|
شانۆى ئه‌زموونگه‌رى له‌نێوان پرِۆژه و وه‌همى حیكایه‌ت | نیهاد جامی
نیهاد جامى
: وه‌لاَمێك بۆ مامۆستا ئه‌حمه‌د تاقانه
نه‌بوونى خوێندنه‌وه‌ى میتۆدى و ورووژاندنى هه‌سته ساده‌كان تواناى ئه‌وه‌یان نیه بمانكه‌ن به‌رِه‌خنه‌گر، به‌تایبه‌ت له‌بوارى شانۆدا، چونكه پێویستى به ئاگاییه‌كى شانۆیى و تێگه‌یشتنێكى رِه‌خنه‌یى بارگاوى كرا‌و به میتۆد هه‌یه، هه‌ر كاتێك ویستمان چه‌ند ووشه‌یه‌ك رِیز بكه‌ین وناوى بنێن رِه‌خنه وخۆمان وه‌ك رِۆشنبیر تیاى ده‌ربخه‌ین، له‌رِاستیدا ئه‌و رِسته به‌یه‌كه‌وه لكێنراوانه نه‌خوێنده‌وارى نووسه‌ره‌كه‌ى ده‌رده‌خات، وه‌ك ئه‌و ووتاره‌ى هاورِێى ئازیزمان مامۆستا ئه‌حمه‌د تاقانه له رِۆژنامه‌ى باسه‌ره بلاَوى كرۆدته‌وه، له‌ژێر ناونیشانى "شانۆمان هه‌بووه؟! شانۆمان هه‌یه؟! شانۆمان ده‌بىَ؟! كه‌ى ده‌بىَ و چۆن ده‌بىَ؟!... " زۆر هه‌وڵمدا ئه‌و نووسینه وه‌كو كارێكى رِۆژنامه‌وانى بۆ مامۆستا سه‌یر بكه‌م و تێرِوانینى خۆمان له‌باره‌یه‌وه ده‌رنه‌خه‌ین، كه ناچارى كارى رِۆژنامه‌نووسى واى كردووه ئه‌و ووتاره بنووسێت، به‌لاَم ئه‌وه واى كرد بێده‌نگ نه‌بین دوو هۆكارى سه‌ره‌كیه له‌پاڵ قسه‌كانیدا، وێنه‌یه‌كى شانۆگه‌رى (هاملێتى كه‌ركوك) ى له‌گه‌ڵ ووتاره‌كه‌ى بلاَو كردۆته‌وه وه‌ك نموونه‌یه‌ك بۆ قسه‌كانى، كه ئه‌م شانۆگه‌ریه له حوزه‌یرانى 2007 له قه‌لاَى كه‌ركوك نمایش كرا‌و كۆرِیكى هه‌ڵسه‌نگاندنیشى بۆ سازكراو مامۆستا له‌وىَ نه‌بووه ده‌نا ده‌یزانى چۆن به بۆچوونى زۆربه‌ى شانۆكاران وه‌ك یه‌كێًك له جدیترین ئه‌زموونه شانۆیه‌كان سه‌یر كراوه هه‌ر بۆ رِاستى ئه‌و قسه‌یه‌ش ده‌توانىَ بگه‌رِێته‌وه بۆ گۆڤارى شانۆكار ژماره (2) بزانێت شانۆكاران له‌سه‌ر ئه‌م شانۆگه‌ریه چیان ووتووه، هۆى دووه‌م هۆكارى سه‌ره‌كیه، چونكه ته‌واوى ئه‌و نووسینه‌ى مامۆستا تاقانه هه‌ر له‌ناونیشانه‌وه تا دوا دێرى هه‌ڵه‌ى میتۆدى و بێئاگایى به‌رِێزیان ده‌رده‌خات له‌شانۆدا، تاكه شتێك كه له ووتاره‌كه‌یدا رِاست بێت ته‌نیا نووسینى ناوى خۆیه‌تى كه نووسیویه‌تى (ئه‌حمه‌د تاقانه) چۆن؟ ئه‌و پرسیارانه‌ى ئه‌و كردوویه‌تى به ناونیشانى ووتاره‌كه‌ى له‌رِاستیدا دووفاقیه‌تى زمان ده‌رده‌خات له‌نێوان ئاسته زه‌مه‌نیه‌كان، به‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك پرسیارى دژ به‌یه‌كن، ئه‌و دژ بوونه گوزارشت له‌ئاستى قسه‌كردنى زاره‌كى ده‌كات نه‌ك پرسیارى شانۆیى، هه‌ر كاتێك نیشانه‌ى پرسیارمان دانا له‌كۆتایدا رِسته‌دا ئه‌وه ماناى وانیه ئیمه پرسیارمان پێیه له شانۆدا، ئه‌وانه پرسیار نین به‌ڵكو گرێى سایكۆلۆژین له‌به‌رامبه‌ر شانۆدا، چونكه وه‌لاَمى ته‌واوى پرسیاره‌كان له‌باره‌ى بوونى شانۆ له ئێستا و رِابردوو و داهاتوو به‌نه‌خێر وه‌لاَم ده‌داته‌وه، لێره‌دا ده‌بىَ بپرسین ئایا هه‌وڵى د. فازل جاف له‌باره‌ى شانۆى مایرهۆڵد به شانۆ سه‌یرى ناكرێت؟ ئه‌زموونى ئه‌حمه‌د سالار له‌شانۆدا چۆن به دێرێك ده‌سرِدرێته‌وه؟ ئێمه چۆن بتوانین هه‌وڵه ئه‌زموونكاریه‌كانمان له‌بوارى شانۆدا به هه‌ند وه‌رنه‌گرین، ئایا (دارتووه‌كه)ى گه‌زیزه و (قه‌ره‌ج) ى به‌كر رِه‌شید و (مارا- ێاد) ى رِزگار ئه‌مین و ئه‌زموونه داهێنه‌ره‌كانى شه‌ماڵ عومه‌ر و تیپى ئه‌زموونگه‌رى هه‌شتاكان به خۆخه‌ریك كردنى بێهوده له شانۆ ناوبه‌رین؟ رِه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه شانۆییانه پێمان ده‌ڵێت رٍِقمان له شانۆ ده‌بێته‌وه، گرێى سایكۆلۆژیمان هه‌یه له به‌رامبه‌ر داهێنه‌ره‌كانى شانۆمان، چۆن به (وێرانه) ى كامه‌ران رِه‌ئووف و (كاره‌كه‌ره‌كان) ى دلێر محه‌مه‌د و (كه‌لاوه‌ى نان) ى دلشاد حوسێن ده‌ڵێین ئه‌وانه كارى شانۆیى نین؟ مامۆستا كه كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ى پرسیارى بۆ ناونیشانه‌كه‌ى داناوه با وه‌لاَمى ئه‌و پرسیارانه‌ش بداته‌وه، به‌داخه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وىَ هاورِێیه‌كى ئازیزمان بدوێنین كه بێئاگایه له‌شانۆ، وا تێده‌گات شانۆ ده‌بىَ وه‌ك هۆڵى سینه‌ما بێت، بۆیه له‌رِێگه‌ى په‌خشانێكه‌وه گوزارشت له چوارچێوه شێوه‌كاریه‌كانى وه‌كو (دیكۆر و رِوناكى و میوزیك) ده‌كات، گه‌ر زمانى په‌خشانى نه‌بێت (گه‌رمى باو بۆران) یا (ماكیاژ و داوو ده‌رمان ومادده و سووراو سپیاو شینباو سه‌وزاو) جگه له كۆمیدیا چ مانایه‌كى تر‌ى هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌به‌ستى له‌وه بێت كه ئێمه له‌رِووى تواناى ته‌كنیكى لاوازین بۆیه شانۆمان نیه، ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه ته‌نیا به‌رِێزیان تێى ده‌كه‌وون به‌هۆى ئه‌وه‌ى داهێنانى شانۆیى په‌یوه‌ست نیه به هۆڵ و رِووناكى و ته‌نانه‌ت ده‌قیش، شانۆ به‌رهه‌مى عه‌قڵى داهێنه‌رانه، پیته‌ر بروك له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "هه‌ر پانتاییه‌كى بۆشم بده‌یتىَ شانۆیه‌كى رِاسته‌قینه‌ى تیا درووست ده‌كه‌م " هه‌ر بۆیه كاتىَ ته‌كنیكى هۆڵ ئه‌وه‌ى مامۆستا خه‌ونى پێوه ده‌بینىَ بروك پشتى تێكرد و رِوو ده‌كاته گوندێكى دووره ده‌ست و له هۆڵێكى رِووخاو ده‌ست به پرِۆژه‌كانى ده‌كات و مانیفێسته شانۆیه‌كه‌ى پىَ له‌دایك ده‌بێت.
ئه‌و په‌خشانه‌ى نووسه‌ر درێژ ده‌بێته‌وه بۆ گه‌مه‌یه‌كى مه‌به‌ستدار، بۆیه ده‌یه‌وىَ پرسیار له بوون و نه‌بوونى ده‌ق بكات، ئه‌و له‌وه حاڵى نه‌بووه كه شانۆ به‌ته‌نیا ده‌ق داینامه‌زرێنێت، به‌ڵكو ته‌واوى پرِۆسه شانۆییه‌كه شانۆ بنیات ده‌نێت، شانۆى ئه‌مریكى سه‌ره‌تا په‌ناى ده‌برده به‌ر نووسه‌رانى وه‌كو چیخۆف و ئه‌پسن به‌لاَم كه شانۆى ئه‌مریكى له‌ر ِێگه‌ى ده‌قى نه‌رویژى و رِووسى و فه‌رِه‌نسى توانى بوونى خۆى بسه‌لمێنىَ ئه‌وسا چه‌ندین نووسه‌رى تیا له‌دایك بوو له‌جۆرى یۆژین ئۆنێڵ و ئێدوارد ئه‌لبى كه كاره‌كانیان بووه مایه‌ى سه‌رسامى شانۆى جیهانى و له‌ته‌واوى جیهان نمایش بكرێت، ئه‌وه‌ش سه‌لماندنى ئه‌و رِاستییه كه شانۆى جیهانى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌رخستووین ده‌قى خۆماڵى شانۆ درووست ناكات، وه‌ك چۆن نووسینى شانۆییش به‌و حیكایه‌تانه خوێنه‌ر فریوو نادات كه بڵیت "خودا نه‌یبرِىَ.. من له خوێنده‌وارى به‌رِێز ده‌پرسم " ئه‌وه زمانى ووتارى رِه‌خنه‌ییه یا زمانى حیكایه‌تخوانێكه هاتووه حیكایه‌تى دژایه‌تى شانۆ بگێرِِێته‌وه، ئه‌و گه‌مه ناشیرینه ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ى كه ده‌لێت "ئینجا كه‌سێك دىَ به ناوى ده‌رهێنانه‌وه گرووپێكى ئاره‌زوومه‌ند له‌خۆى كۆ ده‌كاته‌وه، یان ده‌قى هه‌یه! یان نییه‌تى.. به‌هه‌زار و یه‌ك بیانووه‌وه كارێك ده‌كا، له‌وانه‌یه له چایخانه‌یه‌كدا، له‌حه‌مامێكى كۆندا، له گۆرِه‌پانێكى كراوه‌دا، له‌بینایه‌كى كه‌له‌پووریدا، به‌ناوى سرووت و شانۆى هه‌ژار و چه‌ندین ناوى خۆ فریوده‌رى دیكه‌وه كارێك ئه‌نجام ده‌دا...... " رِاستى مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ى شانۆگه‌رى هاملێت ته‌واوى مه‌به‌ستى نووسینه‌كه ده‌پێكێت كه مامۆستا مه‌به‌ستى ئه‌م نمایشه‌یه به‌بىَ ئه‌وه‌ى جورئه‌ت بكات ناوى كاره‌كه بێنىَ ئه‌وه‌ش به‌شێكى تر‌ى ئه‌و گه‌مه ناشیرینه‌یه كه یه‌كێك له دۆسته‌كانى ئێمه پێى هه‌ڵده‌ستىَ، ئێمه له‌ته‌ك ئه‌و دۆسته‌مان باسى ئه‌م نمایشه ناكه‌ین، چونكه ئه‌و مه‌عریفه‌یه‌كى دوو دێرى پىَ نیه تا ئاڵ و گۆرِى شانۆى له‌گه‌ڵ بكه‌ین ته‌نیا هه‌ڵه كوشنده‌كانى رِاست ده‌كه‌ینه‌وه، سرووت بیانووى هیچ ده‌رهێنه‌رێك نیه، به‌ڵكو به‌ره‌نجامى شانۆى كولتوریه، گواستنه‌وه‌یه له كولتورێكه‌وه بۆ شانۆیه‌كى رِیتواڵى، ئه‌وه‌ش ئارِتۆ هێنایه ناو شانۆ كاتىَ سرووتى دوورگه‌ى باڵێى خسته كارى شانۆیى به‌دواى گه‌شته‌كه‌ى بۆ خۆر هه‌لاَت، دواى ئه‌ویش سرووت بوو به یه‌كێك له بنه‌ماكانى شانۆى ئه‌زموونگه‌رى لاى ده‌رهێنه‌رانى وه‌كو جۆلیان بیك و گرۆتۆفسكى و پیته‌ر بروك و باربا، ئه‌وه بنه‌مایه‌كى شانۆى ئه‌زموونگه‌ریه نه‌ك بیانوو، بۆیه پێویسته پرسیارى ئه‌وه بكرێت ئه‌وه‌ى تۆ نووسیووته بیانووه، به‌لاَم به چ بیانوویه‌ك ئه‌و ووتاره‌ى نووسیووه؟ چونكه ده‌بىَ ئه‌و بزانىَ ئه‌وه كارى خۆ فریووده‌ر نیه به‌ڵكو ئه‌وه نه‌بوونى مه‌عریفه‌ى شانۆییه ئه‌و ناشیرینیانه به به‌رامبه‌ره‌كانمان ده‌رده‌خات، دیاره شانۆى هه‌ژار یه‌كێكه له جدترین هه‌وڵه شانۆییه‌كانى جیهان كه ده‌رگا له‌چه‌ندین پرِۆژه‌یتر كردۆته‌وه، كه‌سیش ناتوانىَ له‌ژێر ئه‌و ناوه خۆى فریوو بدات ئه‌وه پێویستى به شه‌ونخوونى و گه‌رِانى ئه‌زموونكاریانه هه‌یه نه‌وه‌ك مامۆستا واى ناو بردووه كه‌ترسى گه‌وره‌مان له‌وه‌دایه مامۆستا وا تێًبگات هه‌ر شانۆیه‌ك دیكۆر و روناكى و مۆسیقاى نه‌بوو ئه‌وه هه‌ژاره، ئه‌گه‌ر وابىًَ ئه‌وه جه‌هلى ناو تێگه‌یشتنه له شانۆ، ئه‌و كه نازانىَ گرۆتۆفسكى دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و شانۆییه دیاره گله‌یمان لێى نیه كه بۆ نایزانىَ به‌لاَم كاتىَ ده‌یه‌وىًَ ئه‌و شانۆیه به سووك سه‌یر بكات ئه‌و پێویستى به خوێندنه‌وه‌ى چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى جدى هه‌یه تاوه‌كو بگاته ئه‌و ده‌ره‌نجامانه، به برِواى بروك گرۆتۆفسكى داوى ستانسلافسكى دووه‌م كه‌سه كه توانیویه‌تى قوتابخانه‌ى نواندن بنیات بنێت، به‌واتاى ئێمه دوو شێوازى نواندنمان هه‌یه ستانسلافسكى و گرۆتۆفسكى، ئه‌وه‌ى دوه‌میان دامه‌زرێنه‌رى شانۆى هه‌ژاره كه مامۆستا سووكى كردووه، ئه‌وه‌ى ئه‌ویشى گه‌یاندۆته ئه‌و ئاسته وا بیر بكاته‌وه كاركردنى ئێمه بوو له هاملێتى شكسپیر له‌سه‌ر شانۆى هه‌ژار، كه ئه‌و ده‌یه‌وىَ بێته كارى ێمه هۆڵێكى شایسته هه‌بێت بۆیان له‌رِیزى یه‌كه‌م كورسى بۆ بگیرێت و هه‌ست به گه‌رما و سه‌رماى ناو هۆڵ نه‌كات دیاره لاى ئێمه نه‌ك هۆڵ بینه‌ر وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌سه‌ر قاچه‌كانى خۆى ده‌وه‌ستىَ كورسیمان بۆ كه‌س پىَ نیه هه‌موومان وه‌ك یه‌كین، ئه‌وه‌ش شانۆیه‌ك نیه ئێمه دامه‌زرێنه‌رى بین با به‌رِێزى وا تێنه‌گات ئێمه له‌خۆرِا هاتووینه‌ته ده‌ره‌وه‌ى بیناسازى شانۆ به‌لاًَم ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌كانى ئێمه به شانۆ تێًناگات، ئه‌ى چۆن سه‌یرى كاره‌كانى یۆژینۆ باربا ده‌كات كه له شه‌قامه‌كان و گونده‌كان نمایشى ده‌كات ئایا ئه‌وه شانۆ نیه؟ ئایا گومان له شانۆى كانتور بكه‌ین؟ ئاخۆ جۆزیف شاینه بسرِینه‌وه كه ده‌ڵێت دواى ته‌واو بوونى ووشه شانۆ ده‌ست پىَ ده‌كات؟ چونكه به‌دواى مردنى ده‌ق ده‌ست به شانۆ ده‌كات؟ ئه‌وه گرۆتۆفسكى و ئارِتۆ نابىًَ هه‌ر ناویان بێنین.
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه لاى هاورِێم ئه‌حمه‌د تاقانه شانۆكارى ئه‌زموونگه‌ر نه‌بوون با تیپى شانۆى ئه‌زموونگه‌رى كه‌ركوكیش كاره‌كانى بسرِدرێته‌وه و به‌شانۆ نه‌زانرێت ئێمه وه‌ك داهێنه‌ر سه‌یرى تاداشى سوزوكى و كانتور و شاینه و ئارِتۆ و بروك و گرۆتۆفسكى ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر داهێنه‌ره‌كان به‌ها و نرخیان لاى تۆ نیه با كاره‌كانى ئێمه‌ش بۆتۆ هیچ نرخێكى نه‌بێت.
ئه‌وه یه‌كێكه له ووتاره ترسناكه‌كانى ناو رِۆژنامه‌گه‌رى كوردى هه‌ر جارىَ به‌ناوێك خۆیمان بۆ نمایش ده‌كات، به‌لاَم تواناى وه‌ستانى هه‌وڵه ئه‌زموونگه‌ریه‌كانى نیه كه دواى ئێمه له‌ئه‌زموونه‌كانى (كورسیه‌كان)ى كۆسره‌ت عه‌بدولره‌حمان و (گۆرانى چایكا) ى فریاد ئه‌حمه‌د و (چه‌پكىَ خه‌م) ى سیروان بێلانه بینیمان ئیدى رِه‌وتى ئه‌زموونگه‌رى له شانۆى كه‌ركوك به ئاسانى ته‌سلیمى وه‌همى حیكایه‌تخوانه‌كان نابێت، ئه‌وه‌ته شانۆكارى داهێنه‌رمان شه‌ماڵ عومه‌ر شانۆ ده‌باته كه‌نار ده‌ریاى سپى ناوه‌رِاست، هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێمان ده‌ڵێن ئه‌زموونگه‌رى خه‌ونێكى به‌رده‌وامى شانۆیه و سنووره‌كانى له‌هیچ شوێنێك ناوه‌ستىَ.
|
|
|
| |
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|
ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان ) |
|
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن) |
ماڵپه‌ڕی چــــــراکــــــــان
|