
گەیلان دۆکرووم پێشبڕکێیەک ڕێک دەخات بۆ فۆتۆگرافەرانی کورد لە هەرکوێیەک بن بە مەبەستی هاندان و رەخساندنی هەلێک بۆ پیشاندانی کاری فۆتۆگرافەری کورد لە وڵاتی بەریتانیا لە پاڵ هونەرمەندە جیهانیەکان.
لیژنەیەکی تایبەت لە بەریتانیا کارەکان دەستنیشان دەکەن و سەرکەوتووی یەکەم و دووهەم بڕێک پارە وەک خەڵات وەردەگرن و کارەکانیان لە فێستیڤاڵی (سۆڵۆ ئارت سۆڵۆ هارت) نمایش دەکرێت لە 2011/7/2 لە بەریتانیا٠
مەرجەکانی بەشداری
فۆتۆکان لە نێوان ۸ بۆ ۱٠ بن و یەکەی ناوەڕۆکی تێدا بێت و پەیوەندییان بە یەکەوە هەبێت٠
هونەریی و ئاست بەرز بن و باشترە گوزارشت لە ئێستا و ئێرەی واقیعی کوردی بکات٠
بە ڕێزەلوشنی بەرز و کواڵەتی گیڕا بن و بە ئیمەیل بنێردرێن٠
تێکستێکی ۲٠٠ بۆ ۳٠٠ وشە تەواوی پرۆژەکە و مەبەستی وێنەکان بخاتە ڕوو لە گەڵ ڕۆژ و کاتی فۆتۆکان٠
بایۆگرافی فۆتۆگرافەری لەگەڵ بێت٠
دووا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی فۆتۆکان رۆژی 2011/4/29
بۆ ناردنی فۆتۆکان و زانیاریەکانی سەرەوە تکایە ئەم ئیمەیلە بەکار بێنەinfo@gaylan.co.uk
بۆ زانیاری زیاتر لە ناوخۆی کوردستان پەیوەندی بە کامەران سوبحان بکە بە ژمارەی ٠۷۷٠۱۵۱۷۳۵٦
لە دەرەوەی ووڵات پەیوەندی بکە بە گەیلان نەژاد بە ژمارەی ٠٠٤٤۷۷۵۲۷٤۸۲۱٠
ئهنجامهكان له رێگهی وێبسایتی www.gaylan.co.uk له مانگی ئایاردا ئاشكرا دهكرێت.