
وه‌ك هه‌ندێك بواری دیكه‌ی به‌ڕێوه‌بردن، ساڵانێكه پلانی هونه‌ریی هونه‌رمه‌ندان و ، خۆزگه‌و مه‌وداكانی كاركردنی دامه‌زراوه هونه‌رییه‌كان به‌گشتی و(هونه‌ره‌كانی موزیك به‌تایبه‌تی ) به‌ده‌ست بابه‌تی ناشاره‌زایی و كورتهێنان له تێگه‌یشتن و، نه‌بوونی سیسته‌می كاركردن و، وابه‌سته‌كردنیان به هه‌ندێك بڕگه‌و رێنمای دارایی وكارگێڕی و رۆتینی زیاد له پێویسته‌وه ده‌ناڵێنێت .
ده‌كرا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان له‌پاڵ كاروچاڵاكیه رۆشنبیری و هونه‌ریه‌كانی ،له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگاكان و به هاوكاری لایه‌نی پێوه‌ندیدار ، پێداچوونه‌وه‌ی بۆ هه‌ندێك له‌و بڕگه‌و بابه‌تانه بكردابایه كه بوونه‌ته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م باش به‌ڕێوه چوونی كار‌و چالاكی هونه‌ری ئه‌و ناوه‌نده هونه‌ریی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه هونه‌ریانه‌ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان ، كه بۆ هونه‌ره‌كانی موزیكی ته‌رخان كراون .
به‌ر له‌وه‌ی ئۆبالی مانه‌وه‌ی ئه‌و باره ناله‌باره‌ی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و نێوه‌نده هونه‌ریه‌و بۆچوونه‌كانی سه‌ره‌وه‌مان به‌سه‌ر هیچ گروپ و كه‌س و لایه‌نێكی دیاریكراودا ساغ بكرێته‌وه ، ئه‌وه‌م به خه‌یاڵداهات و له خۆمم پرسی : تۆ بلێی ئه‌و تێڕوانینه‌ی ئێمه له‌لایه‌ن ده‌یان كه‌سی شاره‌زاو دڵسۆزه‌وه روو به‌رووی ئه‌و پرسیاره نه‌بێته‌وه وپێمان نه‌لێن جا قوربان .. كام له‌و ناوه‌ندو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه هونه‌ریانه‌ی (هونه‌ره‌كانی موزیك )له‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه له دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان له دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌كی زۆری هونه‌رمه‌ندان و، دابین كردنی باڵه‌خانه‌و مووچه‌ی مانگانه‌و بوودجه‌ی ساڵانه و دابین كردنی پێداویستیه‌كانیان پێمان نا‌لێن كوا ستراتیژ‌و سیاسه‌تی كار‌و به‌رنامه‌ی كاركردن له‌و به‌ڕێوه به‌رایه‌تیانه؟؟ .
ئه‌شهه‌دو له ده ساڵی رابردوو هه‌ندێك له‌و به‌ڕێوه به‌رایه‌تیانه‌ی (هونه‌ری موزیك) زۆر شاره‌زاو ده‌ست و برد بوون له ئاماده‌كردنی فیستیڤالی بێ به‌رنامه‌و كۆنسێرتی وه‌ك یه‌ك و سه‌دان كلیپی هه‌مه چه‌شن و هه‌مه‌جۆرو..... هتد . وه‌ك ئه‌وه‌ی قه‌ده‌ری دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به هونه‌ره‌كانی موزیك و ستراتیژی كاركردن بۆ هونه‌رو فه‌رهه‌نگی ئه‌و بواره به‌رفراوان و ده‌وله‌مه‌نده‌ی كلتوری نیشتمانی و هونه‌ریمان له‌ئه‌لفه‌وه تا یای هه‌رتۆماركردنی گۆرانی و كلیپ كردن و سازكردنی كۆنسێرت بێت ؟!
له گه‌ڵ ڕێزی بێ شومارمان بۆ هونه‌رمه‌ندانی گۆرانی بێژ كه مافێكی سروشتی خۆیانه كۆنسێرت ساز بكه‌ن وكلیپ بۆ كاره هونه‌ریه‌كانیان بكه‌ن . دواجارله‌جێگای خۆیه‌تی دوای ئه‌و هه‌موو ماوه زۆره سه‌باره‌ت به نه‌بوون و هێنانه پێشه‌وه‌ی سیسته‌می كاركردن و نه‌بوونی كارنامه‌ی روون بۆ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه هه‌ق وایه به‌پڵه‌ی یه‌ك رووی پرسیار ئاراسته‌ی ئه‌وبه‌ڕێزانه بكرێت كه رۆژانێك به‌رپرسی ئه‌و به‌ڕێوه‌برایه‌تیانه بوون، له‌وكاتانه‌ی كه ئه‌و پێداویستیانه‌یان بۆ دابین كرابوو كه ئاماژه‌یان پێكرا ، هه‌رئه‌و به‌ڕێزانه‌ش هونه‌رمه‌ندی ده‌م ڕاست و، مامۆستا‌و، شاره‌زاو ، كاره‌كته‌ری هه‌میشه‌و به‌رده‌وامی سه‌رته‌خته‌كانی شانۆكان و ئاهه‌نگه هه‌مه جۆره‌و هه‌مه‌ره‌نگه‌كان بوون و ، بڕیار به‌ده‌ست و خاوه‌ن قسه‌ی یه‌كه‌می ئاراسته‌كردنی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بوون ...
به‌داخه‌وه له‌به‌ختی هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان دوای چه‌ندین ساڵ له پشتگیری وه‌زاره‌ت و حكومه‌ت، له دابین كردنی بودجه‌ی ساڵانه و پێداویستیه‌كان ، كه‌چی ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت له هه‌ندێك له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی هونه‌ره‌كانی موزیك له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ، له به‌ر نه‌بوونی پلان و ستراتیژی كاركردن، نه‌بووین به خاوه‌نی ستودێیه‌كی باشی تۆماركردن و، یه‌كه‌یه‌كی هونه‌ری پرۆفشنال بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌كانیان و، ده‌یان بڕگه‌و بابه‌تی دیكه بۆ بوژاندنه‌وه‌وبه‌ره‌و پێشبردنی كلتوری هونه‌ریمان... كه له پرۆژه پێشنیاره‌كه‌ی بڵاومان كردۆته‌وه چڕوپڕتر ئاماژه‌مان پێیداوه لێره‌دا دووباره رێزكردن و ژماردنیان به‌پێویست و په‌سند نازانین .
به‌داخه‌وه هه‌ر هونه‌رمه‌ندو گروپ ودامه‌زراوه‌یه‌كیش هه‌وڵی هێنانه پێشه‌وه‌ی سیسته‌مێكی تازه‌ی كاركردنی دابێت له‌و بواره‌دا له جێگای ده‌ستخۆشی وبه‌پیره‌وه چوون وهاوكاریكردنی ، به پێچه‌وانه‌وه تابۆیان كرابێت ئاسته‌نگیان خستۆته به‌رده‌می و هه‌وڵی په‌راوێزخستنیان داوه .
خوازیارین كار بۆ ئه‌وه بكرێت توانا مرۆییی و ماددیه‌كانی وڵاته‌كه‌مان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ستراتێژێكی نیشتمانی وه‌گه‌ڕ بخه‌ین و به‌جددی وه‌بیرخۆمانی بێنینه‌وه كه : ( ژیان پێویستی به نوێبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی هونه‌ریی و، ئیراده‌ی به‌رده‌وام بوون هه‌یه، با به‌نیازی چاكسازی و به‌شداریكردن له رێكخستنه‌وه‌و ئاراسته‌كردنی دامه‌زراوه‌كانمان كاری زیاتر بكه‌ین و ئیراده‌و هه‌ستی چاكسازیش كه ئه‌مرۆكه بۆ ته خه‌می پڵه‌یه‌كی دڵسۆزانی ئه‌و نشتیمانه‌مان ، له‌جێگای خۆیه‌تی هه‌موو جومكه‌كانی ژیان بگرێته‌وه).
دواجار گورج وخێراتركردنی هه‌نگاوه‌كان و هه‌وڵدان بۆ دابین كردنی ژیانێكی ئارام و پڕ له هونه‌ر ، ده‌بێت تاكه رێگا چاره‌و وه‌ڵام بێت ، بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ساڵانێكی دوور‌و درێژه كارله‌سه‌ر خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان وشكستهێنانی ئیراده‌مان ده‌كه‌ن .
تێبینی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی نووسین له یه‌كێك له‌و رۆژنامانه‌ی كه رۆژانه له هه‌ولێر بڵاوده‌كرێته‌وه ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌پاساوی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه‌یان ته‌نیا هه‌واڵی هونه‌ری بڵاوده‌كاته‌وه ژێر ده‌ست خستووه‌و، وتوویه‌تی هه‌رچه‌نده نووسینه‌كه باشه به‌ڵام با بمێنێت بۆ كاتێكی تر.