دیداری: شۆڕش محه‌مه‌دحسێن
دڵشاد كوێستانی: منداڵێكی دڵشكاو بووم
دڵشاد كوێستانی، سه‌ره‌تا وه‌ك شاعیر‌و ده‌نگبێژ، هاتۆته دنیای هونه‌ره‌وه له‌ساڵی 1998 له فه‌ره‌نسا جێ‌نشین بووه. دواتر به‌هره‌ی‌هونه‌ری‌خۆی‌له هونه‌ری‌شێوه‌كاریدا ده‌بینێته‌وه‌و تا ئیستا زیاتر له 20 بێشانگه‌ی تایبه‌تی كردۆته‌وه.. به‌شداری له نزیكه‌ی 30 پێشانگه‌ی هاوبه‌شدا كردووه.
خاوه‌نی گه‌له‌ری تایبه‌تی خۆیه‌تی له‌فه‌ڕه‌نسا. ئه‌ندامی دوو رێكخراوی هونه‌ری ئه‌كادیمییه، سه‌رۆكی رێكخراوێكی كولتوری فه‌ره‌نسی و ئه‌فریقی بووه.
*به‌ركه‌وتنی تۆ له‌گه‌ڵ دونیای هونه‌ری شێوه‌كاری بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
-هه‌ر له سه‌ره‌تای مناڵییه‌وه خولیای وێنه‌كێشانم هه‌بووه، به‌ڵام له وڵاتی وه‌كو ئێمه شته‌كان بچڕ بچڕه‌و به‌رده‌وامی تێدا نه‌بووه‌و له‌بیرم دێت له ته‌مه‌نی 14و 15دا وێنه‌م كێشاوه، تا ئه‌و ساڵانه‌ی پێش چوونه ده‌ره‌وه‌م به به‌رده‌وامی ئیشم ده‌كرد، به‌ڵام ئیشه‌كانم پیشانی كه‌س نه‌ده‌دا‌و خۆم نیگاركێشه‌كه‌ش بووم و ره‌خنه‌گره‌كه‌ی خۆشم بووم. زیاتر حه‌زمده‌كرد شتێك بكه‌م كه له هی كه‌س نه‌چێت‌و ئه‌و ته‌قلیده‌م نه‌ده‌كرده‌وه كه به‌رده‌وام شاخه‌كه‌و دۆڵه‌كه‌و دووسێ خانووی لادێ‌و ئاژه‌ڵ‌و مه‌ڕ‌و ماڵات بكه‌م..حه‌زمكرد شتێك بدۆزمه‌وه كه تامه‌زرۆییه‌كی تایبه‌تیم هه‌بوو بیشكێنێت، حه‌زمده‌كرد خۆم له هونه‌رمه‌نده جیهانییه‌كان نزیك بكه‌مه‌وه، ئه‌وه بوو رۆژێك له رۆژان پێش ساڵی 1994و له‌پاش راپه‌ڕین به هه‌ندێك له هونه‌رمه‌نده‌كانم وت كه هاوڕێم بوون و له چایخانه‌ی شه‌عب دانیشتبووین دراوسێیه‌كمان هه‌یه وێنه ده‌كێشێت حه‌زده‌كات شته‌كانی ببینن‌و ئه‌زانێت من هاوڕێی ئێوه‌م ئه‌یه‌وێت تابلۆكانی ببینن‌و رای خۆتانی له‌سه‌ر بده‌ن، بۆچوونی خۆتانی له‌سه‌ر بده‌ن، ئیتر ئه‌وه بوو تابلۆكانم برد‌و كه بینییان هه‌ندێكیان زۆریان پێ جوان بوو، هه‌ندێكی تریان وتیان ئه‌م وێنه‌كێشه له ئه‌ڵمانیا خوێندوویه‌تی؟ وتم نه‌خێر له كوردستان نه‌چۆته ده‌ره‌وه‌و ره‌نگه له عیراقدا هه‌ندێك گه‌ڕابێت، ئه‌وان لایان سه‌یر بوو كه به‌وجۆره ده‌توانێت پاستیل به‌كاربهێنێت و ره‌نگی ئاوا گه‌رم و جوان به‌كاربهێنێت. ئیتر منیش ئه‌و بۆچوونانه له راستیدا كاریگه‌ری لێكردم‌و له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای چوونه ده‌ره‌وه‌م له‌ساڵی 1996 له یۆنان یه‌كه‌م جار بوو له ژیانمدا به‌شداری بكه‌م له پێشانگه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سامانه ره‌ش و مامۆستا عه‌لی حسێن‌و كاك یادگار‌و كاك هیوا پێشانگه‌كه‌مان رێكخراوێكی یۆنانی بۆی كردینه‌وه كه ناوی (ڤۆڵینته‌ری ۆرت) بوو له یه‌كێك له بانكه‌كاندا، ئه‌و پشتیوانی‌و هاندانه وای لێكردم كه به‌رده‌وام ئیش بكه‌م و بچمه بواره‌كه‌وه، ئیتر هه‌ر له‌و ساڵانه‌وه من به به‌رده‌وامی ئیشم كردووه‌و هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامم.
*مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئایا بینین بوو یان رێكه‌وت بوو؟ هیچ شتێكی وات بینی بوو كه پاڵنه‌ر‌و هانده‌ربێت بۆ وێنه‌كێشان؟
-هه‌ر له مناڵییه‌وه من خولیای ئه‌ده‌ب‌و مۆسیقا‌و هونه‌ره‌كانم به‌گشتی هه‌بووه، ژینگه‌ی ماڵیشه‌وه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌رم نه‌بووه چونكه من دایك‌و باوكیشم هه‌ردووكیان نه‌خوێنده‌وار بوون، له كه‌سوكاره‌كه‌شمدا هیچ كه‌سێك په‌نای نه‌بردۆته به‌ر كارێكی هونه‌ری بۆ دابینكردنی خۆی، به‌ڵام ره‌نگه كاریگه‌ری ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی كه له‌سه‌رم هه‌بووه به‌ره‌و ئه‌و بواره‌ی بردم، چونكه حه‌زم زۆر له هونه‌رمه‌نده‌كانی كورد ده‌كرد‌و حه‌زمده‌كرد بیانناسم‌و حه‌زمده‌كرد له‌باره‌ی ژیانیانه‌وه بزانم و دواجار پێم‌خۆش بوو وه‌ك ئه‌وان بم.
*له منداڵیتدا حه‌زتده‌كرد وه‌كو چ هونه‌رمه‌ندێك بیت، ئه‌و هونه‌رمه‌نده كێ بوو كه كه‌مه‌ندكێشی سه‌رنجی تۆی ده‌كرد؟
-حه‌زمده‌كرد وه‌كو مامۆستا عه‌لی له‌تیف بم كه زۆر سه‌رنجی راده‌كێشام، یاخود مامۆستا عه‌لی جۆڵا‌و كاك عه‌لی كه‌ریم هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌نده‌كانی كوردستان به‌گشتی سه‌رنجیان راده‌كێشام، دوای ئه‌وه شوان كه‌مال بوو كه تائێستاش سه‌رنجم راده‌كێشێت‌و به‌رده‌وامیش كه‌مه‌ندكێشی سه‌رنجی منی كردووه، ئیتر هه‌موو ئه‌وانه وایان لێده‌كردم كه یان ده‌توانم بڵێم منداڵێكی دڵشكاو بووم له‌راستیدا، زۆر شت له‌و شتانه‌ی كه ره‌فاهیه‌تی بۆ منداڵ دروست ده‌كرد‌و منداڵی پێده‌گه‌یاند هیچیانم نه‌بوو، بۆیه هه‌وڵمدا ئه‌و تامه‌زرۆییه له شتێكی دیكه‌دا داڕێژمه‌وه‌و دونیایه‌كی تایبه‌تی بۆ خۆم دروست بكه‌م. وام لێبكات هه‌ست به وجود و بوونی خۆم بكه‌م له راستیدا. حه‌زمده‌كرد خه‌ڵكیش بزانێت من لێره‌م و شتێك ده‌جوڵێته‌وه لێره و ره‌نگ به‌كارده‌هێنێت و گۆرانی ده‌ڵێت و شیعر ده‌نووسێت. تا ئێستاش ئه‌و خولیایه هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌و بۆته بوركانێك له دڵی مندا‌و به‌رده‌وام هه‌ر ئیشم پێده‌كات.
*له‌ئێستای هونه‌ری خۆتدا كاری گروپكاری چۆن ده‌بینیت؟
-به‌ڕای من كاری گروپكاری یان وه‌كو كارێكی سیاسی ده‌بینم یان وه‌كو كارێك بۆ ناسینی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك كاتێك كه به گروپ كارده‌كرێت، به‌ڵام من به‌شبه‌حاڵی خۆم هه‌میشه حه‌زم له ئیشی تاك‌و فه‌ردانییه‌ت بووه‌و ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپاش هه‌ر حه‌زم له‌وه‌یه به‌ته‌نها ئیش بكه‌م، ئه‌گه‌رچی چه‌ند جارێكیش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ئیشم كردووه به‌ڵام كاتێك كه خۆم به‌ته‌نها ئیشده‌كه‌م ئاسووده‌ترم.
*پێت وایه هۆكاره‌كه ئه‌وه بێت كه كاری هونه‌ری شێوه‌كاری كارێكی فه‌ردانییه‌ته به پێچه‌وانه‌ی هونه‌ره‌كانی تره‌وه كه كاری ده‌سته‌جه‌معی‌و گروپكارییه؟
-به دڵنییاییه‌وه وا هه‌ستده‌كه‌م، چونكه تۆ به تاقی ته‌نها له‌ناو ئه‌تۆلییه‌كه‌ی خۆتدا خۆت‌و ره‌نگه‌كانت‌و دونیای داخراوی خۆت‌و له‌ناوه‌وه‌ش دونیای كراوه‌ی خۆت ئه‌وگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی بگه‌یته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌مه دونیایه‌كی ئیندیڤیدۆمه. ره‌نگه له‌نێوان هونه‌رمه‌نده‌كانیشدا ئه‌و په‌یوه‌ندییه فیكرییه هه‌بێت‌و ده‌توانن گروپێك دروست بكه‌ن‌و په‌یوه‌ندییه‌كی فیكری‌و قوتابخانه‌یه‌كی هونه‌ری تایبه‌تیان پێ دروست بكات به‌ڵام من به‌شبه‌حاڵی خۆم حه‌زم كردووه به‌ته‌نها ئیش بكه‌م‌و ئه‌و ئیشه‌شی كه ده‌یكه‌م ورده ورده بره‌وی پێبده‌م تاوه‌كو به‌هێزتر بم تیایدا چونكه ماندووبوونێكی زۆر زۆری ئه‌وێت، زۆرجار به هاوڕێكانی خۆمم ده‌وت هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار له پێشمه‌رگایه‌تی قورستره.
*هه‌میشه هونه‌رمه‌ندان له هه‌موو ئاسته‌كاندا بۆ نموونه زۆر جار باس له هونه‌ر‌و ناسیۆنالیزم ده‌كه‌ن، ئه‌م خه‌مه‌ش له هونه‌ری تۆدا به‌دی ده‌كرێت؟
-من دڵنیام رۆشتنی جیهان رووه‌و عه‌وله‌مه‌و گلۆبالیز، كارده‌كاته سه‌ر هه‌موو كه‌سێك به‌ڵام وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك یان وه‌كو شێوه‌كارێك منیش هه‌وڵمداوه ئیشه‌كانی خۆم له دونیای عه‌وله‌مه‌دا وا به‌كاربهێنم كه زیاتر ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانی بێت، چونكه من ئه‌وه‌نده بزانم ئه‌وه‌یه كه هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت له ئیشه‌كانی خۆیدا چوارچێوه‌ی ناسیۆنالیزمانه بهێڵێته‌وه بۆ ناساندنی هونه‌ره‌كه‌ی، به‌ڵام به بۆچوونی من هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار‌و هونه‌رمه‌ند به گشتی نه چوارچێوه‌ی هه‌یه‌و نه سنووری هه‌یه، هونه‌ر شتێكی مرۆییانه‌یه‌و هیچی دی.
بۆیه من هه‌وڵمداوه زیاتر مه‌دلوولاتی ئیشه‌كانی من له‌سه‌ر شوێن بێت، شوێن به‌لای منه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، بۆ نموونه سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی‌و سه‌رده‌می ده‌ربه‌ده‌ری‌و سه‌رده‌می ڕاكردن‌و سه‌رده‌می ئه‌وروپا‌و هه‌موو ئه‌وانه كاریگه‌رییه‌كی زۆر زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر من هه‌بووه‌و من زیاتر شوێنم كردووه به‌و چوارچێوه‌یه‌ی كه ئه‌مه‌وێت خۆشمی تێدا بدۆزمه‌وه‌و ئیشه‌كانیشمی تێدا بدۆزمه‌وه، چونكه هونه‌رمه‌ند ده‌بێت بگه‌ڕێت به‌شوێن ستایلێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئیشه‌كانی بناسرێته‌وه‌و هه‌وڵیشم داوه تا ئێستا ئه‌و كاره بكه‌م، به‌ڵام سه‌باره‌ت به كوردستان نامه‌وێ قسه بكه‌م، به‌ڵام كه سه‌یری هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌كه‌م ده‌بینم زۆربه‌یان له چوار پێنج ستایلدا ئیش ده‌كه‌ن‌و له كۆتایشدا ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌موو ئه‌و ئیشانه‌ی كه كردوویانه كۆبكه‌یته‌وه له گه‌له‌رییه‌كدا وا ده‌زانیت كه چوار پێنج هونه‌رمه‌ند كاریان تێدا كردووه. له‌م دۆخه‌ی عه‌وله‌مه‌دا ئینسان ئازاده به‌ڕای من و هیچ چوارچێوه‌یه‌ك نییه كه هونه‌رمه‌ند خۆی پێوه ببه‌ستێته‌وه‌و هونه‌رمه‌ند ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه گوزارشت له‌و چوارچێوه‌یه بكات‌و له‌و ژینگه‌یه‌ی كه تیایدایه‌تی‌و كاره‌كه‌ی به‌ره‌و ناسیۆنالیست بڕوات ده‌توانێت ئه‌وه‌ش بكات بۆ نا، به هه‌زاران هونه‌رمه‌ند له دونیادا به‌م كاره هه‌ستاوون، به‌ڵام من به‌شبه‌حاڵی خۆم خۆم له زۆر سنوور رزگار كردووه‌و ده‌رگام بۆ خۆم كردۆته‌وه ملی رێگه‌م گرتووه‌و نازانم بۆ كوێم ده‌بات.
*چه‌مكی شوێن كه تۆ له تابلۆكانتدا زۆر گرنگی پێده‌به‌خشیت بۆته خه‌مێك لای تۆ، تاچه‌ند ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه هه‌میشه تاراوگه‌نشینه‌كان ئه‌م جۆره خه‌مه‌یان له‌لایه‌و شتێك هه‌یه له یاده‌وه‌رییاندا بوونی هه‌یه بۆ چه‌مكی شوێن‌و ناجێگیری، هونه‌ری تۆ تا چه‌ند ره‌نگدانه‌وه‌ی ناجێگیری خۆته؟
-من به‌شبه‌حاڵی خۆم كه لێره رۆشتووم شتێكی ئیختیاری نه‌بووه له راستیدا، نه چووم بۆ خوێندن نه پشتیوانیش كراووم تاوه‌كو شتێكی له‌و جۆره بكه‌م، سه‌رهه‌ڵگرتنێك بوو له راستیدا، بۆیه‌ش به‌و هه‌موو خه‌مه‌وه نیشتیمانم داوه به كۆڵمه‌وه، به خۆشیی‌و ترشی‌و تاڵییه‌كانیه‌وه هه‌موویم خستۆته دڵمه‌وه، بردوومه له‌گه‌ڵ خۆمدا‌و سه‌رله‌نوێ دایانده‌ڕێژمه‌وه ئه‌و داڕشتنه تازانه‌ی كه‌وا ئه‌یكه‌م به‌شێوه‌یه‌كن كه پڕاوپڕن له هیوا بۆ دوارۆژێكی نوێتر بۆ دوارۆژێك كه ئومێدم پێی هه‌یه.
*به‌وپێیه‌ی له وڵاتی فه‌ڕه‌نسان، ئێستاكه ته‌وژمی هونه‌ری شێوه‌كاری له‌و وڵاته به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟
-ئه‌گه‌ر باسی هونه‌ری شێوه‌كاری بكه‌یت له فه‌ڕه‌نسا كه سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هونه‌ری شێوه‌كارییه ته‌وژمه‌كان جیاوازن، قوتابخانه‌كان جیاوازن، له‌م كۆتاییانه‌دا نازانم ئه‌و هۆكاره چییه ئایا خه‌ڵك نایه‌وێت له‌و ده‌ربڕینه تازه‌یه تێبگات كه مه‌به‌ستم لێی مۆدێرنه‌یه، ئه‌گه‌ڕێته‌وه به‌ره‌و فیگۆراتیف، ئێستا هونه‌ر له فه‌ڕه‌نسادا نا‌توانیت دیاری بكه‌یت‌و بڵێیت ئه‌مه چاكتره له‌وه یاخود ئه‌مه زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵك راده‌كێشێت، ئه‌مه‌یان جیهانێكه‌و خه‌ڵكێكی زۆر گرنگی پێده‌دات، وڵاته‌كه چه‌ند به‌شێكی جیاوازه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ش خه‌ڵكێكی جیاوازن‌و هه‌ر كه‌سه‌و به‌پێی ئه‌و رۆشنبیرییه‌ی كه خۆی هه‌یه‌تی‌و به‌پێی ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ی كه خۆی هه‌یه‌تی ئه‌و دونیایه هه‌ڵده‌بژێرێت كه خۆی ده‌یه‌وێت له (مۆدێرنه‌و پۆست مۆدێرنه‌و ته‌عبیرییه‌كان‌و واقیعییه‌كان‌و هتد) من به‌شبه‌حاڵی خۆم دنیای تایبه‌تی خۆم هه‌یه.
*پێگه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورد له‌و وڵاته چۆنه؟
-له‌راستیدا له‌وێ زۆر كه‌س ناناسم، كاتی خۆی هه‌ندێك هونه‌رمه‌ند هه‌بوون به‌بۆنه‌ی سه‌فه‌ره‌وه هاتن بۆ ئه‌وێ‌و له‌وێ جێگیربوون، چه‌ند ساڵێك ئیشیان كردووه‌و پێشانگه‌یان كردۆته‌وه‌و پێشانگاكانیان باش بووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان دووركه‌وتونه‌ته‌وه‌و زیاتر خه‌ریكی كاری بازرگانین‌و خه‌ریكی كاری پۆرترێتن، به‌ڵام تائێستا من هه‌ر ئیش ده‌كه‌م‌و نازانم ئایا به‌رگه ده‌گرم یان به‌رگه ناگرم، به‌ڵام ئامانجم ئه‌وه‌یه كه به‌رگه بگرم.