
یه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌ده‌بی نوێ ئه‌وه‌یه هه‌موو ژانره‌كان به‌سه‌ر یه‌كدا كراونه‌ته‌وه، كه‌ده‌كرێت پێكهاته و پێناسه جیاوه‌زان له‌ناو یه‌ك جۆر ده‌قدا جێگه بكه‌یته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی نا به‌ڵكو به‌پێی سستمێك كه‌خودی ئه‌فراندن وه‌ك هه‌موو بواره‌كانی تری زانستی كاری پێده‌كات، واته له‌نێو لێكدانه‌وه زانستییه‌كانی بۆ خودی ئه‌فراندن ده‌كرێت و ئه‌ده‌ب و چیرۆك له‌وێدا لێكدانه‌وه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی بۆ ده‌كرێت، ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگا به‌كاربه‌ره‌كاندا ناتوانن خاوه‌نی هێزی خۆیان بن و ده‌كه‌نه‌وه ده‌ره‌وه‌ی كۆی ئامرازه‌كانی راڤه‌كردن و لێكدانه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی جیهان زمانی شیعری له‌ئێستادا بووه‌ته به‌شێك له‌پێكهاته‌كانی چیرۆك و شانۆ و هونه‌ری شێوه‌كاریش، كه‌ئه‌م كرده‌یه مه‌ودای بیركردنه‌وه و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌فرێنه‌ر به‌رفراوان ده‌كات و زیاتر له‌گریمانه‌یه‌كی بۆ بیركردنه‌وه ده‌خاته به‌رده‌م، كه‌ده‌توانێت له‌ناو رۆمانێكدا وێنه‌یه‌ك بۆ لێكدانه‌وه‌ی حاڵه‌تێك یان دانانی ره‌مزێك بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك به‌كاربهێنێت و جێگه‌ی وشه‌ی پێبگرێته‌وه.
به‌پشت به‌ستن به‌گیڕانه‌وه پاڵشتی هه‌موو ئه‌و ده‌رهه‌ویشتانه‌یه كه‌پێكهاته بوونیادییه‌كان ده‌ریده‌كه‌ن، هه‌ندێكجار هه‌ڵوشاوه‌یی ده‌ركه‌وتنی وێنه‌ی شیعری وه‌ك هه‌ڵچونێك ده‌بێته جۆرێك له‌درككردن به‌و ئاماژه ره‌مزیانه‌ی ده‌مانه‌وێت گوزارشتی لێوه بكه‌ین، كه‌هه‌موو وێنایه‌كی ره‌مزی پێویستی به‌جۆرێك له‌شیعریه‌ت هه‌یه تاكو بتوانێت له‌ناو پێكهاته‌ی ده‌قدا جێگه‌یه‌ك بۆ خۆی بكاته‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌وتاوانین بۆ كاریگه‌ری ئه‌فسانه و ده‌قه ئه‌فسانییه‌كان بیگێڕینه‌وه كه‌له‌ناو سروتێكی ئایینی‌دا توانیوویه‌تی گێڕانه‌وه بۆ رووداوێك بكات و ئه‌سڵی خه‌لیقه‌تی لێوه به‌رهه‌مهێناوه، كه‌زمان له‌وێدا له‌شیعر نزیك ده‌بێته هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه هه‌موو سروته‌كان پێویستیان به‌چوونه ناو حاڵه‌تی نه‌ستی هه‌یه و هۆش رۆڵێكی سه‌ره‌كی له‌ده‌رهاویشته‌كانیدا ناگێڕێت، هه‌رئه‌م خاڵه وایكردووه هه‌ست بكه‌ن زمانی شیعر زمانی مرۆڤ نییه به‌ڵكو زمانێكی میتافیزیكیه و له‌ده‌ره‌وه‌ی بوونی هه‌یه و ته‌نها ئێمه له‌ڕێگه‌ی نه‌ست و وه‌رگرتنه‌وه وه‌ك ئاماژه وه‌ریده‌گرن و دووباره به‌كاری ده‌هێنینه‌وه.
سه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌وه بڵێین له‌ناو چیرۆكی كوردیدا به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له‌ئاستی هونه‌ریدا خاوه‌نی پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌تی، زۆر به‌ئاشكرا فه‌نتازیا و شیعریه‌ت وه‌ك دوو توخمی گێڕانه‌وه پێكه‌وه به‌ده‌ركه‌وتوون و توانیویانه بوونیادێكی نوێ بده‌ن به‌چیرۆك، واته هه‌م گێڕانه‌وه هه‌م ئه‌و پانتاییه فه‌نتازییه‌ی ئه‌ندێشه داگیری ده‌كات هه‌م زمانی شیعری بۆ گێڕانه‌وه‌ی وێنه نه‌ستییه‌كان و وێناكردنی ئه‌وه‌ی له‌ناماقوڵ ده‌چێت و ده‌بێت به‌ماقوڵ، به‌كاردێت، نمونه‌ی ئه‌م چیرۆك و رۆمانانه له‌ناو ئه‌ده‌بی نوێی كوردیدا به‌ئاشكرا ده‌بینرێت، وه‌ك چۆن شیعر له‌لای یه‌شێك له‌شاعیران هه‌ڵگری زمانی چیرۆك و شێوه‌كانی تری ئه‌فراندنه به‌هه‌مان شێوه‌ش چیرۆك هه‌مان تێپه‌ڕاندنی له‌ناو خۆیدا كردووه، ئه‌وه‌ی زمانی شیعری له‌ناو چیرۆكدا ته‌نها پێویستییه‌كی فه‌نتازی بێت، ئه‌م رایه كه‌مێك وردی پێوه دیاره، له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانی شیعر ته‌نها بۆ ده‌رخستنی لایه‌نی فه‌نتازیی به‌كار نایه‌ت، به‌ڵكو وه‌ك پێویستییه‌كی بابه‌تی، كه‌ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رگر له‌ناو كه‌شێكی ئه‌بستركتدا نه‌ژی و نه‌توانێت وێنا و كردار و رووداو له‌یه‌ك جیانه‌كاته‌وه، واته شیعر به‌پێویستی ئه‌بێت وه‌ك به‌شێك له‌و بوونیاده ئاماده‌یی خۆی بسه‌لمێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێ،ه‌ر ئه‌سته‌مه ئه‌و هه‌موو روداوه یان گێڕانه‌ویه قبوڵ بكات و ده‌رفه‌تێكی بۆ دۆزینه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی نه‌ستیانه نه‌بێت، یان ده‌رفه‌تێكی بۆ پشوی رۆحی نه‌بێت و به‌ته‌نها ئه‌قڵی كار بكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی فه‌نتازیا له‌چیرۆكدا ده‌بێته هۆكاری به‌رفراوانبوونی ئه‌ندێشه و تێڕامانی خوێنه‌رو هۆكارێكه بۆ گه‌ڕان به‌دوای پنه شاراوه‌كانی ناو ده‌قدا، ئه‌گه‌رچی گێڕانه‌وه و شیعریه‌ت و فه‌نتازیا و ئه‌ندێشه و رووداو زه‌مه‌ن و شوێن... هتد هه‌موویان پێكه‌وه وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی پێكه‌وه گرێ‌دراو بۆ نووسینی چیرۆكێك كارده‌كه‌ن، واته چیرۆكێك نییه ته‌نها فه‌نتازیی بێت یان ته‌نها گێڕانه‌وه یان ته‌نها داستانێكی شیعری، به‌ڵكو ئه‌م توخمانه وه‌ك هاوكێشه‌یه‌كی كیمیایی وان، ده‌كرێت ئه‌و هاوكێشه‌یه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی جیاواز بێت ئه‌ویش به‌پێی به‌كارهێنانی رێژه‌ی جیاواز له‌و پێكهاتانه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تام و بۆنی ئه‌و چیرۆكه له‌چیرۆكێكی تر جیاوازتر بێت، كه‌ئه‌سته‌مه دوو چیرۆكنووس هه‌مان پێكهاته‌ی كیمیایی بۆ داڕشتنی چیرۆكێك به‌كاربهێنن، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌میشه داهێنان هه‌بێت، وه‌ك چۆن له‌هه‌موو زانسته‌كانی تردا دۆزینه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌یه، له‌لای چیرۆكنووسیش هه‌مان دۆزینه‌وه هه‌یه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه هه‌میشه ئێمه چیرۆكێكمان هه‌یه هێشتا نه‌مانخوێنیوه‌ته‌وه، كه‌واته به‌كارهێنانی شیعریه‌ت له‌چیرۆكدا وه‌ك بنه‌مای سه‌ره‌كی پێكهاته‌ی ئه‌م ژانره وایه، نه‌ك توخمێكی زیاده كه‌بۆ مه‌به‌ستێكی دیاركراو هاتبێته ناو ده‌قه‌وه، هه‌ندێك سه‌ر نج هه‌یه ده‌ڵێت بۆ ته‌ڕ و بڕكردنی گێڕانه‌ی بێزاركه‌ر ئه‌م چه‌مكه به‌كاردێت، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه‌یه بڵێت ریتم له‌گۆرانیدا بوونیشی نه‌بێت ئاساییه، هه‌موو ئه‌و هاوكێشانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه، ده‌بنه توخمێك ده‌ستبه‌رداربوون لێی ده‌بێته درووستكردنی كه‌لێن له‌و ژانره‌دا، گریمان شیعریه‌ت و فه‌نتازیای شیعریه‌ت له‌ناو ده‌قدا هه‌مان ئه‌ركی هه‌یه كه‌له‌بێزاربوون ده‌مانپارێزێت و ته‌ڕوبڕبوونی ده‌قه‌كه مسۆگه‌ر ده‌كات، ئایا ئه‌مه به‌ته‌نها به‌س نییه بڵێین بوونی ئه‌م توخمه تادوا ئه‌ندازه پێویسته و شایه‌نی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه كه‌موكورتی تێدایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و زمانه شیعرییه‌ی له‌چیرۆكدا به‌كاردێت به‌شێكه له‌گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه، به‌ڵام بۆ دیاریكردنی لایه‌نێك كه‌خوێنه‌ری ئاسایی یان وه‌رگر كه‌متر له‌ژیانی رۆژانه‌یدا دركی پێده‌كات، كاتێك چیرۆكنووسێك ئه‌م توخمه له‌ئه‌فرانن بۆ مه‌به‌سته ته‌ڕوبڕكردن به‌كارده‌هێنێت به‌دڵنیایی ده‌قێك به‌رهه‌م ده‌هێنێت به‌ر له‌دایكبوون مردووه، كه‌واته هه‌موو توخمه‌كانی ناو ده‌قێك پیكه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجێك، وه‌ك هه‌موو بواره‌كانی تری زانست كه‌كۆمه‌ڵێك ره‌گه‌ز و توخم پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی نوێ به‌رهه‌م بهێنن، چیرۆك و رۆمانیش به‌هه‌مان شێوه، كه‌چیرۆكی كوردی له‌ئێستا هۆكارێكی سه‌ركه‌وتن و ده‌ركه‌وتنی به‌شێوه‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌م خاڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌نووسه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌قڵانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو ژانره‌كاندا ده‌كات، ده‌یه‌وێت شتێكی نوێی لێوه به‌رهه‌م بهێنێت، كه‌نمونه‌ی ئه‌م جۆره له‌چیرۆك و رۆمان له‌ناو ئه‌ده‌بی كوردی نوێ‌دا به‌ئاشكرا ده‌بینرێت و من له‌به‌شێك له‌نووسینه‌كانمدا له‌سه‌ر چیرۆك و رۆمانی كوردی پێشتر ئاماژه‌م پێداوه، كه‌نووسه‌ر چۆن سه‌ركه‌وتووانه توانیوویه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه بووه‌ستێت و خوێنه‌ر تووشی تێرامان و لێووردبوونه‌وه بكات.
فه‌نتازیا ده‌ركه‌وته‌یه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ده‌قی گێڕانه‌وه‌ییدا ده‌ركه‌وتووه و توانیویه‌تی مانایه‌ك بدات به‌ده‌ق و خوێندنه‌وه‌ی فره‌ره‌هه‌ند بۆ ئه‌و ده‌قه بهێنێته ئاراوه، به‌تایبه‌تی ئه‌فسانه‌كان كه‌ئێستاش بۆ لێكدانه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا دێرینه‌كان جێگه‌ی لێكدانه و لێوردبوونه‌وه‌یه، چۆن هه‌ندێكجار بۆ دۆزینه‌وه‌ی مانا شاراوه‌كانی ده‌قی ئه‌فسانه‌یی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و كۆدانه‌ی له‌و ده‌قه‌دا هه‌یه، له‌ده‌قی نوێ‌دا كه‌م نووسه‌ر هه‌یه په‌نا نه‌باته به‌ر فه‌نتازیای گێڕانه‌وه، تاكو وێنا ناماقوڵه‌كان ره‌هه‌ندێكی واقیعه وه‌ربگرن یان وا بێنه به‌رچاو واقعین، فه‌نتازییه ئه‌وه‌نده‌ی به‌نه‌سته‌وه گرێدراوه|، ئه‌وه‌نده به‌لێكدانه‌وه هۆشدارییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ست نییه، ئه‌و نووسه‌ره‌ی ده‌توانێت به‌ناو قوڵایی نه‌ستیدا بگه‌ڕێت ئه‌و نووسه‌ره‌یه كه‌ده‌توانێت ده‌قێك به‌رهه‌م بهێنێت خوێنه‌ر ناچار بكات بیخوێنێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاسان نییه ئه‌م جۆره ده‌قه به‌یه‌ك لێكدانه‌وه و یه‌ك خوێندنه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، چونكه خاوه‌نی چه‌نده‌ها مانا و لێكدانه‌وه‌ی جیایه، كه‌هه‌ر وه‌رگرێك به‌پێی بیركردنه‌وه‌ی خۆی لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات و لێیتێده‌گات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سیحر و هێنانی چه‌نده‌ها توخمی ئه‌فسانه‌یی و درووستكردنی كه‌شێكی سیحری له‌ناو چیرۆكدا ده‌بێته هۆی خوڵقاندنی سه‌رسوڕمان لای وه‌رگر.
ده‌كرێت ئه‌م توخمانه لای زۆرێك لای نووسره كرده‌كان به‌دیبكه‌ین، بۆ نمونه‌ی ئه‌و كه‌شه‌ی به‌ختیار عه‌لی له‌ناو رۆمانه‌كانیدا خوڵقاندویه‌تی به‌تایبه‌تی شاری مۆسیقرا سپیه‌كان و درووستكردنی ئه‌و هه‌موو شوێنه‌ی كه‌ته‌نها له‌ناو نه‌خشه‌كانی نووسه‌ردا هه‌یه، یان كاروان عومه‌ر كاكه‌سوور له‌رۆمانی ئای له‌ڤیلیا له‌ڤیلیا، كه‌پاڵه‌وان دنیا ته‌نها به‌ڕه‌ش و سپی ده‌بینێت و به‌پێی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی بۆ ره‌نگ لێكدانه‌وه بۆ ژیان و ده‌وربه‌ری ده‌كات، كه‌ناكرێت به‌م شێوه راگوزاره له‌سه‌ر ئه‌م ده‌قه گرنگانه بووه‌ستم، ئه‌و دوو نمونه‌یه‌ش وه‌ك بوونی ئه‌م جۆره له‌ده‌ق له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا باسم لێوه‌كردووه، كه‌ئه‌و نووسه‌ر و چیرۆك و رۆمان نووسانه‌ی ئه‌م پێكهاته و ته‌كنیكانه به‌كار ده‌هێنن زۆرن و ده‌كرێت توێژه‌ران كاریان له‌سه‌ر بكه‌ن و لایه‌نه ره‌خنه‌ییه‌كانی ئه‌و ده‌قه‌كانه ئاشكرا بكه‌ن.