
دوای به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند خه‌ڵاتێك له عێراق و جیهاندا، ناوه‌ندی فیلمسازانی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان كورته‌فیلمی ئه‌نتێنا له سیناریۆ و ده‌رهێنانی عه‌دنان عوسمان نمایش ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، ناوه‌ندی فیلمسازان له‌و لقه، بۆ بایه‌خدان به تواناكانی فیلمسازانی كورد و نیشاندانی به‌رهه‌مه‌كانیان به هونه‌رمه‌ندان و بینه‌رانی كورد، وه‌ك ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانیان كورته‌فیلمی ئه‌نتێنا نمایش ده‌كه‌ن و دواتریش گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌سه‌ر كورته فیلمه‌كه رێكده‌خرێ.
هه‌ر له‌و راپۆرته راگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه كه به ئاماده‌بوونی ستافی كورته فیلمه‌كه ئه‌و كورته فیلمه له كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 2/5/2011 له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێر نمایش ده‌كرێ و دواتر ئاماده‌بووان و به‌شداربووانی نمایشه‌كه گفتوگۆ له‌باره‌ی فیلمه‌كه‌وه ده‌كه‌ن.
له‌كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه ناوه‌ندی فیلمسازانی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ له نمایشكردنی فیلم و كورته‌فیلمه كوردییه‌كان، به ئامانجی خزمه‌تكردنی فیلمسازان و نیشاندانی به‌رهه‌مه‌كانیان به هونه‌رمه‌ندان و بینه‌ران.