|
لقی پەیمانگای شانۆی جیهانی لە هەولێر دەكرێتەوە | مەسعود مەلا هەمزە
دوای 3 ساڵ لە هەوڵدان و كۆششی بەردەوام لە ئایندەیەكی نزیكدا وەفدێكی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان سەردانی وڵاتی فەڕەنسا دەكەن بە مەبەستی كردنەوەی لقی پەیمانگای شانۆی جیهانی (I.T.I) لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.
لە لێدوانێكی تایبەتدا هیوا سوعاد سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان گوتی"دوای 3 ساڵ لە هەوڵ و كۆششی بەردەوام لە ئایندەیەكی نزیكدا وەفدێكی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان سەردانی وڵاتی فەڕەنسا دەكەن بەمەبەستی تاوتوێكردن و بەئەنجامگەیاندنی پرسی كردنەوەی پەیمانگای شانۆی جیهانی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان".
هیوا سوعاد گوتیشی"لەسەر داوەتی فەرمی سكرتێری گشتی (I.T.I) لە كۆتایی مانگی تشرینی دووەم (11) وەفدێكی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان كە نوێنەری شارەكانی كوردستانی تیایە سەردانی فەرەنسا دەكەین بە مەبەستی بەجێگەیاندنی پرسی كردنەوەی لقی ئەو پەیمانگایە لە كوردستان، كە ماوەی 3 ساڵە لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان هەوڵی بۆ دەدا.
شایانی باسە (I.T.I) پەیمانگایەكی جیهانی شانۆیی بەناوبانگەو لە زۆربەی وڵاتانی دنیا لقی هەیە، ئەم هەنگاوەی كردنەوەی لقیان لە پایتەختی هەرێمی كوردستان دەبێتە دەروازەیەكی گرنگ بۆ شانۆی كوردی لە كوردستان و جیهان.
|
|
|
|
هۆرێن غەریب
رونکردنەوەیەک بۆ مەسعودی هاوڕێم و شانۆکارانی کورد.
هاوڕێیان وابزانم پێویستە ئەوە بزانن کە کورد لە ساڵی 2004 ەوە ئەندامی هاوکاری ITI و لە کۆنگرەی 32 ی پەیمانگەی نێودەوڵەتی شانۆ لە مەدرید وەفدی کورد بە فەرمی بەشداری کرد. بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم ئەندامێتییە لە لایەن گروپێکی بێلایەن و بێپشتەوە بەدەست هاتوە "کاربەدەستان و بڕیاربەدەستان" خۆیانی لێ گێل ئەکەن. دەیان جار داوای ئەوەمان کردوە کە ئەو ئەندامێتییە چالاکتر بکرێت و داوامان لە ب. شانۆ لە سلێمانی بۆ ب. گشتی رۆشنبیری و هونەر و تا وەزیری پێشوی رۆشنبیری کە نەهێڵن ئەو ئەندامێتییە بمرێت، بەڵام هیچ وەڵامێکمان دەست نەکەوت. لە توانای ئێمەشدا نەبو هەمو شانۆکاران کۆبکەینەوە! لەو کۆنفرانسی شانۆیەدا کە تیپی سالار رێکیخستبو مەسەلەی ئەم ئەندامێتییەمان خستەوەڕو و دیسان بانگەشەی هەمو شانۆکارانمان کرد بۆ ئەوەی سود لەو هەنگاوە وەربگرن ئەوەشمان خستە بەرچاو کە ئێمە تا ئەو کاتە کارەکانمان رایی کردوە و بە سوپاسەوە ئەو ئەرکە بە کەسانی تر ئەسپێرین. سوربونی "بڕیاربەدەستان" لەسەر داخستنی هەمو دەرگاکان بە روی ITI ی کوردی، ئێمەی کردە ناچالاکترین ئەندامی هاوکاری ITI. ئەم ساڵ بە فەرمی وەک هەر ئەندامێکی تر بانگهێشتکرابوین بۆ کۆنگرەی 33 بەڵام نەچوین. لەبەر ئەوەی لەو راستییە تێگەیشتوین کە "بڕیاربەدەستان" ئەندامێتییەکیان ناوێت لە سلێمانیەوە و لە لایەن گروپێکی سەربەخۆوە بەدەستهاتبێت.
|
بۆچوون نووسین
ناردنی ئهم بابهته بۆ هاوڕێیهك
|
|
|
ماڵپهڕی ( چــــــراکــــــــان ) |
|
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستافو دانهری بهشی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن) |
ماڵپهڕی چــــــراکــــــــان
|