چراكان

ئێمه له دوی(سپۆنسۆر ، پشتگیریکه‌ر) ده‌گه‌ڕێین بۆ ماڵپه‌ڕی چراکان.(په‌یوه‌ندی بکه: info@chrakan.com
 

کاریزماى چەواشەکارى "میدیاى زەبەلاح , میدیاى نەخۆش" | ئاسۆ جه‌بار

هەموو هێزێکى کوشندە، میدیایەکى کوشندەى لەپشتەوەیە، هیچ دیکتاتۆرێکى وەحشیگەرء ئینسانکوژ بەبێ میدیایەکى زەبەلاحى چەواشەکارء کوشندە وجودى نییە، بێگومان هەموو حیزبێکى ئینساکوژء ناشارستانى خاوەنى چەندین دەزگاگەلى کوشندەء نائەخلاقین هەر لەدەزگاى نهێنىء ئیستیخباراتییەوە تا دەستەء تاقمى مافیایىء چەقۆکێشء بەڵتەگىء هاوکات خاوەنى چەندین میدیاى چەواشەکارء نائەخلاقین بۆ بەرپاکردنى فەزایەکى کوشندەء شاردنەوەى حەقیقەتەکان.
ناشرینکردنى کەسایەتى رۆژنامەنوسء رۆشنبیرانء دەنگە سەربەخۆکان لەلایەن حیزبء جەبەروتى دەزگا ئەمنىء میدیا زەبەلاحەکانیانەوە لەو عەقڵیەتە ناشارستانىء وەحشیگەرییەوە سەرچاوەدەگرێت کە لەپۆلێنکارییەکى دوژمنکارییدا سەرجەم ئەوانەى کە لەگەڵ حیزبء سەرۆکء موقەدەساتە وەهمییەکاندا نیین دەبێت بکرێن بە تیرۆریستء خائینء دژى نەتەوەء نیشتیمان. لەفەرهەنگى زلحیزبە خێڵەکىء پۆلیسىء بنەماڵەپەرستء بازرگانەکاندا، شتێک نییە بەناوى سەروەرى یاساء ژیاندۆستىء لێکتێگەشتنء قبوڵکردنى ئەوى دى، بەڵکە تەنها نەخشەیەکى ناشارستانىء نائینسانى لەئارادا بۆ کۆنترۆڵکردنى کۆمەڵگەء ناشرینکردنى، داگیرکردنى سەرلەبەرى سەرچاوە ئابورىء شارستانییەکانء تاڵانکردنى، لێدانء رفاندنء کوشتنى ئینسانء شێواندنى کەسایەتى پێکڕا کردەگەلێکى نائەخلاقىء نائینسانى ئەو دەسەڵاتانەیە کە بەبێ زەبروزەنگء مەرگدۆستى وجودیان نییە.
ئەم پڕۆسەیە تەنها بریتى نییە لەداگیرکردنء کۆنترۆڵکردنء تاڵانکردن، بەڵکە خولقێنەرى مەترسیدارترین نائەخلاقیاتء نائینسانیەتە لەڕێى لێشاوێک میدیاى چەواشەکارء دەستکراوە بۆ بە فریشتەکردنى حیزبء بە تیرۆریستکردنء بە خائینکردنى سەرلەبەرى ئەو نێوەندء رۆژنامەنوسە سەربەخۆء رەخنەگرء رۆشنبیرانەى کە بەبێ پشتیوانىء هێز رووبەڕووى جەبەڕوتى زەبروزەنگء پێشێلکارییەکان دەوەستنەوە.
کۆمەڵێک حەقیقەتى حاشاهەڵنەگر دەبنە دەرخەرء شیکەرەوەى ئەو بارودۆخە پڕ لەچەواشەکاریىء نائەخلاقییەى کە لەهەوڵێکى تاقەتپڕوکێندان بۆ گۆڕینى کردەگەلى وەحشیگەریى بۆ فریشتەیى، گۆڕینى وێنەء حەقیقەتى کوشتن بۆ وێنەى هەڵپەرکێء تەشریفاتء بەڵینء چەواشەکاریى گەورە.
کاتێک حیزب دەبێتە خاوەنى بێقەیدء شەرتى هەرچى سەرچاوە ئابورىء ژیارىء سیاسىء فەرهەنگىء رۆشنبیرییەکان، کاتێک حیزب دەبێت بە عەرابى سەرلەبەرى دامەزراوە ئابورىء کۆمپانیاء پڕۆژە گەورەء بچوکەکان، ئەوکاتە ئیتر حیزب لەجانەوەرێکى زەبەلاحى هەمەجییەوە دەبێتبە داگیرکارء کوشندەیەکى راستەقینەى سەرلەبەرى پێکهاتەء جومگە زیندووەکانى نیۆ کۆمەڵگە، ئەوکاتانە ئیتر میدیاى زەبەلاح وەک میدیایەکى نەخۆشء بێ مەعریفەتء خاڵى لەهەر بنەمایەکى ئەخلاقىء شارستانى خۆى دەکات بە زمانحاڵى نەتەوەء نیشتیمانء خەڵکء رووداوەکان.
ئەو کۆمەڵگەیەى کە حیزبەکان مێژووى دەنوسنەوە کۆمەڵگەیەکى وێرانء خاڵین لەمێژوویەکى راستەقینە، ئەو مێژووەى کە سەرکردەء جەنەڕاڵەکانى شەڕء براکوژى دەینوسنەوە بێجگە لەمێژوویەکى پڕ درۆء چەواشەکارى هیچى دیکە نیین.
بەکارهێنانى کۆمەڵێک کەرەستەى مۆدێرن بۆ گێڕانەوەى حیکایەتەکانء پاراستنى هەر رابردوویەکء رەنگڕێژکردنى هەر ئێستایەک بە دەیان حیکایەتى وەکیەکء پڕکردنەوەى بە هەرچى موقەدەساتى رابردوویەکى بێ ئەرشیف کە هێندە کارێکى قورس نیە، بەڵکە ئەو کەرەستە مۆدێرنانەى ئەوڕۆکە دەبنە هەڵگرء کۆکەرەوەى حیکایەتەکانء ئەو سەرمایە رەمزییەى رابردوو هێندە کارئاسانى دەکات بۆ گەورەکردنى قەوارەى حیکایەتەکانء فراوانکردنى مەودا وەهمییەکانى پیرۆزپارێزىء رەمزپارێزى. هەر لەسەرەتاوە سادەترین کەرەستە وێنە فۆتۆییەکانى ئەو کامێرانەیە کە لەقۆناغى وێنەى رەشوسپییەوە دەگۆڕێت بۆ قۆناغى وێنەى دەقاودەقى مرۆڤەکان بە رەنگء روخسارى تەواوەوە، گرێدراو بە سەرجەم حیکایەتء رووداوەکانییەوە، ئامادە لەبەردەم هەر روداوێکى تێپەرداء خۆئامادەکردن بۆ هەر ساتەوەختێکى وەستاو ء بەرجەستە لەئێستاداء کردنى بە رابردوو، هاوکات بە زیندوهێشتنەوەى لەهەر زەمەنێًکى خوازراودا. بەڵام لەپاڵ ئەو حیکایەتە کوشندانەدا دنیایەکى جیاوازترء دۆکۆمێنتاریىء حاشاهەڵنەگرى زیندوو ئامادەیە، دنیاى داتاء بەڵگەء وێنەى پێشێلکاریەکانء راپۆرتە راستەقینەکان کە پێکڕا دەبنە حەقیقەتى زیندوو بۆ مێژوویەکى راستەقینە.
میدیاى نەخۆش
لەپشت هەر میدیایەکى زەبەلاحەوە هێزگەلێکى کوشندە سەرسەخت بە کوشتنى جیاوازییەکان، لێوڕێژ لەچەواشەکاریى ئامادەیە. هێزگەلێک چەکدار بە جوێندانء سوکایەتیکردن بە خەڵکء رۆشنبیرانء رۆژنامەنوسانى سەربەخۆ حزوریان هەیە.
هێزێکى ترسناک بارکراو بە پڕۆژەء پلانى ناشارستانى بۆ پەخشکردنى رایەڵء تۆڕى داگیرکارىء ستەمى شارستانىء رۆشنبیریىء ئەخلاقىء یاسایى، تۆڕگەلێک کە تواناى بەرهەمێنانى هەرچى زیاترى چەواشەکاریىء بێمانایىء ستەمى نائەخلاقىء ناشارستانى هەیە. 
ئایا میدیاکان تەنها بریتین لەکۆمەڵێک رۆژنامەء رادیۆ تەلەفیزیۆنء سایت لەپۆلێنکارییەکى سادەوساکاردا، یان میدیاکان هێزێکن بۆ بەرهەمهێنانى دیالۆگء رەخنەء روانینء شیکارىء روانگەى جیاواز، ئایا میدیاکان کۆمەڵێک بڵاوکراوەى مردوون لەفەزایەکى دووبارەء بێبەرنامەء بێستراتیژء بێ نەخشەء دنیابینى، نەخێر میدیا بەرلەوەى روانینێک بێک نەخشەیەکى فەرهەنگىء مەعریفى دیاریکراوە لەچوارچێوەى دنیابینییەکى ئاشکراء روانینء پلانء پڕۆگرامێکى ئیستایىء ئایندەیىء پلانء نەخشەسازییەکى زیندوو میدیاکان پڕدەکەنەوە لەماناء چالاکىء پرۆگرامء دنیابینى.
ئەوانەى پێیانوایە دەبێت بەرامبەر هەموو ناعەدالەتییەکى گەورەء گران بەرامبەر سیخناخبوونى گەندەڵى دەبێت بێدەنگییەکى گەورە هەبێت، ئەوانەى بەپێى یاساکانى بەعسء عەنتەریاتى حیزبى دەیانەوێت قفڵء زنجیر بدەن لەدەمى رۆژنامە ئازادء سەربەخۆکان، ئەوانەى بەکردار دەستەیەکى مافیاگەرىء پیاوکوژیان دروستکردووە بۆ ترساندنء تۆقاندنء خوێنڕشتنى رەخنەگرانء رۆژنامەنوسە بوێرء سەربەخۆکان، پێکڕا ئەم کوشندانە دەبنە جەلادە راستەقینەکان بۆ خوێنڕشتنى حەقیقەت لەبەردەرگاى ژیاندا، پێکڕا دەبنە هێزگەلێکى نادیارء شاراوەء نهێنى کە لەدەزگا نهێنىء حەشارگە حیزبییەکانەوە هەڵدەقوڵێنء هەر لەو حەشارگایانەوە پلانى هەڕەشەکردنء کوشتنء سەرنگومکردنى حەقیقەتەکان دادەڕێژن، هەر لەو حەشارگە تاریکانەوە کار لەسەر ئیستاتیکاى مەرگء فەنتازیاى کوشتنى ئازادى رادەربڕینء ئازادى نوسینء قەڵەمە رەخنەگرەکانى دەرەوەى عەنتەریاتى حیزب دادەڕێژن.   
ئەو نوسەرء رۆشنبیرانەى کە رەخنەدەگرنء بەرگرى لەئازادى رادەربڕین دەکەن ژمارەیان زۆر کەمە، بەڵام ئەوانەى بەرگرى لەجەهل دەکەنء بوونەتە مامۆستاى جەهلء پێشێلکارییەکان ژمارەیان خەیاڵییە. بەڵام دواجار تەنها ئەو نوسەرء رۆشنبیرانە وەرچەرخانى ئەدەبىء رۆشنبیرىء شارستانى دروستدەکەن کە سەربەخۆء رەخنەدەگرنء تاسەرئێسک بەرگرى لەئازادى رادەربڕین دەکەنء حەقیقەتەکان ئاشکرا دەکەنء ئەو تەوقى بێدەنگییە دەشکێنن کە خراوەتە ملى کۆمەڵگەء هاوڵاتیان. 
  لەڕاستیدا ئەرکى رۆشنبیر تەنها قسەکردن نییە لەسەر دیاردەء کێشە گەورەکان، بەڵکە رەخنەگرتنیشە لەهەر دیاردەیەکى ناشرینء ناشارستانى کە دەسەڵات بەردەوام لەهەوڵى بچوککردنەوەیاندایە.
دواجار میدیاى کوشندە چەند میدیایەکى زەبەلاحء نادیدەء بێ مەعریفەتء ناشارستانىء چەواشەکارن، بێ ئەندازەش میدیاگەلێکى نەخۆشء خاڵین بۆ پەخشکردنى جەهلء درۆء چەواشەکاریى.

چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌
 
ashti
زۆر باش ده‌بوو که‌ ئه‌و که‌سه‌ی باسی میدیا ده‌کا لانی که‌م بزانێ چۆن خاڵبه‌ندی نووسراوه‌که‌ی ده‌کا. باش بوو بیزانیبایه‌ که‌ی ده‌بێ رسته‌ ته‌واو بکا و که‌ی پاراگرافی نوێ ده‌ست پێبکا. ناوده‌رکردن به‌س به‌ ده‌کارکردنی وشه‌ی نامۆ و ئاڵۆز له‌ رسته‌ی بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ دا ناگونجێ.

بۆچوون نووسین

ناو:
تكایه‌ ناوی خۆت بنووسه‌
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
تكایه‌ بۆچوونه‌كه‌ت بنووسه‌ و پاشان بینێره‌
 
   
مه‌رجه‌كانی بۆچوون نووسین:
  • پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
  • سه‌رنجه‌كه‌ت ده‌بێت له‌فۆرمێكی گونجاو‌دا بێت، كه‌س بریندار نه‌كات.
  • چراكان ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه.
  • گه‌ر به‌  لاتینی ده‌نوسیت تكایه‌ هه‌مووی به‌كاپیتاڵ مه‌نوسه‌.
  • چاوه‌ڕوان مه‌به یه‌کسه‌ر سه‌رنجه‌که‌ت بڵاوبێته‌وه، تکایه چاوه‌ڕوانبه!!

ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

ناساندن
ئیمه‌یلی خۆت (E-mail)
(E-mail)

 

               
فڕینی سپی، له زمانی جه‌سته‌دا
ئەسترۆفسکی ئاوێنەیەک بۆ ژیان.
ئاماده‌یی‌ گرۆتۆفسكی‌ له‌ لابۆره‌ ئه‌زموونكارییه‌كه‌ی‌ تیپی‌ ئه‌زموونگه‌ری‌ كه‌ركووك
شانۆیی به‌ڕێكه‌وت مردنی‌ ئانارشیستێك
مرۆڤ و ژیان له‌ درامای دکتۆر هۆرجوندا.
واده‌ گرتوه‌کانی مه‌رگ بۆ گیانی(سه‌رده‌شت عوسمان)  واده‌ گرتوه‌کانی مه‌رگ بۆ گیانی(سه‌رده‌شت عوسمان)
کاتێک کلک سه‌گ‌ ده‌له‌قێنێ کاتێک کلک سه‌گ‌ ده‌له‌قێنێ
مریشک و  قه‌ره‌چی مریشک و قه‌ره‌چی
 سه‌رگوشته‌ی‌ ڕۆمانی‌ ده‌ربازبوون سه‌رگوشته‌ی‌ ڕۆمانی‌ ده‌ربازبوون
عومه‌ر جه‌لال، شاعیری‌  زه‌وییه‌كی‌ دی‌ عومه‌ر جه‌لال، شاعیری‌ زه‌وییه‌كی‌ دی‌
بڵند باجەلان و داهێنان لە شیعردا. بڵند باجەلان و داهێنان لە شیعردا.

 

ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان )

سەرپەرشتیارى گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن)

ماڵپه‌ڕی  چــــــراکــــــــان

مافی هه‌موو نووسراوو وێنه‌یه‌کی نێو ماڵپه‌ڕی چراکان پارێزراون بۆ چراکان و نووسه‌ر، تكایه‌
 به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن هیچ بابه‌ت و نووسراوه‌یه‌ك له‌ چراکان ـه‌وه‌ ڕوونووس مه‌كه‌ ..

Copyright © 1997-2011 Chrakan.com