چراكان

ئێمه له دوی(سپۆنسۆر ، پشتگیریکه‌ر) ده‌گه‌ڕێین بۆ ماڵپه‌ڕی چراکان.(په‌یوه‌ندی بکه: info@chrakan.com
 

فێستیڤاڵی‌ سلێمانی‌ بۆ شانۆی‌ كوردستان كرایه‌وه‌ | چراكان

چراكان-تایبه‌ت
سه‌رله‌ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ 21/5/2011 له‌ هۆڵی‌ رۆشنبیری‌ سلێمانی‌‌و به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ شانۆكارانی‌ شاره‌كانی‌ (سلێمانی‌، هه‌ولێر، دهۆك، كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، به‌غدا، كرماشان، باكوری‌ كوردستان، به‌یروت)‌و جه‌ماوه‌رێكی‌ باشی‌ هونه‌ردۆست، وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌‌و لاوانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان/به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ گشتیی‌ رۆشنبیری‌‌و هونه‌ری‌ سلێمانی‌ له‌ مه‌راسیمێكدا چالاكییه‌كانی‌ فێستیڤاڵی‌ سلێمانی‌ بۆ شانۆی‌ كوردستان كرده‌وه‌.
له‌و مه‌راسیمه‌دا وتاری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش‌و وتاری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌لایه‌ن د.كاوه‌ مه‌حمود وه‌زیری‌ رۆشنبیرییه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌. پاشان فیلمێكی‌ دێكۆمێنته‌ری‌ سه‌باره‌ت به‌ فێستیڤاڵی‌ سلێمانی‌ بۆ شانۆ نمایشكرا، ئه‌و فێستیڤاڵه‌ی‌ كه‌ له‌ نه‌ورۆزدا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ ناوبراوه‌وه‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ بۆ چه‌ند گروپێكی‌ شانۆیی‌‌و دامه‌زراوه‌ی‌ هونه‌ریی‌ شاری‌ سلێمانی‌ سازكرا. چالاكییه‌كانی‌ رۆژانی‌ داهاتووی‌ فێستیڤاڵی‌ سلێمانی‌ بۆ شانۆ به‌مجۆره‌ ده‌بێت:
*یه‌ك شه‌ممه‌: 22/5/2011:  كاتژمێر 9.30ی‌ به‌یانی‌: له‌ته‌لاری‌ هونه‌ر، سیمیناری‌ یه‌كه‌م به‌ناونیشانی‌ (ئه‌زموونی‌ شانۆیی د.قوتبه‌دین سادقی‌).
- كاتژمێر 11.15 به‌یانی‌ له‌ ته‌لاری‌ هونه‌ر، سیمیناری‌ هه‌شته‌م سه‌باره‌ت به‌ (قراءات فی المسرح الكردی) بۆ ره‌خنه‌گر بشار علیوی‌.
-كاتژمێر 5ی‌ ئێواره‌/ له‌هۆڵی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ هونه‌ره‌جوانه‌كان، شانۆیی (عه‌با) له‌نووسینی‌:یوسف الصائغ‌و فلاح شاكر، وه‌رگێڕانی‌: رێبین ره‌سول، ده‌رهێنانی‌ كرمانج مسته‌فا.
-كاتژمێر 7ی‌ ئێواره‌ له‌ته‌لاری‌ هونه‌ر، شانۆیی (چیرۆكی‌ باخچه‌ی‌ مرۆڤ) نووسینی‌: ئه‌دوارد ئه‌لبی‌، ئاماده‌كردن‌و ده‌رهێنانی‌: شه‌فا العمری.
*دووشه‌ممه‌ 23/5/2011: كاتژمێر 9.30 به‌یانی‌ له‌ته‌لاری‌ هونه‌ر، سیمیناری‌ سێیه‌م به‌ناونیشانی‌ (ئه‌زموونی‌ شانۆیی ئه‌حمه‌د سالار).
-كاتژمێر 11.15ی‌ به‌یانی‌ سیمیناری‌ چواره‌م بۆ د. جواد الاسدی به‌ناونیشانی‌ (مخرجون حداثیون فی‌ مسرح عربی‌ عقیم).
-كاتژمێر 4ی‌ ئێواره‌ كردنه‌وه‌ی‌ پێشانگای‌ فۆتۆگرافی‌ له‌هۆڵی‌ ته‌وار.
-كاتژمێر 5ی‌ ئێواره‌ نمایشێكی‌ كۆمیدی‌ به‌ستایلی‌ (ستاند ئاپ) به‌ناونیشانی‌ (زمان درێژ) به‌رجه‌سته‌كردنی‌ (موراد باتكی‌) .
-كاتژمێر 7ی‌ ئێواره‌ نمایشی‌ شانۆیی (كه‌روێشكه‌ سپییه‌ چاو سووره‌كه‌) نوسینی‌: ره‌زا گشتاساب، ده‌رهێنانی‌: ره‌حمان وشیاری‌.
*سێشه‌ممه‌: 24/5:  كاتژمێر 10ی‌ به‌یانی‌ رێكخستنی‌ سه‌ردانی‌ هونه‌ریی. دوای‌ نیوه‌ڕٍۆ (پشوو).
*چوارشه‌ممه‌: 25/5: كاتژمێر 9.30 به‌یانی‌ له‌ته‌لاری‌ هونه‌ر، سیمیناری‌ پێنجه‌م به‌ناونیشانی‌ (شارو شانۆ) له‌لایه‌ن بورهان قه‌ره‌داخی‌.
- كاتژمێر 11.15 به‌یانی‌ سیمیناری‌ شه‌شه‌م به‌ناویشانی‌ (تجربه‌ المسرح الوسیط لفرقه‌ مسرح الاركان) بۆ د.قاسم بیاتلی‌.
- كاتژمێر 5ی‌ ئێواره‌: له‌هۆڵی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ هونه‌ره‌ جوانه‌كانی‌ كورد، شانۆیی (خه‌ونه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ بازنه‌دا) نووسین‌و ده‌رهێنانی‌ هه‌ڵكه‌فت ئیدریس عابد.
- كاتژمێر 7ی‌ ئێواره‌ له‌هۆڵی‌ رۆشنبیری‌، شانۆیی (نابیناكان) نووسینی‌: مۆریس ماترلنگ، وه‌رگێڕانی‌: دلاوه‌ر قه‌ره‌داخی‌، ده‌رهێنانی‌: نه‌جات نه‌جم.
*پێنجشه‌ممه‌ 26/5:  كاتژمێر 9.30 به‌یانی‌ له‌ ته‌لاری‌ هونه‌ر، سیمیناری‌ حه‌وته‌م به‌ناونیشانی‌ (شانۆ له‌نێوان ده‌ق‌و نمایشدا) بۆ هونه‌رمه‌ند: ئه‌نوه‌ر قادر ره‌شید.
-كاتژمێر 11.15 به‌یانی‌ سیمیناری‌ دووه‌م له‌لایه‌ن د.سه‌لاح القصب سه‌باره‌ت به‌ (الكوانتیم وقوانینها الفیزیائیه‌ بتكنولجیا التجریب المسرحی).
- كاتژمێر 5 ی‌ ئێواره‌ له‌هۆڵی‌ رۆشنبیری‌ سلێمانی‌، مه‌راسیمی‌ كۆتایی فێستیڤاڵ.

چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌

بۆچوون نووسین

ناو:
تكایه‌ ناوی خۆت بنووسه‌
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
تكایه‌ بۆچوونه‌كه‌ت بنووسه‌ و پاشان بینێره‌
 
   
مه‌رجه‌كانی بۆچوون نووسین:
  • پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
  • سه‌رنجه‌كه‌ت ده‌بێت له‌فۆرمێكی گونجاو‌دا بێت، كه‌س بریندار نه‌كات.
  • چراكان ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه.
  • گه‌ر به‌  لاتینی ده‌نوسیت تكایه‌ هه‌مووی به‌كاپیتاڵ مه‌نوسه‌.
  • چاوه‌ڕوان مه‌به یه‌کسه‌ر سه‌رنجه‌که‌ت بڵاوبێته‌وه، تکایه چاوه‌ڕوانبه!!

ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

ناساندن
ئیمه‌یلی خۆت (E-mail)
(E-mail)

 

               
فڕینی سپی، له زمانی جه‌سته‌دا
ئەسترۆفسکی ئاوێنەیەک بۆ ژیان.
ئاماده‌یی‌ گرۆتۆفسكی‌ له‌ لابۆره‌ ئه‌زموونكارییه‌كه‌ی‌ تیپی‌ ئه‌زموونگه‌ری‌ كه‌ركووك
شانۆیی به‌ڕێكه‌وت مردنی‌ ئانارشیستێك
مرۆڤ و ژیان له‌ درامای دکتۆر هۆرجوندا.
واده‌ گرتوه‌کانی مه‌رگ بۆ گیانی(سه‌رده‌شت عوسمان)  واده‌ گرتوه‌کانی مه‌رگ بۆ گیانی(سه‌رده‌شت عوسمان)
کاتێک کلک سه‌گ‌ ده‌له‌قێنێ کاتێک کلک سه‌گ‌ ده‌له‌قێنێ
مریشک و  قه‌ره‌چی مریشک و قه‌ره‌چی
 سه‌رگوشته‌ی‌ ڕۆمانی‌ ده‌ربازبوون سه‌رگوشته‌ی‌ ڕۆمانی‌ ده‌ربازبوون
عومه‌ر جه‌لال، شاعیری‌  زه‌وییه‌كی‌ دی‌ عومه‌ر جه‌لال، شاعیری‌ زه‌وییه‌كی‌ دی‌
بڵند باجەلان و داهێنان لە شیعردا. بڵند باجەلان و داهێنان لە شیعردا.

 

ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان )

سەرپەرشتیارى گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن)

ماڵپه‌ڕی  چــــــراکــــــــان

مافی هه‌موو نووسراوو وێنه‌یه‌کی نێو ماڵپه‌ڕی چراکان پارێزراون بۆ چراکان و نووسه‌ر، تكایه‌
 به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن هیچ بابه‌ت و نووسراوه‌یه‌ك له‌ چراکان ـه‌وه‌ ڕوونووس مه‌كه‌ ..

Copyright © 1997-2011 Chrakan.com