مژده بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت خۆیان فێری موسیک بکه‌ن | چراكان
موزیک ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه له په‌روه‌رده‌دا، چونکه ریتم و هارمۆنی ئه‌خزێنه قوڵایترین به‌ش له ڕۆح‌دا و جوانی و هه‌روه‌ها به‌خشنده‌یی ئه‌به‌خشێت بۆ هه‌مووان، ئه‌مه قسه‌ی سۆکراته، هه‌روه‌ها مارتین لۆسه‌ریش ده‌ڵێت:- ته‌نها موسیکه ئه‌توانێت بگاته ئه‌وه‌ی که‌زانستی لاهوت جێبه‌جێ ئه‌کات به‌ڕێگایه‌کی تر، ئه‌ویش هێمن کردنه‌وه و به‌هێزکردنی ڕۆحه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هونه‌رمه‌ندی ناسراوی گه‌له‌که‌مان{ فه‌رهاد موحه‌مه‌د ساڵح } هه‌ستاوه با دروست کردنی ماڵپه‌ڕی خۆی و تێدا هه‌موو که‌س به بێ مامۆستا ئه‌توانێت که‌م تا زۆر له موسیک بگات و هه‌وڵبدات خۆی بۆ خۆی فێری موسیک بکات، فه‌رهاد محه‌مه‌د ناسراوه به { فه‌رهادی که‌مان} له‌به‌ر که‌مبوونی ماڵپه‌ڕی کوردی تایبه‌ت به موسیک هه‌ستاوه به‌م کاره، به‌مه‌ش هه‌موومان ئه‌توانین شاره‌زایی باش له‌و ماڵپه‌ڕه وه‌ربگرین، من وه‌ک خۆم ده‌ستخۆشی له‌برای هونه‌رمه‌ند فه‌رهادی که‌مان ئه‌که‌م هیوادارم نمونه‌ی زیاد بێت، شایانی باسه فه‌رهاد محه‌مه‌د ئه‌ندامی گروپی ئۆکێسترای ڕادیۆی سوید و ئه‌ندامی ئۆکێسترای سلێمانی و کوردستان و عێراقی فیدراڵه، له وڵاتی سوید نیشته‌جێیه و ئێستا به‌مه‌به‌ستی خوێندن له به‌ریتانیا له شاری له‌نده‌ن ئه‌ژی، به‌مه‌به‌ستی زیاتر زانیاری!! تکایه ماڵپه‌ڕه‌که‌ی فه‌رهاد بکه‌ره‌وه و له لاپه‌ڕه‌ی هزری خۆدا{ فاڤۆریتی} دایبنێ، به‌هیوای سودبه‌خشی بۆ گشت لایه‌کمان ، تکایه کرته‌ی ئێره بکه:-
http://www.farhadsalih.se/sidor/musik.htm
کوڕی کانی عاشقان- سوید
Falah_30@hotmail.com
?xml:namespace>
|