته‌مه‌نی ده‌گاته ١٧ ساڵ و بڕیاری هه‌میشه وازهێنان له قوتابخانه ده‌دات وه‌ك بڕیاری خۆ ئازاد كردن له پێوه‌نێ یا ڕزگار بوون له كارێكی زۆره ملێ ..
بڕگه‌كانی ساڵانی نه‌هامه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ری ژیانی بێ ده‌سته‌ڵاتی و بێ ده‌رامه‌تی هاوه‌ڵێ زۆر كاری جیا جیای ده‌كات چه‌شنی { پێلاو دروو ، كرێكار ،حه‌ماڵی جانتاو كه‌لوو په‌لی ڕێبواران .. هتد }
چه‌ندین جار له قوتابخانه‌ی نواندن خۆی ده‌نووسێ وه‌ك قوتابخانه‌ی {ئه‌كتۆرس ستودیۆ * } و ساڵانێكی زۆر چاوه‌ڕوان ده‌بێت ، ئه‌م قوتابخانه‌یه فێرگه‌یه‌كی نواندنه‌و و سه‌باره‌ت كاره‌كانی نواندن‌و چونیه‌تی ڕه‌فتار و فێربوون و خۆ كۆكردنه‌وه له‌سه‌ر نواندن‌و ومه‌شق كردن ده‌دوێت .
دواتر له كۆتایی ساڵی ١٩٦٠ دا قوتابخانه‌ی ناوبراو بانگ كێشی ده‌كاو به‌خرۆشه‌وه ده‌كه‌وێته به‌رده‌وامی وه‌رگرتن له وانه‌كانیدا ، هاوكات ئه‌و ده‌مه ڕاهێنه‌رو ده‌رهێنه‌ری شانۆیی به‌ناو بانگ { لیی ستراس بێرگ * } ڕاهێنه‌ر و مامۆستای قوتابخانه‌ی ناوبراو ده‌بێت كه گه‌لێ كاری گرنگ و پێداوستی له‌مه‌ر نواندنه‌وه لێ فێر ده‌بێت .
دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری چه‌ندین نواندنی شانۆیی ده‌كات وه‌ك ئه‌كته‌رێكی لاوه‌كی كه به‌شی كورتی چه‌ند دیمه‌نێك و چه‌ن دیالۆگێكی پێ ده‌به‌خشرێ وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك ناسینێكی كه‌م له بواری نواندندا په‌یدا ده‌كاو سیمای كه‌مێ ناسراو ده‌بێت له مه‌یدانی شانۆدا .
له‌ساڵی ١٩٦٨دا به‌شداری فیلمێكی ته‌له‌فیزۆنی ده‌كات به‌ناوی { بازنه‌ی توندی مردوو } كه ده‌وری { جۆن جیمس } ده‌بینێ له گه‌ڵ { جیللی كلای بورگ } كه به‌شێوه‌یه‌كی كارامه‌و سه‌ركه‌وتو ده‌كه‌وێته پێش چاوی ده‌رهێنه‌ران و چه‌شنی هه‌نگاوێكی له‌پر ده‌كه‌وێته نێو ده‌رهێنه‌ران تا دواتر له‌لایه‌ن { جێری سكیاتس بێرگ } ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكیه‌وه بانگ گێش ده‌كرێو به‌شداری له فیلمی {سامناكی له پاركی نێدڵ } كه له ٢٤ هه‌مین فستڤالی { كانیس } دا ئه‌م فیلمه به‌شداری پێ كرا‌و به پله‌ی باشترین فیلمی ساڵێ ١٩٧١ ده‌ست نیشان كرا .
دواتر له‌گه‌ڵ هه‌مان ده‌رهێنه‌ردا په‌یوه‌ندیه‌كی باش په‌یدا ده‌كاو له‌ساڵی ١٩٧٣ دا خۆی بۆ فیلمێكی نوێ ئاماده‌ده‌كات به ناوی { داهۆڵ } كه له ٢٦ هه‌مین فستڤاڵێ { كانیس} به‌شداری پێكراو به باشترین فیلمی هه‌مان ساڵ هه‌ڵبژێردرا .
پاچینۆ ده‌بێته هاوه‌ڵی { فرانجیس فۆرد كۆپۆله ٧/٤/١٩٣٩ } كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ده‌رهێنه‌رو نوسه‌ری سینه‌مای ئه‌مه‌ریكی به ڕه‌گه‌ز ئیتاڵی ، كه تا ئێستا خاوه‌نی چوار خه‌لاتی { ئۆسكاره } له بواری ده‌رهێنان و نوسینی تێكستی سینه‌ماییدا له ساڵانی ١٩٧١ / ١٩٧٣/ ١٩٧٥ وه‌ك ده‌رهێنه‌ر و له‌هه‌مان ساڵدا ١٩٧٥ وه‌ك باشترین نوسه‌ری تێكستی سینه‌مایی جارێكی تر ئۆسكاری پێ به‌خشرا .
دواتر له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگ { سیدنێ لومێت } له ساڵێ ١٩٧٣ دا خۆی ئاماده‌ی فیلمی { سێرپیكۆ } ده‌كات كه ناوی پۆلیسێكی { ئیتالی - ئه‌مه‌ریكیه } كاتێ دۆستایه‌تیه‌كی گه‌وره‌و هه‌مڕازی كاره‌كه‌یه‌تی له نیۆرك به شێوه‌یه‌كی زۆر دڵسۆز كاری پۆلیسی خۆی به‌ئاكام ده‌گه‌یه‌نێ ، جێی باسه له‌م فیلمه‌دا { جۆن ڕاندۆڵپ ، تۆنی ڕۆبێرتس ، سیدنێ لومیت } به‌ژداریان تێدا كردووه كه ١٢٥ خوله‌ك درێژی فیلمه‌كه‌یه‌و ڕه‌نگیه‌و له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه به‌رهه‌م هێنراوه.
له‌ساڵێ ١٩٧٥ دافیلمی { دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژێكی سه‌گ } كه له ده‌رهێنانی { سیدنێ لومێت } و سیناریۆی { فرانك پێرسۆن } ه ، درێژی ئه‌م فیلمه ١٢٤ خوله‌كه‌و { جۆن كازالێ } و { جاریس سه‌ره‌ندۆن } { جه‌مس بڕۆدێریك } { جارلس دورینگ } به‌ژداریان تێدا كردووه .
له‌ساڵێ ١٩٧٧ دا له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه { سیدنی پۆلاك ١/٧/١٩٣٤ - ٢٦/٥/٢٠٠٨ } كار بۆ فیلمێك ده‌كه‌ن به ناوی { سه‌برێك .. ژیانێك } كه ١٢٣خوله‌كه و نوسینی سیناریۆ له‌لایه‌ن { ئالڤین سه‌رجێنت } ..
دواتر له‌ساڵێ ١٩٨٠ دا فیلمی { كه‌شتی } له ده‌رهێنان و سیناریۆیی { ویلیه‌م فرێدكین } كه ١٠٦ خوله‌كه و له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌ڵمانیا دیمه‌ن گیر كراوه ، سه‌ره‌تای دیمه‌نی له ڕوباری { هۆدسۆن } وه ده‌ست پێ ده‌كات كه ئه‌م ڕوباره به درێژایی ٥١٠ كم به ناوه‌ندی نیۆرك دا خۆی ڕاكێشاوه‌و هاو مه‌رزو سنوری باژێری { نیوجێرسی } یه .
پاچینۆ له‌م نواندنه‌دا هاوكارانی { پاول سۆرڤیانۆ ١٩٣٩ } { كارێن ئالێن ٥/١٠/١٩٥١ } كه دوو ئه‌كته‌ری به‌تواناو ناوداری سینه‌مای ئه‌مه‌ریكین .
١٩٨٣ فیلمی { قالۆنچه } كه له نووسینی { ئۆلیڤه‌ر ستۆنی } یه‌و ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن { بریان دێ پالمه }یه ئه‌م فیلمه له وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌به‌رهه‌م هێنراوه‌و ١٧٠ خوله‌كه‌و پاچینۆ ده‌وری سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینێ به‌ناوی { تۆنی مۆنتانا } جێ ئاماژه‌یه هاوكارانی له‌م نواندنه‌دا { ستێڤان باوه‌ر } كه ئه‌كته‌رێكی كوباییه‌و له‌دایك بووی { له‌ئاڤانه ٢/١٢/١٩٥٦ } و { میكێلله بفێفه‌ر } له‌دایك بووی { ٢٩/٤/١٩٥٨ كالیفۆرنیا } و { ماری ئیلیزابێس ماسترانتۆنیۆ } ئه‌كته‌رو گۆرانی بێژ له‌دایك بووی { لۆمبارد ١٩/١١/١٩٥٨ } چه‌ندین ئه‌كته‌ری به‌توانای تر
{ ڕێگای كارلیتۆس } كه ناونیشانی یه‌كێ له فیلمه‌كانی پاچینۆیه له‌ساڵێ ١٩٩٣ دا وه‌به‌رهه‌م هێنراوه‌و درێژی فیلمه‌كه ١٤٤ خوله‌كه‌و فیلمكی دراماتیكیه‌و له ده‌رهێنانی { بریان ڕوسێل دێ پالمه } یه كه یه‌كێكه له سیناریۆ نوسو ده‌رهێنه‌ره به‌تواناكانی { نیو هۆڵیود } ی ئه‌مه‌ریكا كه به نه‌ژاد ئه‌میش كه‌سێكه ئیتاڵی و له‌دایك بووی { نێوارك ١١/٩/١٩٤٠ } وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌و سیناریۆی ئه‌م فیلمه له‌لایه‌ن { داڤید كۆیپ } ه وه ئاماده كراوه .
١٩٨٥ له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری ئنگلیزی { هوگ هودسۆن } فیلمی { شۆرش } به كۆتایی ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م فیلمه له سیناریۆی { ڕۆبێرت دیللۆن } ه‌و درێژی ١١٩خوله‌كه و له‌م نواندنه‌دا ئه‌كته‌ری به‌توانای شانۆ‌و ته‌له‌فیزۆنو سینه‌مای كه‌نه‌دی { دۆناڵد سوثرله‌ند } كه باوكی ئه‌كته‌ری به‌ناو بانگ { كیێفه‌ر سوثرله‌ند } ه و خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌ڵمانی { نه‌ستاسیه كینسكی } { به‌رلین ٢٤/١/١٩٦١ } و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی به‌توانای تر به‌شداریان تێدا كردووه .

{ دیك تریسی } ناوی ئه‌و فیلمه‌یه كه له‌ساڵێ ١٩٩٠ دا وه‌به‌رهه‌م هێنراوه ، ئه‌م فیلمه ١٠٣ خوله‌كه‌و پاچینۆ هه‌ڵگری ناوی { بیك بۆی كه‌پریچ }ه كه ناوێكه لێكدراو له زمانی ئه‌مه‌ریكی و ئیتاڵی به‌و واتایه‌ی { مناڵێكی گه‌وره‌ی وڕكگر } وا ده‌ر ده‌كه‌وێ قه‌ستێك له به‌كار بردنی ئه‌م ناوه‌دا هه‌بێ هه‌رچه‌نده ڕوون كردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌دراوه و حه‌وت جار ئاماده‌ی ئۆسكار كراوه‌و پاچینۆ تێیدا كه نواندنی سه‌ره‌كی نانوێنێ هه‌ڵبژێردرا به به‌تواناترین ئه‌كته‌ر له نواندنی لاوه‌كی تێیدا و وه‌ك گۆرانیش له‌م فیلمه‌دا كه { مادۆنا } بوێژی گۆرانی { ئێستا و دوای } یه به باشترین گۆرانی ناوی ده‌ركرد ،
جێی ئامژه‌یه ده‌رهێنه‌ری تێیدا نواندنی سه‌ره‌كی ده‌بینێت كه { وارن بێتی } ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌رو وه‌به‌رهه‌م هێنه‌ره له‌دایك بووی ٣٠/٣/١٩٣٧ كه خاوه‌نی خه‌لاتی ئۆسكاری ساڵی ١٩٨٢ وه‌ك باشترین ده‌رهێنه‌رو ئۆسكاری پله دووی ساڵی ٢٠٠٠ .
وارن برای گه‌وره‌ی خانمه {شێڕلی مه‌كلانێ } ی ئه‌كته‌ره كه خاوه‌ن ئۆسكاری ساڵی ١٩٨٤ ره له فیلمی { سۆزداریم ده‌وێ } له ده‌رهێنانی {جه‌مس ل.برۆكس} .
{ ئه‌مه‌ریكێكان } ناوی فیلمی ساڵێ ١٩٩٢ ی پاچینۆیه كه ١٠٠خوله‌كه و له ده‌رهێنانی {جێمس فۆلی } یه‌و سیناریۆی { داڤید مامێت } ی یه كه فیلمێكی دراماتیكیه‌و { جاك لیمۆن و ئید هاریس و ئالان ئاركین } به‌ژداریان له‌م نواندنه‌دا كردووه ..
{ بۆنی ژن } به‌رهه‌می ساڵێ ١٩٩٢ وه كه ١٥٧خوله‌كه و سیناریۆی { بۆ گۆڵدمان } و ده‌رهێنانی { مارتین برێست } ه پاچینۆ له‌م نواندنه‌دا توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوانه ڕه‌فتار بكات هه‌ر بۆیه‌شه له‌سه‌ر ئه‌م نواندنه‌ی خه‌لاتی ئۆسكاری ١٩٩٣ ی پێ ده‌به‌خشرێ .
جێی ئاماژه‌یه له‌م فیلمه‌دا ناودار { پیلیپ سیمۆر هۆفمان ٢٣/٧/١٩٦٧ } به‌شداری تێدا كردووه كه خاوه‌نی ئۆسكاری ساڵێ ٢٠٠٦ .
دواتر له‌ساڵانی ١٩٩٤ و ١٩٩٥ دا شێری ئاڵتونی پێ به‌خشرا سه‌باره‌ت كاره‌كانی و له‌هه‌مان ساڵدا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی سینه‌مای ئه‌مه‌ریكی { ڕۆبێرت ماریۆ دێ نیرۆ } له فیلمی { به‌ره‌نگاری } كه ١٧١ خوله‌كه‌و ده‌رهێنانو سیناریۆی { میكایل مان } و جه‌ند ئه‌كته‌رێكی به‌توانای تر وه‌ك { ڤال كیلمێر و جۆن ڤۆگێت و دیانه ڤێنۆره و ویس ستودی جه‌ند ناودارێكی تر } .
{ ڕۆبێرت ماریۆ دێ نیرۆ } به نه‌ژاد ئیتاڵیه‌و باوانی له شاری { فۆریه‌سانۆ } ی ناوه‌نده باشوری ئیتالیا بوون و ئه‌م شاره سه‌ر به ناوچه‌ی { كه‌مپۆ باسسۆ } یه كه سه‌رجه‌می دانشتوانی ئه‌مڕۆی ٣،١٧٠ كه‌سێك ده‌بێت ،
له‌ڕوون كردنه‌وه‌ی ناوی فامیلیدا وا باس ده‌كرێ كه هه‌ڵه له تۆمار كردنیدا هه‌بێت پێی ده‌چێ هه‌ڵه‌یه‌كی ساكاری دائیره‌ی جنسێ یاخوود بانكردنێكی فامیلی له‌هجه فه‌ره‌نسی بێ ، به‌هه‌رحاڵ ڕاستی ناوی فامیلی { دی نیرۆ } یه نه‌ك { دێ نیرۆ } له‌دایك بووی { نیۆرك ١٧/٨/١٩٤٣ } باوكی له باوكه‌وه ئیتاڵێ و له دایكه‌وه ئێڕله‌ندیه‌و وه له دایكه‌وه تێكه‌ڵ به هۆله‌ندی و ئه‌ڵمانیه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت گه‌ڕان له‌ڕوون كردنی ئه‌م تێكه‌ڵییه گه‌لێ ئاسان نییه به‌ڵام خۆشیه‌ك له‌تێكه‌ڵیدا به‌رگوێ ده‌كه‌وێ ، جێی ئاماژه‌یه دی نیرۆ گه‌لێ به‌ها به باوانی خۆی ده‌دات وبه‌باشی نازانێ دابڕان و ده‌ست به‌رداری بێت .
له به‌رواری ١٨/١٠/٢٠٠٦ له لایه‌ن پارێزگاری { ڕۆما } { ڤاڵته‌ر ڤێلتڕۆنی } كه ئێستا سه‌رۆكی { پارتی دیمكرات } {پی.دی } ئیتالیایه‌و جنسیه‌و پاسۆپرتی ئیتاڵی به{ دی نیرۆ} به‌خشرا .
ناوبراو خاوه‌ن دوو خه‌لاتی ئۆسكاره له‌ساڵێ ١٩٧٥ له نواندنی به‌شی دووه‌می { العراب } و ساڵێ ١٩٨١ له‌نواندنی { گای توڕه } كه ناوی ئه‌م فیلمه‌ش نازناوی پاڵه‌وانی به‌ناوبانگی مشته‌كۆڵه { جیك لاموتا} یه .
له‌ساڵێ ١٩٩٧ دا پاچینۆ وه‌ك ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی به‌ژداری { دۆنی براسكۆ } ده‌كات كه چیرۆكی ئه‌م فیلمه له ڕوداوێكی ڕاستییه‌وه ئه‌نجام ده‌گرێ كاتێ كارمه‌ندێكی { ده‌زگای لێپرسراوی فیدراڵێ } وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا {جۆی پیستۆنی } تێكه‌ڵ به مافیای نیۆرك ده‌بێت به‌ناوێكی نهێنییه‌وه .
ئه‌م فیلمه ١٢٢خوله‌كه و له ده‌رهێنانی { میكی نێوڵ } و سیناریۆیی { پاول ئه‌تاناسیۆ } یه و ئه‌كته‌ری به‌توانا { جۆنی دیپ } هه‌ڵگری ناوی { دۆنی براسكۆ } یه له‌م فیلمه‌دا .
جێی باسه { جۆنی دیپ ٩/٦/١٩٦٣ } له‌ساڵێ ١٩٨٩ له‌سه‌ر ڕوی یه‌كێ له گۆڤاره‌كانی وڵاته‌یه‌گرتووه‌كان ده‌نووسێ { ١٣ ساڵ بووم كاتێ له نێوان په‌نجه‌كانمدا جگه‌ره‌م ده‌دیو وهۆگری كێشانی بووم ، له ١٤ ساڵیدا بووم كاتێ تامی زۆرینه‌ی ماده بێهۆش كه‌ره‌كانم زۆر به‌باشی ده‌ناسی من ناڵێم مناڵێكی لاسار بووم به‌ڵكو زێده ته‌نها فزولیه‌ت بوو } .
١٩٩٧ فیلمی { پارێزه‌ری ئه‌هریمه‌ن } له ده‌رهێنانی { تایلۆر هه‌كفۆرد } سیناریۆیی { تۆنی جیلڕۆی و جۆناثان لیمكین } .
ڕوداو له‌م نواندنه‌دا له هۆنراوه‌یه‌كی درێژی { جۆن میلتۆن/ له‌نده‌ن ٩،١٢،١٦٠٨ - ٨،١١،١٦٧٤ } سه‌رده‌گرێ به ناوی { به‌هه‌شتی بزر بوو } كه هاوشێوه‌ی { كۆمیدیایی خودایی } گه‌وره هۆنه‌ری ئیتالی { دانتێ ئه‌لیگیری } یه له‌دایك بووی { فیرێنسێ ١٢٦٥ / ڕاڤێنه ١٣٢١ } كه له چیرۆكه ئاسمانیه‌كانه‌وه ڕیشه ده‌گرێو هاو خواست و ڕوداو باسی { ئاده‌م حه‌وا } یه‌و زێده‌تر یاخی بوون و پیا هه‌ڵپژانی { ساتانا } عیبری و { ساتاناسی } یۆنانی و { شه‌یـطان } ی ئارامی یه كه ئه‌م ناوانه هه‌مووی یه‌ك ناونو له یه‌ك سه‌رچاوه ڕێچكه‌یان گرتووه .
ئه‌م فیلمه ١٤٤ خوله‌ك ده‌بێو له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌به‌رهه‌م هێنراوه ، ئه‌لپا‌چینۆ له‌م نواندنه‌دا هه‌ڵگری ناوی {جۆن میلتۆن } ی گه‌وره هۆنه‌ری ئنگلیزییه و { كیان‌و ڕیڤس }كه ئه‌كته‌رێكی كه‌نه‌دی له‌دایك بووی { به‌یروت / لوبنان ٢/٩/١٩٦٤ } كه‌كه‌سێكی ناسراوه له لایه‌ن بینه‌رانی عه‌ره‌ب و له‌گه‌ڵ خانمه { جارلس ثێرۆن } به‌ژداریان له نواندندا كردووه كه له‌دایك بووی { باشوری ئه‌فریقا / بینونی ١٩٧٥ } خاوه‌نی خه‌لاتی ئۆسكاری ٢٠٠٣ یه كه باشترین ئه‌كته‌ر هه‌ڵبژێردرا له فیلمی { سێبه‌ری ژیان } كه له ساڵێ ٢٠٠١ دا له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر سویسری { مارك فۆرستێر } ه و سیناریۆی { میلۆ ئه‌دیكه و ویل ڕۆكۆس } درێژی ئه‌م فیلمه ١١١ خوله‌كه و له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه به‌رهه‌م هاتووه‌و ناوه‌رۆك دراماتیكه .
{ هه‌موو یه‌ك شه‌ممه‌یه‌كی نه‌فره‌تی } به‌رهه‌می ساڵێ ١٩٩٩ یه‌و درێژی ١٥٠خوله‌كه و له ده‌رهێنان و سیناریۆیی { ئۆلیڤه‌ر ستۆن } و خانمه { كامێرۆن دیاز } و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی به‌توانا تر به‌شداریا له‌گه‌ڵ پاچینۆدا تێدا كردووه وه هه‌ر له هه‌مان ساڵدا فیلمی { له پشت ڕاستیه‌كان } كه ١٥٧ ده‌قیقیه‌و و له ده‌رهێنان و سیناریۆی { میكایل مان } هاوكاری { ئیریك رۆث } كه به‌یه‌كێ له باشترین فیلمه‌كانی ساڵی ١٩٩٩ داده‌نرێت ..
له‌م فیلمه‌دا ئه‌كته‌ری به‌تواناو ناوداری نیوزله‌ندی گه‌وره بووی ئوستڕالی { ڕوسێل كرۆ ٧/٤/١٩٦٤ } كه ئه‌كته‌رێكی ته‌له‌فیزۆنی و دواتر له ڕادوێ و جا به‌شداری چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی كردووه كه خاوه‌نی خه‌لاتی ئۆسكاری ٢٠٠١ له نواندنی { گلادیه‌تۆر } - { پاڵه‌وانباز } جێی ئاماژه‌یه ئه‌م فیلمه له‌ساڵی ٢٠٠٠ دا له لایه‌ن { ڕێدلی سكۆت } ده‌رهێنراوه‌و سیناریۆیی { داڤید فرانسیۆن } درێژی ١٥٥ خوله‌كه و ڕوداوی ئه‌م فلیمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ١٨٠ م له نێوان جه‌نگی به‌ڕبه‌ڕیه‌كانی نێو ئه‌ڵمانیا كاتێ ئیمبراتۆری ڕۆما { ماركۆ ئاوڕێلیۆ } بڕیاری ئه‌وه ده‌دات كه ڕۆما ببێته ده‌سته‌ڵاتێكی كۆماری .
جێی باسه ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌رهێنه‌ر ویستی ئه‌وه‌ی ده‌بێ كه مه‌یدانی پاڵه‌وان بازێكه له { كۆلۆسێ یۆ } ی ڕۆما دیمه‌ن گیر‌و به ئاكام بگه‌یه‌نێ پارێزگای ڕۆما ناڕازی ده‌بێو ئه‌م داواكاریه به‌ئاكام ناگه‌یه‌نێ چونكێ ئه‌و ده‌مه خه‌ریكی تازه كردنه‌وه‌ی شوێنی نابراو ده‌بن و كاری تێدا ده‌كرا هه‌ر بۆیه له‌فیلمه‌كه‌دا بینه‌ر { كۆلۆسێ یۆ } ده‌بینێ به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز كه ته‌نها سوڕی یه‌كه‌می دروست كراوه‌و به‌شه‌كانی تری به ته‌كنیكێكی { دیجی تال } نیشان ده‌درێ ، شه‌وین له‌م نواننه‌دا { كۆماری ماڵته * } یه .
دواتر ئه‌لپه‌چینۆ له ساڵێ ٢٠٠٢ دا له فلیمی {س١م٠نی } به‌شداری ده‌كات ، ئه‌م فیلمه له‌ده‌رهێنان و سیناریۆیی { ئه‌ندریۆ نیكۆل }ه و ١١٣ خوله‌كه و له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌به‌رهه‌م هێنراوه .
{ دروستی گومان } به‌رهه‌می ساڵێ ٢٠٠٣ یه‌و له وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌به‌رهه‌م هێنراوه‌و درێژی ئه‌م فیلمه ١١٤ خوله‌كه‌و له‌ده‌رهنانو سیناریۆیی {ڕۆجێر دۆناڵدسۆن } جێی باسه { كۆڵن فاڕێل } ئه‌كته‌ری به‌توانای ئێڕله‌ندی له‌م نواندنه‌دا به‌شداره .
{ بازرگانی ڤێنێسیه } به‌رهه‌مێ ساڵێ ٢٠٠٤ ره‌و درێژی ١٢٤ خوله‌كه و سیناریۆو ده‌رهێنانی { میكایل ڕادفۆر } ده و له نوسینی { ویلیا‌م شه‌كسپیر } كه شوێن له‌م نواندنه‌دا ئیتاڵیا و وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو لۆكسه‌مبورگ و ئنگلته‌رایه .
بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌م فیلمه له { ڤیستڤاڵێ ٦١ ڤێنێسیه } به‌رچاو كه‌وتو پێش كه‌ش كراوه هه‌رهه‌مان ساڵ خه‌لاتی { ئیمی ئاواردس } ی پێ ده‌به‌خشرێ كه هاوبه‌های خه‌لاتی ئۆسكاره له به‌رهه‌می ته‌له‌فیزۆنیدا .
جێێ ئاماژه‌یه هه‌ندێك له‌م نواندنه له‌قه‌ڵای { تێنێ } كه‌له باژێڕی { ڤجێنسه } یه‌و سه‌ر به ناوچه‌ی {ڤێنێتۆ } یه له ئیتالیا .
پاچینۆ له‌م نواندنه‌دا هه‌ڵگری ناوی { شایلۆك } و { جێرمی ئایرۆنز *} هه‌ڵگری ناوی { ئه‌نتۆنیۆ } یه و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی به‌توانای تر به‌ژداریان تێدا كردووه .
{ دووان له‌پێناو پاره‌دا } به‌رهه‌می ساڵێ ٢٠٠٥ ، درێژی ئه‌م فیلمه ١٢٢خوله‌كه و له‌ده‌رهێنانی { دی .جی.كارۆسۆ } و سیناریۆیی { دان گیلڕۆی } له‌م نواندنه‌دا { ڕێنێ ڕوسسۆ }و { ئه‌رماند ئه‌سسانتێ } به‌شداریان تێدا كردووه كه ناوه‌ڕۆكی ئه‌م فیلمه له پێش بڕكێی تۆپێنه‌وه سه‌ر ده‌گرێ كاتێك گروپێك بۆ مایه‌كی زۆر هه‌میشه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنن .
{ سالۆمایبی } نێو نیشانی فیلمی ساڵێ ٢٠٠٨ له ده‌رهێنانو سیناریۆو نواندنی پاچینۆ له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌به‌رهه‌م هێنراوه .
ناوه‌رۆكی ئه‌م فیلمه له ئۆپێرایه‌كی { شه‌كسپیر } سه‌رئه‌نجام ده‌گرێ كه درێژترین كاری درامی شانۆیی ناوبراوه به‌ناوی { ڕیكاردۆ ٣ } یاخود { ڕتشاردی ٣ پیاوێك - میرێك } هاوكات { سالۆمی } ناوی كچه میرێكی جوووه { ئیرۆدیادێ ١٥ پ.م ٣٩م } هاوئاهه‌نگ له به‌كار بردنی ئه‌م ناوه له‌كه‌سایه‌تی سالۆمی { ئۆسكار وایلد * }.
پاچینۆ هه‌ر وه‌ك زۆر له ئه‌كته‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كان هه‌میشه پێی خۆشبووه به‌شێكی زۆر له ژیانی خۆی تێهه‌ڵكێش به دراماكان و نواندنه‌كانی بكات و به‌شێكی تری ژیان و چه‌رمه‌سه‌یه‌كانی له تاریكی ناخیدا بشارێته‌وه و وه‌ك نهێنیه‌كی خۆیی هه‌میشه به‌شاراوه‌یی بیان هێڵێته‌وه هه‌ر بۆیه گه‌لێك له به‌سه‌رهاته‌كانی خۆی مایه‌یی پاڵنه‌ری نواندنیه‌تی و خه‌مڵاوی ئێشه‌كانی ناخێتی بۆیه ده‌بێژێ مه‌رگی دایكم هانده‌رێكی گه‌لێ به‌هێزو و پاڵێكی له‌پرتاو بوو بۆ كاره‌كانم .
تێبینی / ناوی زۆر له ناونیشانی فیلمه‌كان له سه‌رچاوه ئیتالیه‌كه‌وه وه‌رگێڕاوه پاساو له‌م وه‌رگێڕانه‌ش ئه‌وه‌یه كه گروپێكی گه‌وره‌ی ئیتاڵی نێو ده‌وڵه‌تی كار له‌م وه‌گێڕانه ده‌كه‌ن و جێی پرس و ڕای ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌ره‌كانه
. فینینڤێست } كه سه‌ر په‌رستیاری گه‌لێ فیلم و گه‌لێ به‌رهه‌مو دیمه‌ن گیری سینه‌ماو ته‌له‌فیزۆنه { Fininvest چه‌شنی
Actor's Studio
ئه‌و قوتابخانه هونه‌ریه‌یه كه له‌ساڵی ١٩٤٧ دا بونیاد نراوه له‌لایه‌ن {ئلیا كازان } و { چاڕل كرۆفۆرد } و { ڕۆبێرت لویس }
Elia Kazan
: له‌دایك بووی { ٧/٩/١٩٠٩ } ئه‌سته‌مبوول باوك‌و دایكی یۆنانیه و یه‌كێكه له باشترین ده‌رهێنه‌ری شانۆیی وسینه‌مایی ئه‌مه‌ریكی ، ناوبراو هه‌ر له‌ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا له‌گه‌ڵ باوانیدا به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا كۆچیان كردووه و ژیانی له‌وێ به‌سه‌ر بردووه و دواتر له زانكۆی { یال } له وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وانه‌ی درامای خوێندووه پێش ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌كته‌رێك له گرووپی { كۆمه‌ڵی شانۆ } له نیۆرك له شانۆی فیدڕالی به‌شێوه‌یه‌كی پاك و به‌وپه‌ڕی توانا كاری كردووه وه‌ك لێپرسراوی { ئێكسوار } و ئه‌كته‌روو هاوكاری ده‌رهێنه‌ر وده‌رهێنه‌رو چه‌ندین كاری تری به ئاكام گه‌یاندووه جێێ ئاماژه‌یه چوار جار بۆ ئۆسكار كاره‌كانی ئاماده كراوه‌و دووجاری ئۆسكار پێ به‌خشراوه وه‌ك باشترین ده‌رهێنه‌ر له‌ساڵانی ١٩٤٨ له فیلمی { ڕو به‌ستی نادیار } و ١٩٥٥ له فیلمی { له‌ده‌م مینا } جا بۆجوانترین كار كه‌شێوه‌ی پله دووی ده‌رچوو له بازنه یاساییه‌كه‌ی ئۆسكار بۆ جارێكی تر له‌ساڵێ ١٩٩٩ ئۆسكاری وه‌رگرت وه له‌ساڵێ ٢٨/ ٩ /٢٠٠٣ دوای چه‌ندین كاری سه‌ركه‌وتوو كۆچی دوایی كردووه .
Oscar Wilde
: ١٦/١٠/١٨٥٤ - ٣٠/١١/١٩٠٠ هۆنه‌ر و نوسه‌ری شانۆ نامه‌و چیرۆك نووسی ئیڕله‌ندی هه‌روه‌ها چه‌ندین كورته چیرۆكی نووسیوه و له‌سه‌رده‌می خۆیدا یه‌كێك بوو له به‌توانایان ناودار و هه‌ڵگری ئایدیای { ماسۆنی - بیری ئازاد } هاوكات زیندانی ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و مه‌یله جنسیه‌ی كه ده‌یبێت بۆ نێر تا دواتر ده‌رده‌كرێ له‌وڵاته‌كه‌ی خۆی‌و به‌ره‌و فه‌ره‌نسا ده‌چێو هه‌رله‌وێ له ژوری هۆتێلێكی هه‌رزان له پاریس له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و گرفتی نه‌خۆشیه‌كانی كحوولو نا ئارامی ته‌ندروستی كه نه‌خۆشی { التهاب سحایا } ده‌بێ له ته‌مه‌نی ٤٦ ساڵیدا دوا وته‌ی ده‌بێژێ { ده‌مرم به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌سه‌رو تواناكانمه‌وه‌یه } .
ناوبراو خاوه‌نی شانۆ نامه‌ی { سالۆمی } یه كه به‌زمانی فه‌ره‌نسی نووسیویه‌تی و چه‌ندین شانۆ نامه‌ی تر وه‌ك { مێردێكی نمونه‌یی } كه شانۆ نامه‌یه‌كی كۆمیدیه‌و و شانۆ نامه‌ی { گرنگی ڕاستگۆیی } هتد .
جێی ئاماژه‌یه ناو براو ئه‌و ده‌مه‌ی زیندان ده‌كرێ له ١٩/٥/١٨٩٧ له زیندانی { ڕایدن } له وڵاته‌كه‌ی هۆنراوه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ده‌نووسێ به‌ناوی { خۆێندنه‌وه‌ی چیرۆك له زیندانی ڕایدن } وه چه‌ندین كاری هۆنه‌ری تر وه‌ك { وێنه‌ی دوریان } .
ناوبراو خاوه‌نی گه‌لێ په‌ندوو وته‌ی به‌نرخه كه له ئه‌مڕۆدا چه‌شنی یاسا یاخوود ئامۆژگاری به‌كار ده‌بریت وه‌ك -
كه‌س ناتوانێت دوژمنانی هه‌ڵبژێرێت .
پیاو ده‌توانێت له‌ته‌ك هه‌موو ژنێكدا هه‌ڵكاو بژی گه‌ر خۆشی نه‌وێن .
ئه‌و پیاوه‌ی كه بیر له‌خۆی ناكاته‌وه ناتوانێت هیچ كات بیر بكاته‌وه . هتد
Lee Strasberg
: له‌سه‌رده‌می ئمبراتۆری نه‌مسا - هنگاریا له‌دایك بووه ١٧/١١/١٩٠١ كه به نه‌ژاد جووه‌و له‌دایك بووی باژێری { بودانیڤ } كه ئێستاكه له سه‌ر نه‌خشه‌ی ئۆكرانیا به‌دی ده‌كرێ و باژێرێكه ئۆكرانی دواتر به‌ره‌و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆچ ده‌كاوه له باژێری نیۆرك نیشته‌جێ ده‌بێت .
ناوبراو ئه‌كته‌رێكی شانۆیی به‌تواناو ده‌رهێنه‌رێكی به‌توانای شانۆوی نه‌مساو هه‌نگاریه له ١٧/٢/١٩٨٢ له نێۆرك كۆچی دوایی كردووه.
Republic of Malta
: یه‌كێكه له كۆماره ئه‌وروپیه‌كان و له نه‌خشه‌ی ئه‌وروپادا ده‌بینرێ و سێ دوورگه‌ی بچووكه كه { مالتا ، گۆسۆ ، پالۆمینۆ } كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ند ده‌ریایی سپی و له باشوری { سیچیلیه - سقلیه } ی ئیتاڵی و نزیك به باكوری تونس و لیبیایه .
ژماره‌ی دانشتوانی به‌پێی سه‌ر ژمێری {٢٠٠٣} ٤٠٠٠٠٠ هه‌زار كه‌سێك ده‌بن وه چڕی دانشتوان تێدا گه‌لێكه كه نزیكه‌ی ١٢٠٠ كه‌سێك ده‌بێت له ١كم چوارگۆشه‌دا ئه‌مه‌ش وای كردووه كۆماری ناو براو چڕترین دانشتوانی هه‌بێت له جیهاندا له چاو كه‌می ڕووبه‌ره‌وه .
هاوكات نزیكه‌ی له‌سه‌دا { ٥ } ی دانشتوان تێیدا خه‌ڵكانی بێگانه‌نو دانشتوانی ماڵته به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و گشتی مه‌سیحی { كاتۆلیك }ن .
زمانی ماڵتا كه زمانی سه‌ره‌كی كۆماری ماڵتایه‌و لاتینی ده‌نووسن و به‌شێوه‌ك ناسراوه كه ڕشته‌یه‌كه له زمانی { سامی }هه‌ر بۆیه له سه‌دا ٤٠ ی ئه‌م زمانه عه‌ره‌بییه { به‌پێی سه‌رچاوه عه‌ره‌بیه‌كان } داتر پێكهاته تێكه‌ڵێكه له زمانی ئیتاڵی و فه‌ره‌نسی و ئیسپانی .
گه‌وره‌ترین شار تێیدا { بیر كاركارا} و پایته‌خت { ڤالێته } ڕوبه‌ری ئه‌م كۆماره { ٣١٦ كم٢ } جێی ئاماژه‌یه له‌ساڵێ { ٢١/٩/١٩٦٤ } سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرتوو .
Jeremy Irons
: جێرمی جۆن ئایرۆنز ئه‌كته‌رێكی به‌تواناو ناوداری ئنگلیزیه له‌دایك بووی {١٩/٩/١٩٤٨ }خاوه‌نی ئۆسكاری ساڵێ ١٩٩١ له نواندنی فلیمی { پێچه‌وانه‌ی به‌خت كه به‌رهه‌مێكی ساڵێ ١٩٩٠ یه‌و ١١٢ ده‌قیقه درێژی فیلمه‌كه‌یه .، سیناریۆیی { نیكۆلا‌س كازان } ه‌و ده‌رهێنانی { باربێت شرۆیده‌ر }
------------------------------
سه‌رچاوه‌كان
http://it.wikipedia.org/wiki/Al_Pacino
http://www.artonline.tv
http://www.al-jazirah.com
http://www.movieplayer.it
http://www.mymovies.it
http://it.movies.yahoo.com/artisti/p/al-pacino/biografia-105887.html
http://www.cineblog.it/categoria/al-pacino
http://www.archivio.raiuno.rai.it
http://biografie.studenti.it/biografia.htm?BioID=132&biografia=Al+Pacino
http://www.nonsolocinema.com/Al-Pacino-al-Festival_12030.html
http://www.film.tv.it
http://www.pensieriparole.it/aforismi/autori/a/al-pacino/pag1
وته‌ی پاچینۆ
La mia debolezza... Qual è la mia debolezza ? Dovrei pensarci. Probabilmente avrei lo stesso problema nel rispondere se mi chiedeste qual è la mia forza. E forse sono la stessa cosa.
بێتواناییم .. كامه‌یه بێتواناییم ؟ پێویسته كه‌مێ بیر بكه‌مه‌وه .. پێم وایه ! ئه‌و وه‌ڵامه‌مم ده‌بێ كاتێ لێم پرسیار بكه‌ی كامه‌یه به‌هێزیت ئه‌شێ هه‌ردوو یه‌ك بن ..
شێركۆ ئه‌حمه‌د
sherko@hotmail.it