بیۆگرافیای نووسه‌ران و شاعیران و چیرۆكنووسانی هه‌ولێر چاپده‌كرێ | چراكان
له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی خۆیداو له ئاماده‌كردنی عه‌بدولڕه‌حمان مه‌عروف ده‌زگای كه‌ڤاڵ بۆ راگه‌یاندن و به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری پڕۆژه‌ی بیۆگرافیای نووسه‌ران و شاعیران و چیرۆكنووسانی هه‌ولێر به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێ و داوا له سه‌رجه‌م نووسه‌ران ده‌كا كه C.Vیه‌كانیان بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی ناویان له كتێبه‌كه‌دا هه‌بێت.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا عه‌بدوڵره‌حمان مه‌عروف خاوه‌نی پرۆژه‌كه‌و ئاماده‌كاری كتێبی بیۆگرافیای نووسه‌ران و شاعیران و چیرۆكنووسانی هه‌ولێر وتی"ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و كاركردنم له كتێبی بیۆگرافیای نووسه‌ران و شاعیران و چیرۆكنووسانی هه‌ولێر و له ماوه‌ی رابردوودا به‌شێكی ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌گه‌ڵ ئینسكلۆپیدیای هه‌ولێر بلاَوكرایهوه، بهلاَم له ئێستادا سه‌رقاڵی كاركردنم بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و فراوانتركردنی پڕۆژه‌كه‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن ده‌زگای كه‌ڤاڵ چاپ و بلاَودهكرێتهوه".
عه‌بدوڵره‌حمان مه‌عروف گوتیشی"لێره‌وه داوا له سه‌رجه‌م نووسه‌ران و شاعیران و چیرۆكنووسانی هه‌ولێر و نیشته‌جێی هه‌ولێر و ئه‌كادیمیستانی هه‌ولێر ئه‌وانه‌ی كه تێزه‌كانیان به‌شێوه‌ی كتێب چاپكردووه و ئه‌وانه‌ی كتێبی چاپكراویان هه‌یه په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن و C.Vیه‌كانیان بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كتێبه گرنگه مێژووییه‌دا ناویان هه‌بێ".
نووسه‌ران و شاعیران و چیرۆكنووسان ده‌توانن له‌رێگای ئه‌م ناونیشانانه‌وه C.Vیه‌كانیان بنێرن:
awrahmanmarif@yahoo.com یاخود
masoudhawler@yahoo.com
یاخود له‌رێگای ئه‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه په‌یوه‌ندی بكه‌ن
07504638541
07504566481
|