وتەى سەرەتام لە دووپاتبوونەوە دایە
بەڵام چەند دڵڕقانە
وەکو هه‌ڵبڕانی کۆرپەى ئەستێرەیەک لە مەمکى گەییوى ئاسمان
لە وشە دوور بووم
(تۆ دەبێ بزانى قەت نابیستى لێرەکانە سروود مڵکى وشە بێ)
زۆر دەمێکە من دەزانم
لە زاراوەى شنینەوەى خامۆشاندا
لە نەبوونى( با) و حەسیردا دەمرم
تا لە رکەعەتى ئەم خەونەدا
باسى خەواڵووبوونى کات و دان بەجەرگى سەرەخس(1) ناکەم
(ئاى کە چەند سەیرە! خوشکە لەمێژینەکانى من سزا و ئازارن)***
له به‌ر هه‌موو خه‌ونه‌کانمان
گوڵى سوور له باران ده‌دوێ و
باران له گوڵی سوور
که‌چى بـا هه‌ر ده‌شنێته‌وه,
هاتن, شنینه‌وه و کرداره ساکاره‌کانى تر
به‌م حاڵه کاتێ که بـا بێ هۆ ده‌شنێته‌وه
به‌رده‌وام نیشانه‌ى سه‌ر سووڕمان!
نیشانه‌ى پرسیار؟
ئه‌مانه چین!؟
گوڵى سوور رێبوارێکى ته‌ماوییه
ره‌نگه قوژبنێکی پارکێکی پڕ ته‌مه‌ن
له خه‌ونى که‌نارێکی په‌ڕیوه دابێ.
گوڵم له‌به‌ر چی له‌نێو پیاڵه‌ی ئاودا
سۆراخى ئه‌ستێره ده‌گری!؟
تۆ مه‌نوو و له وه‌ها شه‌وێکدا
له سه‌ر بانى (بـا) سه‌رهه‌ڵبڕه
تۆ ده‌توانى به ئاوازێکى ساکار
ملوانکه‌ى ئه‌و ئه‌ستێره عازه‌به‌کان, بکڕى
وا ده‌زانى که من بێ هۆ به‌م زمانه حه‌وت ساڵه‌یه گه‌یشتووم!؟
به گیانى نسیما وانییه!
چه‌نه‌لێدانم له به‌ر هه‌موو خه‌ونه‌کانمانه
که له نێو رێی ترس و بڕوا دایه
گه‌ر با بێ و ببارێ
تۆ ده‌بێ به نێو ئاوازی منداڵاندا به ئانقه‌ست تێپه‌ڕبی
له وێستگه‌یه‌کی ته‌ماویدا چه‌تره‌که‌ت فه‌رامۆش بکه
خوساو و ماندوو به‌ره‌و ماڵێ به‌وه
نامه‌وێ شاعیر بی
ببه به باران!
چ سوور بی، چ سه‌وز، چ خونچه
بۆ حه‌وت پشتی روانی گوڵ به‌سه!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له فارسییه‌وه: ئیسماعیل ئیسماعیل زاده
سه‌ید عه‌لى سالحى
پەڕاوێز:
(1) گیایەکی گەڵا پان و گەورەیه، گولڕ ناگرێ و لە ژێر عەرزى دا رەگاژۆ دەکا و زیاتر لە جەنگەڵ دا دەڕوێ.
سەرچاوە:
دیرامدى رىرا.../ نامەها، سید على سالحى، چاپ سوم، زمستان 1375، نشر دارینوش.
?xml:namespace>
ەرچاوە:>
?xml:namespace>
ەڕاوێز:>
?xml:namespace>
?xml:namespace>
?xml:namespace>