یاساى پاراستنى مافی هونەرمەندان گەیشتە پەرلەمان. | مەسعود مەلا هەمزە
لە درێژەى هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ دەستەبەرکردنى مافی هونەرمەندان، سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان لەنوێترین هەوڵی خۆیدا پرۆژەیاساى پاراستنى مافی هونەرى هونەرمەندانى گەیاندە پەرلەمانى کوردستان و چەند پەرلەمانتارێکیش واژوویان لەسەر پرۆژە یاساکە کردووە.
بەگوێرەى راپۆرتى راگەیاندنى بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان، نەقیبی سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان و ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیکا بەشێوەیەکى فەرمى پرۆژە یاساکەیان گەیاندۆتە پەرلەمان و چەند پەرلەمانتارێکیش واژوویان لەسەرى کردووە.
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە کە دواى پێداچوونەوە تۆکمەکردنى یاساکە، ئەم یاسایە گەیەندرایە پەرلەمان بە ئامانجى پاراستنى مافی هونەرى هونەرمەندان و گەیشتن بە رەنجى ماندووبوونى خۆیان".
لەکۆتایی راپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەمکارە سەندیکا یەکێک بووە لە راسپاردەکانى دووەمین کۆنگرەى هونەرمەندانى کوردستان، کە لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شارى هەولێر بەڕێوەچوو.
|