
دوای ئەوەی هونەرمەندی لاو(رێکان ئەحمەد) توانی بۆیەکەمجار لە بواری سینەمادا وەک دەرهێنەرێک کار بکات و کورتە فیلمێک بەرهەم بێنێت لەژێر ناوی(لە ئینجانەدا) ئێستا گشت کارەکانی ئەم کورتە فیلمە کۆتایی پێهاتووە و لە داهاتویەکی نزیک بەشداری ڤیستیڤاڵەکانی دەرەوە و ناوەوەی کوردستانی پێ دەکات، رێکان لە لێدوانێکیدا رایگەیاند:"زۆر دڵخۆشم بەوەی کە گشت کارەکانم کۆتایی پێهێناوە ئەم کورتە فیلمە پێکهاتووە لە 3خولهكو 42 چرکە و ستافێکی گەنج توانیان هاوکاری سەرەکی ئەم کارە بن و بە شێوازێکی پرۆڤیشناڵ ئەم کورتە فیلمە بەرهەم بێنن و هیواداریشم ئەم کورتە فیلمە ببێتە پردێک لە نێوان سینەمای کوردیو سینەمای وڵاتانی تر". جێگای ئاماژەپێدانە رێکان ئێستا قوتابی کۆلێژی هونەرەجوانەکانە لە بەشی شانۆ دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێرە لەبەشی شانۆ.