موختارو ژنانی گەڕەك لە كۆیە نمایشدەكرێت | چراكان
نوێترین بەرهەمی گروپی هاوڕێیانی گەزیزە كە بەناوی (موختارو ژنانی گەڕەك)ە لەپاش ئەوەی لە شاری سلێمانیو لە شارۆچكەی رانیە نمایشكرا، لە رۆژی (2011/11/18) لە شاری كۆیە نمایشدەكرێت.
شانۆگەریی ناوبراو لە هۆڵی سەنتەری گەنجان لە كاتژمێر (3)ی پاشنیوەڕۆ نمایشدەكرێت.
شانۆیی ( موختار و ژنانی گەڕەك ) لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند خاتوو گەزیزە-یەو لە نواندنی هونەرمەندان (ڕۆشنا محەمەد قادر، نەهرۆ ساڵح دەلۆیی، بنار نەجمەدین، دیاری عومەر، بەیان مەحمود، ڕۆزا ئومێد).
جێی باسە یەكەمین وێستگەی نمایشەكە لە شاری سلێمانیو لە هۆڵی رۆشنبیری بوو، دووەمین وێستگەش لە شارۆچكەی رانیەو لە هۆڵی پێنجی ئازار نمایشكرا كە لەلایەن ( سەنتەری رۆشنبیری ئاسۆس ) لە شاری ڕانیە میوانداری كرابوو شاری كۆیەش دەبێتە سێهەمین وێستگەی نمایشەكەی هاوڕێیانی گەزیزەو وابڕیارە ئەم شانۆییە لە زۆرێك لەشارو شارۆچكەكانی كوردستان نمایشبكرێت.
|