چراكان

ئێمه له دوی(سپۆنسۆر ، پشتگیریکه‌ر) ده‌گه‌ڕێین بۆ ماڵپه‌ڕی چراکان.(په‌یوه‌ندی بکه: info@chrakan.com
 

نواندن بۆ سینەما | محه‌مه‌د عه‌زیز

محه‌مه‌د عه‌زیزئەکتەری کورد بەخۆشمەوە کەچەند هەوڵێکی بواری نواندنم هەیە لەناو فیلمدا ئێمە لەناو شانۆوە لەدەرگاکانی فیلماندا، بەبێئەوەی کلیلی قفلی دەرگا داخراوەکانمان پێ بێ دەرگاکانمان داڕووخاندو چووینە ژورەوە. لەدوای خۆمان شێوەی کەلاوەیەکمان بەجێ هێشت بەهیوای ئەوەی بەهەموومان بەدوای کلیلی دەرگاکاندا بگەڕێین، لەو دەرگاکانەوە بچینە ژوورەوە کەدەتوانین بەکلیل بیانکەینەوە. سەرەتا حەز دەکەم  بەو پرسیارە تەقلدیە دەست پێ بکەم. بۆچی هەندێ ئەکتەری شانۆ سەرکەوتوو نابێت لەکاری فیلمدا؟ ئەمە ئەو پرسیارەیەبە دەیان جار کراوەو رۆژانە دووبارە دەبێـتەوە. ئەگەر ئەم پرسیارە لەزۆربەی ئەکتەرو دەرهێنەری کورد بکەی ناڵێم هەمووی یەک وەڵامی لەقاڵبدراوی لایە.... دەڵێن. ئەکتەری شانۆ جوڵەی زیاترە لەئەکتەری فیلم، بۆیە ئەکتەری شانۆ سەرکەوتوو نابێت لەناو سینەمادا.... بەڵام بەبڕوای زۆرێک لەنووسەرە جیهانییەکان پێچەوانەیە. ئەکتەرە بەناوبانگەکانی جیهان دەچن بۆ لەندەن یان نیۆرک شانۆ دەخوێنن بۆچی؟ ئەکتەری شانۆ دەزانێ نواندن بکات دەزانێ لەناو کارەئەکتەرەکاندا رۆڵ بدۆزێتەوە کەئەمەش دەبێتە بەهێزی ئەکتەر دەزانێ چۆن( ئەکتین ) بکات لەناو سینەمادا. ئەگەر بەپێی ئەم بۆ چوونە بێت تەواو پێچەوانەی بۆچوونی زۆربەی ئەکتەرو دەرهێنەرە کوردەکانە ، باشە ئەکتەری سینەما چی بکات بۆئەوەی سەرکەتوو بێت؟

یەکەم رووبەڕووبوونەوەی ئەکتەر چییە؟
سکرێپت  script سیناریۆ.
سکرێپت بەزمانی ئینگلیزی واتە سیناریۆ کەلەلای کورد بەکاری دەهێنینن، بەڵام من سکرێپت بەکاردەهێنم چونکە زمانی ئینگلیزی چۆن زمانی بزنزە بەهەمان شێوەش زمانی سینەمایە. پێم باشە هەر ووشە یەک، لەناوکاری فیلمسازیدا بەکاردێت وشە ئینگلیزیەکان بەکاربهێنین، چونکە  زمانی لەیەک گەیشتنە لەناو فیلمسازاندا. دەرهێنەری بەناوبانگ ( روال وێلیش) دەڵێت دوای خوێندنەوەی سکرێپت ئەگەر چیرۆکێک دەست نەکەوت ئەو سکرێپتە لاوازە. دەبێ  خوێندنەوەی سکرێپت لەسەرخۆبێ ئەگەر یەکەمجار تێنەگەیشتی هەوڵبدە چەند جارێک بیخوێنەرەوە. دوای چەندجارێک خوێندنەوەی سکرێپتەکە ئینجا گەڕان بەدوایی هێڵی گشتیدا هەروەها ئاشنا بوون بەکارە ئەکتەرەکان. دەبێت ئەکتەر ئەم پرسیارانە لەخۆی بکات.
1-سکرێپتەکە باسی چی دەکا؟
2-مەبەستەکانی چییە؟
3-دڵەراوکێکان لەکوێدایە؟
4- کام ئەکتەر رۆڵی سەرەکی دەبینێ؟
5-کێ هاوکاری رۆڵی سەرەکییە؟
6- کێ بەرەنگاری  رۆڵی سەرەکییە؟
7-کارە ئەکتەرەکەت لەکام رووداودا رووبەڕووی رووداوەکان دەبێتەوە؟
8- خاڵە لاوازەکانی کارە ئەکتەرەکەت؟
ئەمانە ئەو پرسیارە سەرەتایانەیە کەئەکتەری سینەمای دەبێ لەخۆی بکات و وەڵامیان بداتەوە تاکو ئاشنای سکرێپتەکە بێت. بۆئەوەی پرسیارو وەڵامەکان بەتەنها لەگەڵ خۆتدا نەبێت وا باشترە لەگەڵ نزیکترین کەسدا بێت وەکو هاوسەریان  هاوڕێیەک یان هەرکەسێ گوێت لێدەگرێت. ئەمە زیاتر  هاوکارت دەبێ بۆئەوەی گەران لەناو سکرێپت بکەیت .
دووهەم ڕووبەڕووبوونەوە .
پرسیاری کارەئەکتەر
-1 من کێم؟
من کێم یەکەمین پرسیارە کەئەکتەر رووبەڕووی خۆی دەکاتەوە هەتاکو نەزانی تۆ کێی تاکو نەزانی رۆڵت چییە لەرووداوەکاندا  تۆ دەنگت نابێت ناتوانی وەکو کارەئەکتەرەکە قسە بکەیت. کەبەتەواوی زانیت تۆ کێت پرسیاری دووهەم.
2- ئەوان چی دەڵێت دەربارەی تۆ؟
دەبێت بۆ هەریەکێک لەکارە ئەکتەرەکان بزانی ڕاو سەرنج و پەیوەندی لەگەڵ کارە ئەکتەرەکەی تۆدا چییە؟ بۆ نموونە.
کام کارەئەکتەر نزیکە لێتەوە  ؟ کام کارەئەکتەرە دژی تۆیە.؟ کام  کارەئەکتەر هاوکاری تۆیە؟
3- لەکوێ دەست دەکەی  بەبیناسازی کارەئەکتەرەکەت؟
هەموومان هەمڵێت دەناسین، دەزانین باوکی مردووە، دەزانین مامی دایکی مارەکردۆتەوە، تەنها پێش بینی ئێمە ئەوەیە کەهامڵێت ئۆڤلیای خۆش دەوێت. هامڵێت رقی لەباوە پیارەکەیەتی، رقی لەدایکیەتی و بەچاوی سووکەوە سەیرى دەکا، ئەمە چەندین پرسیار دروست دەکا، بۆئەوەی بیناسازی کارە ئەکتەرکەت بکەی دەبێ بزانی مام و دایکی هامڵێت چی دەڵێن دەربارەی هامڵێت ؟ ئەی هامڵێت چی دەڵی دەربارەی خۆی؟
بەم نموونەیە دەتوانی وەڵامی یەکەم و دووهەم بدەینەوە. بۆ خاڵی سێیەمیش بەسوودوەرگرتن لەهامڵێت دەتوانی بیناسازی کارەئەکتەرەکەت بکەی لەناو سکرێپتەکەدا. تۆ دەتوانی کاربکەی لەرووناکییە بەرزەکانی کارە ئەکتەرەکەتدا. دوایی نووسینێکی کورت دەربارەی کارە ئەکتەرەکەت بیرت بێ ئەم پرسیارە لەخۆت بکەی من کێم؟ بەڵام بەداخەوە زۆربەی ئەکتەری کورد چاوەڕێی ئەوەیە دەرهێنەر کارەئەکتەرەکەی پێ بناسێنێ بێئەوەی گەڕان بەدوایی کارەئەکتەرەکەدا بکات. ئەم رێگایە ئەکتەر تەمەڵ دەکات. ئەگەر گەشتێ بکەی بەناو کارە ئەکتەری سکرێپتە باشەکاندا کارەئەکتەرەکان ئەگۆڕێ بەئاگادارییەوە. کەی ئەدگۆڕدرێ؟ چۆن ئەگۆڕدرێ؟ بۆچی ئەگۆڕدرێ؟ ئەکتەر دەبێ گەران بەدوای کەی، بۆچی، چۆن، بکات تاکو نزیکبێتەوە لەکارە ئەکتەرەکەی. ئەکتەر ئەگەر ئەم گەرانە بکات ئینجا دەبێت بەدوایی شوێندا بگەڕێ. رووداوی دیمەنەکان لەکوێدا روودەدەن. ئەکتەر دەبێت زۆر نزیک بیتەوە لەکارەئەکتەرەکەی بۆ نموونە ئەگەر وەرزشەوانی بوو بڕۆ وەرزش بکە...هتد. لەناو شانۆدا پرۆڤەکان چەندین جار دووبارە دەبنەوە، بەڵام لەکاری فیلمسازیدا ئەو ماوەیە بۆ ئەکتەر نارەخسێ، لەبەرئەوە  دەبێت ئەکتەری سینەما خۆی زۆرتر ماندوو بکات. کارە ئەکتەرەکە لەکوێیە  ؟ یانکەی رووداوەکان روودەدەن؟ ئەگەر رووداوەکە لەناو شارەکەی خۆتدا بوو پیاسەیەک بکە بەناوشاردا، کەی رووداوەکە روودەدەن ئەوکاتە پیاسە بکە ئەگەر بەیانی بوو بەیانی پیاسە بکە ئەگەر ئێوارەش بوو ئێواران پیاسە بکە. نابێت ئەکتەر چاوەڕێی کاتی وێنەگرتن بکات. ئەگەر رووداوەکانی لەدەرەوەی شارەکەی خۆت بوو بەئێنتەرنێت بگەڕێ بەدوایی ئەو شوێنەدا کەرووداوەکەی لێ روودەدەن.

هەڵبژاردنی کاست casting
بۆ دەستنیشانکردنی کاست لەوانەیە چاوپێکەوتن لەگەڵ دەرهێنەر یان کاست مانجەر یان بەرێوبەری بەرهەم بکەی، ئەمانە هەریەکەیان چاوپێکەوتنی جیاوازە. ئەگەر چووی بۆ چاوپێکەوتن هەوڵبدە خۆت بی، بەئاسانی قسە بکە، زۆربەی ئەکتەرەکان ماسک ئەپۆشن، بۆئەوەی ببن بەکارەئەکتەرەکە زۆربەی ئەکتەرەکان کەدەچن بۆ چاوپێکەوتن یەکسەر دەیەوێت وەکو کارەئەکتەرەکە بدوێ وەکو ئەو هەڵسووکەوت دەکا. ئەو چاوپێکەوتننانە هێندە ئاسان نییە، چونکە تۆنازانی ئەوان چیان دەوێ یەکەم هەنگاو ئەگەر بتەوێ سەرکەوتووبیت لەچاوپێکەوتنەکەدا دەتوانی لەرێگای ئینتەرنێتەوە سەیری کارەکانی دەرهێنەرەکە بکە بۆئەوەی ستایلی ئیشکردنی دەرهێنەرەکە بزانی. لەکاتی چاوپێکەوتندا دەبێ بەتەواوی ریلاکس بی (استرخاء) بیت بەتەواوی گۆێ بگرە لەدەرهێنەرەکە بۆئەوەی لەفیلمەکە تێبگەیت ئەگەر قسەت  کرد زۆربە روونی قسەبکە بەبڕوای تەواوە قسە بکە، بەبێ ئەوەی هیچ پاڵنەرێک پاڵت پێوەنێ. پرسیار بکە لەهەموو شتێ کە پەیوەندی بەفیلمەکەوە هەبێ. کەدەسکرا بەخوێندنەوەی یەکەم  دەبێ ئەکتەر ئەوە بزانێ ئەوان بڕیار لەسەر خوێندنەوەی یەکەم  نادەن ئەوان مەبەستم دەرهێنەرو کاست مانجەرە. کاتێک کەدەقەکە دەخوێنینەوە ئاگاداری ئەوەبیت کەلاپەڕەکان چەند دوورە لەچاوتەوە، نابێ دەموچاوی خۆت داپۆشی دەبێت رووی ئەکتەر جوان دیار بێت بۆئەوەی بەڕوونی لای دەرهێنەر دیار بێت. دەرهێنەر سەیری ئەکشن و ریئەکشنی ئەکتەر دەکا. خاڵە گرنگەکانی خوێندنەوە لەناو کاستدا.
1-پراکتێکی زۆر بەدەنگی بەرزبیخۆنەوە بۆ هەرکەسێ  کەئەیەوێ گوێت لێ بگرێت.
2-هەوڵ بدە ببیت بەچاودێر بەسەر دیمەنەکانەوە، دیمەنێک هەڵبژێرە لەناو سکرێتەکە قەراری خۆت بدە. ئینجا سەیری هەموو سکرێپتەکە بکە بزانە ئایا دەگونجێ لەناو سکرێپتەکەدا.
3-پۆلێنی ئیمائەی کارەئەکتەرەکان.
4-سکرێپتەکە پارچە پارچە بکە بۆ چەند دەقیقەیەک.
5-هەموو گۆڕانکاریەکان و بیرکردنەوەو مەبەستەکانی بدۆزەرەوە؟
6-بڕیاربدە هەر کارەئەکتەرێک چی دەوێ ئەو چالاکییە چییە ئەیەوێ بگات بۆ ئەو مەبەستە.
7-بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەکتەر یان دەرهێنەر پەنجە گەورە بەکاربهێنە.
8-لەناو سکرێپتەکە دەبێ خاڵ و فاریزە بنووسی تاکو ئەکتەر بزانێ  لەکوێدا فوول ستۆپ دەکا یان هەناسەدەدات.
9-کۆنتاکتی چاو تاوکو ئەکتەری بەرامبەرت دیالۆگی تەواو دەبێ.
10-دەنگت بەهێزبێت تاکو کۆتایی دیالۆگەکە.
11-بیهێنە بەرچاوی خۆت باسی کێ دەکەی یان باسی چی دەکەی.
شڵەژان (قەلەقی)
ئەکتەر دەبێ گرنگی زۆر بدات بەدەنگ و جەستەی، بەڵام لەپێش دەنگ وجەستە دەبێت گرنگی بدات بەشڵەژانی ناپێویست کەم بکرێتەوە بۆ کەمترین رێژەکە لە لەشدا کۆبوتەوە بەدرێژای رۆژەکان. مامۆستای نواندن و دەرهێنەری  رووسی مایکل چیخۆف کەبرازای ئەنتۆن چیخۆفە دەڵێت ئەکتەر دەبێ وەکو بووکە شووشە وابێت بێ ئێنەرجى بێ هێز.
مەبەستی مایکل ئەوەیە بووکە شووشە بەئارەزووی خۆت دەتوانی جووڵەی پێ بکەی بێئەوەی پارچەیەک لەجەستەی گرژ بکات ئەکتەریش دەبێت شڵەژان لەجەستەی بکوژێ.
فریدریک ماسیاس ئەلکسندەر 1869-1955 کەئەکتەرێکی  ئسترالی بوو، ئەم ئەکتەرە بەبەردەوامی دەنگی خۆی دەنەبریوە لەکاتی نواندندا ئەلکسندەر کەسەرنجی خۆیداوە لەئاوێنە بۆی دەرکەوتووە پاڵی بەملییەوە ناوە بۆ داوەوە بۆ خوارەوە لەکاتی نواندندا. لەدوای ئەوەوە هەموو تەمەنی خۆی تەرخان کرد بۆ ئیشکردنە لەسەر گرنگی مل و بڕبڕەی پشت کەئێستا پێشکەوتووە و ناونراوە تەکنیکەکانی ئەلکسەندەر بەشێوەیەکی زۆر بەکاردێت بۆ راهێنانی جەستەو دەنگ ئەلکسەندەر باوەڕی وابوو کەمێشک و جەستە یەک شتن ئەو شڵەژان و ئەو هەوڵە زۆرەی کەبۆ نواندن ئەیکەین کەئەمەش هەڵپەی ناپێویستە بۆبەرهەمهێنانی ئیشی جەستەیی... ئەو هەڵپەزیایەی کەدەیکەین چالاکیەکەت ناشرین دەکا. بۆ نموونە ئەگەر تۆ بتەوێ لەسەر کورسییەک هەستی پشت دەچەمێنێتەوەو چەناگەت تۆزێک دا ئەنەوێنی و بەرزدەبیتەوە کەهەڵدەسی. ئەمەش ئینێرجی بەفیرۆدانە. تەنها دەتوانی قاچت دانێیت لەسەر زەوی بەقایمی ورێگا بەماسولکەکانی رانت بدەیت ئیشی خۆی بکات. بەمشێوەیە جوڵەی زیادە کەم دەکەینەوە لەناو نواندنەکەدا.  یەکێک لەتەکنیکەکانی ئەلکساندەر بۆ کەمکردنەوەی گرژی لەمل و  ماسولکەکاندا  بەم جۆرەیە. لەسەر پشت بکەوە خۆت شل بکە هیچ ماسولکەیەک توندمەکە. کتێبێک بخەرە ژێر سەرتەوە  کتێبەکە لەئاستی ملدا بێت بۆئەوەی مل بەئاسانی درێژ بکەیت. چەناگەت زۆر بەرزمەکەرەوەو زۆریش مەیبەرەخوارەوە چاوەکانت داخە، ئەژنۆت، بەرزبکەرەوە قوڵت بڵاوبکەرەوە بەباری پانی رێگا بەقۆڵەکانت بدە ریلاکس بن بەتەواوی. رێگا بەزەوی بدە کێشت هەڵگرێ خۆت بەتەواوی سووک بکە. هیچ سووکیەک بەکارمەهێنە. بەپێی توانا لەشت گرژبکەو ریلاکسی بکە، پەنجەکانت گرژبکەو ریلاکسی پێ بدە. رانت گرژبکەو ریلاکسی پێ بدە سەرت بەهەمانشێوە ئینجا دەستت تۆزێک بەرزبکەوە، قۆڵت بەرزبکەرەوە، ئینجا ریلاکسی پێ بدە. قۆڵت پاڵ پێوەنی بۆ زەوی و ریلاکسی پێ بدە سەرت توند بکە لەسەر کتێبەکەو ریلاکسی پێ بدە. دەم و چاوت بەگشتی بجوڵێنە، چاوت داخە، زمانت بجوڵێنە، شەولگەکانت بجوڵینە و ریلاکسی پێ بدە. کەجەستەت گەرم بوو گوێ بگرە لەدەوروبەروو بزانە دەنگی چی دەبیستی لەکاتی ئەم پرۆڤانەدا بەهیچ شێوەیەک گوێ لەهەناسەدانی خۆت مەگرە. دەست بهێنە بەسکدا بەهێواشی ئینجا پەنجە گەورەکەت بخەرە سەرناوکت.  بەگشتی ریلاکسی هەموو جەستەت، گوێ لەدەوربەر بگرە. کەئەم پرۆڤانە جێبەجێکرد لەشت بەتەواوی پشوودا هەست بەپەنجەت دەکەی لەسەر سکت بەزردەبێتەوە کەهەوا هەڵدەمژی و دابەزێ کەهەوا دەدەیتەوە، لەکاتی هەوا دەرهێناندا رێگای تەواو بەسکت بدە بچێت بەناوەوەدا وەکو ئەوەی چۆن هەندێ جار سکت دەبەی بەناوەوەدا بۆئەوەی وانیشانبدەی زەعیف بوویت. هەناسە هەڵمژە تاکوە3 بژمێرە، بەڵام کەهەناسەدایەوە تاکو6 بژمێرە.  ئینجا  هەناسە هەڵمژە تاکو 3 بژمێرە هەناسەبدەرەوە تاکو 7 بژمێرە. بەو جۆرە چەند جارێک هەناسە هەڵمژە لەکاتی هەناسەداندا ژمارەکان درێژ بکەرەوە. لەوانەیە هەندێ وانەی ریلاکس بزانی یان دەتوانی لەهەندێ شوێنی جیم پێت بڵێن.
خۆگرژکردن و ریکلاس بەدوایدا یان یۆگا ئەمانە هاوکارن بۆ کەمککردنەوەی گرژی جەستە. ستانسلافسکی یۆگای خستە ناو ئیشەکانییەوە بۆ دیقەتدان لەو تاقەیەی دەیدەیتەوە بۆئەوەی  بەکەسێکی تر بگەیت. یۆگا وات لێ دەکا هەست بەئینێرجی خۆت بکەی.
پاول جەی کەچارەسەری دەرزی بەکارهێناو مامۆستای (چین گانگ تای چی) بوو دەیووت ئەم راهێنانە بەسوودن بەتایبەتی بۆ ئەکتەرەکان نەک تەنها لەشیان بەکاردەهێننە، بەڵکو هەست و سۆزشیان بەکاردەهێنن. بیروڕای عەقڵی و رۆحی کەسێتی گەشە دەکات هەروەها زیادکردنی باوەڕ بەخۆبوونە بەتواناکان و بەبیرەوەرییەکانی. مەساج یاچەرەسەری دەرزی یان هەناسەدانی قوڵ وات لێدەکا بۆماوەیەک هەست بەخۆشی بکەیت. لەبەرئەوەی گرژی و شڵەژان کەم دەبێتەوە لەلەشماندا. وەرزشکردن پێشوویەکی باشە، یارمەتیت دەدا کەئۆکسجین بچێت بۆناو دەمارە خوێنبەرەکان وات لێ دەکا زیاتر وریا بیت و دیقەت بۆ دەوروپشتت زیاتر دەبێت. مەلەکردن، راکردن، رۆشتن، هەروەها کەمکردنی کێش ئەمانە دەبنە هۆی ریلاکس (اسراحەت) . هەڵمژینی هەوا هاوکارێکی باشە بۆ دەنگ و هەناسە. شڵەژان(قەلەقی) کاردەکاتە سەر شێوازمان کەواتە کاردەکاتە سەر هەناسەدانمان.

دەنگت
تۆ پێویستت بەدەنگێکی پلان بۆ دانراو نییە وەکو ئەوەی شانۆ پێویستییەتی بەڵکو پێویستت بەدەنگی راستەقینەی سروشتی خۆتە. تەمرینکردنی دەنگ بەبەردەوامی گرنگە بۆ سینەما وەکو شانۆ، بۆئەوەی دڵنیابیتەوە لەوەی دەنگت تێک ناچێت بەهۆی شڵەژانەوە گەشەدان بەدەنگ تەنها بۆئەوە نییە کەپەڕە بەتۆنی دەنگت بدەی، بەڵکو بۆ ئەوە بەقسەکانت هەست بجوڵێنی و راستگۆیانە بێ لەناخی دڵتەوە بێت. وشەکانت دەربڕی هەستت بێت. لەهەمانکاتدا لەڕووی زمانەوانییەوە مانای سکرێپتەکە بگەیەنێ. کاتێ هاوڕێیەکت تەلەفونت بۆ دەکا، کەقسەی لەگەڵکردی خێرا هەست دەکەی ئەگەر  لەکێشەیەکدا بێت، دەنگمان پێوەرێکی هەستیارە بۆ هەستەکانمان ئێمە دەڵێین (خنکاندن) بەوشە قوڕگمان ئەگیرێ یان گرێیەک دەچێتە قوڕگمان ئەگەر سەیری فیلمێکی بیانی بکەی بەتەرجەمەوە هەستەکەی کەزیاتر چێژ لەدیمەنە رۆمانسییەکان وەردەگرێ لەرێگای ووشەکانەوە کەئەوترێ ئەگەر گومانت لەمە هەیە سەیری فیلێکی بیانی بکە  بەتەلەفزیۆن دەنگەکەی لایە هەست دەکەیت کەفیلمەکە زۆر هەست لەدەستدەدات، دەتوانین دەنگ بکەین بەپێنج بەشەوە. بیر، هەیکەل، پەمپ، سەرچاوە، فلتەر،
1-بیر:بیرکە هەموو شتێک رێکدەخات بەشێوەیەکی زۆر چالاک  بۆ ئەکتەر ئەگەر دەنگت بەهێزو روون نەبێت کەوابێ دەنگت نابێ، تۆ پێویستە بزانی دەڵێی چی و بۆچی.
2-هەیکەل: جەستە بڕەبڕەیەکی باشی دەوێ بۆئەوەی رێگە بەمیکانیزمی هەناسەدان بدەیت ئیشی خۆی بکات بەئازادانە.
3-پەمپ: هەناسەیەکە وزەو یارمەتیمان دەدات بۆئەوەی دەنگ  دەربکات، تەمرینەکانی هەناسەدان بکەو ئینجا قسە بکەو  بەئاسانی وردە وردە سکت بەرە بەناوەوە کاتێک هەناسە هەڵدەمژی ئەگەر قورگت کراوە بێت ئەوا ئۆتۆماتیکی خۆی دووبارە دەبێتەوە.
4-سەرچاوە: ئەو شوێنەی هەوا دەگۆڕێ بۆ دەنگ بەهۆی لەرینەوەی ژێکانەوە، ئەم لەرینەوانە دەبێت بەدەنگت کەلەڕێگای لەشتەوە رێنمای بۆدێت. دەنگی سروشتی خۆت نابێت هەناسە بڕکێت بێت مرۆڤ دەنگی تۆزێک ڕەق دەبێت وەکو ئەوەی قوڕگی وشکبێت ئەم دەنگە ئەو دەنگە نییە کەبەدڵمان بێت، ئەو دەنگە نیشانەی تێکدان دەنگە ژێکانمانە دەبێت  بەوردی سەیری بکرێت. ئەگەر شڵەژان بەبەرزی هێشتەوە، ئەوە دەنگت لەسروشتی خۆی بەرزترە، ئەگەر بەزۆر دابەزاندا بۆ تۆنێکی نزم وەکو قورگ یەشەی لێدێت. پێویستە پەردەی قورگت بەئازادانە بەرزو نزم بێتەوە سیستمی هەناسە بەئاسانی بێتە ناوەوە لەمێشکەوە بۆ سک و دووبارە بەهەمان شێوەی بگەڕێتەوە.
5-فلتەر: هەر شتێ لەسەر پەڕەی دەنگە ژێکان بێ کاردەکاتە سەر دەنگ هەناسەدانی لووت و دەم، شێوەی دەم، شوێنی زمان، کەزامانێکی تر بەکاردەهێنی زۆر شتى گرنگ دەگۆڕێت لەفلتەردا. تۆ دەگەڕێی بەشوێن دەنگێکی گونجاوی یارمەتی دەردا کەلەهەرکاتێکداو لەهەر ڤۆلیۆمێکدابێ بەکاربهێنێ. مەبەستمان لەوەیە میکانزمی هەناسەدانت والێبکەیت کەهەناسەدانێکی باش پەستانێکی باشت هەبێ و دەنگە ژێکانت بەتەواوی ئیشی خۆی بکات هەندێ تەمرین هەیە کەدەتوانێ لەماڵەوە بیکەین ئەوەی دەنگی سروشتی خۆت بدۆزیتەوە.
ا-دەستت بخەرە سەر گوێچکەکانت و دەنگت بەرزبکەرەوە نزمی بکەرەوە هەست بەخاڵێک دەکەیت کەدەنگت تەواوە، گونجاوترین دەنگ ئەوەیە کەخۆت تێبینی نەکەیت.
ب-بۆ دۆزینەوەی باشترین تونی دەنگ، ئەژنۆت بنوشتێتەرەوەو سەرت قورس بکەو قۆڵت لەگەڵ سەرتدا بۆخوارەوە ئینجا بڵێ (ماه) ئینجا وردە وردە خۆت رێک بکەرەوە قۆڵت دەچێتەوە بۆ سەرەوە لەگەڵ سەرتدا بەردەوام بەلەو دەنگەت ئینجا هەست دەکەیت کەدەنگێکی گونجاوە بۆ خۆت دەستنیشانکردوە.
ج- دەستت توندبکە و بڵێ (MAHHH) بەقایمی و دەستت لەبەردەم تەوە بەرزکەرەوە نزمی بکەرەوە دەتوانی تۆزێک وەکو پیاسە برۆیت. ئەم جوڵانە گرژی کەم دەکەنەوەو دەنگیشت جێگر دەبێت.
 د-بە پێوە بوەستەو ئەژنۆکانت شل بکە لەگەڵ مل وقۆڵتدا دانەوەرەوە بۆ خوارەوە ئینجا تیکتستەکە بەدەنگی بەرز بڵێ یان ژمارە بەدەنگی بەرز بژمێرە سەرت قورس بکە کاتێ قسە دەکەیت ملت بەهیچ شێوەیەک گرژمەکە ئینجا وردە وردە  پشتت رێک بکەرەوە بەتەواوی قۆڵت شل بکە، بەڵام باسەرت هەر قورس بێت، هەر قسە بکەو بەردەوام بەلەقسەکردن  لەکۆتاییدا سەرت بالانس بکەو بالەڕێکی فقراتەکان پشتت بێت هەربەردەوام بەلەسەر قسەکردن دەنگت گەرم تر دەبێت و قسەکانت روونتر دەبن.
ى-قسەبکەو سەرت بادەلەشانی چەپەوە بۆ راست و لەراستەوە بۆچەپ لەشێوەی نیوبازنەیدا ملت باهەمیشە پشوو بێ وشل بێت.
ف-دەستت بخەرە سەرتەپەلەسەرت و بڵێ (HUM)         ( هەم ) هەست بەلەرینەوە دەکەیت لەلێو لەدەستیشەوە، دەستت بخەرە  سەرلایەکی لوت و بڵێ (HUM) ( هەم )  هەست بەلەرینەوە دەکەیت لەلێوەوە دەست بخەرە سەر لێوت هەست بەلەرینەوە دەکەیت.
دەست بنێ بەسکتدا و بڵێ (MAAAH) (ماه ) کار دەکاتە سەردەنگت چەندەها تۆنی جیاوازیەتە دەرەوە.
ئەگەر هەستت کرد دەنگت زل و بەرزە، ئەتوانی چێکی  دەنگی خۆت بکەی دەست بخەرە پشتی گوێچکەتەوە وەکو قاپێک بکەی بەگوێچکەتا وایە.
ئەگەر پرسیارمان لەخۆمان کرد ئایە دەنگمانە لەلووتەوەیە یان لەدەمەوە. ئەم تێستە بکە بڵێ (EASE) ( ئاسى ) ئینجا وشەی (E) بەردەوامە بەلوتت بنوقێنە ئەگەر دەنگت نەگۆرا بەهۆی لووت گرتنەوە ئەوا تۆ گۆڕانکاری دەنگت لەرێگەی لوتەوە نەبووە بەڵکو لەرێگەی دەمتەوە بوەو دەنگێکت کەبەرێگەی هەناسەی دەمەوەبێت نەرمترەو باشترە لەدەنگێک لەلەوتەوە بێت.
چەند ئامۆژکاریەکی دەنگ
کاتێک کەقسە دەکەیت هەوڵ بدە کلیلی وشەکان بدۆزیتەوەو  هەستەکانی پێی بپێکێت بەشێوەیەک کەوشە بچووکەکان تۆزێک قورستر بڕوات لەرستەدا، چونکە ئەگەر هەموو وشەکان بەیک پلە تەرکیز لەسەر بێت ئەوا هیچیان قورسیەک هەڵناگرن.
کاتێک قسە بۆ خەڵک دەکەی، ماوەیەکی زۆر بەکاردێنێت، بەڵام ئەگەر بەدزیەوە قسەت کرد، ئەوا ماوەیەکی تەسکتر بەکاردێنێت و چڕی جۆراوجۆر بەکار دێنێنن. پیتە بزێوێنەکان پێکهێنەری سۆزن لەقسەکردتندا بۆئەوەی گۆرانی بڵێت پێویستە بزوێنەکان درێژبکەیتەوە بۆئەوەی لەتۆن دەرنەچیت و  گۆرانیکەشت سۆزی تیا بێت. ئەگەر دیالۆگی رۆمانسیت هەبوو هەوڵبدە پیتە بزوێنەکان زیاتر دووبارەبکەرەوە وشەکان بیریان لێمەکەرەوە، دەمت باکراوە بێت بەبێ زمانت دانت بخەرە سەریەک ئینجا دەنگت بنێرە. هەتا دەتوانی سادەبەو راستەوخۆبە واتە دەنگت رەنگت و رەنگ مەکە بەعاتیفەی  دەرەکی مەبەستم وەکو شاعیر شعر مەخوێنەرەوە. ئاماژە  مەدە بەوەی بیر لەچی دەکەیتەوەو دیمەنەکە دەربارەی چییە کاتێک خەڵک هەستی ناخی خۆی دەردەبڕێت یەکسەر دەیڵێ لەدڵەوە  هەتا قسەکان سادە بێت زیاتر دەچێتە قاڵبی راستییەوە باوەڕی پێ دەکەین کەراستی دەڵێیت. مەبەستم لەوە نییە تۆ هەستی خۆت بەکەمی دەربڕی بەپێچەوانەوە، وشە دەتوانێ بتهەژێنێ، بەڵام قەت نابێ بیر لەوە بکەیتەوە کەچۆن بیڵێیت و بەچ تۆنێک لەدەنگت. ئەگەر تۆ بەراستی هەستی کارەئەکتەرەکە بدۆزێتەو ئەوا کوالێتی دەنگی جیاجیات پێویستە. گۆرینی  داینەمیکی قسەکانت، ئازادی دەنگت تۆنی تایبەتی خۆت رەنگە زۆر خۆشترو بەنرختر کارە ئەکتەرەکە دەرخات.

دەنگی کارەکتەر
 دەبێ زۆر زیرەکانە زمانی کارەئەکتەر بدۆزیتەوە. چونکە زمان پەیوەندییەکی توندو تۆڵی هەیە لەگەڵ  کارەکتەرەکاندا. بۆنمونە..... لەوانەیە سکرێپتەکە  گۆرانی تیابێت. لەوانەیە کۆمیدی بێت، لەوانەیە وشەکانی هێندە قورس بن وەک بەرد وەک لەفیلی SAM SHEPAND'S PANIS TEXAS یان هێندە وشەکان سحراوی بن وەکو فیلمی SHAKES PEARE IN LOVE  یان کارەئەکتەرکە  رستەی کورتی بچڕ بچڕ بڵێت یان وەکو جۆگەلە قسە بکات، یان نەتوانێ رستەکان تەواو بکات. ئەکتەر دەبێ وەکو کارەئەکتەرە دیالۆگ بڵێت، ئەگەر ئەکتەرەکەت نەیتوانی قسە بکات خۆت شتی بۆ زیادمەکە، چونکە ئەو دیالۆگانە هی تۆ نییە هی کارە ئەکتەرەکەتە تۆ دەزانی چی دەڵێت و دوایی ئەویش سەرەی چ دیالۆگێکە، بەڵام کارە ئەکتەرەکەت نازانێ. پرۆڤە بکە بەمشێوەیە لەناو ژوورێکدا بەدەوری ژوورەکەدا بخولێرەوە، هەموو جارێک خاڵبەندی ئاراستەی رۆشتنەکەت بگۆڕە، یان هەموو جارێک شتێک هەڵگرەکە بیرێکی تازەیەت بەمێشکدا، ئەگەر کارەئەکتەرەکەت لەناوەوە قسەی لەگەڵ  خۆیدا کرد ئەوا  دوو کورسی دانێ لەهەموو خاڵبەندیەکدا، واتە فاریزە نوقتەدا کورسیەکەت بگۆڕە بەوەی تریان ئەوکاتە مناقەشەکەی ناخت روون دەبێت. ئەمە وات لێ دەکات لەگەڵ رتمی مناقەشەی ناخی خۆت پەیوەندیت باش بێت، هەروەها رتمی قسەکردن و بیرکردنەوەی کارەئەکتەرەکەت. ئەمجۆرە ئیشکردنانە لەسەر بنەمایی ئیشکردنی دەرهێنەری دەنگی کۆمپانیای شاهانەی شکسپیرە بەناوی (CICELY BERRY) کتێبەکەی بەناوی THE ACTOR AND THE TEXT کەچەندین بیرۆکەت دەخاتە بەردەم لەسەر ئیشکردنە لەسەر سکرێپت. کارەئەکتەر هەندێجار مۆنۆلۆگی هەیە یان لەسەر دانانی تێکستێکی کلاسیکی ئیش دەکەی زۆربەی سکرێپتی فیلمەکان دیالۆگیان هەیە بەهەر درێژیەک بێت. لەبەرئەوەی کە فیلم بەشێوەیەکی سەرەتای ئیش لەسەر هەستی بینیمان  دەکات کەتۆ هەوڵدەدەی بۆ کەمێک دەنگی کارەئەکتەرەکان بۆدۆزینەوە تەنها لەچەند وشەیەکدا. تەنها رێگە بۆئەوەی ئەمە بدۆزرێتەوە تێکڵکردنی هەندێ جوڵەی جەستەیە لەکارە ئەکتەرەکەت کەبیکات لەگەڵ ئەو دیالۆگەدا هەتاکو دەنگەکەی  تێکەڵ بێت هەوڵبدە وشەکانی زمانت و جوڵەی لەشت تێکەڵ بەیەک بکەین هەتاکو خۆت وات لێ دێت هەست بەپەیوەندی هەردووکیان ناکەیت. پرۆڤەیەکی تری نزیکبوونەوە لەوشە. ئەم دێڕە بڵی من وون بووم لەناو ژیاندا.
یان بەئینگلیزی I WILL BE LOST
لەسەر زەوی دانیشەوە چاوات داخە، ئێستا وشەکان دانەبەدانە وزۆر بەهێواشی و بەجیا بیڵێ، بەئاسانی و بەراستگۆیانە.
من ... ئەمە چی دەگەیەنێ لەناخی خۆتدا .....خۆت.
ون.... ئەم وشەیە ئاماژەکانی چەند رەهەندیە، هەر رەهەندێک بۆخۆی کۆمەڵێک پرسیار ئەوروژێنێ.
بووم.... ئەو کردارە بێ هیوایەی روویدا، کەواتە کارەئەکتەرکەت لەناو تەنگەژدایە.
ژیاندا...... فەلسەفەی رستەکە لەناو ئەم وشەیەدا.
ئێستا چاوت داخە، ئەم رەستەیە چەندینجار دووبارەبکەرەوە تاکو بەتەواوی هەستی پێدەکەی. ئینجا چاوت بکەرەوە بەهێواشی رەستەکە بڵێرەوە بەدڵیخۆت بیڵی، چونکە ئێستا وشەکان هی خۆتن. وشەکان لەناو سکرێپتەکەوە ناخۆنیتەوە. رێگا زۆرە بۆئەوەی بەئازادانە وشە لەدەمتەوە بۆترێت، دەتوانی رستەکان بکەی بەگۆرانی ئەمە رزگارت دەکا لەوشەی قاڵبدراو رتمێکی نوێ دەدۆزیتەوەو وشەکان دێنە دەرێ بەشێوازی نوێ یەنە دەرەوە.

شاردنەوەی ئەو دیو رستەکان
کاتێک چی دەڵێى ئەوا ئەو مانایە دەگەیەنێت کەتۆ دەتەوێت. کەواتە مانای وشەکان دەرخست، کەواتە هیچ لەو دیوو تێکستەکانەوە نییە. کاتێک ئەوەی دەیڵێیت ئەوە نییە کەمەبەستتە ئەوا ماناکەی بەوشەدا دەپۆشی ئەمە ئەو دوو تێکستە. ئەو دیوو تێکست رێگایەکی ترە بۆئەوەی چۆن شتە شاراوەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کەچۆن رۆڵ ببینی بۆ نموونە. تۆ ئاهەنگێک دەگێڕیت و زەنگی دەرگاکەلێ دەدات و خۆشەویستریت هاوڕێیتە پێی دەڵێیت زۆر ( خۆشحاڵم بە هاتنت ) . بۆجاری دووەم زەنگی دەرگاکە لێدەدات سەیر دەکەی هاوڕێی دایکتە کەناچاریت فەرمووی لێ بکەیت و پێی بڵێیت ( خۆشحاڵم بەهاتنت  ) بەڵام مەبەستی تۆ شتێکی ترە ئەوەیە .. ئەوەهات ئەبێ بەئەدەب و بەرێزیش بم جارێکیتر زەنگی دەرەگاکە لێدەدات یەکێک زۆرت رقت لێیەتی، بەڵام لەبەر میوانەکان ناتەوێ قسە بکەی بۆئەوەی میواکانت دڵگران نەبن پێی دەڵێت. (خۆشحاڵم بەهاتنت )  مەبەستم بێ نرخ چۆن لەرووت دێت بێیتە ئێرە. چەند رقم لێتە کەواتە ئێستا وشەکانت پێچەوانەی ماناکەیەتی کەواتە بەلایەنی کەمەوە سێ جۆر لەو دیو تێکستەکەوە هەبوو. چەند ئاماژەیەکی خێرا  لەسەر دەنگ و تێکست. ئەمانە چەند سەرنجێکی خێران لەسەر بیرەکان و پرۆڤەکان کەدەتوانی لەکاتی وێنەگرتندا یان  لەکاتی پرۆڤەدا بیکەیت.
1-دڵنیابەرەوە لەوەی کەتۆ لەسەر رێرەوی دەنگی سروشتی خۆتیت و هەناسە بڕکێی پێوەنییە، یان کورت و بڕاو نییە، دەبێ وا هەست بکەی کەخۆت قسە دەکەیت.
2-دەنگێکی تەواوی نەپچڕاوی لەرینەوە بەکاربهێنە، بەڵام لەئاستێکی سروشتیدا.
3- ئەگەر دەنگت بەرز بۆوە لەگەڵ گرژیدا ئەوا دەمت بکەرەوە بەهێواشی سەرت بەرەبۆ دواوە، دەمت دابخمە و تف و قوت بدە، ئینجا قسە بکە ئەوکاتە دەنگت لەئاستێکی سروشتی خۆیدا دەبێت.
4-ئەگەر دەنگت هەناسە بڕکێی تیابوو ئەوا پەنجەت راوەشێنە چۆن هەڕەشە لەیەکێ دەکەی بەدەنگ بڵێ (UH-UH-UH)ئەم دەنگە بەدەم بڵێ.
5-لەپێناوی دەنگێکی سافدا دەستت بخەرە سەر گوێچکەکانت و گوێ لەهەناسە هەڵمژین و هەناسەدانەوە لەرێگەی دەمتەوە کەکراوەیە، ئینجا هەناسەت بەتەواوی ببڕە، ئینجا هەست دەکەیت زۆر کراوەیت.
6- ماوەیەک کەزۆر بێدەنگی دەمت بکەرەوە ئینجا قسە بکە.
7- بۆئەوەی دەنگت هێزی تەواوی بۆ بگەڕێتەوە یان دەنگت  نەرمتر بکەیت، دەنگی (ن) بڵی لەبەرزترین تۆنەوە بۆ نزمترین وەکو فیکەی ئاگاداری وایە بەڵام بەهێواشی ئەمە لەراستیدا درێژدەکاتەوە لەپاش هەوڵێکی زۆر.
8- بۆ لەرینەوە بەبەرزی بڵێ (MAAH) و دەستت تونبگرەو لێوت بجوڵێنەو بڵێ (MAAH) ئەمەش شوێنی وێنە گرتنەکە پپێکەنیناوى نیناوی و خۆش دەکات.
9-بەکورتی شت بەدەستەوە مەدە بزانە بەوردی مانای چییە، باوێنەکەی لەخەیاڵتابێت وا لەوشەو بیرەکان بکە کەهی خۆت بن.
10-ئەو دیو تێکستەکە بزانە، بیر لەچی دەکەیتەوە کاتێک رستەیەک دەڵێیت کەکەسێکی تر دەیەوێت تێبگات. 

گوێگرتن
شڵەژان زۆر شتی سەیری لێدەکەوێتەوە، چاو هیچ نابینێ گوێجکە هیچ نابیستێ، بۆ نموونە ئەگەر شۆفێری بکەیت و بشڵەژێی ئایا کەسەیری ئاوێنەکان دەکەی لەوکاتەدا هیچ دەبینی بەدڵنیایی و نەخێر، کەشۆفێر شڵەژا چەندین رووداوی سەیرو سەمەرەی لێدەکەوێتەوە. ئەگەر شۆفێرێک بشڵەژێ گوێی لەوەی تەنیشتەوە نیە چی دەڵێ. ئەو ئەکتەرانە سەرکەوتوونابن وەکو ئەو شۆفێرە شڵەژاوەوایە. یان هەندێ ئەکتەری بەئەزموونیش دەڵێی گسکی کارەبایت بۆ دایگرساندوە گوێی لەدەوروبەر نییە. لەژیانی ئاساییدا ئەگەر یەکێ هەر قسە بکات و گوێ نەگرێت چوار دەورەکەی زۆر بێزار دەبن لەناو فیلمیشدا بەهەمانشێوەیە. گوێ بگرە بەبێئەوەی بزانێ گوێت لەچی دەبێت، یان چ کاتێک تۆوات لێدێت کەوەڵامبدەیتەوە. مەبەستم لەوەیە زۆربەی ئەکتەرەکان دەزانن دیالۆگی کارەئەکتەری بەرامبەرایان یان دەزانن لەکۆێدا، وەڵابدەنەوە دەبێ ئەکتەر وا هەست بکات نازانێ دیالۆگی بەرامبەری و نازانێت لەکۆێدا وەڵامدەداتەوە ئەمە زیاتر ئەکتەر بەهێز دەکا ئەوکات ئەکشن و رئەشن دەسکرد دەرناچێت. ئێمە زۆرجار قورگمان دادەخەین و هەناسەش دەوەستێنین کاتێک کەتەرکیز لەشتێک دەکەین، هەناسە هەڵمژە کەگوێدەگریت، ئەگەر هەناسە هەڵنەمژی گوێت لەبەرامبەرت نابێت، ئەگەر تۆ بەراستی گوێت گرتبێ ئەوا تۆ خەریکی ئامادەکردنی بیریت، ئامادەکردنی گفتوگۆیت ئامادەکردنی وەڵامیت. کاردانەوەت زۆر سروشتی دەبێت، ئامادەکراو دەرناچیت. ئێمە هەموو جارێک پێویستمان بەبیرکردنەوە نییە پێشئەوەی قسە بکەین. هەندێجار ئەو دێڕەی کەوەڵامی پێدەدەیتەوە پەیوەندی راستەوخۆی نییە بەو قسەیە کەکارەئەکتەرەکەی بەرامبەرت کردویەتی. ئەمە واناگەیەنێ کەئێمە گوێمان نەگرتووە. ئەمە بەبێگومان ئەوە دەگەیەنێ کەتۆ گوێت لەفاریزەیەک یان (گرێیەک) یان کلیلی وشەیەک واتە (KEY WORD) بووە.  تۆش لەناوەوەی خۆت گفتو گۆیەکت کردوەوە خەیاڵێکت هاتۆتەوە بیرو ئینجا تۆش لەوکاتەدا وەڵامدەدەیتەوە. ئەگەر کارەئەکتەری بەرامبەرت دیلۆگی دوورو درێژی هەبوو چاوت دابخە هەموو وشەکانی دووبارە بکەرەوە، چونکە ئەو وشانە کلیلی وشەی تۆیە کەگەشتی بیرەکانى  تۆ کۆدەکاتەوە. هەروەها  ئەم راهێنانە یارمەتی ئەکتەرەکەی بەرامبەرت دەدات کەکلیلی وشەکانی خۆی بزانێت. هەروەها ئەویش کەدیالۆگی تۆ دووبارە دەکاتەوە بەهەمان پرۆژە بۆ تۆش سوودبەخشە بابەتێک هەڵبژێرە وەکو، تاوان، خۆشەویستی هەر بابەتێک ئیننجا وشەکانی دووبارە بکەرەوە کەکەسەکەی بەرامبەرت وتویەتی کەپەیوەندی هەیە بەبیری تۆوە. ئەمە رێگا خۆش دەکات بۆ وەڵامدانەوەی تۆ. لەژیانی ئاسایدا ئێمە تەنها گوێ لەو بەشە دەگرین کەخۆمان حەزی پێ دەکەین کەپەیوەندی راستەوخۆی بەخۆمانەوە هەبێت. ئەلکسەندەر دەڵێ. خۆت رابگرە لەژیانی رۆژانەدا بەتایبەتی لەکاتی شڵەژاندا یان چاوپێکەوتن بەراستی گوێ بگرەو هەناسەدان مەوەستێنە.

چاوی کامێرا
هەندێ فیلم هەیە بەبێئەوەی بزانی ئاستی فیلمەکە چۆنە حەز دەکەی سەیری بکەی لەبەرئەوەی ئەکتەرەکەیت بەدڵە، ئەمە تەنها سەرنج راکێشانی بینەرەبۆ ئەکتەرێکی سەرکەتوو. ئەکتەر ناتوانێ دەم و چاوی خۆی بخوێنێتەوە تاکو خۆی نەبێن لەناوسکرنیدا هەرجۆرە دەم و چاوێکت هەیە گرنگ نییە ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کەکامێرا فێر نابی تۆی خۆش بوێت. ئەگەر تۆ تەواو بەهێز بیت و ئەکتیڤ بوویت لەناو ناخی تۆدا ئەوا دەرکەوتنی خۆت و کارەئەکتەرەکەت زۆرباش دەبینرێ، ئەگەر دەم و چاوێکی کلاسکیشت نەبێت. SPENCER TRACY کەهیکەلی دەم و چاوی تەواو جوان نەبوو کەچی لەلایەن بینەرانەوە زۆر دڵگیر بوو بەیەکێک لەباشترین ئەکتەری سکرین دادەنرا. JUDI DENCHیش یەکێکە لەباشترین ئەکتەرەکانی سکرین، هەر چەندە یەکەمجار دەرهێنەرەکەی دەڵێت ئەم دەم و چاوە زۆر فلاتە بۆ سکرین باش نییە بەڵام ئەم ئەکتەرە سۆزو  هەستی لەچاوەکانیدا ئەبریسکایەوە.... لەکاتی قسەکردندا ئەگەر   کامێرا خۆشەویستی ئەوا دەبێ زیاتر ئاگاداربیت لەوەی کەدەم و چاوت فەلسەفەی بیرۆکەکەی دەرخستووە پێویست ناکات روونکردنەوەی زیاتر بدەی پێویست بەهێزی ناوەکی زیاترە  بۆئەوەی ریلاکس بدەیت بەدەرەوە. مەبەست لەوە نییە وەستانێکی مردوانە بێت، بەڵکو دەبێ تەرکیز بکرێ لەسەر بیکردنەوەکان ئەم رایەش لەقاڵب نادرێ بۆ هەموو ئەکتەرێک بۆنموونە. JAMES DEAN ئەم ئەکتەرە قەد نەوەستاوە هەموو چریەکەک لەجوڵەدا بووە، هەندێجار وەڵامدانەوەی زۆر بەهێز بووە، بەڵام هەمیشە شتەکانی راست بوون. زۆربەی خەڵک وای دەبینەوە کەفیلم راستی تر دیارە وەکو لەشانۆ، بەڵام بەتەواوی پێچەوانەیە. چونکە لەشانۆدا سەیری مرۆڤی راستەقینە دەکەین کەلەهەمان کات و ساتی ئێمەدا دەژین  ، بەڵام لەفیلمدا ئێمە سەیری وێنە دەکەین لەناو خەیاڵدا لەناو فیلمدا فێر دەبین کەشتێک نیشناندرا ئەوە گرنگە،  بۆ نموونە ئەگەر پاکەتی جگەرە دیار بوو یان لەناو ماڵێکدا دەفتەری یادگاریەکان لەسەر مێزێک بوو ئەوانەبەشێکن لەسکرێپتەکە بەشێکن لەچیرۆکەکە. لەناو  فیلمدا دەرهێنەر دەبێت بەڕێ نیشاندەرمان بۆ دیقەتدانە، بەڵام لەناو شانۆدا کامێرا تەنهایەک چەقی تەرکیزکردنی هەیە. هەموو جوڵەیەک لەناو فیلمدا بۆتەواوکردنی بیرۆکەی چیرۆکەکەیە، بەڵام هەر جوڵەیەکی دروستکراو زیادە وات لێدەکا راست نەنوێنێت و باوڕەی پێ نەکرێت. ئیشکردن لەفیلمدا دەبێت زۆر جەستەی بێت، بەڵام دەبێ هەموو شتێ لەخزمەتى کارە ئەکتەرەکەدا بێت. لەچوارچێوەی فیلمدا بۆئەوەی هەستی راستی زیاتر بێت کوالێتی ئەکتینە (رۆڵبینین) هەموو جوڵەیەکی زیادەو ناپێویست خێرا دەردەکەوێ، ئەگەر ئەو جوڵەیە بچوکیش بێت. یان ئەکتەرەکە وانیشانبدات بیر لەچی دەکاتەوە ئەوکاتە هەست دەکەیت کەهەڵەیە تۆ پێویست ناکات چی روو دەدا یان دوای چی روودەدات بیرت لای بێ یان لاسایی بکەینەوە تەنها ئەوەی لەسەرتە  ئەوەیە وەکو کارەئەکتەرەکە بیر بکەرەوە. کامێرا زۆر تێبینەکانی تیژە، دەتوانێ شتەکان ژێر پێستیش نیشانبدات. ئەکتەر ئەگەر وەکو کارە ئەکتەرە هەڵسوکەوت نەکات ناتوانێ شاشەداگیر بکات.

لەناو فرەیمدا
هەموو دیمەنێک لەزۆر گۆشەی جیاوازەوە داپۆشراوە بەگشتی بەشێوەی شۆتی درێژ یان پان شۆت ئەگەر سەیری هەموو دیمەنەکە بکەین ئەمە پێی دەڵێن ماستەر شۆت+ MASTER SHOT لەناو ئەم ماستەر شۆتەدا چەند گرتەیەکی تر هەیە، بەپێی دیالۆگی کارەئەکتەرەکان بەڵام ئەگەر جوڵەی سەرەکیان هەبوو دەبێ جوڵەکان لەناو ماستەر شۆتەکەدا بێت ئەم ماستەر شۆتە چەندینجار دووبارە دەبنەوە. دەرهێنەر پێویستی بەگۆشەیەکی تەواو هەیە بۆ گرتەکان بۆئەوەی پەیوەندی کارەئەکتەرەکان لەڕێی گرتەکانەوە پێمان بڵێ. ئەکتەر دەبێ خۆی فێر بکا باوەڕی بە (D.O.P دەرهێنەری سینما فۆتۆگرافەر) هەروەها فۆکەس پولەر هەروەها کامێرا ئۆپەرێتەر بێت بۆ شوێنی گرتەکان. لەڕووی تەکنیکەوە بروای تەواوت بەدەرهێنەر بێت بۆ رۆڵ بینین. ئەکتەر دەبێ بزانێ جۆری گرتەکەی چ جۆرە گرتەیەکە بۆئەوەی لەناو ئەو فرێمەدا ئەکتین بکات. دوو رێگە هەیە بۆ ئەوەی لە CLOSE-UPدا بێت، کامێرالێت نزیک بێتەوە یان لیسنی کامێراکە ئەو مەسافەیە کورت بکاتەوە بۆئەوەی، CLOSE-UPدا بێت. لینس نزیککردنەوەی سایزەکەی بەمیلمەترە کەپانتاییەکە زیاتر لەبەرچاو پانتر دەکات. ئەمە ئەگەر لینسەکە بچووک بوو، بەڵام ئەگەر لینسەکە گەورە بوو ئەوا پانتایەکە تەسکتر خۆی دەنوێنێت بۆ نموونە. کەسێک فیلم دەکات بەدەوری ژورێکدا بەلینسی 10ملم دەبێت، CLOSE-UP، بەڵام بەعەدەسەی 20ملم دەتوانێت هەموو ژورەکە بینین ئەمجۆرە لینسە پێی دەڵێن (واید ئەنگڵ) تەنها رێگە بۆئەوەی بزانی کە CLOSE-UP یت دەبێ پرسیارلە کامێرا ئۆپەرێتەربکەیت دەبێ بەو چاوەوە سەیری کامێرابکەی کەکارەئەکتەرێکی سەرەکییە لەدیمەنەکەی تۆدا کەپێویستە تێبینی تۆبکات لەزمانی جەستەت تێ بگات ئەو کاتە جۆرێک لەڕاستگۆی لەئەکتینەکەدا دەبینرێ. کەواتە کاتێک کامێرا شوێنت دەکەوێ لەمسافەیەکی دوورەوە تۆ ئینەرجی زیاترت دەوێت. ئەگەر لەCLOSE-UPدا بوویت ئەوا کامێرا نزیکترین خۆشەویستە یان بەشداربویەکی سەرەکییە لەهەست و سۆزەکانی ناخدا. ئەگەر گرتەکە هەموو جەستەت بوو ئەوا هەست و سۆزت لەهەموو جەستەدا دەبێت، بەڵام ئەگەر تەنها دەم و چاوت بوو ئەوا دەبێ ئێمە لەچاوتەوە شتەکان بخۆێنیتەوە بەئاسانی. پێشئەوەی دەست بکەی بەئەکتین هەناسە هەڵمژەو ئینجا دەست پێبکە ئەکتەر دەبێت پرسیار بکات لەکوێوە هاتووە بۆچی لێرەدایەو چیت دەوێ. ئینجا بگە رێڕەوە شوێنی  یەکەم جارو دووبارە پرسیارەکان دووبارەبکەرەوە. لەبەرئەوەی کاری فیلمسازی گرتەکان بچڕبچڕە لەبەرئەوە ئەکتەر هێندە ئازاد نییە وەکو لەشانۆدا هەیە. دەبێت ئەکتەر ئاگای لەو گرتە بێت کەدەرهێنەر بەدڵیەتی بۆ کاتی مونتاج بۆئەوەی جوڵەی گرتەی دوەهەم هەمان تیمپۆی هەبێت. ئەم خاڵە زۆر گرنگە ئەم زیاتر دەرهێنەرو ئەکتەر دەخاتە هەڵەوە کە ئیشەکەیان بەرەدوامی پێوە دیار نییە کەزۆرێک لەکارە کوردیەکان لەم رەخنەیە بەدەرنین.

دیواری چوارەم
لەشانۆدا ئەم دیوارە لەنێوان بینەرو ئەکتەردایە بۆئەوەی ئەکتەر زیاتر لەناو رووداوەکاندا بێت لەکاری فیلمسازیدا ئەم دیوارە لەناو کامێرەکەدایە، ئەگەر سەیری ئاراستەی کامێر بکەی ئەو دیواری چوارەم دەبینی. کەواتە زۆر گرنگە راستەوخۆ سەیری لینسی کامێرا نەکەیت چونکە بینەران وا دەزانن کەتۆ  پەیوەندی راسەوخۆ بەوانەوە دەکەیت ئەوکاتە سحرەکە دەشکێ بۆهەموو CLOSE-UPەکان کەپێویستە زۆر نزیک بیت لەلینسەکانەوە، بەڵام راستەوخۆ بۆ لینسەکان نا. هەرچەندە نزیک بیت لەلینسەکانەوە و سەرنجبدەی خەڵک زیاتر چاوت دەبینی و هەستەکانت دەخوێنێتەوە. یاری لەگەڵ کامێرادا مەکە وا لەکامێرا بکە ئەو سەرنجی تۆبدات بیکردنەوەکانی مێشکت بخوێنێتەوە. زۆر دەگمەنە ئەو دیمەنانەی راستەوخۆی سەیری لینسەکان دکەن، وەکو پێشکەشکار بەرنامەی تەلەفزیونی یان لەناو زنجیرە دراماکانی تەلەفزیۆنی  پاڵەوانەکە قسەمان بۆ دەکان یان لەوانەیە کارە ئەکتەرەکە سەیری لینس بکات کەجێگەی سەرنج بێت لەفیلمەکەدا بۆنمونە لەچاوی دووربینی چەکێکەوە،  لەوکاتەدا کامێرا دەبێت بە (P.O.V) کارە ئەکتەرکە لەشانۆدا لەسەر دەستی برێخت ئەم دیوارە تێکسشکا، بەڵام لەناوکاری فیلمسازیدا دیوارێکی ئەستوور  هەیە کەناتوانین لەم چەرکە ساتەکەی ئێستادا بیرۆخێنین. چۆن لەئێستادا یاساکانى فیلم پێمان دەڵێت هەرگیز سەیری لینسی کامێرە نەکەیت بەراستەوخۆ.

محەمەد عەزیز
 فێبریوەری ٢٠١١  بەریتانیا 

سوود لە ACTING FOR FILM
لەنوسینی  MEL CHURCHER  وەرگیراوە

چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌

بۆچوون نووسین

ناو:
تكایه‌ ناوی خۆت بنووسه‌
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
تكایه‌ بۆچوونه‌كه‌ت بنووسه‌ و پاشان بینێره‌
 
   
مه‌رجه‌كانی بۆچوون نووسین:
  • پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
  • سه‌رنجه‌كه‌ت ده‌بێت له‌فۆرمێكی گونجاو‌دا بێت، كه‌س بریندار نه‌كات.
  • چراكان ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه.
  • گه‌ر به‌  لاتینی ده‌نوسیت تكایه‌ هه‌مووی به‌كاپیتاڵ مه‌نوسه‌.
  • چاوه‌ڕوان مه‌به یه‌کسه‌ر سه‌رنجه‌که‌ت بڵاوبێته‌وه، تکایه چاوه‌ڕوانبه!!

ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

ناساندن
ئیمه‌یلی خۆت (E-mail)
(E-mail)

 

               
فڕینی سپی، له زمانی جه‌سته‌دا
ئەسترۆفسکی ئاوێنەیەک بۆ ژیان.
ئاماده‌یی‌ گرۆتۆفسكی‌ له‌ لابۆره‌ ئه‌زموونكارییه‌كه‌ی‌ تیپی‌ ئه‌زموونگه‌ری‌ كه‌ركووك
شانۆیی به‌ڕێكه‌وت مردنی‌ ئانارشیستێك
مرۆڤ و ژیان له‌ درامای دکتۆر هۆرجوندا.
واده‌ گرتوه‌کانی مه‌رگ بۆ گیانی(سه‌رده‌شت عوسمان)  واده‌ گرتوه‌کانی مه‌رگ بۆ گیانی(سه‌رده‌شت عوسمان)
کاتێک کلک سه‌گ‌ ده‌له‌قێنێ کاتێک کلک سه‌گ‌ ده‌له‌قێنێ
مریشک و  قه‌ره‌چی مریشک و قه‌ره‌چی
 سه‌رگوشته‌ی‌ ڕۆمانی‌ ده‌ربازبوون سه‌رگوشته‌ی‌ ڕۆمانی‌ ده‌ربازبوون
عومه‌ر جه‌لال، شاعیری‌  زه‌وییه‌كی‌ دی‌ عومه‌ر جه‌لال، شاعیری‌ زه‌وییه‌كی‌ دی‌
بڵند باجەلان و داهێنان لە شیعردا. بڵند باجەلان و داهێنان لە شیعردا.

 

ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان )

سەرپەرشتیارى گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن)

ماڵپه‌ڕی  چــــــراکــــــــان

مافی هه‌موو نووسراوو وێنه‌یه‌کی نێو ماڵپه‌ڕی چراکان پارێزراون بۆ چراکان و نووسه‌ر، تكایه‌
 به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن هیچ بابه‌ت و نووسراوه‌یه‌ك له‌ چراکان ـه‌وه‌ ڕوونووس مه‌كه‌ ..

Copyright © 1997-2011 Chrakan.com