|
(قەتران) لە هەڵەبجە نمایشدەكرێت | چراكان
لە ساڵیادی هونەرمەندی شانۆكار (ئیبراهیم چێوار ) دا وەك ڕێزلێنان لە خەڵكی ژیاندۆستی هەڵەبجەو ئەو شارە زیندوە ( كۆڕی شانۆی با ) و ستافی فیلمی دۆكیۆمێنتی ( قەتران ) ئێوارەی رۆژی سێ شەممە 25/10/2011 كاتژمێر (3:30 ) لەهۆڵی (ئەحمەد موختار جاف) لە میوانداری خەڵكی بەڕێزی ئەوشارەدا دەبن بۆ رێكخستنی پیشاندانێكی تایبەت بەو فیلمە.
(قەتران) فیلمێكی دۆكیۆمێنتی درێژە، كە بابەتی هەڵبژێردراو تیایدا، مێژووی كارگەی جگەرەی سلێمانی و چیرۆكی ژیانی بەشێك لەكرێكارەكانی ئەو كارگەیەیە.بەتایبەت كرێكارە ژنەكان،كە پێیەكیان لەنێو كارگە و پێیەكی تریان، لەنێو ماڵ و ژیانی ماڵداری و خێزاندابوە و كاریان كردوە.هەروەها ڕوداوە جۆراوجۆرەكانی ژیانیان، لە سەرەتای دروستبونی كارگەی جگەرەی سلێمانی، تائەم ساتانەی كە تیایدا كارگەكە لەكاركەوتوەو بەچارەنوسێكی نادیاردا تێدەپەڕێت..ئەوەی گرنگە تەواوی گێڕانەوەكان راستین و دەستكردی خەیاڵ نین،كەئەمەش یەكێكە لە بنەما سەرەكیەكانی، دروستكردنی هەر فیلمێكی دۆكیۆمێنتی..لەم فیلمەدا ئەوە دەخرێتە روو كە كارگەی جگەرەی سلێمانی تەنها شوێنێك نەبوە بۆ كاركردن. بەڵكو شێوەی مەملەكەتێكی تایبەتیەو رەنگدانەوەی واقیعی ژیانی كۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی مرۆڤەكانی ئەم شارەیە،واتە ئەم كارگەیە بەشێكە لە یادەوەری شاری سلێمانی و شێوەی ژیانی كرێكارەكانی نێو ئەو كارگەیە،كەوەك پاڵەوانێكی حەقیقی ئەم ووڵاتە ژیانیان گوزەراندوە.
ئەم فیلمە بەرهەمێكی هاوبەشی نێوان ( كۆڕی شانۆی با ) و رێكخراوی (ئێن.پی. ئەی) نەرویجیە و لە سیناریۆ و دەرهێنانی ( تاهیر عەبدولواحید) ساڵی 2010 بەرهەمهێنراوە.
|
|
|
| |
بۆچوون نووسین
ناردنی ئهم بابهته بۆ هاوڕێیهك
|
|
|
ماڵپهڕی ( چــــــراکــــــــان ) |
|
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستافو دانهری بهشی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن) |
ماڵپهڕی چــــــراکــــــــان
|