به پێی پرِۆپزۆڵ بودجه‌مان به ده‌رهێنه‌ره‌كان داوه. | چراكان
عاسی محه‌مه‌د ره‌مه‌زان لێپسراوی دارایی فێستیڤاڵ: به پێی پرِۆپزۆڵ بودجه‌مان به ده‌رهێنه‌ره‌كان داوه.
لێپسراوی دارایی فێستیڤاڵ، له‌م دیداره‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر لایه‌نی دارایی فێسیفاڵ و شێوازه‌كانی وه‌رگرتنی كرێی تێوی نمایشه شانۆییه‌كان و شێ,ازی وه‌رگرتن و دابینكردنی بودجه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه بۆ فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ هونه‌ریی شانۆ.
*پاش وه‌رگرتنی بدجه‌ی پێویست له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی، تۆ سه‌رپه‌رشتیاری لایه‌نی دارایی و رێكخه‌ری ئه‌و بواره‌یه‌ت له فێستیڤاڵدا، ئێوه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك بودجه سه‌رف ده‌كه‌ن بۆ تیپه شانۆیی و لایه‌نه‌كانی تری فێستیڤاڵ؟
-ئێمه له‌سه‌ره‌تادا ده‌رخسته‌مان كردووه بۆ كۆی بودجه‌ی فێستیڤاڵ، به هه‌موو لایه‌نه‌كانییه‌وه، لایه‌نی تێچوی نمایشه‌كان، بودجه‌ی خه‌ڵاته‌كان، راگه‌یاندن، مافی ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌رو رایكه‌ره هونه‌رییه‌كان، پاشتر كۆی گشتی ئه‌م مه‌سروفاته بودجه‌ی گشتی فێستیڤاڵ پێكدێنێت، دواتر به پێی سولفه له به‌رێوبه‌رایه‌تی هونه‌ریی شانۆ، هه‌ر نمایشێكی شانۆیی به‌رێوبه‌ری به‌رهه‌مێكی بۆ دانراوه‌و به پێی سولفه ئه‌و برِه پاره‌یه‌و به پێی سیسته‌می داواكراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه ئه‌و برِه پاره‌یه سه‌رفده‌كه‌ین بۆ نمایشه شانۆییه‌كان.
*ئایا جیاوازی هه‌یه له نێ,ان برِی تێچونی نمایشێكی شانۆیی بۆ یه‌كێكی تر؟
- به‌دڵنیاییه‌وه، چونكه ئێمه به پێی پرِۆپۆزۆڵی ده‌رهێنه‌ر و شانۆكاران ئه‌و بودجه‌یه‌مان بۆ ئه‌و گروپه دابینكردووه، چونكه به پێی پرِۆپزۆڵ بودجه‌مان به ده‌رهێنه‌ره‌كان داوه پاش تاوتوێكردنی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه، ئه‌وسا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر سه‌رفكردنی ئه‌و بودجه‌ی تێچونی نمایشه ده‌درێت، بۆیه نمایش هه‌یه زۆری تێووه هه‌یه كه‌می تێچوه به پێی ئه‌و داواكارییه‌ی كه له شانۆییه‌كه‌یدا داوایكردووه، ئه‌مه‌ش سیسته‌مێكی ئیشپێكراوه له به‌رِێوبه‌رایه‌تی هونه‌ریی شانۆ.
*ئه‌ی له كاتێك بودجه‌ی فێستیڤاڵ كورتی هێنا ئێوه چ ده‌كه‌ن؟
- له حاڵه‌تی زۆر كتوپرِدا نه‌بێت بودجه‌ی فێستیڤاڵ كورت نایه‌نێت، چونكه به پێی پرِۆپۆزۆڵ بودجه وه‌رگیراوه‌و هه‌ر لایه‌نێك پاره‌ی تایبه‌تی بۆ دابینكراوه، له خه‌ڵاته‌كان، راگه‌یاندن، میوانداری كه ئێمه نزیكه‌ی هه‌شتا میوانمان له ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانییه‌وه دێت، له‌گه‌ڵ شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و تیپه شانۆییانه، نانخواردن.....هتد
|