چراكان

ئێمه له دوی(سپۆنسۆر ، پشتگیریکه‌ر) ده‌گه‌ڕێین بۆ ماڵپه‌ڕی چراکان.(په‌یوه‌ندی بکه: info@chrakan.com
 

فیلمی سینه‌مایی (سرته‌ له‌گه‌ڵ با) له‌ زانكۆی تاران نمایش ده‌كرێت | چراكان

فیلمی سینه‌مایی (سرته‌ له‌گه‌ڵ با) له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد شه‌هرام عه‌لیدی و به‌ هاوكاری ئه‌نجوومه‌نی زانستی سینه‌مای زانكۆی تاران، كاتژمێر 4ی دوانیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌مه‌ 31ی ئایار/ مه‌ی له‌ هۆڵی ئاوینی له‌ كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی زانكۆی تاران نمایش ده‌كرێت.
به‌ پێی راپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای (تاو فیلم)، بینینی فیلمی سینه‌مایی (سرته‌ له‌گه‌ڵ با) له‌ به‌رنامه‌ی سینه‌مایی (ئه‌نجوومه‌نی زانستی سینه‌مای زانكۆی تاران) بۆ هه‌مووان ئازاده‌ و دانیشتنی لێكۆڵینه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی پسپۆڕانه‌ به‌ ئاماده‌بوونی شانۆكاری ناوداری كورد دكتۆر قوتبه‌دین سادقی وه‌كوو كارناس و رخنه‌گر و به‌ به‌شداری سینه‌ماكاری سنه‌یی شه‌هرام عه‌لیدی و هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ری ناوداری كوردستان و ئێران خاتوو مریه‌م بووبانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی سینه‌مایی (سرته‌ له‌گه‌ڵ با) له‌ یه‌كه‌مین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا سێ خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی له‌ به‌شی پێشبڕكێی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستهێنا و له‌ درێژه‌دا به‌ به‌شداری له‌ فیستیڤاڵی جۆراوجۆری فیلم له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گرینگی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهێنا، له‌وانه‌:
ـ خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی لاوی هیندستان یا خه‌ڵاتی (ده‌روازه‌ی زێوی هیند) له‌ به‌شی كێبڕكێی یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی (مۆمبای) له‌ هیندستان
ـ خه‌ڵات و مه‌دالیای شانازی زانكۆكانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌ بیسته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌ مێژووییه‌كانی (پساك) له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا
ـ خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوانی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی (ئامازۆن) له‌ وڵاتی به‌رازیل
ـ خه‌ڵاتی باشترین فیلم له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی ناوبژیوانی زانكۆكانی براتیسلاوا له‌ یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی (براتیسلاوا) له‌ وڵاتی ئیسلۆڤاكیا
ـ خه‌ڵاتی (دۆن كیشۆت) له‌ بیسته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی (ترۆمسۆ) له‌ وڵاتی نه‌رویج
ـ خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی باشترین فیلم بۆ شه‌هرام عه‌لیدی و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی بۆ ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای كوردستان عومه‌ر چاوشین له‌ هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی (ئۆرۆعه‌ڕه‌ب) (ئێمال) Amal له‌ ئیسپانیا
ـ خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتن بۆ هونه‌رمه‌ندی كرماشانی تووره‌ج ئه‌سڵانی و باشترین ئه‌كته‌ر بۆ عومه‌ر چاوشین له‌ یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی (به‌غدا) له‌ وڵاتی عێراق.
فیلمی سینه‌مایی (سرته‌ له‌گه‌ڵ با) له‌ دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا رۆژی 26ی ئه‌پریل، به‌ ئاماده‌بوونی شه‌هرام عه‌لیدی، له‌ به‌شی پێشبڕكێی سینه‌مای ئێران له‌ میانه‌ی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كیش له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی دوورگه‌ی كیش نمایشكرا.

چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌

بۆچوون نووسین

ناو:
تكایه‌ ناوی خۆت بنووسه‌
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
تكایه‌ بۆچوونه‌كه‌ت بنووسه‌ و پاشان بینێره‌
 
   
مه‌رجه‌كانی بۆچوون نووسین:
  • پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
  • سه‌رنجه‌كه‌ت ده‌بێت له‌فۆرمێكی گونجاو‌دا بێت، كه‌س بریندار نه‌كات.
  • چراكان ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه.
  • گه‌ر به‌  لاتینی ده‌نوسیت تكایه‌ هه‌مووی به‌كاپیتاڵ مه‌نوسه‌.
  • چاوه‌ڕوان مه‌به یه‌کسه‌ر سه‌رنجه‌که‌ت بڵاوبێته‌وه، تکایه چاوه‌ڕوانبه!!

ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

ناساندن
ئیمه‌یلی خۆت (E-mail)
(E-mail)

 

               
فڕینی سپی، له زمانی جه‌سته‌دا
ئەسترۆفسکی ئاوێنەیەک بۆ ژیان.
ئاماده‌یی‌ گرۆتۆفسكی‌ له‌ لابۆره‌ ئه‌زموونكارییه‌كه‌ی‌ تیپی‌ ئه‌زموونگه‌ری‌ كه‌ركووك
شانۆیی به‌ڕێكه‌وت مردنی‌ ئانارشیستێك
مرۆڤ و ژیان له‌ درامای دکتۆر هۆرجوندا.
واده‌ گرتوه‌کانی مه‌رگ بۆ گیانی(سه‌رده‌شت عوسمان)  واده‌ گرتوه‌کانی مه‌رگ بۆ گیانی(سه‌رده‌شت عوسمان)
کاتێک کلک سه‌گ‌ ده‌له‌قێنێ کاتێک کلک سه‌گ‌ ده‌له‌قێنێ
مریشک و  قه‌ره‌چی مریشک و قه‌ره‌چی
 سه‌رگوشته‌ی‌ ڕۆمانی‌ ده‌ربازبوون سه‌رگوشته‌ی‌ ڕۆمانی‌ ده‌ربازبوون
عومه‌ر جه‌لال، شاعیری‌  زه‌وییه‌كی‌ دی‌ عومه‌ر جه‌لال، شاعیری‌ زه‌وییه‌كی‌ دی‌
بڵند باجەلان و داهێنان لە شیعردا. بڵند باجەلان و داهێنان لە شیعردا.

 

ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان )

سەرپەرشتیارى گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن)

ماڵپه‌ڕی  چــــــراکــــــــان

مافی هه‌موو نووسراوو وێنه‌یه‌کی نێو ماڵپه‌ڕی چراکان پارێزراون بۆ چراکان و نووسه‌ر، تكایه‌
 به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن هیچ بابه‌ت و نووسراوه‌یه‌ك له‌ چراکان ـه‌وه‌ ڕوونووس مه‌كه‌ ..

Copyright © 1997-2011 Chrakan.com