
ڕه‌خنه‌یی وێژه‌یی ئیشكردنی زمانه له پایه پڕ ڕه‌هه‌نده‌كانی زمانه‌وه ، قسه‌یه له‌باره‌ی قسه‌وه ، به‌مانایه‌كی ڕوونتر، ڕه‌خنه‌ی وێژه‌یی نووسینه له‌باره‌ی نووسینی كه‌سێكی تره‌وه ،وه‌لێ به‌رله‌وه‌ی ڕه‌خنه هه‌رشتێك بێت، دواجار هه‌ر ڕه‌خنه‌یه،ده‌لوێت ڕه‌خنه‌ش هاوبه‌ند بێت به‌هه‌ڵوێسته‌كانی مرۆڤبوونه‌وه ، نووسینی ئه‌ده‌بی به ته‌واوی ڕێگاكانیه‌وه له‌هه‌ڵوێسته‌كانی مرۆڤبوونه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵدێنێت ، ده‌شێت ڕه‌خنه‌گر له ده‌رئه‌نجامه گشتگیرییه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی قووڵ و چڕ وپڕ دروست ببێت ، وه‌لێ نالوێت هه‌موو خوێنه‌رێك ڕه‌خنه‌گر بێت ،ئه‌وه خوێنه‌ری جددی و هۆشیاره ده‌زانێت چۆنچۆنی به نێو ئاسمانی فه‌زاكانی ده‌قدا سه‌ما بكات ، هه‌ربۆیه خوێنه‌ران هه‌ر زوو هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن ، كه له‌ده‌بیاتی كوردییدا ڕۆڵگێرانی كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو به‌رهه‌مگه‌لمان زیاتر له‌بازنه‌ی یاخیگه‌ریی و سۆزداریی و نامۆبوونی خود وچه‌ند چه‌مكێكی تردا ده‌خولێنه‌وه.
خوێنه‌ری هۆشیار له‌باره‌ی ئه‌وشتانه‌وه قسه ده‌كات ، كه له‌به‌رهه‌مه‌كه‌دا تیشكییان خراوه‌ته سه‌ر ، وه‌ك چۆن ڕه‌خنه گر له پرۆسه‌ی ڕه‌خنه گرتندا ناتوانێت زێده گۆیی بكات ، جگه له‌وه‌ی له كرۆكی ده‌قه‌كه‌دا بوونی هه‌یه ، مه‌گه‌ر ده‌قه‌كه له فه‌زاكانیدا خۆی لێ بێده‌نگ كردبێت ، هه‌ربۆیه نالوێت بروا به‌وه بهێنین كه شتێك هه‌بێت به‌ناوی ڕه‌خنه‌یی زانستییه‌وه ، ته‌نانه‌ت ناشێت شتێك هه‌بێت به‌ناوی (ڕه‌خنه‌یی كۆن) یاخود به‌ناوی (ڕه‌خنه‌یی نوێ) ، ڕه‌خنه‌یی جوانبین وته‌ندروست هه‌میشه به وزه‌ی مه‌عریفه‌تی خۆی نوێده‌كاته‌وه ، كه دواجار ته‌نیا هه‌ر ڕه‌خنه‌شه ، (ڕۆلان بارت) له‌دیدی خۆیه‌وه به‌یانی ئه‌وه ده‌كات ( ڕه‌خنه زانست نییه ، به‌ڵكو سه‌ر و كاری له گه‌ڵ واتاكاندا هه‌یه و زانستی واتاكان پێك دێنێت) ،زانستی ڕه‌خنه ، یاخود ڕه‌خنه‌یی زانستی شتێك نییه وه‌ك زانستێكی ته‌ندروست له‌ناوه‌نه‌كانی فێركارییه‌وه بدرێته‌وه ، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ته‌نیا بیر و باوه‌ڕی گه‌وره ئه‌دیبه‌كانه بۆته سه‌رچاوه ، كه دواجار ڕێبازه‌كانی ئه‌ده‌بیاتیشیان لێ دێته بوون ، ئاخر چونكه رێبازه‌كانیش زاده‌ی بیر و باوه‌ڕن ، جیاوازن، ئه‌وه‌ته (ئه‌رستۆ) له‌به‌ر ئه‌وه به مه‌زنترین ڕه‌خنه گری سه‌رده‌می خۆی داده‌نرێت ، چونكه ڕێبازی ئه‌رستۆتالیسی هێنایه بوون و ئه‌م رێبازه‌ی چه‌سپاندوو سه‌قامگیریی كرد، بۆیه پێم وایه سه‌ركه‌وتنی قۆناغێك به سه‌ر قۆناغێكی تر كارێكی سه‌خته ، له دیدگایه‌شه‌وه ڕێبازه ئه‌ده‌بییه‌كانیش ئه‌ركییان زه‌حمه‌تتر ده‌بێت ، ئه‌گه رده‌قی شیعریی و شاعیربوون وه‌ك نموونه وه‌ربگرین ، ئه‌وا شاعیری نوێخواز له‌ئه‌ركێكی زه‌حمه‌تدایه بۆ سبه‌ی ، له‌ڕووی هه‌ڵزنان به فانتازیای وشه‌كان و ڕۆناندنی بنیاتنانی شیعرییه‌تدا ، كه‌وابێت ئه‌ركی خوێنه‌ری جددیشمان هه‌میشه له زه‌حمه‌تبوون دایه ، شاعیر كاتێك ده‌نووسێت ، نازانێت له كام له فه‌زاكانیدا خوێنه‌ر پڕ چێش ده‌كات ، شاعیری جاویدانیبوون و نوێخواز چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناكات ،كه ئه‌و په‌ی پێبردووه ، ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕێی خوێنه‌ری وه‌هاشی نه‌كردووه ، خوێنه‌ری جددی و راسته‌قینه عه‌شقی راسته قینه‌ی كتێبه ، ئه‌م په‌یوه‌ندی و حه‌ز لێكردنه‌ش له ده‌رئه‌جامه‌كاندا جوایه‌زی خوێنه‌ره‌كانیشی لێ به‌رهه‌م دێت ، كه بێشك ئه‌م په‌یوه‌ندی و حه‌زلێكردنه به‌نده به چێژی ناوه‌وه‌ی ده‌قه كه‌وه.
شاعیران و نووسه‌رانی به‌ر له ئه‌مرۆ له رووی هه‌ڵوێسته مرۆڤایه‌تییه‌كان وئه‌ركی شیعرییه‌ت ئه‌ركییان قورستربووه، وه‌لێ ئه‌مرۆ له‌ڕووی ته‌كنیك و تازه‌گه‌رییه‌وه له ئه‌ركێكی قورسدانه ، ده‌شێت وه‌هاش سه‌یری خوێنه‌ربكرێت ، كه ئه‌ویش هاوبه‌نده له ته‌واو كردنی ئه‌م پرۆسه‌یه ، وه‌لێ نابێت ئاماژه به‌وه نه‌كه‌ین كه جۆرێك له نووسیندا هه‌یه، به‌ته‌مو مژ وناروونی ده‌ق و شتی له‌م چه‌شنه له ئه‌ده‌بیاتی كوردییدا ناوزه‌ند كراوه (ئێمه بۆئه‌وه‌ی دوور نه‌كه‌وینه‌وه، شیعرمان وه‌ك نموونه وه‌رگرتبوو، كه شیعریش قسه‌یه ، قسه‌یه‌كی هونه‌ری كوتكراوو چۆشدراو ، ده‌كرا هه‌ر هه‌مان قسه، قسه‌یه‌كی ڕووت بایه و هیچ هونه‌رێكی شیعرییه‌تی تێدا نه‌بایه) ،زۆرێك بۆ داپۆشینی بینای شیعرییه‌تییان، په‌نا بۆ وشه‌ی قه‌به و به ته‌مو مژكردنی ماناكان و به‌ڕه‌لاَیی سێكسی ده‌به‌ن ، لێره‌دا هه‌موو خوێنه‌رێك ناتوانێت به‌و ئه‌ركه‌ی خۆی هه‌ڵبستێت ، ده‌شێت هه‌ست به‌و جۆره فێڵ كردنانه بكات ، وه‌لێ ناشێت ئه‌مه‌ش هه‌موو خوێنه‌رێك بگرێته‌وه ، (مالارمێ) هه‌ڵوێسته‌كانی شاعیربوون و ئیشكردنی له‌پرۆسه‌ی شیعر و كایه‌كانی نووسیندا وه‌ها ڕاڤه كردووه ( ئه‌ده‌ب ، كارێكی سیحر بازانه‌یه ) ، ئاخۆ مالارمێ مه‌به‌ستی له سیحر بازانه ئه‌وه‌یه كه شاعیر به‌سیحری فێڵكردن ، خوێنه‌ر به‌هه‌ڵه دا ببات و چه‌واشه‌ی بكات ، یاخود سیحر لای مالارمێ ئه‌و یه‌ڕی جوانی و هه‌ست كردنه به‌و په‌ڕی خه‌یاڵ ، ئاخر ناشێت له‌م دیدگایه‌وه خوێنه‌ری جددی به ده‌ست بهێنرێت و به‌رهه‌مێكی ناوازه‌ش به‌رهه‌مبهێنرێت ، ئه‌و خوێنه‌ره‌ی كه هه‌شه جگه له چه‌ند ده‌روێشێكی خه‌یاڵ به‌ستوو هیچیتر نییه ، (پۆل ڤالێری ) به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ر له خوی و خوێنه‌ری بشێوێنێت و هه‌ر ساته‌و له ژێر سێبه‌ری شاعیرێكی تردابێت ، توانی شیعریی فه‌ره‌نسی بگه‌یه‌نێته ئه‌و په‌ڕی ئاسۆ گه‌شه كانی داهێنان ، ته‌نانه‌ت ڤالێری له‌ساڵی (1896) دا له پرۆسه‌ی نووسین ده وه‌ستێت و هیچ شیعرێك بلاَو ناكاته‌وه ، له‌پڕ له ساڵی (1917) دا چامه شیعریی (خوا ژنی قه‌ده‌ر) بلاَو ده‌كاته‌وه ، كه چوار ساڵ و نیو خه‌رێكی نووسینی ئه‌م چامه شیعره‌یه ده‌بێت ، شاعیرانی ئێمه ده‌بێت هه‌موو ساڵیك به‌رهه‌مێك بخه‌نه نێو كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه ، به‌بێَ ئه‌وه‌ی جارێك له خۆیان بپرسن ، بۆچی ؟( په‌شێو) بۆیه تائێستایش به‌جوانی خۆیه‌وه ماوه‌ته‌وه ، چونكه بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و نه‌یویستووه هه‌موو ساڵیك خۆی له ده‌قه كانیدا دووباره بكاته‌وه ، (شێركۆ بێكه‌س) له دوا دیوانیدا (هه‌ست و نه‌ست ) كه گریمانه‌ی ئه‌م ئیشكالیه‌ته‌یه ، خوێنه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌كات ، كه وێنه و ڕووداو گه‌ل و په‌یوه‌ندی سروشت به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه تا چه‌ند خۆیان دووباره كردۆته‌وه ، ته‌نانه‌ت له رووی ته‌كنیكه‌وه‌ش ، چه‌قبه‌ستووی له فه‌زاكانیدا ، هیچ جیاوازییه‌كی وه‌ها نابینرێت له گه‌ل هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانی ( حه‌فتا په‌نجه‌ره‌ی گه‌ڕۆك _تۆ ئه‌توانی به قومێ ماچ بمخه‌یته‌وه هه‌ڵقوڵین) ، ئه‌م په‌تا كوشنده‌یه‌ی داهێنان به ئه‌زموونی زۆرێك له شاعیران‌دا به‌دی ده‌كرێت ، ئاخر ئیشكردن له سه‌ر فه‌زاگه‌لێك و رووداو گه‌لێك و وێنه گه‌لێك به ته‌كنیكێكی چه‌قبه‌ستووی و دووباره ، دواجار خوێنه‌ره تایبه‌تمه‌نده‌كانیش بێزار ده‌كات ، كه ئه‌مه ته‌مبه‌ڵی بیركردنه‌وه و قوربانی نه‌دانی زیاتری شاعیر و زۆر له خۆكردن بۆ پرۆسه‌ی نووسین ،كه به‌رهه‌مگه‌لی هه‌ژاری وه‌های لێده‌كه‌وێته‌وه ، لێره‌شه‌وه خوێنه‌ری هۆشیار زوو هه‌ست به‌و حاڵه تانه ده‌كات ، خۆ ئه‌گه‌ر دیوانه شیعریی ( له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) یش بخه‌ینه به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م بۆ چوونگه‌له ، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه له ئه‌زموونی شیعرییه‌تی له تی‌ف هه‌ڵمه‌تدا ، جیا له‌وانه‌ی ئاماژه‌مان بۆی كرد، په‌له‌كردنیش به ئه‌زموونه شیعرییه‌كانیه‌وه دیاره.