عه‌ره‌بانه‌ى دوو ئه‌سپى | نه‌وزاد ئه‌حمه‌د حسێن
 شیعرى: نه‌وزاد ئه‌حمه‌د حسێن
له كوێوه سه‌ركه‌وتین ؟؟ نازانم
له كوێوه دابه‌زین ؟ نازانم
وه‌ك بڵێى له‌گه‌ڵ تارماییه‌كدا بووبم به هاورِىَ
به ته‌نیشت مناڵیمدا تێپه‌رِیم و سلاَوم نه‌كرد ..
وه‌ك بڵێى له‌گه‌ڵ عه‌شقا بووبم به هاوده‌م
به ته‌نیشت زانكۆدا تێپه‌رِیم و نه‌مگووت : خوات له‌گه‌ڵ
من ئه‌زانم نیوه‌ى ته‌مه‌ن به ته‌نیشتمدا رِابوورد و
چاوه‌رِوانى نیوه‌كه‌ى تر‌ى نه‌كرد ..
په‌ره‌گرافى یه‌كه‌مى لاوێتیم
له لاپه‌رِه‌كه رِاى كرد و داواى مافى په‌ناهانده‌یى
له ده‌فته‌رى بن باڵى پاقله فرۆشێك كرد ..
من ئه‌مزانى ناتوانم له ژیاندا نه گوڵێك برِوێنم
نه گوڵێك هه‌ڵوه‌رێنم ..
نه به‌ر به فیشه‌كێك بگرم
نه فیشه‌كێك بته‌قێنم ..
به خێرایى له یاد چوومه‌وه و
كاڵ بوومه‌وه و
به ته‌نیشت نووسه‌ره مه‌زنه‌كاندا رِه‌ت بووم و
سێبه‌ره‌كه‌م كه‌سى نه‌حه‌سانه‌وه ..
له بالكۆنه‌ى شیعرێكه‌وه ،
به‌ردم گرته مافیاكان و
له قه‌تعه رِاتب و نه‌قڵ و فه‌سڵ باكم نه‌بوو
له‌گه‌ڵ به‌رِێوه‌به‌ره‌كاندا به شه‌رِهاتم
چوومه پرسه‌ى په‌رِه‌سێلكه‌یه‌كى كوژراو
كه هه‌ڵۆى میرێك بۆ كه‌یف چه‌پۆكبارانى كردبوو
به ته‌نیشت دیناره كاندا تێپه‌رِیم و سلاَوم نه‌كرد
به ته‌نیشت خاوه‌ن شكۆدا چووم و سوجده‌م نه‌برد
به ژێر بارانا رِه‌نگىوولاَتێكى ترم ئه‌رِشت
ده‌رگایه‌كى نوێم ئه‌خسته سه‌رپشت
ئه‌وانیش هاتن له جیاتى سلاَو
قۆناغى تفه‌نگ
كه‌له‌پچه
سندم
تف
پاژنه‌ى پێلاَو
منیش هاتم له جیاتى په‌شیمانى
هاوار
ئازار
یادگار
ئاخ! چیت به‌سه‌رهات شارى سلێمانى ؟؟
|