درامای ئاره‌زوو و درامای ئازاره‌کانی غوربه‌ت | دڵشاد حسێن
ره‌نگه سه‌یربێت ناوهێنانی ئه‌م دوو درامایه پێکه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئاگایان له کێشمه‌کێشی ئه‌م دوو درامایه
 هه‌یه ده‌زانن چی په‌یوه‌ندیه‌کیان پێکه‌وه هه‌یه ،درامای ئاره‌زوو له نوسینی عباس عبدالرزاق و ده‌رهێنانی ئه‌رسه‌لان ده‌روێش که له‌سه‌ربودجه‌ی حکوموت به‌رهه‌م هێنراوه و درامای ئازاره‌کانی غوربه‌ت له نوسینی خۆم ،که بڕیاربوو کوردستات به‌رهه‌می بهێنێ که کاری ده‌رهێنانیشی هه‌رخۆم جێبه‌جێی بکه‌م ،که پاش ره‌زامه‌ندی کوردستات کاری تێدا کراو ئه‌کته‌ره‌کانی بۆ هه‌ڵبژێراو ستافی هونه‌ری دیاری کراو کوردستات و کۆمپانیای خاوێ فیلم به‌جدی به‌پیری کاره‌که‌وه هاتن و تا کارگه‌یشته واده‌ی وێنه‌گرتن..
.. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌کته‌رێکه‌وه که داوامان لێکرد کارمان له‌گه‌ڵدا بکات راگه‌یه‌نرا که ئه‌م درامایه زۆر له درامای ئاره‌زوو ئه‌چێت.. بۆ من ئه‌م قسه‌یه زۆر سه‌یر بوو چونکه من پێش ساڵێک ئه‌م درامایه‌م داوه‌ته به‌رێز عباس عبدالرزاق و له‌هه‌مان ساڵدا ئه‌م درامایه‌م له رێگه‌ی به‌رێز یاسین به‌رزنجی داوه‌ته تیثی شانۆی سالار و که پاشان مامۆستای به‌رێز ئه‌حمه‌د سالار ستایشی زۆری کردم بۆ نوسینی ئه‌م درامایه‌و به‌درامایه‌کی جوانی وه‌سف کرد که بۆمن جێگه‌ی شانازی بوو،کاتێک تیپی شانۆی سالار ده‌قه‌که‌ی پێگه‌یشت بریاریان دابوو که له‌گه‌ڵ من قسه بکه‌ین و کار له‌و به‌رهه‌مه‌دا بکه‌ن ،لای خۆشیانه‌وه وا بیریان کرده‌وه که به‌رێز کاک ئه‌رسه‌لان کاری ده‌رهێنانی بۆ بکات.. پاشان له‌گه‌ڵ ستافی تیپی شانۆی سالار دانیشتین به ئاماده‌بوونی کاک عباس عبدالرزاق له باره‌گای رێکخراوی هونه‌رمه‌ندان.. ئه‌مه له کاتێکدایه جارێک به‌هیچ جۆرێک درامای ئاره‌زوو له ئارادا نیه .. له‌و دانیشتنه‌دا من پێم راگه‌یاندن که ئه‌م درامایه خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌مه و خۆم کاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌که‌م.. بۆیه گه‌یشتینه ئه‌و رایه‌ی که به‌هاوبه‌شی تیپی سالار درامای ئازه‌ره‌کانی غوربه‌ت بکه‌ین و منیش لایه‌نی به‌رهه‌مهێن که کوردساته ئاگادار کردوه ئه‌وانیش لاریان له کاری هاوبه‌شی نه‌بوو.. ئه‌م گفتوگۆ و دانیشتنانه له ناوه‌راستی ساڵی 2007 بوو.. بێگومان لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌ندگاندی درامای کوردسات به په‌ره‌گرافی درامایه‌کی زۆرباش ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ئیش‌کردنی درامای ئازاره‌کانی غوربه‌ت دابوو له هه‌مان ساڵدا.. پاشان من سه‌فه‌رێکم کرد بۆ ده‌ره‌وه و بریار بوو بێمه‌وه و به‌هاری 2008 کاری وێنه‌گرتنی دراماکه ده‌ستپێبکه‌ین.. کاک عه‌باس عبدالرزاق بریاربوو کارمان له‌گه‌ڵ بکات به ئاماده‌کردنی دیکۆپاج بۆ دراماکه و کاریشی تێدا کردبوو..
تا ئێره کوردسات و ئه‌و به‌رێزانه ناوم هێنان شاهیدن
پاش گه‌رانه‌وه‌م له مانگی
4/2008 جارێکی تر ده‌ستمان کرد به کارکردن له دراماکه‌دا.. به‌ڵام ستافی تیپی سالار سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی درامای ئاره‌زوو بوون.. لای من کارێکی ئاسایی بوو.. به‌ڵام ئێمه کاتێک هاتینه سه‌ر کاتی وێنه‌گرتن له کوردساته‌وه پێمان راگه‌ینرا کاره‌که رابگرین و لێکۆڵینه‌وه له‌وه بکرێت که درامای ئاره‌زوو له‌م درامایه وه‌رگیراوه یان هاوشێوه‌ی ئه‌م درامایه.. بۆ من جێگه‌ی سه‌رسوڕمانێکی زۆر بوو که ئه‌و درامایه‌ی من رابگیرێت به‌بیانووی ئه‌وه‌ی که هاوشێوه‌ی درامای ئاره‌زوو ه ، له‌گه‌ڵ کاک عباس عبدالرزاق دانیشتم و ئه‌وه‌م پێراگه‌یاند که به‌بیانووی ئه‌و درامایه‌ی که تۆ نوسیوته‌و (ئاره‌زوو) له دراماکه‌ی من ئه‌چێت .. کاک عباس پێی ڕاگه‌یاندم ئه‌و درامایه من نوسیومه و دراماکه‌ی تۆش له‌به‌رده‌ستمدایه که زۆر جیاوازن ئه‌گه‌ر وابوو واتا من ئه‌و درامایه‌م له درامای ئازاره‌کانی غوربه‌ت بردووه..
پاشان ده‌قی ئاره‌زووم ده‌ستکه‌وت و خوێندمه‌وه، گه‌شتمه ئه‌و بڕوایه‌ی که ئه‌م دوو درامایه له‌رووی فیکر و بینای درامی و نوسینه‌وه دوو شتی جیاوازن.
.. ته‌نها ئه‌وه جێگه‌ی سه‌رنجی من بوو که ئه‌جوای درامای ئاره‌زوو نزیک بوو له ئه‌جوای عامی دراماکه‌ی منه‌وه ،هه‌روه‌ها چه‌ند دیمه‌ن و که‌سایه‌تیه‌ک نزیک بوو له دیمه‌ن و که‌سیه‌تیه‌کانی ناو دراماکه‌ی منه‌وه.. به‌ڵام به‌گشتی دو چیرۆکی جیاواز بوو.. هه‌ردوو ده‌قه‌م برد بۆ کوردسات و پێم ووتن ئه‌مه بروای منه ،ئه‌گه‌ر چه‌ند دیمه‌نێکیش نزیکی دیمه‌نه‌کانی دراماکه‌ی من بوون ناچارم ئاماده‌م چاره‌سه‌ری بکه‌م.. پێم راگه‌یاندن که هه‌ردوو ده‌قه‌که بدرێته لیژنه و بزانن چه‌ند له‌یه‌ک ئه‌چێت..پاشان بریاری خۆیان بده‌ن.. پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک کوردسات پێی راگه‌یاندن که گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بروایه‌ی زۆری له‌یه‌ک ئه‌چێت و باشتر وایه درامای ئازاره‌کانی غوربه‌ت رابگرین.. به‌ره‌سمی کاری دراماکه‌ی من راگیرا.. خه‌ونی من و ئه وهونه‌رمه‌نده به‌رێزانه‌ی که پێکه‌وه کارمان له دراماکه‌دا ئه‌کرد کوژایه‌وه.. که به‌بڕوای من ئه‌و بریاره‌ی کوردسات لای من زۆر چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو.بۆمن هیوایه‌کی گه‌وره‌ی کوژاندمه‌وه .. جۆرێک بێهوایی روی تێ‌کردم که کارکردن له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه‌نده سه‌خت بێت.. چونکه لای من من کاری دراما یان هه‌رکارێکی تری هونه‌ری پرۆژه‌یه‌کی دورو درێژه.. من ئه‌و درامایه‌م به هه‌فته‌ک نه‌نوسیوه تا به‌هه‌فته‌ک بکوژێته‌وه لای من ئاسایی بێت، لای من نوسینی دراما زۆر سه‌خت تره له جێبه‌جێکردن،نزیکه‌ی زیاد له ساڵێکیش پێوه خه‌ریکبووم تا نوسیم. بێگومان بۆره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنیش بۆ کارکردن تێایدا ساڵێک هاتوو چۆم کرد، که زۆر درامای تریش به‌بێ بینی ده‌قی سینارۆکه‌ش ره‌زامه‌ندی کارکردنی پێدراوه .. ئێستا به هۆی درامای (ئاره‌زوو) ئه‌و کاره‌ی من ڕاگیرا..
من به‌راستی نه‌م ئه‌ویست قسه له‌سه‌ر درامای ئاره‌زوو بکه‌م که بوه هۆی وه‌ستاندی دراماکه‌م پێش ئه‌وه‌ی پێشکه‌ش بکرێت، چونکه من رێزێکی زۆری به‌رهه‌می هونه‌ری ئه‌گرم ،نامه‌وێت پێس ئه‌وه‌ی دراماکه له ته‌له‌فزیون پێشکه‌شبکرێت نوسین و قسه‌ی من له به‌های ئه‌و درامایه که‌مبکاته‌وه
به‌ڵام پاش پێشکه‌شکردنی ئه‌و درامایه کاتی ئه‌وه هاتووه قسه‌یه‌ک بکه‌م..
درامای ئازاره‌کانی غوربه‌ت پرۆژه‌ی هونه‌ریمه و به‌هیوام هه‌ر کاری تێدا بکه‌م له داهاتوویه‌کی نزیکدا،به‌ڵام ناچارم چه‌ند دیمه‌ن و که‌سایه‌تیه‌ک له‌درامه‌که‌دا گۆڕانکاری تێدا بکه‌م چونکه به‌راستی له‌بینی درامای ئاره‌زوو ئه‌م تێبینیانه‌م لا گه‌ڵاڵه بوو که مافی خۆمه رونی بکه‌مه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ک .
درامای ئازاره‌کانی غوربه‌ت لای ژماره‌یه‌ک زۆر هونه‌رمه‌ند هه‌یه و ئه‌کرێت لای ئه‌وانیش کۆمه‌ڵێ تێبینی دروستبووبێت که‌من په‌یم پێنه‌بردبێ له‌باره‌ی له‌یه‌کچوونی ئه‌م دوو درامایه‌وه.. به‌راستی هه‌رچۆن له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی درامای ئاره‌زوو گه‌یشتمه ئه‌و بروایه‌ی که دوو چیرۆکی جیاوازن ،پاش بینیش هه‌مان رام لا چه‌سپی .. به‌راستی له‌رووی هێڵی گشتی دراماکه‌وه دوو بیرۆکه‌ی جیاواز‌و دوو ئسلوبی جیاوازن.. ئاره‌زوو باس له کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و ململانێی خێڵه‌کی ئه‌کات و ئازاره‌کای غوربه‌ت باس له ئازاره‌کانی ژن و خۆشه‌ویستی ئه‌کات که هیچ په‌یوه‌ندی به ململانێی ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌وه نیه.. ژن له ئاره‌زوو رۆڵی خراپ ئه‌بینێ له کوشتن و کێشه‌ی خێڵدا.. ژن له ئازه‌رکانی غوربه‌ت قوربانیه و پاکیزه‌یه و رۆڵی ئیجابی ئه‌بینێت..روداوه‌کانی ئاره‌زوو زه‌مه‌نێکی نا دیاره .. روداوه‌کانی ئازاره‌کانی غوربه‌ت زه‌مه‌نێکی دیاره.. ئیقاعی درامی ئاره‌زوو زۆر په‌له‌یه و روداوه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کان تیایدا زۆر رون و ئاشکرا نین.. ئه‌مانه هه‌ندێک جیاوازی گشتین له هه‌ردوو دراماکه‌دا.. به‌راستی ستایلی بینای درامی ئازاره‌کانی غوربه‌ت زۆر جیاوازه له ستایلی بینای درامی ئاره‌زوو.. به‌ڵام بروام وایه ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ست بێت یان نامه‌به‌ست، سوود له درامای ئازاره‌کانی غوربه‌ت وه‌رگیراوه..
ئه‌و که‌سایه‌تی و دیمه‌نه‌نانه که شێوه‌ی له که‌سایه‌تی و دیمه‌نه‌کانی ئازاره‌کانی غوربه‌ت ئه‌چێت ئه‌مانه‌ن:
1- که‌سایه‌تی سه‌باو له ئاره‌زوو له هه‌ندێک سیفه‌تدا نزیکه له که‌سایه‌تی هه‌تاو له ئازاره‌کانی غوربه‌ت .
2- که‌سایه‌تی تۆفیق له ئاره‌زوو نزیکه له که‌سایه‌تی دێوانه له ئازاره‌کانی غوربه‌ت .
3- که‌سایه‌تی مه‌لاو کچه‌که‌ی نزیکه له که‌سایه‌تی مه‌لاو کچه‌که‌ی له ئازاره‌کانی غوربه‌ت .
4- که‌سایه‌تی عارف نزیکه له که‌سایه‌تی رۆبیته‌ن له ئازاره‌کانی غوربه‌ت .
5- که‌سایه‌تی دایکی ئاره‌زوو نزیکه له که‌سایه‌تی غوربه‌ت
ئه‌و دیمه‌نانه‌ی که نزیکن له‌یه‌که‌وه:
1. دیمه‌نی ماڵی سه‌باو .
2. دیمه‌نی ماڵی مه‌لا .
3. دیمه‌نی قوتابخانه‌که له ناوه‌راست و کۆتایشدا .
4. دۆخی گشتی که روداوه‌کان له گوندا رووئه‌دات .
به‌ڵام هه‌موو ئه‌م لێکچونانه نه‌یتوانیوه له‌رووی بینای درامی گشتیه‌وه زۆر له‌یه‌ک بچن، به‌پێچوانه‌وه من پاش بینی درامای ئاره‌زوو دڵنیا بووم له‌روی بینای درامی و فیکر و چاره‌سه‌ری درامیانه‌ی چیرۆکه‌که‌وه تا ئه‌گاته دارشتنی که‌سایه‌تیه‌کان و ئیقاعی دیمه‌نه‌کان دوو درامای جیاوازن به له‌یه‌کچوونی هه‌ندێک دیمه‌ن و که‌سایه‌تیه‌وه
بۆیه پاش بینی درامای ئاره‌زوو زۆر هانی دام که هه‌وڵبده‌م کاری جدی بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی درامای ئازه‌ره‌کانی غوربه‌ت به‌رهه‌م بێت و بینه‌ری کوردی بیبینێت.
به‌راستی من لێره‌دا نامه‌وێت هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر درامای ئاره‌زوو بکه‌م که ئه‌و درامایه له سینارێۆ وه تا ده‌رهێنان و وێنه و نواندن جێگای گفتوگۆیه ،ئه‌وه جێده‌هێڵم بۆ ده‌رفه‌تێکی تر...
ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رێزانه‌شی که رایان وایه ئه‌م دوو درامایه زۆر له‌یه‌ک ئه‌چن پێم خۆشه بیر‌و رای خۆیان له‌باره‌یه‌وه بنووسن.
|