لێره له سوید ، باغێکی گه‌وره‌م هه‌یه
ته‌نیا خۆمیش باغه‌وانیم
هه‌ر خۆم ئه‌زانم چۆن و که‌ی گوڵاڵه‌کانی ئاو ئه‌ده‌م
به‌ته‌نیایش خۆم ، بۆنی غونچه و عه‌تره‌کانیان ئه‌ناسمه‌وه
له ناویاندا دووانیان رووناکی و تریفه‌ی وشه‌کانیان
شه‌پۆلی تیشك ئه‌هاوێژن
پڕشنگ و بریقه‌ی شه‌وقیان به جۆرێك ئه‌دره‌وشێته‌وه
بۆته جه‌ژنی هه‌زاره‌ها په‌پووله‌ی زه‌رد و سه‌وز و شین
ئه‌و دوو گوڵه.. سوور و سپین
سووره‌که‌یان دڵی مه‌سعود محه‌مه‌ده و
سپیه‌که‌یشیان سه‌ر و ریشی موباره‌کی مه‌لا شوکور مسته‌فایه
لێره له سوید ، باغێکی گه‌وره‌م هه‌یه
پڕه له گوڵی جۆراوجۆر
هه‌ر گوڵه و ناوی خۆی هه‌یه
هیچیان له‌وه‌که‌یتر ناچێ....
گوڵه شه‌ونم ، گوڵه به‌فرو
گوڵه ئاخ و گوڵه داخ و گوڵه ناخ..
له سه‌ره‌تاوه ئه‌م باغه
رووبه‌ره‌که‌ی ، ته‌نیا چوار پێنج مه‌ترێك ئه‌بوو
به‌ڵام پاش حه‌ڤده ساڵ دووری له کوردستان
ئێستا زۆربه‌ی زه‌ویه‌کانی ده‌وروبه‌ری گرتۆته‌وه
ناچار ئه‌بێ به‌رده‌وام و بێپشوودان
به دیاریه‌وه ئێشك بگرم
هه‌تا ده‌مه‌و ئێوارانێك
به ده‌م ئاودانی گوڵه‌وه لێره ئه‌مرم...
سوید – 13 /09 / 2008
سه‌رنج : ئه‌م شیعره له ژماره 302 ی هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ و گۆڤاری ده‌نگه‌کاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه.